اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com http://peghambar.muslimguide.se


درێژکردنه‌وه‌کان ( ألمدود )/٢

  دووەم: درێژ کردنەوەی لاوەکی ( ألمَدّ ألفرعي ):
ئەو مەدە زیادەیە لەسەر مەدی ئاسایی ( طبيعي )، وە بریتیە لەو درێژکردنەوەیەی کە لە ئەنجامی بەیەکگەیشتنی هەر یەک لە پیتەکانی مەد ( ا ــ و ــ ي ) لەگەڵ پیتی ( همزة ـ ء ـ ) یا پیتیکی زەنەدار ( ساکن ). واتە هۆی ڕوودانی ئەو مەدە بەهۆی ( همزة ) و ( زەنەداری ) یەوەیە، بەم جۆرە:

  أ ــ ئەو مەدانەی بەهۆی ( همزة ) وە ڕوودەدەن.
  ب ــ ئەو مەدانەی بەهۆی پیتێکی زەنەدار ( ساکن ) ـەوە ڕوودەدەن.

بەدرێژی باسی هەردوو جۆرەکە دەکەین:

 أ ــ ئەو مەدانەی بەهۆی ( همزة ) وە ڕوودەدەن دابەش دەبێت بۆ سێ بەش:
       ـ درێژکردنەوەی پێویستی بەیەکگەیشتوو ( ألمد ألواجب المتصل )
       ـ درێژکردنەوەی رێپێدراوی جیاکراو ( ألمد ألجائز المنفصل )
       ـ درێژکردنەوەی گەیاندنی گەورە ( مد الصلة الكبرى )

ـ درێژکردنەوەی پێویستی بەیەکگەیشتوو ( ألمد ألواجب المتصل )
بریتیە لەوەی کە لەدوای یەکێک لەپیتەکانی درێژکردنەوە ( مدّ ) دا پیتی ( همزة ــ ء ــ ) بێت کە لەیەک ووشەدا کۆبونەتەوە ( ووشەکە خۆی ) .
ئەم درێژکردنەوەیە پێی دەگوترێ پێویست ( واجب ) چونکە گشت خوێنەران ( ألقرآء ) بڕیاریان لەسەر درێژکردنەوەی داوە.
ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٤ ) چوار جووڵەیە، کە پێی دەگوترێ مام ناوەند ( ألتوسط ) یان ( ٥ ) پێنج جووڵەیە کە پێی دەگوترێ سەروو مام ناوەند ( فویق ألتوسطکلیکم لەسەر بکە)، ( بەڵام چوار جووڵە بەناوبانگترە ).
وە بۆیە پێی دەگوترێ بەیەکگەیشتوو ( متصل ) چونکە پیتی ( مەد ) و پیتی ( همزة ــ ء ــ ) لەیەك ووشەدا بەیەک دەگەن .

پیتی درێژکردنەوە ( مدّ )

نمونەی چوار جووڵە ( حركة )

نمونەی پێنج جووڵە ( حركة )

زانستی تەجوید Moslim.se

سورة ألبقرة/٥    سورة ألفجر/٢٢

  
زانستی تەجوید Moslim.se

سورة ألبقرة/٤٩    سورة ألبقرة/٢٢٨

  
زانستی تەجوید Moslim.se

سورة ألنساء/٤   سورة هود/٧٧

  

