دۆسیەی مانگە ئیسلامییەکان |
|
|
|
ڕۆژمێری کۆچی (التقويم الهجري) بەشێکە لە ڕۆژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژمێری هەیڤی (قەمەری)یە، و بە گشتی بە ڕۆژمێری کۆچی ناسراوە، پشت بە خولی مانگ دەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و مسوڵمانان لە هەموو شوێنێك بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئاینی‌یەکان.
ڕۆژژمێری کۆچی، مانگی یان ڕۆژژمێری ئیسلامی یان ڕۆژژمێری عەرەبی ناوەکانی دیکەی ئەم ڕۆژژمێرەن کە بەوە دەناسرێتەوە کە پشت بە سوڕی مانگ دەبەستێت بە دەوری خۆردا، لە ١٢ مانگ پێکهاتووە, ساڵێکی کۆچی لە ٣٥٤ یان 355 ڕۆژ پێکدێت, وە بەزۆری موسڵمانان بەکاری دەهێنن بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان و جەژنەکان و فەریزەی حەج و هتد . . . ، هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی وەک (مەغریب و سعودیە) ئەم ڕۆژ ژمێرە بەکاردەهێنن لە فەرمانگە و دام و دەزگا حکوومیەکاندا, مانگی نوێی کۆچی لەگەڵ سوڕی نوێی مانگدا دەستپێدەکات، وە هەر مانگێک 29 یان 30 ڕۆژ دەبێت.
ڕۆژژمێری کۆچی، مانگی یان ڕۆژژمێری ئیسلامی یان ڕۆژژمێری عەرەبی ناوەکانی دیکەی ئەم ڕۆژژمێرەن کە بەوە دەناسرێتەوە کە پشت بە سوڕی مانگ دەبەستێت بە دەوری خۆردا, لە ١٢ مانگ پێکهاتووە, ساڵێکی کۆچی لە ٣٥٤ یان 355 ڕۆژ پێکدێت, وە بەزۆری موسڵمانان بەکاری دەهێنن بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان و
مێژووی ساڵی كۆچی
سەرەتای دانانی ئەم ساڵنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی سەردەمی دووەم خەلیفەی ڕاشیدین، عومەری كوری خەتاب ()، كاتێك خودی خەلیفە بوونی ساڵنامەیەكی بۆ مێژووی ئیسلام بە كارێكی پێویستی دانا. خەلیفە عومەر () سەرەتای دەستپێكردنی ساڵنامەی كۆچی مانگی لەڕۆژی ١ی موحەڕەم، بەرامبەر ٦٢٢/٧/١٥ز دانا، كە هاوكات بوو لەگەڵ كۆچكردنی پێغەمبەرمان () لە شاری مەككەوە بۆ شاری مەدینە.
دیاریكردنی مانگەكانی ڕۆژمێری كۆچی
پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئەو مانگانەی كە ئێستا وەكو مانگەكانی ساڵی كۆچی ناویان دەبرێت، لەلایەن دانیشتوانی نیمچە دورگەی عەرەبەوە بەكارهاتوون، كە ژمارەی ڕۆژەكانیان لەنێوان ۲۹ – ۳۰ ڕۆژدایە، بەڵام بۆ بەكارهێنانی ژمارەی ساڵ، وەك ئەوەی ساڵی ئەوەندەیە شتێكی ئەوتۆ بەكارنەهاتووە، بەڵكو زیاتر ڕووداوی ساڵێكی دیاریكراو بووەتە ناوی ساڵ و بۆ ئاماژەكردن بە دیاریكردنی مێژووی ڕووداوەكانی پێش و دوای ئەو ساڵە بەكارهاتووە، بەڵگە ساڵی فیل، كە لە كتێبە مێژووییەكاندا دەڵێت،”لەساڵی فیل یان دوو ساڵ پێش یا یان ساڵی فیل ئەو ڕووداوە ڕوویداوە یان فڵان كەس لەدایك بووە”.
تایبەتمەندییەكانی ساڵنامەی كۆچی
١- بەگوێرەی پێوانەی سوڕانەوەی مانگ لەماوەی ٢٩ ڕۆژدا بە چواردەوری زەویدا دانراوە.
