ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.
ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".
قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي
چەند وانەیەکی دەنگی
تفسير القرآن الكريم
دانانی نیشانەی ( ) لەسەر پیتی ناتەواو ( حرف علّة )، بە مانای پیتەکە لەکاتی وەستان و بەردەوامبوون ناخوێندرێتەوە. بۆ نمونە: دانانی نیشانەی وەک ژمارە پێنجی لاکێشەیی ( ) لەسەر پیتی ( ئەلیف ) کە پیتێکی بزواو ( متحرک ) لەدوایەوە بێت، ئەوەش مانای ئەوەیە ئەو ( ئەلیف )ـە لەکاتی وەستان ( وقف ) دەخوێندرێتەوە و لەکاتی بەردەوامبوون ( وصل ) ناخوێندرێتەوە . بۆ نمونە: دانانی نیشانەی ( ) کە لە سەری پیتی ( خاء )ی گچکە دەچێ ( بەڵام بەبێ خاڵەکەی سەری )، لەسەر هەر پیتێک بەمانای ئەو پیتە زەنەدار ( ساکن )ـە و ئاشکرا ( إظهار ) دەکرێت. بۆ نمونە: تێبینی: ١ــ نەبوونی ئەو نیشانەی سەرەوە لەسەر پیتی یەکەم و بوونی شەددە ( ) لەسەر پیتی دوای ئەو، ئەوە دەگەیەنێ کە پیتی یەکەم تێهەڵکێشی تەواو ( إدغام کامل ) دەکرێ لەپیتی دووەم. بۆ نمونە: ٢ــ نەبوونی ئەو نیشانەی سەرەوە لەسەر پیتی یەکەم و نەبوونی شەددە ( ) لەسەر پیتی دوای ئەو، ئەوە دوو حوکمی هەیە: ( أ ) یان تێهەڵکێشی ناتەواو ( إدغام ناقص )ـە بە مینگە ( غنّة )ـەوە، ( ب ) یان پیتی شاردنەوەیە ( ألإخفاء ). ( أ ) نمونەی تێهەڵکێشی ناتەواو ( إدغام ناقص ): ( ب ) نمونەی پیتی شاردنەوە ( ألإخفاء ): دانانی پیتی میم ( م )ی گچکە لەسەر جووڵەی ( حركة ) دووەمی ( تنوین ) هەروەها لەسەر پیتی نون ( ن )ی زەنەدار ( ساکن )، مانای ئەوەیە هەڵگەڕاندنەوەی ( قلب یان إقلاب ) تەنوین یان نونی زەنەدار بۆ میم ( م ). بۆ نمونە: دانانی نیشانەی دوو ( ضمّة ) یان دوو ( فتحة ) یان دوو ( كسرة ) بەم شێوەیە ( )، مانای ئاشکراکردن ( إظهار )ی تەنوینە. بۆ نمونە: دانانی نیشانەی دوو ( ضمّة ) یان دوو ( فتحة ) یان دوو ( كسرة ) بەم شێوەیە ( )، لەگەڵ بوونی شەددە ( ) لەسەر پیتی دوای ئەو مانای تێهەڵکێش کردنی تەواوە ( ألإدغام الكامل ). بۆ نمونە: تێبینی: نەبوونی ئەو نیشانەی سەرەوە لەسەر پیتی یەکەم و نەبوونی شەددە ( ) لەسەر پیتی دوای ئەو، ئەوە دوو حوکمی هەیە: أ ــ تێهەڵکێشی ناتەواو ( ألإدغام الناقص )، ب ــ شاردنەوە ( ألإخفاء ). بۆ نمونە: ( أ ) ــ تێهەڵکێشی ناتەواو ( ألإدغام الناقص ): ( ب ) ــ شاردنەوە ( ألإخفاء ): دانانی ئەو نیشانەیە ( ) لەسەر پیت، مانای ئەوە دەدات کە پیتەکە زیاتر درێژ دەکرێتەوە لە درێژکردنەوەی ئاسایی ( ألمد الطبيعي ): دانانی ئەو نیشانە لەبزینەییە ( ) لەژێر پیتی ( راء ) لەیەک وشەدا لە قورئانی پیرۆز، مانای ئەوە دەدات کە ئەم وشەیە بەشێوەیەک دەخوێندرێتەوە پێی دەگوترێ ( ألإمالة ) ئەم شێوەی خوێندنەوەیە تەنها لەیەک وشەدا لە قورئان هەیە، واتە: لارکردنەوەی ( فتحة ) بەرەو( كسرة )، هەروەها لارکردنەوەی ( ئەلیف ) بەرەو ( ياء ). دانانی هەمان نیشانەی سەرەوە ( ) لەسەر کۆتایی پیتی ( میم ) و پێش پیتی ( نون )ی شەدەدار لە وشەی مانای ئەوەیە ئەو وشەیە بە ئیشمام دەخوێندرێتەوە : تێبینی یەکەم: هەروەکو لەلاپەرەکانی پێشەوە باسمان لێوە کرد: ئیشمام دەنگی نییە بەڵکو تەنها نیشاندانی جوڵەیەکە بە لێوەکان دەکرێ وەک دەربڕینی ( ضمّة ) بەبێ دەنگ بەشێوەیەک کە نابینا هەستی پێ ناکات. بۆزانیاری زیاتر سەردانی ئێرە بکە تێبینی دووەم: خوێندنەوەی وشەکە بە شێوەی ( إختلاس ) لەپێشترە، واتە بە هێشتنەوەی ( ضەممەی ) سەر پیتی ( نون ) و خێرا گوتنی و کەمکردنەوەی کاتی گوتنی دەنگەکەی بە جۆرێک سێ یەکی دەنگەکە دەڕواو دوو لەسەر سێی دەنگەکە دەمێنێتەوە بە بەراورد لەگەڵ پیتەکانی تەنیشتی: دانانی ئەو نیشانەیە ( ) لەسەر ( همزة )ی دووەمی وشەی مانای ئەوەیە کە هەمزەی دووەم بەتەواوەتی دەرناخرێ بەڵکو نیوە بەنیوە دەخوێندرێتەوە، واتە بەجۆرێک دەکەوێتە نێوان هەمزە و ئەلیف:
بنچینهكانى زانستى قیرائات: پێویسته لهسهر ههموو كهسێَك كه دهیهوێت فێرى زانستێك ببێت، ده بنچینه دهربارهى ئهو زانسته بزانێت، زیاتر ...
قورئانێکی سهردهمی خهلیفهی سێیهم عوسمانی کوڕی عهففان ئهم قورئانانه یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ .... زیاتر
دابهشكردنی سوورهتهكانی قورئان: له كتێبهكانی زانستی قورئان و كتێبهكانی تهفسیردا، وه له سهر زمانی زانایان و ئههلی عیلم، ههندێ زاراوه له سهر سورهتهكانی قورئان دێن و باسیان دهكرێ ..... زیاتر