Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی پێنجەم وەستان‌و دەستپێکردن


زانستی وەستان‌و دەستپێکردن ( عِلْمُ الوَقْفِ والإِبْتِداءِ )


وەستان و دەستپێکردن ( ألوقف والإبتداء ):

بریتیە لە زانیاری بە چەند بنچینەو بناغەیەك کە بەهۆیەوە دەزانرێ شوێنەکانی وەستان‌و شوێنەکانی دەستپێکردن لە قورئانی پیرۆز ئەوەی کە لێی دروستەو ئەوەی کە نادروستە.
ئەم بابەتە بە یەکێك لە بەشە گرنگەکانی زانستی تەجوید دادەنرێت چونکە بەهۆی زانین‌و جێبەجێکردنی‌یەوە واتای ئایەتەکان ڕوون‌و ئاشکرا دەبێت بۆ خوینەرو بیسەر. بێگومان هیچ خوێنەرێک ناتوانێ لەسەر خوێندنەوەی بابەتێك بەردەوام بێت‌و درێژە بەخوێندنەوەکەی بدات بەبێ وەستان بۆ ئەوەی هەناسە وەربگرێت‌و یاخود پشوو بدات، بۆیە زۆر گرنگە بۆ قورئانخوێن فێری ئەوە بێت کە لەسەر وشەیەك یا ئایەتێك بوەستێ بەبێ ئەوەی مانایان تێك بدرێت.

پێشەوا علي ( ڕەزای خودای لێبێت ) لەڕاڤەی ئایەتی قورئانی پیرۆز ﴿ . . . وَرَتِّلِ ٱلۡقُرۡءَانَ تَرۡتِيلًا ٤﴾‏[1]. دەفەرموێت: (( هُوَتَجْوِيدُ الحُرُوفِ، وَمَعْرِفَةُ الوُقُوفِ ))[2] واتە: چاک خوێندنەوەی پیتەکان و زانینی وەستانەکانە.

ئیبن جه‌زه‌ری( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه‌ی گه‌وره‌مان ئیمام عه‌لی ( ڕەزای خودای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت: " قسه‌که‌ی ئیمام عه‌لی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌ پێویستبوونی فێرکردنی ئه‌م زانسته‌و هه‌روه‌ها فێربوونی. پێشینانی چاکیشمان ئه‌وه‌ له‌ قسه‌کانیاندا ڕوون بووه‌و زۆر ئه‌م ڕاستی‌یه‌یان دووپات کردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها زانایانی دوای ئه‌وانیش دیسان گرنگیان داوه‌ به‌م زانسته‌، بۆ نمونه‌ به‌ مه‌رجیان گرتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ مۆڵەتی خوێندنه‌وه‌یان ( إجازةُ القراءَةِ والإِقراء ) وه‌رگرتووه‌ نابێت مۆڵەت بده‌ن به‌ که‌سێك مه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی زانستی وه‌ستان‌و ده‌سپێکردن فێرببێت. زانایانی پێشوو فێرخوازه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر هه‌موو پیتێك ڕاده‌گرت‌و به‌په‌نجه‌کانیان ئیشاره‌تیان بۆ ده‌کرد، ئه‌وه‌ سوننه‌تێك بوو له‌ شێخه‌کانی خۆیان بۆیان به‌جێ مابوو".

پاشان ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه‌ که‌ ئێستا زۆر له‌ خوێنه‌رانی ئه‌مڕۆ له‌جێگه‌یه‌ك ده‌وه‌ستن که‌ دروست نیه‌و له‌ شوێنی وه‌هاش ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ته‌واو مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌‌! هه‌روه‌کو لێ‌یانه‌وه‌ ده‌بیستین هه‌یانه‌ له ﴿ . . . . إِنَّمَا نَحۡنُ مُسۡتَهۡزِءُونَ ١٤﴾ سورەتی البَقَرَة، ئايەتی / ١٤. یان لە ﴿ . . . . مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ ١٢٠﴾ سورەتی البَقَرَة، ئايەتی / ١٢٠ ده‌ستپێده‌که‌ن! ئه‌مه‌ له‌کاتێکیشدا زانایان نیشانه‌یان داناوه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌و وه‌ستانی په‌سه‌ندو ناپه‌سه‌ندیان له‌یه‌ك جیاکردۆته‌وه".