٢- لە ١٢ مانگ یان ٣٥٤ – ٣٥٥ ڕۆژ پێكهاتووە.
٣- هەموو ٣٤ ساڵێك یەك ساڵ زیاد دەكات، چونكە بەپێی ساڵی زاینی، ساڵانە ١٠ – ۱۱ یا ۱۲ ڕۆژ دێتە پێشەوە.
٤- ڕۆژمێرێكی كارگێڕی و ئاینی‌یە و تایبەتە بە بۆنە و مەڕاسیمە ئاینی‌یەكانی ئەو گەلانەی سەر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامن، كە جگە لە هەردوو وڵاتی ئیران و ئەفغانستان، زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بەكاری دەهێنن.
مانگەکانی ساڵی کۆچی بەریزبەندی و یەک لەدوای یەکدا بریتین لە :
1 - Muharram
|
هۆکاری ناونانی بەم ناوەوە: بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە یەکێکە لەو چار مانگەی شەڕی تێدا حەرام کراوە ــ جگە لەحالەتی بەرگری کردن ــ ، وە هەروەها پێی دەگوترێ ( الشَهر الحرَام ) ئەم مانگە سەرەتایەمینی ساڵی کۆچیە.
ـ لەم مانگەدا پێغەمبەری خودا () لەمەککەوە کۆچی کرد بۆ مەدینە، بۆیە عومەری کوری خەتاب (رەزای خودای لێبێت) ئەم مانگەی کردە سەرەتای مانگی ساڵی کۆچی.
ـ لەم مانگەدا فەزلی ڕۆژووی سونەت گەلێک زۆرە بەتایبەتی لەرۆژی نۆیەم و دەیەم کە پێی دەگوترێ تاسوعا و عاشورا (تاسوعاء وعاشوراء)، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ، وَأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ) رواه مسلم.
واته: (أبو هریره) (خدوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (گه‌وره‌ترین ڕۆژو دوای ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مانگی (محرم)ه كه‌پێی دهگ‌وترێ (شهرالله المحرم) گه‌وره‌ترین نوێژیش له‌دوای نوێژه‌فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه.
ـ وە سەبارەت بەفەزڵی بەرۆژووبوون لە رۆژی عاشورادا فەرمویەتی: (صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ ) رواه مسلم 1162. واته : بەرۆژوو بوونی رۆژی عاشورا ئومێدم وایە ببێتە كه‌فاره‌تی گشت تاوانه بچووكه‌كانی ساڵی ڕابوردوو.
ـ وە هەروەها لەم مانگەدا خودای گەورە پێغەمبەر مو‌سا () و قەومەکەی سەرخست و رزگار کرد لەدەست فیرعەون.
|
2 - Safar
|
.
3 - Rabee' al-Awwal
|
ڕۆژ‌ی ( ١٢ ) ی - رەبيعی یەکەم -
لە ڕۆژ‌ی ( ١٢ ) ی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌دا كه مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌مه، پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) ، له دایك بووه.
|
4 - Rabee' ath-Thaanee / al-Aakhir
|
.
5 - Jumaada al-Awwal
|
.
6 - Jumaada ath-Thaanee
|
.
7 - Rajab
|
ڕووداوی ئیسڕاو میعڕاج:
هه‌ڵبه‌ت ڕووداوی ئیسڕاو میعڕاج، گه‌وره‌ترین و به‌رچاوترین ئایه‌ت و نیشانه گه‌وره‌كانی خوای په‌روه‌ردگاره، كه تێیدا ڕاستێتی و به‌رزی و پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) ده‌رده‌خات لای خۆی و پاشان ئوممه‌ت و شوێنكه‌وتووانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره حاڵ و مه‌قامی لای خودا چۆنه، هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌ی توانا‌و هێزی خوای گه‌وره‌ش ده‌خاته ڕوو.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {{سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ}}. الاسرا‌ء: ١. واته: پاكی و بێعه‌یبی بۆ كه‌سێ له شه‌وێكدا شه‌وڕۆیی به عه‌بدی خۆی كرد، له مزگه‌وتی پیرۆزی مه‌ككه‌وه بۆ مزگه‌وتی ئه‌قساوه، ئه‌و مزگه‌وته‌ی ئێمه پیت و پیرۆزیمان داوه به ده‌رووبه‌ره‌كه‌ی، به‌و نیازه‌ی كه هێندێك به به‌ڵگه‌ی خۆمانی پیشان بده‌ین، هه‌ر خۆی بیسه‌رو بینایه.
