سێ پلەیە:
ـــ لەسەرخۆ ( ألتحقيق ).
ـــ خێرای مام ناوەندی ( ألتَّدوير ).
ـــ خێراو بەپەلە ( ألحدر ).
میمی زەنەدار چەند یاسای هەیە؟
یەکەم: تێکهەڵکێشانی لێوی.
دووەم: شاردنەوەی لێوی.
سێیەم: بەدیارخستنی لێوی.
یاسای میم و نونی گیراو ( مشدد ) چی یە؟
مینگەیە، ئەویش لەوپەڕی تەواویدایە، وەکو:
( ألنَّاس ) ( ثُمَّ )
درێژکردنەوە ( مد ) چی یە؟
درێژکردنەوە ( ألمد ): بریتیە لە درێژکردنەوەی دەنگ بە پیتێک لە پیتەکانی درێژکردنەوە.
پیتەکانی درێژکردنەوە ( مد ) کامانەن؟
سێ پیتن: ئەلیف و واو و ياء
درێژکردنەوە ( ألمد ) چەند بەشی هەیە؟
دەبێتە دوو بەش:
١ــ درێژکردنەوەی ئاسایی ( ألمدّ ألطّبيعي ) یا بنەڕەتی ( ألأصلي ). ٢ــ درێژکردنەوەی لاوەکی ( ألمد الفرعي ).
قەڵەوی و لاوازی: پیتی ئەلیف وەکو پیتەکەی پێش خۆیەتی لە ڕووی قەڵەوی و لاوازی:
١ ــ لەداوی قەڵەو قەڵەو دەکرێت.
٢ ــ لاوازە دوای پیتی لاواز.