اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com

وتاری مامۆستایان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com

قەڵەوکردن و لاوازکردنی پیتەکان ( التفخيم والترقيق ) /٣

( ٢ ) ــ ئەگەر پیتی راء ( ر ) خۆی زەنە ( سکون )ی هەبێ و پیتەکەی پێشی ژێر ( ألكسرة )ی ئەسلی خۆی هەبێ وە یەکێک لەپیتەکانی ( ألإستعلاء ) لەدوای ( ر ) خۆی نەهاتبێ. وەكو:
   طه/٤٣    ألسجدة/٢٣

( ٣ ) ــ ئەگەر پیتی راء ( ر ) خۆی زەنە ( سکون )ی هەبێ بەهۆی وەستان ( ألوَقْفْ )، وە لەپێشی ئەم ( راء )ـە زەنەدارە پیتێکی یاء ( ي )ی زەنەدار هەبێت. وەكو:
   ألحج/٦    فاطر/١٩
               سبأ/١٨

( ٤ ) ــ ئەگەر پیتی راء ( ر ) خۆی زەنە ( سکون )ی هەبێ بەهۆی وەستان ( ألوَقْفْ )، وە لەپێشی ئەم ( راء )ـە زەنەدارە پیتێکی زەنە ( سکون )دار هەبێت بەمەرجێك یەك لە پیتەکانی ( ألإستعلاء ) نەبێت، وە لەپێش ئەم پیتە زەنەدارەش پیتیك بێ کەژێر ( ألكسرة )ی هەبێت ( ــِ ــْ ـرْ ). وەكو:
   ألفجر/٥    ص/١

( ٥ ) ــ ئەگەر پیتی راء ( ر ) لەکۆتایی وشەیەکدا زەنە ( سکون )ی هەبێ، پیتی پێشی ئەو ژێر ( ــِ ـرْ )ی هەبێت وە بەدوای پیتی راء ( ر ) لەوشەیەکی دیکەدا پیتێکی ألإستعلاء ( خص ضغط قظ ) بێت ئەم حاڵەتە تەنها ( ٣ ) سێ جار لە قورئانی پیرۆزدا ڕوویداوە. وەکو:   لقمان/١٨   ألمعارج/٥   نوح/١

( ٦ ) ــ یەك حاڵەتی دیکە ماوە ئەویش ئەگەر دوای پیتی راء ( ر ) پیتی ئەلف ( ا )ی لارکراو ( ألألف ألمُمالة ) هەبوو، ئەم حاڵەتەش لەقورئانی پیرۆزدا تەنها یەکجار ڕوویداوە. وەك:
  هود/٤١

(ج): خوێندنەوەی پیتی ر ( ألراء ) بە هەردوو حاڵەتی قەڵەوی ( ألتفخيم ) و لاوازی ( ألترقيق ) ـ جوازألوجهين ـ:

پیتی راء ( ر ) لەو حاڵەتانەی خوارەوە بە قەڵەوی و بە لاوازی دەخوێندرێتەوە:
( ١ ) ــ ئەگەر پیتی ر ( ألراء ) خۆی زەنە ( سکون ) دار بێ و پیتی پێشی ئەو ژێر ( ألكسرة )ی ئەسلی خۆی هەبێ وپیتەکەی پاشی ( واتە پاشی راء ) پیتێکی ألإستعلاء ( خص ضغط قظ
) بێت بەمەرجێک ژێر ( ألكسرة ) دار بێت. وەك:
ألشُعَراء/٦٣
  ( هەر ئەم وشەش لەقورئاندا هەیە )

( ٢ ) ــ ئەگەر پیتی ر ( ألراء ) خۆی زەنە ( سکون ) دار بێ بەهۆی وەستان لەسەری وە پیتەکەی پێشی پیتی ( ألإستعلاء )ی زەنەدار بێ و پێش ئەم پیتی ( ألإستعلاء )یە پیتێکی ژێر ( ألكسرة )دار بێ‌. وەك:
مريم/٢٥    سبأ/١٢
وا باشترە پیتی ( راء ) لە وشەی ( مصر ) بە قەڵەوی بخوێندرێ چونکە لەحاڵەتی ( وصل ) دا سەر ( فتحة ) دارە هەرچەندە دروستە بە هەردوو حاڵەت بخوێندرێ، بە هەمان شێوە باشترە پیتی ( راء ) لە وشەی ( قطر ) بە لاوازی بخوێندرێ چونکە لەحاڵەتی ( وصل )دا ژێر ( كسرة ) دارە..... هەروەها پیتی ( راء ) بە هەمان شێوە دەخوێندرێ لەو سی نموونەی خوارەوە:

ألقمر/١٦
  ألفجر/٤
  ألدخان/٢٣    ألشعراء/٥٢

 پرسیار و وەڵام دەربارەی پیتی راء ( ر )

بۆ سەرەوە



بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M