ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.
ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".
قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي
چەند وانەیەکی دەنگی
تفسير القرآن الكريم
( ١ ) ــ تێکهەڵکێشانی لێوی ( ألإدغام ألشفوي ): ئەگەر لەدوای میمی زەنەدار ( مْ )، پیتێکی میمی بزواو ( مَ، مِ، مُ ) بێت، ئەوا میمی یەکەم تێکهەڵکێش دەکرێ لەگەڵ میمی دووەمدا بەشێوەیەك وەك میمی شەدەدار ( مشدد )ی لێدێت و لەگەڵ مانەوەی مینگە ( ألغنة ). ئەم تێکهەڵکێشانە تێکهەڵکێشانێکی ناتەواوە چونکە سیفەتی پیتەکە کە ( مینگەیە ) دەمێنێتەوە. وە تێکهەڵکێشانی ( إدغام ألمتماثلين ) یشی پێ دەگوترێ. نموونەی تێکهەڵکێشانی لێوی ( ألإدغام ألشفوي ):
تێبینی: بۆ حاڵەتی تێکهەڵکێشانی میمی زەنەداەر لە ( مصحف ) ی پیرۆزدا، هیچ عەلامەتێک لەسەر ( میم )ـە کە دانەنراوە و پیتی دوای ئەویش کە پیتی ( م )ـە شەددەی ( مَّ مُّ مِّ ) بۆ کراوە چونکە لەکاتی تێهەڵکێش کردندا دەبنە یەک میمی ( شەدەدار ). ( ٢ ) ــ شاردنەوەی لێوی ( ألإخفاء ألشفوي ): بریتی یە لە شاردنەوە ( إخفاء )ی میمی زەنەدار ( ألميم الساكنة ) لەکاتی گەیشتنی بە پیتی باء ( ب ) لەگەڵ ڕوودانی مینگە ( ألغنة ) بەئەندازەی دوو جوڵە ( حركة ) و داخستنی هەردوو لێو بەهێواشی لەکاتی شاردنەوەدا بەشێوەیەک بۆشایی نەمێنێ و مینگەی تێدا بمێنێ. نموونەی شاردنەوەی لێوی ( ألإخفاء ألشفوي ):
تێبینی: بۆ حاڵەتی شاردنەوە ( إخفاء )ی میمی زەنەدار ( ألميم الساكنة ) لە ( مصحف ) ی پیرۆزدا، هیچ عەلامەتێک لەسەر ( میم )ـە کە دانەنراوە و پێتی دوای ئەویش کە پیتی باء ( ب )ـە شەددەی بۆ نەکراوە. ( ٣ ) ــ ئاشکراکردنی لێوی ( ألإظهارألشفوي ) بریتی یە لە ئاشکراکردنی میمی زەنەدار ( ألميم ألساكنة ) لەکاتی گەیشتنی بە ( ٢٦ ) بیست و شەش پیتەکانی دیکەی زمانی عەرەبی واتە جگە لە پیتی میم ( م ) کە پیتی تێکهەڵکێشان ( ألإدغام )ـه و پیتی باء ( ب ) کە پیتی شاردنەوە ( ألإخفاء )یە، ئەو کاتە دەربڕینی ( میم ) بە ئاشکرا دەبێت بەبی مینگە ( ألغنّة )، ئەو ئاشکراکردنە لەیەك ووشەو لە دوو ووشەدا روودەدات. ئەمە ناودەبرێت بە ئاشکراکردنی لێوی ( ألإظهارألشفوي ) وە بۆیە پێی دەگوترێ لێوی ( ألشفوي ) چونکە ( پیتی میم ) لە لێوەکانەوە دەردەچێ. بۆ نموونە لەیەك ووشەدا: سەرنجی ووشەی: بدە کە چۆن پیتی ( ر ) لەدوای میمی زەنەداردا هاتووە، ئەو پیتە