پیتی مەد
گوێگرتن
زانستی تەجوید Moslim.se

سورة ألنصر/١

زانستی تەجوید Moslim.se

سورة ألرعد/٢٥

زانستی تەجوید Moslim.se

سورة ألفجر/٢٣




ـ درێژکردنەوەی رێپێدراوی جیاکراو ( ألمد ألجائز المنفصل )
بریتیە لەو دریژکردنەوەی کە لەدوو ووشەدا ڕوودەدات، واتە بریتیە لەوەی یەکێک لەپیتەکانی مەد ( ا ــ و ــ ي ) لەکۆتایی ووشەیەکدا بێ و پیتی ( همزة ـ ء ـ ) لەسەرەتای ووشەکەی دیکەدا بێت.
ئەم درێژکردنەوەیە پێی دەگوترێ رێپێدراو ( جائز ) چونکە خوێنەران ( ألقرآء ) هاوڕانین لەسەر درێژکردنەوەی.
ئەندازەی دریژکردنەوەی ( لەگێڕانەوەی حفص له عاصم له رێگەی شاطبية ) وە واتە بەو خوێندنەوەیەی ئێمە: بە ئەندازەی ( ٤ یان ٥ ) جووڵە درێژ دەکرێتەوە، هەردووکیان دروستن ( بەڵام چوارەکە بەناوبانگترە ) .*
وەبۆیە پێی دەگوترێ جیا ( منفصل ) چونکە پیتی ( مەد ) لە ووشەیەکدایەو ( همزة ) کەش لە ووشەی دوای ئەو دایە.
* شایانی باسە دوو یان سێ جووڵە لەرێگەی ( طيبة النشر )دا هەیە. بەڵام ئێمە بۆمان نیە چونکە خوێندنەوەی ئێمە لەرێگەی ( ألشاطبية ) وەیە.

نمونەکان:

پیتی درێژکردنەوە ( مدّ )

نمونەی چوار جووڵە ( حركة )

نمونەی پێنج جووڵە ( حركة )

زانستی تەجوید Moslim.se

ألبقرة/٤    ألكوثر/١

      
زانستی تەجوید Moslim.se

سورة ألبقرة/٤٩   

زانستی تەجوید Moslim.se

سورة ألذاريات/٢١   سورة ألأعراف/٣٨

      


 تێبینی: ئەم جۆرە مەدە لەکاتی بەردەوام بوون ( وصل ) دا دروست دەبێت، خۆ ئەگەر لەسەر ووشەی یەکەم وەستای لە ( دوو ) جووڵە زیاتر درێژ ناکرێتەوە، واتە دەبێتەوە بە مەدێکی ئاسایی ( طبيعي ).

ـ درێژکردنەوەی گەیاندنی گەورە ( مد الصلة الكبرى )
ئەگەر لەدوای ( هاء ــ هـ ــ )ی ڕاناوی ( كسرة )دار یا ( ضمّة )دار، ( همزة ) هەبێت.
ئەندازەی درێژکردنەوەی: ( ٤ ) چوار یا ( ٥ ) پێنج جووڵە درێژ دەکرێتەوە، وەک مەدی ( منفصل ).
نیشانەی ( مدّ الصِّلة الکبری ) لە قورئانی پیرۆزدا ئەگەر ( هاء ــ هـ ــ )ـەکە ( ضمّة )دار بوو نیشانەکەی بەم جۆرەیە: () وەئەگەر ( هاء ــ هـ ــ ) ـەکە ( كسرة )دار بوو نیشانەکەی بەم جۆرەیە: ( ).
بۆ نموونە:

نمونە لەئایەتی قورئان

گوێگرتن

نمونە لەئایەتی قورئان

گوێگرتن

قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألهُمَزة/٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
 
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبلد/٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألمطففين/١٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
  قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویديوسف/٥٤ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

 تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی درێژکردنەوەی گەیاندن ( مد الصلة ) بەگشتی تکایە سەردانی ئێرە بکەکلیکم لەسەر بکە

 ب ــ ئەو مەدانەی بەهۆی پیتێکی زەنەدار ( ساکن )ـەوە ڕوودەدەن. کلیکم لەسەر بکە
ئەوانیش سێ جۆرن:
       ـ درێژکردنەوی پەیوەست ( ألمد أللازم ).
       ـ درێژکردنەوەی توش هاتوو بەزەنە ( ألمد ألعارض للسكون ).
       ـ درێژکردنەوەی نەرم ( مدّ اللّين ).

ـ درێژکردنەوی پەیوەست ( ألمد أللازم ):

بریتییە لە بەیەکگەیشتنی یەکێک لە پیتەکانی مەد ( ا ــ و ــ ي ) لەگەڵ زەنە ( سکون ــ ــ ) ێکی بنەڕەتی ( أصلي ) لەیەك ووشەدا، یا لەگەڵ پیتێکی ( شدّة ــ ــ ) دار [هەموو پیتیکی ( شدّة )دار لە بنەڕەتدا دوو پیتە: یەکەمیان زەنەدارو ئەوی دیکەشیان بزواو ( متحَرِّك )ـە]، لە ووشەداو لە پیت ( ئەم پیتانەی کە سەرەتای هەندێک لە سورەتەکانی قورئانی پێ کراوەتەوە ). لەهەردوو حاڵەتی بەردەوام بوون ( وصل ) و وەستان ( وقف ).
بۆ نموونە:
       لە ووشەدا:  قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید سورة الفاتحة/٧قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید             لە پیتیشدا:  قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید سورة ص/١قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  

