اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com http://peghambar.muslimguide.se


بەهێزترین درێژکردنەوە ( أقوى المدود ):
بەپێی جیاوازی هۆکارەکان پلەی درێژکردنەوەکان لە بەهێزی و لاوازیدا جیاوازن ئەوەش لە بڕ و ژمارەی جوڵەکانی درێژکردنەوەکە دەزانرێت:
 پلەی یەکەم: درێژکردنەوەی پەیوەست ( ألمد اللّازم ):لەبەر یەکڕایی و یەک دەنگی لەسەر درێژکردنەوەی و ئەندازەی. ئەم درێژکردنەوەیە بەهێزتریانە و ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٦ ) شەش جوڵەیە.
 پلەی دووەم: درێژکردنەوەی پێویستی بەیەکگەیشتوو ( ألمد ألواجب ألمتصل ) : لەبەر یەکڕایی و یەک دەنگی لەسەر درێژکردنەوەی و ئەندازەی. ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٤ يان ٥ ) جوڵەیە.
 پلەی سێیەم: پاشان درێژکردنەوەی توش هاتوو بەزەنە ( ألمد ألعارض للسكون ) : چونکە وەکو ( مد اللازم ) دادەنرێ هەموو یان بەشێک. ئەندازەی درێژکردنەوەی
( ٢ ـ ٤ ـ ٦ ) جوڵەیە.
 پلەی چوارەم: ئەنجا درێژکردنەوەی ڕیپێدراوی جیا ( ألمد ألجائز ألمنفصل ) : چونکە وەکو بەیەکگەیشتوو دادەنرێ هەموو یان بەشێک. ئەندازەی درێژکردنەوەی
( ٤ يان ٥ ) جوڵەیە.
 پلەی پێنجەم: ئەنجا درێژکردنەوەی گۆڕاو ( مدّ البدل ) : لە هەموویان بێ هێزترە چونکە حاڵەتێکە لە درێژکردنەوەی ئاسایی ( ألمد ألطّبيعي ) . ئەندازەی درێژکردنەوەی ( ٢ ) جوڵە درێژدەکرێتەوە.
 تیبینی: مەدەکانی دی لەسەر یەک مەد کۆنابێتەوە بۆیە باس نەکران.

بنەما ( قاعدە ) : ئەگەر زیاتر لەهۆکارێک کۆبۆوە لەیەک پیتی درێژکردنەوە، ئەوە هۆکارە بەهێزەکە بەگەڕدەخرێ و هۆکارە لاوازەکە فەرامۆش دەکرێ، وە ئەگەر وەک یەک یەکسان بوون، ئەوە هەردووکی بەگەڕ دەخرێ.
زانای قورئان خوێن ( شێخ ابراهیم علي علي شحاتة سمنودی کلیکم لەسەر بکە ) دەڵێ:

أَقْوَى المُدُود لاَزِمٌ فَمَا اتَّصَلْ          فَعَارِضٌ فَذُو انْفِصالٍ فَبَدَلْ
وَسَبَبا مدٍّ إذا مَا وُجِدوا              فَإِنَّ أقوى السَبَبَيْنِ انْفَرَدا         

واتە: بەهێزترین مەد پێویستە، ئەنجا بەیەکگەیشتوو "متصل"،             ئەنجا لەناکاو، پاشان جیا "منفصل"، پاشان گۆڕاو
وەئەگەر دوو هۆکاری مەد پێکەوە بوون        کامەی بەهیزترە ئەوە حەقی خۆیەتی

 کۆبوونەوەی پێویست ( اللازم ) و گۆڕاو ( البدل ) :
گەر پێویست و گۆڕاو لە پیتێکی درێژکردنەوەدا کۆبۆوە ئەوە کار بە پێویست ( اللازم ) دەکرێ و گۆڕاو ( البدل ) پشتگوێ دەخرێ بەگوێرەی بناغەی بەهێزترین هۆکار.
وەک:
          
                                                                                       

