اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com http://peghambar.muslimguide.se

یاساکانی نونی زەنەدار و تەنوین (أحكام ألنّون ألساكنة والتّنوين) /٢

 ( ٢ ) ــ تێکهەڵکێشان ( ألإدغام )
بریتیە لە تێکهەڵکێشانی نونی زەنەدار یا تەنوین لەگەڵ شەش ( ٦ ) پیتی دیکە کە بەدوایاندا دێن. پیتەکانیش ئەمانەن: ي، ر، م، ل، و، ن
کۆکراونەتەوە لە ووشەی ( يرملون ) . ئەگەر ئەم پیتانە لەدوای نونی زەنەدار یا ( تنوین ) هات ئەوا دەبنە یەك پیتی جووت.
تێکهەڵکێشانیش ( ادغام ) لەیەک ووشەدا ڕوونادات بەڵکو تەنها لە دوو ووشەدا ڕوودەدات.
هۆی تێکهەڵکیش کردنی نونی زەنەدار یاتەنوین لەم پیتانەدا ئەوەیە کە دەریچەی نۆنی زەنەدارو تەنوین یەکن ولە دەریچەی باقی پیتەکانەوە نزیکن بۆیە ادغام دەکرێن.

تێکهەڵکێشانی نونی زەنەدار و تەنوین بەگوێرەی مینگەداری و بێ مینگە دەکرێ بە دوو بەش:
أ ــ تێکهەڵکێشانی بە مینگە ( إدغام بغنَّة ): ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە لەدوای نونی زەنەدارو تەنوینەوە چوار پیت لەپیتەکانی ( يرملون ) هاتبێت کە بریتین لە پیتەکانی ( ي، ن، م، و ) کە لە ووشەی ( ينمو )دا کۆدەبنەوە.
ب ــ تێکهەڵکێشانی بێ مینگە ( إدغام بلا غنَّة ): ئەم جۆرە تێکهەڵکێشانە کاتێک ڕوودەدات کە لەدوای نونی زەنەدارو تەنوینەوە دوو پیتی دیکەی ( يرملون ) هاتبێت کە بریتین لە پیتەکانی ( ل ) و ( ر ).

نموونەی تێکهەڵکیشانی مینگەدار

نونی زەنەدار
تەنوین
   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألزلزلة/٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید          قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألزلزلة/٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألجن/٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید          قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألقمر/٦ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنور/٣٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید          قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألقدر/٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/١٠٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید          قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألأنعام/١٠٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      

نموونەی تێکهەڵکیشانی بێ مینگە

نونی زەنەدار
تەنوین
ألنساء/٤٠   
ألقمر/٢٧   
ألبقرة/١٤٧   
ألبقرة/١٨٢   

تێکهەڵکێشانی نونی زەنەدار و تەنوین بەگوێرەی تەواوی ( کامل ) و ناتەواوی ( ناقص ) دەکرێ بە ( ٣ ) سێ بەش:
ـــ یەکەم: تێکهەڵکێشی تەواوی بە مینگە ( ألإدغام ألكامل بغنّة )، ئەمەش لەگەڵ دوو پیت لە پیتەکانی ( ينمو ) دەبێت کە ئەمانەن: ( ن ) و ( م ) ، لەم جۆرە تێکهەڵکێشانەدا نونی زەنەدار و تنوین بەتەواوی تێکهەڵکێشی پیتی ( ن ) و ( م ) دەکرێت لەو حاڵەتە نونی زەنەدارو تەنوین بەتەواوی چووەتە ناو پیتی دووەم، وە ئەو مینگەیەی کەماوەتەوە سیفەتە بۆ پیتی دووەم ( تێهەڵکێشکراو ).
ـــ دووەم: تێکهەڵکێشی ناتەواوی بەمینگە ( إدغام ناقص بغنّة )، ئەمەش لەگەڵ دوو پیتەکەی دیکەی ( ينمو ) دەبێت، کە ئەمانەن: ( و ) و ( ي )، لەم جۆرە تێکهەڵکێشانەدا نونی زەنەدار و تنوین بەتەواوی چووەتە ناو پیتی دووەم، بەڵام سیفەتی مینگەکە دەمێنێتەوە تێیدا واتە لە نونی زەنەدارو تەنویندا، هەر لەبەر ئەو هۆیە پێی دەگوترێ ( ناتەواو ) چونکە مینگەکە ماوەتەوە.
ـــ سێیەم: تێکهەڵکێشی تەواوی بێ مینگە ( ألإدغام ألكامل بلا غنّة )، ئەمەش لەگەڵ دوو پیت لە پیتەکانی ( يرملون ) دەبێت کە ئەمانەن: ( ل ) و ( ر )، لەم جۆرە تێکهەڵکێشانەدا نونی زەنەدار و تنوین بەتەواوی تێکهەڵکێشی پیتی ( ل ) و ( ر ) دەکرێت لەو حاڵەتە نونی زەنەدارو تەنوین بەتەواوی چووەتە ناو پیتی دووەم، وەلێرەدا مینگە دروست نابێت چونکە پیتەکە بەخۆی و سیفەتی مینگەکەیەوە هیچی لێنەماوەتەوە.


