پێناسەی وەستان ( ألوقف ):
بریتیە لە پچڕینی دەنگ لەسەر ووشەیەکی قورئانی بۆ ماوەیەک کە هەناسەی تیدا وەردەگیرێ بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی قورئان خوێندن.
جۆرەکانی وەستان لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز:
یەکەم: وەستانی تاقیکردنەوە ( الوقف الاختباري ). دووەم: وەستانی ناچاری ( ألوقف الإضطراري ) . سێیەم: وەستانی خۆویست ( الوقف الاختياري ).
  یەکەم: وەستانی تاقیکردنەوە ( الوقف الاختباري )
ئەم جۆرە وەستانە بۆ کاتی فیربوونی قورئان خوێندن، ئەویش کاتێک کە مامۆستا داوا لە قورئانخوێن دەکات کە لە هەندێ جێگە لە قورئانی پیرۆز بوەستی بەمەبەستی پرسیار کردن لێی و تاقیکردنەوەی، حوکمی ئەو جۆرە وەستانە ڕێپیدراو ( جائز )ـە بە مەرجێک بگەڕێتەوە بۆ ئەو وشەی کە لەسەری وەستاوە و بیگەیەنێ بەدوای خۆیەوە ئەگەر پەیوەندی پێوە هەبێت بەڵام ئەگەر پەیوەندێ پێوە نەبێت، دەبێ بگەڕێتەوە بۆ وشەی پێشی وشەکەی لەسەری وەستابوو و لەوێوە دەست پێبکاتەوە.
بۆ نمونە:
مامۆستا لە قورئانخوێن داوا دەکات لەسەر وشەی ( أُوفِ ) بوەستێ بۆ ئەوەی دڵنیابێ کە قورئانخوێن لەسەر ئەو وشەیە بەزەنە ( سکون ) دەوەستێ ( أُوفْ ) نەک ( ياء )ـەکەی لەگەلدا بخوێنێتەوە واتە بەژێر ( كسرة ) بیخوێنێتەوە لەکاتی وەستاندا:
  دووەم: وەستانی ناچاری ( ألوقف الإضطراري )
بریتی یە لەوەستانی خوێنەر بەهۆی نەفەس نەمانی یا وەکو کۆخەی بۆ دێت یا پشمین یا بەهۆی گریان یا خەو، یا هەر شتێکی دیکە کە ناچاری بکات ڕابوەستێت، ئەم جۆرە وەستانەش لەهەموو کاتێکدا دروستە، بەڵام چاکتر وایە کە خوێنەر هەتا دەتوانێ وشەی گونجاو هەڵبژێرێ بۆ وەستانەکەی، لەکاتی دەستپێکردنەوەشدا ئەگەر وشەی دوای وەستانەکە گونجاو بوو لەوێوە دەستپێدەکاتەوە، وەئەگەر وشەکە گونجاو نەبوو، دەگەڕیتەوە بۆدواوە بۆ ئەو شوێنەی گونجاوە بۆ دەستپێکردنەوە.
بۆ نمونە: ئەگەر قورئانخوێن ناچار بوو لەسەر وشەی (
) ڕاوستێ لەبەر هۆیەک لەو هۆیانەی سەرەوە:
  سێیەم: وەستانی خۆویست ( الوقف الاختياري ):
بریتی یە لەوەستانی خوێنەر کە بە ویست و ئارەزووی خۆی لەسەر وشەیەک بوەستێ، واتە لەبەر ئەو دوو هۆیەی پێشوو نەبێت.
ئەم جۆرە وەستانەش دابەش دەبێت بۆ ( ٢ ) دوو بەش:
١ ــ وەستانی دروست ( ألوقف الجائز ) .....
٢ ــ وەستانی نادروست ( ألوقف غیر الجائز )
١ ــ وەستانی دروست ( ألوقف الجائز ):
ئەویش ( ٣ ) سێ جۆری هەیە:
أ ــ وەستانی تەواو ( ألوقف ألتّام ) ...... ب ــ وەستانی کیفایەت ( ألوقف ألكافي ) ......