زانایان ( خوای گه‌وره‌ پله‌وپایه‌یان زیاتر بکات ) گرنگی‌یان داوه‌ به‌ بچوکترین یه‌که‌ی قورئان که‌بریتی‌یه‌ له‌ پیته‌کان( الحروف )، پیته‌کان وشه‌ پێك ده‌هێنن، کاتێک چه‌ند وشه‌یه‌کیش ده‌که‌ونه‌ پاڵ یه‌کتر، ڕسته‌یه‌ك دروست ده‌که‌ن، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ڕسته‌کانیش زۆر له‌پاڵ یه‌کدا هاتن، ئه‌وکات گرنگی وه‌ستان‌و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ دێته‌ باس‌و له‌سه‌ر خوێنه‌ر پێویسته‌ بزانێت له ‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك وه‌ستا له‌ قورئان‌دا ده‌بێت گونجاو بێت‌و پاشان گرنگیشه‌ بزانێت له‌ کوێوه‌ ده‌ست پێ‌ده‌کاته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش پێی دەگوترێ زانستی وه‌ستان‌و ده‌ستپێکردن

پیناسەی وەستان ( تعْريفُ الوَقْفِ )

له‌زمانه‌وانیدا: وازهێنان و به‌ندبوون.
له‌ ته‌جویددا: بریتیە لە وەستان‌و پچڕاندنی دەنگ لەسەر وشەیەکی قورئان، بۆ ماوەیەک کە بەپێ‌ی عادەت هەناسەی تێدا دەدرێت‌و، نیازی ئەوەش هەیە کە خوێندنەوەکە دەستپێبکرێتەوە، ئیدی ئایا لە دوای ئەو جێگەوە کە وەستانەکەی تێدا کراوە، یان لە پێشەوەی.

دوو تێبینی گرنگ:
یەکەم/ ده‌گونجێت وه‌ستان له‌ کۆتایی ئایه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها له‌ ناوه‌ڕاستی ئایه‌ته‌کانیش.
دووەم/ وه‌ستان نابێت له‌ ناوه‌ڕاستی وشەدا، وەکو: وەستان لە ناوەڕاستی وشەی ﴿أَنُلۡزِمُكُمُوهَا﴾ لە ئەیەتی: ٢٨ی سورەتی: هود.
‌ یان وەستان له‌ ناوه‌ڕاستی دوو وشه‌یه‌ك که‌ هه‌ر له‌ نووسیندا لێکدرا بن، وەکو وەستان لەسەر ﴿أَيۡنَ﴾ لە وشەی ﴿أَيۡنَمَا يُوَجِّههُّ﴾ لە ئایەتی: ٧٦ی سورەتی النَّحل.

جۆرەکانی وەستان ( أنواعُ الوَقْفِ )

وەستان دەکرێت بە ( ٣ ) سێ بەشی سەرەکی‌یەوە:

یەکەم/ ــ وەستانی بە ویست ( الوَقْفُ الإِختِيَاريّ )
دووەم / ــ وەستانی بە ناچاری ( الوَقْفُ الإِضطِراريّ )
سێ‌یەم / ــ وەستانی بە تاقیکردنەوە ( الوَقْفُ الإِختِباريّ )

یەکەم/ ــ وەستانی بە ویست ( الوَقْفُ الإِختِيَاريّ ): بریتی‌یە لەو وەستانەی کە خوێنەر بە ویست و ئارەزووی خۆی لەسەر وشەیەک بوەستێ.

ئەم وەستانە چوار جۆری هەیە: ( ٣ ) سێ جۆری شیاو ( جائز )ەو، ( ١ ) یەك جۆری نەشیاو ( غیر جائز )ە، وەستانە شیاوەکان بریتین لە: أ ـ وەستانی تەواو، ب ـ وەستانی کافی‌و، ج ـ وەستانی باش. وەستانە نەشیاوەکەش بریتیە لە: د ـ وەستانی ناشیرین.

