بسم الله الرحمن الرحيم

دۆسیەی مانگە ئیسلامییەکان

Print this page
دۆسیەی مانگە ئیسلامییەکان / ٣


9 - Ramadhan

_ هۆکاری ناونانی بەم ناوەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لەوکاتەی ئەم ناوەی بۆ دانراوە کاتی وەرزی گەرما بووە.
_ لەم مانگەدا قورئانی پیرۆز دابەزیوە و رۆژووی یەک مانگی تێدا فەرزکراوە و خودای گەورە فەرمویەتی:
﴿شَهۡرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلۡقُرۡءَانُ هُدٗى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡفُرۡقَانِۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهۡرَ فَلۡيَصُمۡهُۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡيُسۡرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ وَلِتُكۡمِلُواْ ٱلۡعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ١٨٥﴾. البَقَرَة
واتە: مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه‌، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خودا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون.

ــ شه‌وی قه‌در (ليلة القدر):
لە دە شەوەکانی کۆتایی ئەم مانگەدا شەوێك هەیە کە پێی دەگوترێ شه‌وی قه‌در (ليلة القدر)، پاداشتی کردەوەی چاک تێیدا بەئەندازەی پاداشتی کردەوەی هەزار مانگە، خودای گەورە فەرمویەتی
﴿إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ ١ وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ ٢ لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ ٣﴾. القَدر
واته‌: ئێمه‌ قورئانمان له‌م شه‌و هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌، تۆ چوزانیت كه‌ شه‌وی قه‌در چییه‌؟ شه‌وی قه‌در خێری زیاتره‌ له‌ هه‌زار مانگ. واته‌ خێری نوێژوو قورئان خوێندن و دوعا خوێندن و زیكر خوێندن تێیدا خێری به‌ قه‌د خێری هه‌زار مانگ زیاتره.

_ عومرە کردن
پاداشتی عومرە کردن لەم مانگەدا بەئەندازەی پاداشتی حەجێکە پێغه‌مبه‌رى خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێت : «عمرة فى رمضان تعدل الحجة». أخرجه البخارى ومسلم
واته‌: عه‌مره‌يه‌ك له‌ڕه‌مه‌زاندا پاداشتى يه‌ك حه‌جى هه‌يه .

_ خێر و سەدەقە کردن لە رەمەزاندا
خێر و سەدەقە لەم مانگەدا خێری زیاترە لەمانگەکانی دی، پێغه‌مبه‌رى خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێت: «أفضل الصدقة صدقة فى رمضان». أخرجه الترمذى عن انس
واته‌ : باشترين به‌خشينێك به‌خشينه‌ له ‌ڕەمه‌زاندا.

_ لەشەوانی ئەم مانگەدا فەزڵی شەو نوێژ و تەراویح کردن گەلێك زۆرە، پێغه‌مبه‌رى خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموێت: «من قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه». متفق عليه
واتە: هەركەسێك شەوانى ڕەمەزان بە تەراویح زیندو بكاتەوە و باوەڕى پێى هەبێ و چاوەڕوانى پاداشتى خودا بێت، ئەوا خودا لە تاوانەكانى پێشووى خۆش دەبێت .