ئەندازەی درێژکردنەوەی: دەبێ ( ٦ ) شەش جووڵە ( حَرَكة ) درێژ بکرێتەوە، وە خوێنەران ( ألقُرَّاء ) یەک دەنگن لەسەر ئەندازەی درێژکردنەوەی.
وە بۆیە پێی دەگوترێ ( لازم ) چونکە درێژکردنەوەی تا ئەو ئەندازەیە پێویست ( لازم )ـە، هەروەها دەڵێن لەبەر ئەوەشە کە درێژکردنەوەکە پێویست ( لازم )ـە بە گەیشتنی پیتی ( مەد ) لەگەل زەنە ( سکون ) دا لەهەردوو حاڵەتی بەردەوام بوون ( وصل ) و وەستان ( وقف ).

ئەو درێژکردنەوەیەش دەکرێ بە ( ٣ ) سێ بەشەوە:

 بەشی یەکەم: درێژکردنەوەی پەیوەستی ووشەیی ( ألمد أللّازم ألكلمي )
ئەگەر ( مەد )ـەکە لەیەک ووشە ( كلمة ) دابێت، ئەوەش دوو جۆرە:
ــ جۆری یەکەم: درێژکردنەوەی پەیوەستی ووشەیی قورس ( ألمد أللّازم ألكلمي ألمثقل ):
ئەگەر لەدوای پیتی مەدەوە پیتێکی زەنەدار ( ساکن ) ی بنەڕەتی ( أصلي ) شەددەدار هات لە ووشە [هەموو پیتیکی ( شدّة )دار لە بنەڕەتدا دوو پیتە: پیتی یەکەمیان ( زەنەدار )و ئەوی دیکەشیان بزواو ( متحَرِّك )ـە]. بۆ نمونە ووشەی ( الضّالّين ): پیتی لام ( لّ )ـە شەدەدارەکە لە دوو ( ل ) پێکهاتووە ( لْ ـــ لَ ) یەکەمیان زەنەدارە و دووەمیان سەری هەیە.
ئەندازەی درێژ کردنەوەی: ( ٦ ) جولەیە.
نمونەکان:

پیتی مەد

نموونە

قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة ألفاتحة/٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید            قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة النّازعات/٣٤ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید    

قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة هود/٦قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید                    قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة الحاقّة/١قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید    

قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة الأنعام/٨٠قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید    

 تێبینی: ووشەی ( أتُحاجُّونّي ) دوو مەدی لەو جۆرەی تێدایە، یەکەمیان لەگەڵ پیتی شەدەداری ( جّ ) دووەمیان لەگەل ( نّ ).
 تێبینی: هەروەها چەند ووشەیەک لە قورئانی پیرۆزدا هەیە زانایان درێژکردنەوەیان بە بەشێک لەمەدی پەیوەستی ووشەیی ( ألمد أللّازم ألكلمي ) دادەنێن، ئەمەش بریتیە لەوەی کاتێک کە هەمزەی پرسیارکردن ( إستفهام ) بچێتە سەر ناوێکی بە ( ألْـ ) ی ناسێنەر ( ألتعريف ) ئەوکاتە هەمزەکەی ( ألْـ ) ناسێنەر دەبێتە ئەلیفێکی درێژکردنەوە و پێویستە بە ئەندازەی ( ٦ ) شەش جووڵە درێژ بکرێتەوە، ئەو درێژکردنەوەیە ( مدّ )ش تەنها لەچوار شوێندا هەیە لەقورئاندا.
دوو نمونەیان لە سورەتی ( الأنعام )دا هەیە:
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید١ــ سورة الأنعام/١٤٣ .... ٢ــ سورة الأنعام/١٤٤ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید               زانستی تەجوید

