ئه‌م قورئانانه یه‌کێکه له‌و قورئانه‌ی که به ده‌ستنووس نووسراوه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌می ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عه‌ففان -خوای لێ ڕازی بێت-. ئه‌م قورئانه هه‌تا ئه‌مڕۆ پارێزراوه له شوێنێك به ناوی ( مشهد الحسیني ) له شاری ( قاهیره )ی پایته‌ختی وڵاتی ( میسر ). که قورئانێکی زۆر تاسوقه و به‌نرخه که ته‌واوی سووره‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزه به نووسینی کووفی (خط الکوفي) نووسراوه. پاش لێکۆڵینه‌وه و پیاداچوونێکی زۆر ده‌رکه‌وت ئه‌م قورئانه ده‌ستنووسی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیمامی (عثمان)ه. ئه‌مڕۆ دیراساتێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی که ناو ده‌برێت به ( رسم المصحف العثماني ) شێوه‌ی قورئانی عوسمانی.
پێناسه‌یه‌کی ئه‌م قورئانه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی (الأوقاف)ی میسرییه‌وه پێشکه‌ش کراوه
هه‌روه‌ك باسمان لێ کرد که ئه‌م قورئانه یه‌کێکه له‌و قورئانانه‌ی سه‌رده‌مه‌ی خه‌لیفه‌ی ڕاشیدی ئه‌میری موسڵمانان ( ذي النورین ) ئیمامی عوسمانی کوڕی عه‌ففان -خوای لێ ڕازی بێت-. ئه‌وانه‌ش شه‌ش قورئان بوون که به فه‌رمانی ئیمامی عوسمان -خوای لێ ڕازی بێت- نووسرانه‌وه و پاشان چوار دانه له‌و قورئانانه‌ی نارد بۆ ویلایه‌ته‌کان و دووانیان مایه‌وه له شاری مه‌دینه و ئه‌م ( مصحف )هش له خه‌زێنه‌ی په‌ڕتوکخانه‌ی قوتابخانه‌ی ( الفاضلیة ) پارێزرابوو، که ئه‌م قوتابخانه‌یه له سه‌رده‌می قازی (الفاضل عبدالرحیم البیساني العسقلاني) بنیات نرابوو له سه‌رده‌می ( ئه‌ییووبییه‌کان ). پاشان سوڵتان ( الملك الأشرف أبو النصر قنصوة الغوري ) که دوایین سوڵتانی ده‌وڵه‌تی ( المملوکیة )یه گواستیه‌وه بۆ جێگایه له ته‌نیشت ئه‌و قوتابخانه‌ی که بنیاتی نابوو نزیک (الأقباعیین) له‌گه‌ڵ هه‌ندێ که‌لوپه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) که مابووه‌وه و پارێزگاری لێ کرابوو. هه‌ر له‌وێدا به‌رگێکی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌که‌ن له پێسه که به نیگار نه‌خشین کرابوو. ئه‌م کاره‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (٨٧٤ ) ساڵ دوای نووسینه‌وه‌ی قورئانه‌که که ساڵی ( ٩٠٩ )ی کۆچی ده‌کات. نزیکه‌ی سێ سه‌ده ئه‌م قورئانه‌ی پاراستووه و ئه‌مه‌یش ئه‌و به‌رگه‌یه.
له ساڵی ( ١٣٠٥ ك )دا ئه‌م قورئانه که به پێسته پارێزگاری لێ کرابوو و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له که‌لوپه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )دا جێگیر بوو له‌پاش گواستنه‌وه‌ی له ( مشهد الإمام الحسين ).
وه له ساڵی ( ١٤٢٧ ك )یه‌وه نووسینگه‌ی ( المركزية للمخطوطات الإسلامية ) هه‌ڵسان به وێنه‌گرتنه‌وه و ئاماده‌کردنی ئه‌م قورئانه و بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر ( سیدی CD) تۆمار کرا بۆ پارێزگاریکردنی و مانه‌وه‌ی.
وه‌سفێکی ئه‌م قورئانه
ئه‌م قورئانه پێك هاتووه له (١٠٨٧) وه‌ره‌قه‌ی پێسته‌ی نه‌رم ( الرق )ی گه‌وره، که شێوهئهندازهیییهکهی (٥٧ سم × ٦٨ سم )ه و پێك هاتووه له (١٢) دێڕ و به‌رزییه‌که‌ی (٤٠) سانتیمه‌تر و کێشی (٨٠) كیلۆگرامه. وه به ماده‌یه‌کی تایبه‌ت نووسراوه ناو ده‌برێت به ( داکن ) و به جۆری نووسینی مه‌ککه‌یی که له‌سه‌ر شێوازی سه‌ده‌ی یه‌که‌می کۆچییه. که بێخاڵه و به شێوه‌یه‌کی زه‌خره‌فه نووسراوه‌ته‌وه. وه نێوان له نووسراوه‌کاندا هه‌یه وه‌ك وێنه‌یه‌كی ڕووه‌کی که هه‌مه‌جۆره‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت.
وه هه‌رکه‌سێك پێی خۆشه که ئه‌م قورئانه به شێوه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی داگرێته ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ی، ده‌توانێت لێره‌وه ئه‌م کاره بکات که پێك هاتووه له زیاتر له (٥٥) مێگابایت و دابه‌ش کراوه‌ته سه‌ر چوار به‌ش تا بتوانرێت به شێوه‌یه‌کی ئاسان دابگیرێت. کاتێك بڕگه‌کان داده‌گریت ده‌توانی له کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا شوێنێکی بۆ ئاماده بکه‌ی له ژێر ناوی ( مصحف العثماني ) هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ناودا دانێیت. پاشان به شێوه‌یه‌کی ئاسان وێنه‌ی قورئانه‌که‌تان بۆ ده‌رده‌خات.
تێبینی: ده‌توانیت لێره دایبگریت:
١. بەشی یەکەم
٢. بەشی دووەم
٣. بەشی سێیەم
داواکارین له خوای گه‌وره که هه‌موو لایه‌کمان شاره‌زای ئه‌و قورئانه‌مان بکات و هه‌موو بتوانین له خزمه‌تیدا بین إن شا‌ء الله؛ ئامین.
سەرچاوە: دەنگی ئیسلام