ــ چه‌ند ڕووداێك له‌ ڕه‌مه‌زاندا ڕوویان داوه:‌
• • هاتنه‌ خواره‌وی وه‌حی و قورئان بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ). وه‌ دەستپێکردنی بانگه‌وازی ئیسلامی.
• • شه‌ڕی به‌در: له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی دووه‌می كۆچیدا و له‌ رۆژی (١٧)‌ی ڕه‌مه‌زاندا شه‌ڕی به‌دری گه‌وره‌ ڕوویداو موسڵمانه‌كان یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر كافرانی قوڕه‌یشدا.
• • کوژرانی ئه‌بو جه‌هل (عه‌مری كوڕی هیشام) و ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف و عاصی كوڕی هیشامی كوڕی موغیرة ـ خاڵی ئه‌میری ئیمانداران عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خودا لێی ڕازی بێت) ـ له‌م مانگه‌دا و له‌شه‌ری به‌دردا هه‌موویان خرانه‌ چاڵێك به‌ناوی قوله‌یب و (لات و عوززا) هیچ سوودی پێ نه‌گه‌یاندن و به‌ره‌و دۆزه‌خ ملیان نا. • • ڕزگاركردنی مه‌ككه‌: وه‌ له‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ له‌ ڕه‌مه‌زانی ساڵی(٨) هەشتی كۆچیدا ڕویاندا ڕزگاركردنی مه‌ككه‌ بوو، ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) له‌ مه‌دینه‌ له‌ (١٠) ده‌ی ڕه‌مه‌زاندا بوو، له‌ شه‌وی (١٩) نۆزده‌یه‌می ڕه‌مه‌زاندا چووه ناو مه‌ككه‌وه.
• • وه‌فاتكردنی عائیشه (خودا لێی رازی بێت) لە (١٦)ى ره‌مه‌زانی ساڵی (٥٨)ى كۆچی: عائیشه‌ دایكی باوه‌ڕداران ( ام عبدالله) كچی أ‌بوبكرـ ی صدیق (خودا لێی ڕازی بێت) و خێزانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)، خۆشه‌ویسترین خێزانه‌كانی بوو له‌لای پێغه‌مبه‌ری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)، هه‌روه‌ها له‌ گه‌وره‌ زاناو فوقه‌هاكانی هاوه‌ڵان بوو، پێغه‌مبه‌ری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)، له‌ مانگی (شوال)دا له‌ دوای جه‌نگی (‌بدر) گواستییه‌وه‌، له‌ ساڵی(٥٧ یان ٥٨ ) كۆچی (خوا لێی رازی بێت) وه‌فاتی كرد‌.
• • له‌ دایك بوونی الحسن بن علي بن أبي طالب (خودا لێی رازی بێت)، لە (١٥) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (٣)ی كۆچی: الحسن ( أبو محمد) كچه‌زاو رێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)، دایكی حه‌سه‌ن ( فاطمة الزهراء) و باوكیشى ( علي بن أبي طالب) بوو (خودا لێیان رازی بێت). خودای گه‌وره‌ ناكۆكی نێوان مسوڵمانانی به‌ حه‌سه‌ن چاكرده‌وه‌، میهره‌بانترین و له‌سه‌رخۆترین و زاناترین كه‌س بوو، هاوشێوه‌ترین كه‌سیش بوو به‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ). له‌ دوای وه‌فاتی باوكی به‌یعه‌تیان پێداو شه‌ش مانگ خیلافه‌تی گرته‌ ده‌ست، پاشان له‌ ساڵی (٤١) ی كۆچی بۆ پارێزگاری له‌ یه‌كبوونی مسوڵمانان و پاراستنی خوێنی مسوڵمانان وازی له‌ خیلافه‌ت هێنا، له ساڵی (٥٨) ی كۆچی وه‌فاتی كرد (خودا لێی ڕازی بێت).
• • سه‌ركه‌وتنی نورالدین زنكی (رَحِمَهُ الله) به‌سه‌ر خاچ په‌رستاندا، لە (٩) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (٥٥٩)ی كۆچی: ( محمود بن زنكي نور الدين أبو القاسم) مه‌لیكی شام و جه‌زیره‌و میسر، نازناوی ( الملك العادل) بوو، دادپه‌روه‌رترین و به‌شكۆترین و چاكترینی مه‌لیكه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بوو. له‌ساڵی (٥٥٩)ی كۆچی خاچپه‌رستانی شكاندو سه‌رۆكه‌كه‌یانی به‌دیل گرت، له‌م جه‌نگه‌‌دا مسوڵمانان شاری ( حارم)ی داگیركراویان له خاچپه‌رستان‌ ستانده‌وه‌و رزگاریان كرد‌.
• • فه‌تحكردنی به‌عله‌به‌ك له‌ وڵاتی شام، لە (١٤) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (٥٧٠)ی كۆچی: سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (رَحِمَهُ الله) چه‌ند شارێكی له‌ وڵاتی شام فه‌تح كرد، یه‌كێك له‌وانه‌ شاری (بەعلبك) كه‌ شارێكی لوبنانییه‌و جێگه‌ی شوێنه‌وارناسی‌و مه‌ركه‌زی قه‌زایه‌ له‌ ده‌شتی بیقاعی لوبنانی، له‌ دێرینیدا شاری (بعلبك) بۆ سه‌رده‌می فینیقییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.




10 - Shawwal

_ عەرەبەکان ئەم مانگەیان بۆیە بەم ناوە ناوە چونکە لەوکاتدا شیری حوشترەکانیان وشك بووە بۆیە ئەم مانگەیان بەمانگی (شەوال) ناوناوە، عەرەبەکان دەڵێن: تشوَّلت الإبل أى جفّ لبنها .
_ ئەم مانگە مانگی جەژنی ڕەمەزانە و لەیەکەم رۆژی ئەم مانگەدا جەژنی رەمەزانی پیرۆزە .
_ به‌رۆژوبونی شه‌ش رۆژ لە مانگی شه‌وال دا گرتنى ڕۆژووى مانگى شەوال يەكێكە لەو دەرفەتە گرنگانە بۆ بەردەوام بوون لەسەر ڕۆژوو گرتن و تەواكەريشە بۆ ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان چونكە پێغەمبەرى خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فەرموويەتى: «من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر». رواه مسلم.
واتە: ئەوەى ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و بەدوايدا شەش ڕۆژ لەمانگى (شوال) بگرێت وەكو ئەوە وايە بەدرێژايى ساڵێك بەڕۆژوو بوبێت.
تێنینی: بەڕۆژوبوونی ئەم شەش ڕۆژە واجب نیە ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژی جەژن ئەنجام بدرێت، بەڵكو دروستە دوای جەژن بە ڕۆژێك یان چەند ڕۆژێك لەسەر یەك (مُتتالـی) یان بە جودا بیت (متفرق) لە مانگی (شەوال)دا بگرێت دروستە و ئاساییە.