ج ــ وەستانی باش ( ألوقف ألحسن ).
أ ــ وەستانی تەواو ( ألوقف ألتّام )
بریتی یە لە وەستان لەسەر وشەیەک کە مانای تەواو بێت و هیچ پەیوەندی نەبێ بەوەی بەدوایدا دێت نە لەڕووی واتاو نە لەڕووی ( إعراب ). وەکو وەستان لەسەر کۆتایی سورەتەکان، یا کۆتایی چیرۆکەکان، یا کۆتایی سیفاتی ئیمانداران یا بێباوەران، یا جیاکردنەوەی ئایەتی سزا لەئایەتی بەزەیی، یا تەواوبوونی باسی بەهەشت یا دۆزەخ، یا لەکاتی تەواوبوونی هەربابەتێک و دەستپێکردن بە بابەتێکی دیکە. ئەم جۆرە وەستانە جوانە لەسەری بوەستی.
بۆ نمونە:
ـــ
وەستان لەسەر وشەی ( آمِنِينَ ) و دەستپێکردن بەئایەتی دوای ئەو. خودای گەورە دەفەرموێ:
ـــ
وەستان لەسەر کۆتایی ئایەت و دەستپێکردن بەئایەتی دوای ئەو. خودای گەورە دەفەرموێ:
ـــ
یان وەستان لەناوەڕاستی ئایەت، بۆ نمونە وەستان لەسەر وشەی ( جَاءَنِي ). کەکۆتایی چیرۆکی ستەمکارەکەیە ئینجا لەوشەی دوای ئەوەوە دەستپێدەکرێتەوە تا کۆتایی ئایەتەکە. خودای گەورە دەفەرموێ:
ـــ یان وەستان لەسەر وشەی ( أَذِلّةً ). خودای گەورە دەفەرموێ:
ـــ وەستان لەسەر وشەی سەرەتای ئایەتی دووەم، بۆ نمونە وەستان لەسەر وشەی ( وَبِاللَّيْلِ ). خودای گەورە دەفەرموێ:
یان وەستان لەسەر وشەی سەرەتای ئایەتی دووەم، بۆ نمونە وەستان لەسەر وشەی ( وَزُخْرُفًا ). خودای گەورە دەفەرموێ:
ب ــ وەستانی کیفایەت ( ألوقف ألكافي )
بریتی یە لەوەستان لەسەر وشەیەک تا ئەوێ ماناکەی تەواو بێت، بەڵام ئەوەی دواوەی هەر لەسەر ئەو باسە بڕوات و بە مانا پەیوەندی پێیەوە هەبێت نەک بە قسە.*
حوکمی ئەو وەستانە: وەستان و دەست کردنەوە بەخوێندنیش لەوشەی دوای وەستان پەسند کراوە.
* ألوقف ألكافي: هو الوقف على مقطع تم معناه وتعلق بما بعده معنىً لا لفظاً.
بۆ نمونە:
ـــ وەستان لەسەرەتای ئایەتەکان. خودای گەورە دەفەرموێ:
ئەم ئایەتەی سەرەوە ماناکەی تەواوە بەڵام هەر بە مانا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە دوایەوە دێت، لێرەدا خودای گەورە باس لە سیفاتی ئیمانداران دەکات کە لەئایەتی داهاتوو درێژەی هەیە و هێشتا تەواو نەبووە.
نمونەیەکی دیکە: خودای گەورە دەفەرموی:
ـــ یان وەستان لەسەر وشەیەک لە ناو ئایەتەکە. خودای گەورە دەفەرموێ:
ئەم ئایەتەی سەرەوە ماناکەی تەواوە بەڵام هەر بە مانا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە دوایەوە دێت، چونکە ئایەتەکان باس لە چیرۆکی
ئادەم (
) دەکات کە لەئەیەتەکانی دوای ئەویش درێژەی هەیە.