اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com http://peghambar.muslimguide.se


تێکهەڵکێشان ( ألإدغـــــام ) /٢

( ب ) تێکهەڵکێشانی پیتە لەیەک نزیکەکان ( إدغام ألمتقاربين )
ئەم تێکهەڵکێشانە بریتیە لە بەیەك گەیشتنی دوو پیت، پیتی راء ( ر ) ی زەنەدار بە پیتی لام ( ل ) ی بزواو، هەروەها لە بەیەك گەیشتنی پیتی قاف ( ق ) ی زەنەدار بە کاف ( ك ) ی بزواو، ئەم پیتە زەنەدارانە لە مەخرەج و لە سیفەتیشدا لە پیتە بزواوەکاندا نزیکن بۆیە پێی دەگوترێ پیتە لەیەك نزیکەکان ( ألمتقاربين ) . ئەو کاتە پیتی یەکەم دەغم دەکرێ لەگەڵ پیتی دووەم بەشێوەیەك کە دەبنە پیتێکی شەددەدار ( حرف مشدّد ) لەجۆری پیتی دووەم . وەك:

    ألكهف/٢٢    ألنّساء/١٥٨   
بەو شێوەیە دەخوێندرێتەوە: ( قُرَّبِّي )        بەو شێوەیە دەخوێندرێتەوە: ( بَرَّفَعَهُ )
 تێبینی: لەم ئایەتەدا: ﴿ كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴾ ألمطففين/١٤. هەرچەندە پیتی لام ( ل ) پیتی راء ( ر )ی بەدوادادێت بەڵام تێکهەڵکێش ڕوونادات لەبەرئەوەی وەستان ( وقف ) لەسەر وشەی ( بَلْ ) پێویست ( واجب )ـە.

    ألمرسلات/٢٠
بەو شێوەیە دەخوێندرێتەوە: ( أَلَمْ نَخْلُكُّم ) .

 پرسیار و وەڵام دەربارەی تێکهەڵکێشی پیتە لەیەك نزیکەکان ( إدغام ألمتقاربين )


( ج ) تێکهەڵکێشانی پیتە هاوڕەگەزەکان ( إدغام ألمتجانسين )
بریتی یە لە تێکهەڵکێشانی پیتێکی زەنەدار ( ساکن ) لەگەڵ پیتێکی بزواودا ( متحرك )، هەردوو پیت لەیەك ( مەخرەج ) دەردەچن بەڵام لەسیفەتدا جیاوازن، ئەوکاتە پیتی یەکەم تێکهەڵکێش دەکرێ لەگەڵ پیتی دووەم و دەکرێنە یەك پیتی شەددەدار ( حرف مشدّد ) لە جۆری پیتی دووەم، ئەم جۆرە تێکهەڵکێشەش لەگەیشتنی ئەم پیتانە ڕوودەدات جا لەیەك وشەدا بوون یا لە دوو وشە. ئەم جۆرە تێکهەڵکێش کردنە تایبەتە بە سێ ( ٣ ) کۆمەڵ پیتەوە کە لە سێ ( ٣ ) مەخرەجەوە دەردەچن. ئەو سێ کۆمەڵە پیتەش ئەمانەن:

١ــ ألحروف ألنَّطعية ( پیتە نەطعیەکان ): تێکهەڵکێشانی پیتی تاء ( ت ) لە طاء ( ط )..... طاء ( ط ) لە تاء ( ت ) .... هەروەها تاء ( ت ) لە دال ( د ) .... دال ( د ) لە تاء ( ت ) :

   آلِ عمران/٦٩   

                                         آلِ عمران/١٢٢   

   ألمائدة/٢٨    
                     يوسف/٨٠     ألنمل/٢٢

 تێبینی:ئەم تێکهەڵکێشەی سەرەوە واتە ( تێکهەڵکێشانی پیتی "ط" لە "ت" ) ، تێکهەڵکێشی ناتەواوە ( أدغام ناقص )، بۆ نموونە لە وشەی ( أَحَطْتُ ) ئەگەر پیتی ( ط ) لە ( ت ) تێکهەڵکێش بکەین دەبێ بەم جۆرە بخوێندرێتەوە ( أَحَتُّ ) ئەوەش نابێت، لەهەمان کات ئەگەر هاتوو ئاشکرا ( إظهار ) مان کرد دەبێ پیتی ( ط ) قەلقەلە بکرێت ئەوەش بۆ زمان گرانە، هەروەها لەکاتی تێکهەڵکێشانیان هەردوو سیفەتی ( إستعلاء و إطباق ) لە پیتی ( ط )دا دەمینێ و ناچێتە ناو پیتەکەی دوای ئەو كە ( ت )یە.

   يونس/٨٩    

                             ألأعراف/١٨٩    

 تێبینی: ئەم تێکهەڵکێشەی سەرەوە کە پیتی ( ت ) تێکهەڵکێش دەکات لە پیتی ( د ) تەنها لەو دوو جێگەیە روودەدات لە قورئانی پیرۆزدا .

   ألبقرة/٢٥٦    

                             يوسف/٤٧    

٢ــ پیتەکانی پوك ( ألحروف أللَّثوية ) : تێکهەڵکێشانی پیتی ذال (ذ) لە ظاء ( ظ ) ...... وەتێکهەڵکێش کردنی ثاء ( ث ) لە ذال ( ذ ):

   ألنّساء/٦٤    

   ألزخرف/٣٩    

 تێبینی: ئەم تێکهەڵکێشەی سەرەوە کە پیتی ذال ( ذ ) لە ظاء ( ظ ) تێکهەڵکێش دەکات تەنها لەو دوو جێگەیە روودەدات لە قورئانی پیرۆزدا .

   ألأعراف/١٧٦    

٣ ــ پیتەکانی لێوی ( ألحروف ألشَّفَوية ): تێکهەڵکێشانی پیتی باء ( ب ) لە ميم ( م ) دا، تێکهەڵکێشانەش تەنها لە یەك جێگە روودەدات لە قورئانی پیرۆزدا و لەم سورەتەی خوارەوە:

   هود/٤٢    

 پرسیار و وەڵام دەربارەی تێکهەڵکێشی پیتە هاوڕەگەزەکان (إدغام ألمتجانسين)


بۆ سەرەوە

بەشی پێنجەم
بەشی هەشتەم ــــ بابەتی جۆراوجۆر


بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M