Zanstitajweed


شێوازەکانی وەستان (الوقف) لەکاتی قورئان خوێندندا

لە زمانی عەرەبیدا وشەکان بە چەند هەنگاوێك گەیشتوونەتە وەستانی تەواوەتی:
هەنگاوی یەکەم/: سەرەتا خەڵکی بە جوڵەی تەواو لەسەر وشەکان دەوەستان (واتە: بە سەر ــ فتحة ـ ی تەواو یان ژێر ـ کسرة ـ ی تەواو یان بۆر ـ ضمّة ـ ی تەواو). واتە: (الحَرَكَة الکاملة)
هەنگاوی دووەم/: پاشان دوای ماوەیەك خەڵکی بە (دەنگێکی لاواز) لەسەر وشەکان دەوەستان ( واتە: بەیەک لەسەر سێ‌ی جوڵەکە) واتە: (الرَّوْم).
هەنگاوی سێ‌یەم/: دواتر دوای ماوەیەکی دی خەڵکی بەشێوەیەکی دی دەوەستان ئەویش بە خڕکردنەوەی لێوەکان یەکسەر لەدوای زەنەدارکردنی پیتێکی بۆردار بەهۆی وەستان لەسەری‌یەوە بەشێوەیەك ئەم خڕکردنەوەی لێوەکان بەبێ دەنگ دەبێت کە نابینا دەرکێ پێ نەکات. واتە: ( الإِشْمَام).
هەنگاوی چوارەم/: لە کۆتاییدا خەڵکی بە زەنەی تەواو لەسەر وشەکان دەوەستان، واتە (هەموو جۆرە جوڵەی سەر وشەکانیان گۆڕی بە زەنە)، واتە: (السُّكون المُحِضّ).


تێبینی: ئەم هەنگاوانەی سەرەوە خودای گەورە خۆی بە تێپەربوونی کات خەڵکی فێرکردووە و لەکاتی دابەزینی قورئانی پیرۆزداهیچ کەس لەناو عەرەبدا نەبوو کە بە هەنگاوی یەکەم قسە بکات و هەندێکی کەم لەناو عەرەبدا مابوو بە هەنگاوی دووەم و هەنگاوی سێ‌یەم قسەیان دەکرد و زۆرینەی عەرەب بە هەنگاوی چوارەم قسەیان دەکرد[1]


  1. بروانە زنجیرە وانەکانی (الإتقان لِتِلاوَةِ القرآن)ی د.أيمن رشدي سويد له کەناڵی (إِقرأ) لەسەر ئینتەرنێت.