واتە ( ر ) نە پیتی تێکهەڵکێشان ( ألإدغام )ـه و نە پیتی شاردنەوە ( ألإخفاء )یە بۆیە دەبێ ئاشکرا بکرێ بەم شێوەیە: ... هەروەها سەرنجی ووشەی: بدە، کە چۆن پیتی ( ت ) بەدوای پیتی میمی زەنەداردا هاتووە، ئەو پیت ( ت )ـەش یەکێکە لە ( ٢٦ ) پیتەکەی دیکەی زمانی عەرەبی واتە ( م ) و ( ب )ی لەگەڵدا نی یە چونکە پیتی ( میم ) پیتی تێکهەڵکێشانە ( إدغام ) و پیتی ( باء ) پیتی شاردنەوەیە ( إخفاء ). نموونە لەدوو ووشەدا: تێبینی ( یەکەم ): پێویستە زۆر ئاگاداری ئاشکراکردنی پیتی میمی زەنەدار بین لەوکاتەی کە هەردوو پیتی ( ف ) و ( و ) بەدوایدا دێن چونکە زۆر جار بەهەڵە توشی شاردنەوە ( ألإخفاء ) دەبین بەگەیشتنی میمی زەنەدار بەم دوو پیتەی سەرەوەدا لەبەر نزیکی دەریچەکانیان لە دەریچەی پیتی ( م ) ـەوە. وەك: نابێ بڵێین: چونکە ئەمە هەڵەیە و دەبێ ئاگاداری ئەوە بین کە پیتی ( میم ) نەشارینەوە لەبەر ئەوەی پیتی ( ف )ی بەدوادا دێت پێویستە زۆر ئاگاداری ئاشکراکردنی پیتی میمی زەنەدار بین لەوکاتەی کە هەردوو پیتی ( ف ) و ( و ) بەدوایدا دێن چونکە زۆر جار بەهەڵە توشی شاردنەوە ( ألإخفاء ) دەبین بەگەیشتنی میمی زەنەدار بەم دوو پیتەی سەرەوەدا لەبەر نزیکی دەریچەکانیان لە دەریچەی ( م )ـەوە. وەك: ، بەهەمان شێوە کە پیتی ( و ) بەدوای ( م )دا دێت، وەك: سەرنجی هەر دوو ووشەی: بدە، کە چۆن پیتی ( و ) بەدوای میمی زەنەداردا هاتووە، و دەبێ زۆرتر ئاشکرا بکرێت بۆ ئەوەی بە هەڵە توشی شاردنەوە نەبین، چونکە لەگەڵ پیتی ( م ) لە مەخرەجدا هاوبەشن. تێبینی ( دووم ): بۆ حاڵەتی ئاشکراکردنی میمی زەنەدار ( ألميم الساكنة ) لە ( مصحف ) ی پیرۆزدا، عەلامەتی سەرە پیتی ( ح ) لەسەر ( میم )ـە کە دانراوە. نموونەی ئاشکراکردنی لێوی ( ألإظهارألشفوي ) تێکهەڵکێشانی لێوی و شاردنەوەی لێوی: پرسیار و وەڵام ئاشکراکردنی لێوی: پرسیار و وەڵام
بنچینهكانى زانستى قیرائات: پێویسته لهسهر ههموو كهسێَك كه دهیهوێت فێرى زانستێك ببێت، ده بنچینه دهربارهى ئهو زانسته بزانێت، زیاتر ...
قورئانێکی سهردهمی خهلیفهی سێیهم عوسمانی کوڕی عهففان ئهم قورئانانه یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ .... زیاتر
دابهشكردنی سوورهتهكانی قورئان: له كتێبهكانی زانستی قورئان و كتێبهكانی تهفسیردا، وه له سهر زمانی زانایان و ئههلی عیلم، ههندێ زاراوه له سهر سورهتهكانی قورئان دێن و باسیان دهكرێ ..... زیاتر