11 - Dhul-Qi'dah

_ هۆکاری ناونانی ئەم مانگە بەم ناوەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە عەرەبەکان لەم مانگەدا دادەنیشتن و دەرنەدەچوون بۆ جەنگ، چونکە ئەم مانگەیان بەگەورە دادەنا، وە هەندێك دەڵێن بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە عەرەبەکان لەم مانگەدا دادەنیشتن و سەفەریان بۆ شوێنانی دی نەدەکرد .
_ ئەم مانگە مانگێکە لەمانگەکانی (أشهر الحرم) واتە لەومانگانەیە کە جەنگ تێیدا قەدەغە کراوە، أشهر الحرم بریتیتن لە مانگەکانی: (محرم، رجب، ذو القعدة، ذو الحجة).




12 - Dhul-Hijjah

_ بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە عەرەبەکان لەم مانگەدا حەجیان ناسیوە و ئەم مانگە مانگێکە لەمانگەکانی حەج .
_ ئەم مانگە مانگی جەژنی قوربانە لەدەیەمین رۆژی ئەم مانگەدا یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە .
_ لەدەرۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا کردەوەی چاک زۆر خێرە پێغەمبەری خودا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فەرمویەتی: «ما من أيام العمل الصالح فيهن أحب إلى الله من هذه الأيام العشر، قالوا: يا رسول الله ولا الجهاد فى سبيل الله؟ قال: ولا الجهاد فى سبيل الله إلا رجل خرج بنفسه وماله فلم يرجع من ذلك بشيء». أخرجه البخاري ٢/٤٥٧
واتە: هیچ ڕۆژانێك نیە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خودا وەكو ئەم دە ڕۆژە، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە .
_ لەنۆیەمین رۆژی ئەم مانگەدا رۆژێک هەیە پێی دەگوترێ رۆژی (عرەفە) بەرۆژووبوون تێیدا دەبێتە کەفارەتی گوناهە بچوکەکانی ساڵی رابردوو و داهاتوو، پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی: «صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ إِنِّى أحتسبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرُ السَّنَةَ الَّتِى قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِى بَعْدَهُ». صحيح الجامع: 3853.
واتە: بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە رەجام وایە خودای گەورە بیکاتە کەفارەتی گشت تاوانە (گچکەکانی) ساڵی ڕابردوو و داهاتوو .

به‌جێهێنانی حه‌ج و عه‌مره‌
له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و كارانه‌ی له‌م ده‌ ڕۆژده‌ ئه‌نجام ده‌درێن حه‌جی ماڵی خودایه‌، هه‌ركه‌سێك خودا بۆی ڕه‌خساند به‌ره‌و حه‌ج بڕوات و مه‌ناسكی حه‌ج و عه‌مره‌ به‌و شێوه‌ی داواكراوه‌ به‌جێ هێنا، ئه‌وه‌ به‌ش و پاداشتێكی ئێجگار نه‌بڕاوه‌ی تووش ده‌بێت، پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی: «الحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة». رواه البخاري ومسلم
واتە: حه‌جی وه‌رگیراو هیچ پاداشتێكی نیه‌ به‌هه‌شت نه‌بێت.
ــ جەژنی قوربان دەکەوێتە ڕۆژی (١٠)ی ذی الحجة‌‌ ـــ هەروەها له‌ كاره‌ خێره‌كانی ئه‌م ده‌ ڕۆژه‌ قوربانی کردنە له‌پێناوی خواداو به‌خشینه‌وه‌ی گۆشتی قوربانیەکە به‌سه‌ر موسڵماناندا و هه‌روه‌ها به‌خشینی ماڵ و سامانه‌ له‌ پێناوی خوادا.



رۆژووی سوننەت لەم ساڵەدا

ــ ڕۆژوو گرتنی دووشەممە و پێنج شەممان لە هەفتەدا.
ــ ڕۆژووی سێ ڕۆژە سپییەکان (کە ١٣ و ١٤ و ١٥ی هەموو مانگێکی کۆچی یە).