 کۆبوونەوەی بەیەکگەیشتوو ( المتصل ) و گۆڕاو ( البدل ) :
گەر بەیەکگەیشتوو و گۆڕاو لە پیتێکی درێژکردنەوەدا کۆبۆوە ئەوە کار بە گەیشتوو دەکرێ و گۆڕاو پشتگوێ دەخرێ بەگوێرەی بناغەی بەهێزترین هۆکار.
وەک:
   

 کۆبوونەوەی جیاکراو ( المنفصل ) و گۆڕاو ( البدل ) :
گەر جیاکراو و گۆڕاو لە پیتێکی درێژکردنەوەدا کۆبوونەوە ئەوە هۆکارە بەهێزەکە کاری پێ دەکرێ و لاوازەکە پشتگوێ دەخرێ وەگەر یەکسان بوون هەردووکیان بەکاردەخرێت
وەک:
   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویديوسف/١٦ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
لەم خشتەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە:

zanstitajweed.com

 کۆبوونەوەی بەیەکگەیشتوو ( المتصل ) توش هاتوو بەزەنە ( ألعارض للسكون ):
گەر گەیشتوو و توش هاتوو بەزەنە کۆبوونەوە لەیەک پیتی مەدد ئەوە هۆکارە بەهێزەکە کاری پێ دەکرێ و لاوازەکە پشتگوێ دەخرێ وە گەر وەکو یەک یەکسان بوون لە بەهێزی ئەوە وەک یەک بەکاردەخرێن.
وەکو:
   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدالبقرة/١٩ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدالنساء/١٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدغافر/٥٨ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  
لەم خشتەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە:

بەیەکگەیشتوو بەتەنها
تووشهاتو بەزەنە بەتەنها
لەکاتی کۆبوونەوە
هۆکارەکە
٤
٢
٤
زەنەکە پشتگوێ خراوە (١)
٤
٤
٤
مەددێک دوو هۆکاری هەیە
٤
٦
٦
زەنەمان بەکارهێناوە (٢)
٥
٢
٥
زەنەکە پشتگوێ خراوە (٣)
٥
٤
٥
زەنەکە پشتگوێ خراوە (٣)
٥
٦
٦
زەنەمان بەکارهێناوە (٢)
٦
٢
٦
زەنەکە پشتگوێ خراوە (٣)
٦
٤
٦
زەنەکە پشتگوێ خراوە (٣)
٦
٦
٦
مەددێک دوو هۆکاری هەیە

                 (١) زەنەکەمان فەرامۆش کرد و هەمزەکەمان بەکار هێنا
                       (٢) زەنەمان بەکارهێنا و گەیشتوومان فەرامۆش کرد
                       (٣) گەیشتوومان بەکارهێنا و زەنەمان فەرامۆش کرد

 کۆبوونەوەی گەیشتو ( متصل ) و گۆڕاو ( البدل ) و توش هاتوو بەزەنە ( ألعارض للسكون )
لەکاتی وەستان لەسەر ووشەکە گۆڕاو پشتگوێ دەخرێ لەبەر لاوازی و گەیشتو و تووش هاتوو بەزەنە دەمێنێتەوە و ئەو کاتە کامەی بەهێزتر بوو ئەوە کاری پێ دەکرێ، هەر وەکو لەسەرەوە باسی بنەماو یاسەکەمان کرد.
وەک:
   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/٢٦٤ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  

 کۆبوونەوەی توش هاتوو بەزەنە ( ألعارض للسكون ) لەگەڵ گۆڕاو ( البدل )
ئەگەر توش هاتوو بە زەنە لەگەڵ گۆڕاو کۆبوونەوە لەسەر پیتێکی مەدد ئەوە هۆکارە بەهێزەکە کاری پێ دەکرێ و لاوازەکە پشتگوێ دەخرێ وە ئەگەر یەکسان بوون لە هێز ئەوە وەک یەک کاریان پێ دەکرێ
وەک:
   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدالمائدة/٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدالماعون/٦ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/٦٥ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  
لەم خشتەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە:

zanstitajweed.com



بۆ سەرەوە

بەشی پێنجەم
بەشی هەشتەم ــــ بابەتی جۆراوجۆر


بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M