وەستانی شیاو ( الوقفُ الجائز ) ئەمانەی خوارەوەن:

أ ـ وەستانی تەواو ( الوَقْفُ التَّام ): بریتی‌یە لە وەستان لەسەر وشەیەکی قورئان کە هیچ پەیوەندی‌یەکی واتایی ( معنوي ) یاخود شیکردنەوەیی ( إعرابي ) بەدوای خۆیدا نەهێنێت، وەکو وەستان لەسەر کۆتایی ئایەتەکان، یا کۆتایی چیرۆکەکان، یا کۆتایی سیفاتی ئیمانداران یا بێباوەران، یان جوداکردنەوەی ئایەتی سزا لە ئایەتی بەزەیی، یان تەواوبوونی باسی بەهەشت یان دۆزەخ، یان لە کاتی تەواوبوونی هەربابەتێك‌و دەستپێکردن بە بابەتێکی دیکە. ئەم جۆرە وەستانە جوانە لەسەری بوەستی. ئیدی حوکمی ئەم حاڵەتە ئەوەیە وەستان لەسەری دروستەو هەروەها دەستپێکردنەوەش لەدوایەوە هەر دروستە، وەکو وەستان لەسەر کۆتا وشەی ئایەتی ( ٥ ) پینج لە سورەتی ( البَقَرَة )دا، کە وشەکە ﴿ٱلۡمُفۡلِحُونَ﴾ە، هەروەها دەستپێکردنەوەش لەدوای ئەم وشەیە هەر دروستە:
  ﴿أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدٗى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٥ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ ٦﴾  

یان وەستان لە ناوەڕاستی ئایەت، بۆ نمونە وەستان لەسەر وشەی ﴿جَآءَنِيۗ﴾ کە کۆتایی چیرۆکی ستەمکارەکەیە ئینجا لەوشەی دوای ئەوەوە دەستپێدەکرێتەوە تا کۆتایی ئایەتەکە. خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿لَّقَدۡ أَضَلَّنِي عَنِ ٱلذِّكۡرِ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَنِيۗ وَكَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لِلۡإِنسَٰنِ خَذُولٗا ‎٢٩﴾  

یان وەستان لەسەر ئەو وشەیەی کە لە سەرتای ئایەتی دووەمە ﴿وَبِاللَّيْلِ ۗ﴾، ئینجا لە وشەی دوای ئەوەوە دەستپێدەکرێتەوە تا کۆتایی ئایەتەکە. خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ ‎١٣٧ وَبِاللَّيْلِ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ١٣٨﴾  

ب ــ وەستانی کافی ( الوقفُ الكافي ): برێتیە لە وەستان لەسەر وشەیەکی قورئان کە پەیوەندی واتایی ( معنوي ) بەدوای خۆیدا دەهێنێت بەڵام پەیوەندی شیکردنەوەیی ( إعرابي ) بەدوای خۆیدا ناهێنێت. حوکمی ئەم حاڵەتەش ئەوەیە کە وەستان لەسەری‌و دەستپێکردنەوە لەدوایەوە دروستە، وەکو وەستان لەسەر وشەی ﴿لَا يُؤۡمِنُونَ﴾:
     ﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ ٦ خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَعَلَىٰ سَمۡعِهِمۡۖ . . . ٧﴾  
ئەم ئایەتەی سەرەوە واتاکەی تەواوە، بەڵام هەر بە واتا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە دوایەوە دێت. وە هیچ پەیوەندی‌یەکی شیکردنەوەیی ( إعرابي ) بەدوای خۆیەوە نیە، بۆیە وەستان لەسەر وشەکەو دەست کردنەوە بە خوێندنیش لە وشەی دوای وەستان پەسندکراوە.