لەگەڵ نون
لەگەڵ تەنوین
جۆر
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألجن/٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألقمر/٦ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
تێکهەڵکێشی تەواوی بە مینگە
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنور/٣٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألقدر/٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
تێکهەڵکێشی تەواوی بە مینگە
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/١٠٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألأنعام/١٠٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
تێکهەڵکێشی ناتەواوی بە مینگە
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألزلزلة/٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألزلزلة/٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید      
تێکهەڵکێشی ناتەواوی بە مینگە
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ألبقرة/١٤٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ألبقرة/١٨٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     
تێکهەڵکێشی تەواوی بەبێ مینگە
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ألنساء/٤٠ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ألمائدة/٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید     
تێکهەڵکێشی تەواوی بەبێ مینگە

 چەند تێبینی یەك دەربارەی تێکهەڵکێشان ( ألإدغام ):
 یەکەم: تێکهەڵکێشان دەبێ لەدوو ووشەدابێت و نابێت لەیەك ووشەدابێت. ئەگەر لەیەك ووشەدابێت کە تەنها لەچوار ووشەدا لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، ئەوکاتە دەبێ ئاشکرا ( إظهار ) بکرێت و پێی دەگوترێ ئاشکراکردنی ڕەها ( إظهارمطلق ) چونکە پابەند نییە بە گەروو یا بەلێو..هتد، ئەمەش تەنها لەگەڵ پیتی ( ي ) و ( و ) ڕوودەدات، ئەم چوار ووشەیە ئەمانەن:

ووشەکە لە قورئاندا
ووشەکە لە قورئاندا
ألملك/٥
ألصّف/٤
 ألرّعد/٤
ألتّكوير/٢٥


 دووەم: لەم دوو ئایەتە پیرۆزەی خوارەوەدا تێکهەڵکێشان ( إدغام ) ڕوونادات هەرچەندە پیتی ( و ) بەدوای نونی زەنەداردا دێت، بەڵکو ئەو ( نون ) ـە ئاشکرا ( إظهار ) دەکرێت:
            يس/١ـ٢    ألقَلَم/١
ــ ئەگەر سەرنجی ئەم ئایەتانەی سەرەوە بدەین بۆ نموونە لە سورەتی ( یس ) دوای نونی زەنەدار پیتی ( و ) دێت و خوێندنەوەی بەم شێوەیە دەبێت ( ) چونکە ( ن ) ئاشکرا ( إظهار ) دەکرێت وە نابێ بڵێین ( ). هەروەها لە سورەتی دووەمدا بەهەمان شێوە ( نون ) ئاشکرا ( إظهار ) دەکرێت و بەم شێوەیە دەیڵێین ( ) نەك بەم شێوەیە ( ).

  سێیەم: دەربارەی ( طسم ) لەسەرەتای سورەتی ( ألشُّعَراء ) وسورەتی ( ألْقَصَص ) ، تێکهەڵکێشانی نونی زەنەدار لەپیتی ( م ) دا پێویست ( واجب ) ـە:
          ألشُّعَراء وألْقَصَص

 چوارەم: لەم ئایەتەی خوارەوەشدا تێکهەڵکێش ( إدغام ) ڕوونادات چونکە وەستان ( سَكتة ) بەبێ هەناسەوەرگرتن لەسەر ووشەی ( مَنْ ) پێویست ( واجب ) ـە:
          ألقيامة/٢٧

 پێنجەم: لەحاڵەتی وەستان ( وقف ) لەسەر نونی زەنەدار پێویست ( واجب ) ـە ئاشکرا بکرێت.

نیشانەی تێکهەڵکێشان لە ڕێککاری پەڕاوی قورئان:
ـــ نیشانەی تێکهەڵکێشانی تەواو ( کامل ) بۆ نونی زەنەدار ئەوەیە کە زەنەکەی لێبکرێتەوە و نەمێنێ و پیتی دوای خۆی توندبکرێت ( شەدەدار بکرێت ) ئەوەش لەگەڵ پیتەکانی ( ن، م، ل، ر ) دەبێت، وەکو:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألجن/٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنور/٣٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ألنساء/٤٠ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ألبقرة/١٤٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ـــ نیشانەی تێکهەڵکێشانی تەواو ( کامل ) بۆ تەنوین لەگەڵ پیتەکانی ( ن، م، ل، ر ) ئەوەیە کە دوو جوڵەکە ( لەسەر یان لەبەر یان لەژێر ) بەدوای یەکتردابێت، لەگەڵ توندکردنی پیتی دووم؛ وەکو:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألقمر/٦ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألقدر/٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنِّساء/١٧٠ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/١٨٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ـــ نیشانەی تێکهەڵکێشانی ناتەواوی نونی زەنەدار لەگەڵ پیتەکانی ( و، ی ) ئەوەیە کە زەنەکەی لێ لاببرێ وە پیتی دوای خۆی توند نەکریت، وەکو:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/١٠٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید  قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألزلزلة/٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ـــ نیشانەی تێکهەڵکێشانی ناتەواوی تەنوین لەگەڵ پیتەکانی ( و، ی ) ئەوەیە کە کە دوو جوڵەکە ( لەسەر یان لەبەر یان لەژێر ) بەدوای یەکتردابێت، لەگەڵ توندنەکردنی پیتی دوای خۆی؛ وەکو:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألأنعام/١٠٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/٢٥٥ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید    قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألزلزلة/٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألغاشية/٨ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید


بۆ سەرەوە

بەشی پێنجەم
بەشی هەشتەم ــــ بابەتی جۆراوجۆر


بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M