له‌م شه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕووبه‌ڕووی ڕووداوگه‌لێكی زۆر سه‌رنج ڕاكێش و تێڕاماوو پڕ له موعجیزه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه، له‌وانه له‌تكردنی سینه‌ی پیرۆزی و پاشان شتنی، تا بۆ ئه‌م گه‌شته پڕ له‌ڕووداوه ساز ببێت، پاشان شه‌وڕۆ پێكردنی بۆ مزگه‌وتی ئه‌قساو پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراوو به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان، هه‌روه‌ها نوێژ پێكردنی به پێغه‌مبه‌ران له به‌یتولمه‌قدیس و ئینجا به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمانه‌كان و گه‌یشتنی به فریشته‌كان و پاشان تێپه‌ڕبوون به هه‌رحه‌وت ئاسمانه‌كان و گه‌یشتنی به شوێنێك كه كه‌س بۆی نه‌بێ و نه‌توانێت وه‌ك ئه‌و بگات پێی. ئینجا فه‌ڕزبوونی پێنج نوێژه‌كه‌و بینینی به‌هه‌شت و زۆری تر كه له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دا هاتوون.
چەند بیدعەیەک و داهێنراوێک لەم مانگەدا:
ـــ نوێژی ڕه‌غائب و زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وی (٢٧)ی ڕه‌جه‌ب به‌و گومانه‌ی كه ئه‌وه شه‌وی شه‌وڕه‌وی و بڵندبوونه‌وه ( الأسراء والمعراج )ه.
وه شه‌وی ئیسرا و میعراج نازانرێت كه‌ی بووه و چ شه‌وێكه و ئه‌گه‌ر زانراش، دروست نییه ئاهه‌نگی بۆ بگێڕیت؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاهه‌نگی پێوه نه‌گێڕاوه و زیندوی نه‌كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها جێنیشینه ڕاشیده‌كان و هاوه‌ڵه‌كانی دیكه‌ش -خوا لێیان ڕازی بێت-. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره سوننه‌ت بوایه، ئه‌وه ئه‌وان له‌پێش ئێمه‌دا ده‌یانكرد و ده‌بوونه پێشه‌نگ بۆمان.
|
8 - Sha'baan
|
بیدعە و داهێنراو لەم مانگەدا:
بیدعەی ئاهه‌نگگێڕان له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا كه له‌ناو گه‌لی كوردا به " شه‌وی بەرات" بەناوبانگە
ئەوەش بریتییه له گه‌وره‌گرتنی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان كه شه‌وه‌كه‌ی تێیدا شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن و ڕۆژه‌كه‌شی تێدا به‌ڕۆژوو دەبن.
ـــ ده‌رباره‌ی نوێژی شه‌وی شه‌عبان كه (١٠٠) سه‌د ركعات بكه‌ی، له هه‌ر دوو ركعات سه‌لام بده‌یه‌وه و له ركعاتی یه‌كه‌م له دوای سوره‌تی فاتیحه (١١) یازده جار قل هو الله أحد بخوێنی، وه ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ی (١٠) ده ركعات بكه‌ی و له هه‌ر ركعاتێك له دوای سوره‌تی فاتیحه (١٠٠) جار قل هو الله أحد بخوێنی.
ئه‌مه‌ش هیچ فه‌رمووده‌كی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌ر نیه، به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستراوه و فه‌رمووده نیه.
|
9 - Ramadhaan
|
١ ــ ڕۆژوو
:
ڕۆژووی مانگی ڕمه‌زان پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی ئیسلام.
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رزه، به به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ت و ئیجماعی موسوڵمانان.