هەروەها دوو نمونەکەی دی لە سورەتی ( یونس ) و لە سورەتی ( ألنّمل )دا هەیە:
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویديونس/٥٩ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید                قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنّمل/٥٩قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  


ــ جۆری دووەم: درێژکردنەوەی پەیوەستی ووشەیی سووک ( ألمد أللازم ألکلمي ألمخفف ):
ئەگەر لەدوای پیتی درێژکردنەوە پیتێکی زەنەدار ( ساکن )ی بنەڕەتی ( أصلي ) بێ وە شەددەی ( ــ ــ ) تێدا نەبێ‌ و هەردووکیان لەیەک ووشەدابن.
ئەندازەی درێژکردنەوە: ( ٦ ) شەش جووڵە.
نمونە لەقورئانی پیرۆزدا تەنها لە ووشەی ( ) هەیە و دووجار لە سورەتی ( یونس ) دا هاتووە، لەو دوو نمونەیە زیاتر هیچ نمونەیەکی دیکە لە قورئاندا نییە:

     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة يونس/٥١ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید            قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة يونس/٩١قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  

 بەشی دووەم: درێژکردنەوەی پێویستی پیتی ( ألمد اللازم الحرفي ). کلیکم لەسەر بکە
ئەو درێژکردنەوەیە پەیوەندی بەو پێتانەوە هەیە کە لەسەرەتای هەندێک لە سورەتەکانی قورئانی پیرۆز دایە کە ژمارەیان ( ٢٩ ) بیست و نۆ سورەتە و کۆی پیتەکانیش
( ١٤ ) چواردە پیتە ( ا ـ ل ـ م ـ ك ـ ق ـ ع ـ ص ـ ط ـ هـ ـ ي ـ س ـ ح ـ ن ـ ر ) کە لەم ڕستەیەدا کۆ دەبنەوە:

نصٌّ حَكيمٌ قاطعٌ له سِرّکلیکم لەسەر بکە

ئەم پیتانە لە نوسیندا بەهیمای ( ١ ) یەک پیت دەنوسرێت بەڵام لەخوێندنەوەدا ناوی پیتەکە دەخوێندرێتەوە نەک دەنگی پیتەکە واتە بە ( ٣ ) سێ پیت دەخوێندرێنەوەو پیتی ناوەڕاستیان مەد یا ( لین ) بێت. بۆ نمونە:
                  


یاسای درێژکردنەوەی ( حكم ألمد ): ئەندازەی درێژکردنەوەی ئەو پیتانە، دەکرین بە ( ٤ ) چوار بەشەوە:
( أ ) ــ پیتی ئەلیف ( ا ): درێژ ناکرێتەوە چونکە پیتی مەدی تێدا نی یە، وە بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە ( ألِفْ ) واتە پیتی ( ئەلیف ) چونکە لامەکەی ( كسرة ) دارە و لەوانەیە هەندیك لە قورئانخبەرنامەکان بەهەڵە بیخوێننەوەو بڵین ( ألْفْ ) لامەکە زەنە ( سکون )دار بکەن، بەم شێوەیە واتە: هەزار.
                  


( ب ) ــ پێنج پیت ( ح ــ ي ــ ط ــ هـ ــ ر ) کە لەدوو شەدا کۆدەبنەوە ( حَيٌ طَهُرَ )، ئەم پیتانە لە نوسیندا بەهیمای ( ١ ) یەک پیت دەنوسرێت بەڵام لەخوێندنەوەدا ناوی پیتەکە ( حَا ــ يَا ــ طا ــ هَا ــ رَا ) دەخوێندرێتەوە نەک دەنگی پیتەکە واتە بە ( ٢ ) دوو پیت دەخوێندرێنەوەو پیتی دووەمیان پیتی ( مەد )ـە بەئەندازەی ( ٢ ) دوو جووڵە درێژ دەکرێتەوە بۆ نمونە:
     قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة طه/١ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  زانستی تەجوید   زانستی تەجوید

 
پیت
چۆنییەتی خوێندنەوەی
سورەتی ژمارە :
گوێگرتن

٢٠

١٩

١٠

٤٠

١٩

بۆ سەرەوە

بەشی پێنجەم
بەشی هەشتەم ــــ بابەتی جۆراوجۆر


بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M