یان وەستان لەسەر وشەی ﴿خَلِيفَةٗۖ﴾‏:
     ﴿وَإِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ خَلِيفَةٗۖ . . . . . . ٣٠﴾  
ئەم بەشە ئایەتەی سەرەوە ماناکەی تەواوە بەڵام هەر بە مانا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە دوایەوە دێت‌و هیچ پەیوەندی‌یەکی شیکردنەوەیی ( إعرابي ) بەدوایەوە نیە، چونکە ئایەتەکان باس لە چیرۆکی ئادەم ( عَلَيهِ السَّلام ) دەکات کە لەئەیەتەکانی دوای ئەویش درێژەی هەیە، بۆیە وەستان لەسەر وشەکەو دەست کردنەوە بە خوێندنیش لە وشەی دوای وەستان پەسندکراوە.

ج ــ وەستانی باش ( الوَقْفُ الحَسَنُ ): بریتیە لە وەستان لەسەر وشەیەکی قورئان کە پەیوەندی شیکردنەوەیی ( إعرابي )و واتایی ( مَعنَويّ ) بەدوای خۆیەوە هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا واتایەکی تەواو دەبەخشێ، هەر لەبەر ئەوەشە وەستان لەسەری دروستە بەڵام دەستپێکردنەوە بەدوایدا دروست نیە تەنها لەسەرەتای ئایەت نەبێت ئەو کاتە ئاسایی‌یە، وەکو:
    وەستان لەسەر وشەی   لەسورەتی ( الفاتِحَة ) وەستانێکی باشە چونکە واتایەکی دروست دەگەیەنێت بەڵام دەستپێکردنەوە بەدوایدا دروست نیە، بۆیە دەگەڕێینەوە بۆ پێشەوەو دەڵێین  
    وەستان لەسەر وشەی   لەسورەتی ( الفاتِحَة ) وەستانێکی باشە چونکە واتایەکی دروست دەگەیەنێت بەڵام دەستپێکردنەوە بەدوایدا دروست نیە، بۆیە دەگەڕێینەوە بۆ پێشەوەو دەڵێین  

لەم ئایەتەی خوارەوەدا ئاساییە دەستپیکردنەوە بەخوێندن لەدوای وەستان لەسەر وشەی ﴿تَتَفَكَّرُونَ﴾، هەرچەندە پەیوەندی هەیە لەگەڵ دوای خۆیەوە:
﴿فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۗ﴾ لەواتاو شیکردنەوەدا:
      ﴿ . . . كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَتَفَكَّرُونَ ٢١٩ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۗ . . . . ﴾    

بەهەمان شێوە لەم ئایەتەی خوارەوەدا ئاساییە دەستپیکردنەوە بەخوێندن لەدوای وەستان لەسەر وشەی ﴿مُّصۡبِحِينَ﴾، هەرچەندە پەیوەندی هەیە لەگەڵ وشەکەی دوای خۆیەوە ‎﴿وَبِٱلَّيۡلِۚ﴾ لە واتاو شیکردنەوەدا:
      ﴿وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ ١٣٧ وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ١٣٨﴾
وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌کانی ﴿مُّصۡبِحِينَ﴾ ، ﴿وَبِٱلَّيۡلِۚ﴾ هه‌مووی وه‌ستانێکی باشه ( وَقْفٌ حَسَنٌ ‌)و سوننه‌تیشه‌ بوەستین چونکه‌ سەرەتای ئایه‌تن .


وه‌ستان له‌هه‌ر شوێنێک ئه‌گه‌ر مانایه‌کی باشی دا به‌ده‌سته‌وه، ئه‌وه‌ ئه‌و وه‌ستانه‌ ده‌بێته‌ جۆرێک له‌ وه‌ستانی(ته‌واو- کافی- باش)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مانایه‌کی باش نه‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ یان گۆڕان له‌ماناکه‌دا دروست بکات ئه‌وا ده‌بێته‌ وه‌ستانی نەشیاو (القبیح) وه‌ک باسی دێت له‌دواتر.







  1. سورەتی المُزَّمِّل، ئايەتی / ٤.
  2. ألإتقان في علوم القرآن للسيوطي (١/٢٢١).