به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز:
خودای گه‌وره فه‌موویه‌تی: {{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ}} (البقرة:١٨٣)، واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ئیمانتان هێناوه! ڕۆژووتان له‌سه‌ر فه‌رزكراوه، هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه فه‌رزكرابوو، به‌ڵكه ته‌قوای خودا بكه‌ن. هه‌ر پاش ئایه‌تێكی دیكه ده‌فه‌رموێت: {{شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ}} (البقرة:١٨٥)، واته: مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانی تێدا دابه‌زێنراوه، بۆ ڕێنمایی خه‌ڵك و ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕێگای ڕاست و جیاكردنه‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، جا هه‌ركه‌سێكتان گه‌یشته ڕه‌مه‌زان با ڕۆژووی بگرێت.
ـــــــ هەروەکا ئەنجامدانی نوێژی ته‌راویح لەشەوانی رەمەزاندا بە کۆمەڵ سوننه‌تێكی دووپات و چه‌سپاوه ( سُنَّةٌ مؤكَّدة ).
به‌ڵگه‌ی سوننه‌ت:
فه‌رمووده‌ی درووست له‌مه‌ڕ فه‌رزێتیی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌ان زۆر هاتوون، له‌وانه:
١ـ ئیبن عومه‌ر (رضي الله عنهما) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (بني الإسلام على خمس شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة والحج وصوم رمضان) (١)، واته: (ئیسلام له‌سه‌ر پێنج پایه هه‌ڵچنراوه، به‌م شێوه‌یه: شایه‌تی به‌وه‌ی كه هیچ په‌رستراوێكی ڕاسته‌قینه جگه له ئه‌ڵا نییه و موحه‌ممه‌دیش پێغه‌مبه‌ری خودایه، نوێژكردن، زه‌كاتدان، حه‌جكردن و ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان).
(١) گێڕانه‌وه‌ی بوخاری: (٨) و موسلیم: (١٦).
٢ ــ شه‌وی قه‌در ( ليلة القدر ):
شه‌وی (ليلة القدر) چاكترین شه‌وی مانگی ڕه‌مه‌زانه، هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: {{{{إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ (١) وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ (٢) لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ (٣)}} واته: ئێمه قورئانمان له‌م شه‌و هێناوه‌ته خواره‌وه، تۆ چوزانیت كه شه‌وی قه‌در چییه؟ شه‌وی قه‌در خێری زیاتره له هه‌زار مانگ. واته خێری نوێژوو قورئان خوێندن و دوعا خوێندن و زیكر خوێندن تێیدا خێری به قه‌د خێری هه‌زار مانگ زیاتره.
٣ ــ چه‌ند ڕووداێك له ڕه‌مه‌زاندا ڕوویان داوه:
• هاتنه خواره‌وی وه‌حی و قورئان بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).. وه ده‌ستپكردنی بانگه‌وازی ئیسلامی. ئه‌مه‌ش له ڕۆژ‌ی دووشه‌ممه بیستویه‌كی مانگی ڕه‌مه‌زان بوو.
• شه‌ڕی به‌در: له مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا و له رۆژی حه‌ڤده‌ی ڕه‌مه‌زاندا شه‌ڕی به‌دری گه‌وره ڕوویداو موسڵمانه‌كان یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر كافرانی قوڕه‌یشدا.
• کوژرانی ئه‌بو جه‌هل (عه‌مری كوڕی هیشام) و ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف و عاصی كوڕی هیشامی كوڕی موغیرة ـ خاڵی ئه‌میری ئیمانداران عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی ڕازی بێت ـ له‌م مانگه‌دا و له‌شه‌ری به‌دردا هه‌موویان خرانه چاڵێك به‌ناوی قوله‌یب و لات و عوززا هیچ سوودی پێ نه‌گه‌یاندن و به‌ره‌و دۆزه‌خ ملیان نا.
• ڕزگاركردنی مه‌ككه: وه له‌و ڕووداوانه‌ی كه له ڕه‌مه‌زانی ساڵی هه‌شتی كۆچی‌دا ڕویاندا ڕزگاركردنی مه‌ككه بوو، ده‌رچوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌دینه له ده‌ی ڕه‌مه‌زاندا بوو، له شه‌وی نۆزده‌یه‌می ڕه‌مه‌زاندا چووه ناو مه‌ككه‌وه.
