ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.
ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".
قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآ‌ن .. سعد الغامدي
چەند وانەیەکی دەنگی
تفسير القرآ‌ن الكريم
بەیەک گەیشتنی دوو پیتی زەنەدار ( ألتقاء الحرفين الساكنين ) پیتی زەنەدار ( ساکن ): ئەو پیتەیە کە هیچ جوڵە ( حركة )ی نییە وەک سەر ( فتحة )، بۆر ( ضمة ) و ژێر ( كسرة )، ئەو پیتە زەنەدارەش یان لەبنەڕەتدا زەنەدارە واتە زەنەکەی ( أصلي )یە یان تووشهات ( عارض )ـە واتە بە هۆی وەستان لەسەر کۆتایی ووشەکە زەنە وەردەگرێت، زەنەی ئەسلی لە ناوەڕاست و کۆتایی ووشەدا دەبێت بەڵام زەنەی تووشهات ( عارض ) تەنها لەکۆتایی وشەدا دەبێت. بەیەک گیشتنی دوو پیتی زەنەدار لە یەک ووشەو لە دوو ووشەدا دەبێت: ــ بەیەک گەیشتنی دوو پیتی زەنەدار لەیەک ووشە لە قورئان خوێندنەوەدا: عەرەب دوو پیتی زەنەدار لەیەک ووشەدا کۆناکاتەوە تەنها لە دوو حاڵەت نەبێت: ـــ یەکەم: ئەگەر پیتی زەنەداری یەکەم پیتێکی ( مەد ) یا ( لین ) بوو وەك: پیتی مەد: پیتی نەرم: تێبینی: ئەگەر سەرنجی هەردوو ووشەی ( ألضّالّين ) و ( أتُحاجّونّي ) بدەین دەبینین پیتی ( لام وجیم و پیتی نون ) هەرسێکیان شەدەدارن ( مشدّد )و، هەرپیتێکی شەداداریش بریتییە لەدوو پیت یەکەمیان زەنەدار ( ساکن )ـە و دووەمیان ( حركة ) دارە بە (). ـــ دووەم: ئەگەر زەنە ( سکون )ی پیتی دووەم تووشهات ( عارض ) بێت. وەک: ــ بەیەک گەیشتنی دوو پیتی زەنەدار لەدوو ووشە لە قورئان خوێندنەوەدا: عەرەب دوو پیتی زەنەدار بەدوای یەکدا بێن لە دوو ووشەدا کۆناکاتەوە، جا گەر ئەمە ڕوویدا لە ووشەکانیان ئەوە خۆیانی لێ ڕزگاردەکەن بەیەکێک لەم دوو ڕێگەیەدا: رێگەی یەکەم: بە فڕێدانی پیتی زەنەداری یەکەم و نەخوێندنەوەی گەر پیتێکی ( مەد )ی بوو. وەکو: دەربڕینی ئەم ووشانەی سەرەوە بەم شێوەیە دەبێت: ( قُلنَهبِطُوا، وإذ قالُللّهمَّ، أفِ اللهِ شَكٌّ، وقَالَلْحَمْدُلِلَّه ) ڕێگەی دووەم: بە حەرەکەدارکردنی پیتی زەنە ( سکون )داری یەکەم ئەگەر پیتەکە پیتێکی ( صحيح ) بوو ( واتە لەبنچینەدا سکوندار بووە )، یان پیتێکی ( لین ) یان تەنوین بوو لەگەل لابردنی هەمزەی گەیاندن کە دەکەوێتە نێوان دوو پیتە زەنەدارەکە:
بنچینه‌كانى زانستى قیرائات: پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كهسێَك كه ده‌یه‌وێت فێرى زانستێك ببێت، ده بنچینه ده‌رباره‌ى ئه‌و زانسته بزانێت، زیاتر ...
قورئانێکی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌م عوسمانی کوڕی عه‌ففان ئه‌م قورئانانه یه‌کێکه له‌و قورئانه‌ی که به ده‌ستنووس نووسراوه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌می ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عه‌ففان ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ .... زیاتر
دابه‌شكردنی سووره‌ته‌كانی قورئان: له كتێبه‌كانی زانستی قورئان و كتێبه‌كانی ته‌فسیردا، وه له سه‌ر زمانی زانایان و ئه‌هلی عیلم، هه‌ندێ زاراوه له سه‌ر سوره‌ته‌كانی قورئان دێن و باسیان ده‌كرێ ..... زیاتر