• وه‌فاتكردنی عائیشه خوا لێی رازی بێت لە (١٦)ى ره‌مه‌زانی ساڵی (٥٨)ى كۆچی:
عائیشه دایكی باوه‌ڕداران( ام عبدالله) كچی ئه‌بوبه‌كری سدیق و خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم، خۆشه‌ویسترین خێزانه‌كانی بوو له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم، هه‌روه‌ها له گه‌وره زانا‌و فوقه‌هاكانی هاوه‌ڵان بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم له مانگی شه‌والدا له دوای جه‌نگی به‌در گواستییه‌وه، له ساڵی(٥٧ یان ٥٨ ) كۆچی خوا لێی رازی بێت وه‌فاتی كرد.
• له دایك بوونی( الحسن بن علي بن أبي طالب) خوا لێی رازی بێت، لە (١٥) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (٣)ی كۆچی:
حه‌سه‌ن ( أبو محمد) كچه‌زاو رێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم، دایكی حه‌سه‌ن ( فاطمة الزهراء) و باوكیشى ( علي بن أبي طالب) بوو خوا لێیان رازی بێت. خوای گه‌وره ناكۆكی نێوان مسوڵمانانی به حه‌سه‌ن چاكرده‌وه، میهره‌بانترین و له‌سه‌رخۆترین و زاناترین كه‌س بوو، هاوشێوه‌ترین كه‌سیش بوو به پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم. له دوای وه‌فاتی باوكی به‌یعه‌تیان پێداو شه‌ش مانگ خیلافه‌تی گرته ده‌ست، پاشان له ساڵی (٤١) ی كۆچی بۆ پارێزگاری له یه‌كبوونی مسوڵمانان و پاراستنی خوێنی مسوڵمانان وازی له خیلافه‌ت هێنا، له ساڵی (٥٨) ی كۆچی وه‌فاتی كرد.
• سه‌ركه‌وتنی( نورالدین زنكی) به‌سه‌ر خاچ په‌رستاندا،لە (٩) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (٥٥٩)ی كۆچی:
( محمود بن زنكي نور الدين أبو القاسم) مه‌لیكی شام و جه‌زیره‌و میسر، نازناوی ( الملك العادل) بوو، دادپه‌روه‌رترین و به‌شكۆترین و چاكترینی مه‌لیكه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بوو. له‌ساڵی (٥٥٩)ی كۆچی خاچپه‌رستانی شكاند‌و سه‌رۆكه‌كه‌یانی به‌دیل گرت، له‌م جه‌نگه‌دا مسوڵمانان شاری ( حارم) ی داگیركراویان له خاچپه‌رستان ستانده‌وه‌و رزگاریان كرد.
• فه‌تحكردنی به‌عله‌به‌ك له وڵاتی شام، لە (١٤) ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (٥٧٠)ی كۆچی:
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی چه‌ند شارێكی له وڵاتی شام فه‌تح كرد، یه‌كێك له‌وانه شاری به‌عله‌به‌ك كه شارێكی لوبنانییه‌و جێگه‌ی شوێنه‌وارناسی‌و مه‌ركه‌زی قه‌زایه له ده‌شتی بیقاعی لوبنانی، له دێرینیدا شاری به‌عله‌به‌ك بۆ سه‌رده‌می فینیقییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
|
10 - Shawwaal
|
١ ــ هاتنی جەژنی ڕەمەزان کە دەکەوێتە سەرەتای مانگی شەوال.
٢ ــ به‌رۆژوبونی شه‌ش رۆژ لە مانگی شه‌وال دا
گرتنى ڕۆژووى مانگى شەوال يەكێكە لەو دەرفەتە گرنگانە بۆ بەردەوام بوون لەسەر ڕۆژوو گرتن و تەواكەريشە بۆ ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان چونكە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموويەتى: " من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر " (رواه مسلم). واتە: ئەوەى ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و بەدوايدا شەش ڕۆژ لەمانگى (شوال) بگرێت وەكو ئەوە وايە بەدرێژايى ساڵێك بەڕۆژوو بوبێت.
تێنینی: بەڕۆژوبوونی ئەم شەش ڕۆژە واجب نییە ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژ‌ی جەژن ئەنجام بدرێت، بەڵكو دروستە دوای جەژن بە ڕۆژێك یان چەند ڕۆژێك لەسەر یەك (مُتتالـی) یان بە لە یەك جیا (متفرق) لە مانگی (شەوال)دا بگرێت چۆن بۆی ڕێككەوت.
|
11 - Dhul-Qi'dah
|
.
12 - Dhul-Hijjah
|
١ ــ بەڕۆژووبونی (٩) نۆ ڕۆژ‌ی سه‌ره‌تای مانگی (ذی الحجة) كه به نۆمینه‌ی حاجیان به ناوبانگه، كه خوای گه‌وره ڕێز‌و فه‌رزی ئه‌م ده ڕۆژه‌ی داوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ڕۆژه‌كانی تری ساڵدا، هیچ ڕۆژێكی دیكه‌ی ساڵی نییه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م ده ڕ‌ۆژه به پیت وبه‌ره‌كه‌ت و به‌ڕێز بێت، له ئیبن عه‌باسه‌وه خوا لێی ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: "ما من أيام العمل الصالح فيهن أحب إلى الله منه في هذه الأيام العشر. قالوا ولا الجهاد في سبيل الله؟!! قال: ولا الجهاد في سبيل الله، إلا رجل خرج بنفسه وماله ولم يرجع من ذلك بشيء" أخرجه البخاري ٢/٤٥٧. (هیچ ڕۆژێك نییه تێایدا كرده‌وه‌ی چاكه خۆشه‌ویستر بێت لای خوا له‌م ده ڕ‌ۆژه، گوتیان نه جیهادیش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه؟! فه‌رمووی: نه جیهادیش له پێناوی خوادا به‌م شێوه‌یه، مه‌گه‌ر كه‌سێك به خۆی ماڵیه‌وه ده‌رچوبێت بۆ جیهاو به هیچ شتێكه‌وه نه‌گه‌ڕێته‌وه).
٢ ــ ڕۆژ‌ی عه‌ره‌فه‌ی تێدایه، ڕۆژ‌ی (٩)ی ذی الحجة كه ڕۆژێكی ئێجگار پیرۆز‌و به‌ناوبانگه‌و خوا ئایینه‌كه‌ی خۆی له‌و ڕۆژه‌دا ته‌واو كرد، به ڕۆژوو بوون له‌و ڕۆژه‌دا تاوانی دوو ساڵ ده‌سڕێته‌وه.
٣ ــ به‌جێهێنانی حه‌ج و عه‌مره: له گه‌وره‌ترین ئه‌و كارانه‌ی له‌م ده ڕۆژده ئه‌نجام ده‌درێن حه‌جی ماڵی خوایه، هه‌ركه‌سێك خوا بۆ ڕه‌خساند به‌ره‌و حه‌ج بڕوات و مه‌ناسكی حه‌ج و عه‌مره به‌و شێوه‌ی داواكراوه به‌جێ هێنا، ئه‌وه به‌ش و پاداشتێكی ئێجگار نه‌بڕاوه‌ی تووش ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة). واتە: حه‌جی وه‌رگیراو هیچ پاداشتێكی نییه به‌هه‌شت نه‌بێت.
٤ ــ جەژنی قوربان دەکەوێتە ڕۆژ‌ی (١٠)ی ذی الحجة
ـــ هەروەها له كاره خێره‌كانی ئه‌م ده ڕ‌ۆژه سه‌ربڕینی قوربانییه له پێناوی خواداو به‌خشینه‌وه‌یه‌تی به‌سه‌ر موسڵماناندا و هه‌روه‌ها به‌خشینی ماڵ و سامانه له پێناوی خوادا.
|
ڕۆژوو گرتنی دووشەممە و پێنج شەممان لە هەفتەدا.
ڕۆژووی سێ ڕۆژە سپییەکان (کە ١٣ و ١٤ و ١٥ی هەموو مانگێکی کۆچی یە).
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
|
|