پ/ هۆی چی بوو ئەبوبەکری صديق (خودا لێ‌ی ڕازی بێ) قورئانی پیرۆزی کۆکردەوە؟
و/ هۆیەکەی ئەوەبوو ژمارەیەکی زۆر لەوانەی قورئانی پیرۆزیان لەبەر بوو لە جەنگی (یەمامە) شەهید کران و ترسان لە نەمانی قورئانی پیرۆز. وە گه‌وره‌مان عومه‌ر (خوا لێ‌ی ڕازی بێت) هانی ئه‌بووبه‌کری دا (خودا لێ‌ی ڕازی بێت) هه‌تا قورئان کۆ بکاته‌وه.
دوای ئەوە لە سه‌رده‌می ئیمامی عثمانى کوڕی عەففان (خودا لێ‌ی ڕازی بێ)، له‌پاش فراوان بوونی سنووری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یەوە که‌مێک جیاوازی درووست بوو له نێو خه‌ڵکی دا له سه‌ر قورئان. بۆیه ئیمام بڕیاری دا به پێکهێنانی لێژنه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکى له سه‌ر یه‌ک قورئان و یه‌ک جۆره خوێندنه‌وه‌دا. وه‌له‌م کاره‌دا پشت به‌سترا به په‌ڕاوی (مصحف)ی کۆکراوی (أبو بكر) وه شێوه‌زاری قوڕه‌یش و ئه‌و خوێندنه‌وه گوازراوه‌یه‌ی به شێوه‌ی متواتر (ده‌سته بۆ ده‌سته) له پێغه‌مبه‌ر (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم)ەوه به پابه‌ندبوون به‌و ڕیزبه‌نده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) بۆ ئایه‌ته‌کان. وه له پاش ته‌واوبوونی کاره‌که له ساڵی (٢٥) بیست وپێنجه‌می کۆچی زه‌یدی کوڕی ثابت (خودا لێ‌ی ڕازی بێ) سێ جار پێداچویه‌وه و به‌راوردی کرد له گه‌ڵ په‌ڕاوه کۆکراوه‌که‌ى الصدیق (خودا لێ‌ی ڕازی بێ) وه له پاشان ئیمامی عثمان خۆیشی پێدا چوَیه‌وه. له پاشان (٧) حه‌وت وێنه (نسخة) ى لێ درووست کرا و بۆ هەریەک لەم شارانە قورئانێکی نارد (مەککە، شام، یەمەن، بەحرەین، بەسرە و کوفە) و قورئانێکی لەلای خۆی لە (مەدینە) هێشتەوە، له گه‌ڵ هه‌ر وێنه‌یه‌ك خوێنه‌ر (قارىء)ێکی له‌گه‌ڵدا ڕه‌وانه‌کرد بۆ وڵاته‌کان. وه سه‌باره‌ت به (مصحف)ـه کانی دی هه‌موو سوتێنران ته‌نها (مصحف)ى أبو بکر (خودا لێ‌ی ڕازی بێ) نه‌بێت گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ حفصة (خودا لێ‌ی ڕازی بێ). وه شێوه ڕه‌سمى عثمان (خودا لێ‌ی ڕازی بێ) ته‌وقیفیه واته ڕێ نادرێت ده‌ستکاری بکرێت ئه‌وه‌ش به ڕاى زۆربه‌ی کۆمه‌ڵی زانایان.
پ/ یەکەم کتێبی قورئانی پیرۆز لە کوێ هەڵگیرا؟
و/ لە لای ئەبوبەکری صدیق (خودا لێ‌ی ڕازی بێ) هەڵگیرا، دوای کۆجی دوایی کردنی، گوازرایەوە بۆ لای عومەری کوڕی خەطاب (خودا لێ‌ی ڕازی بێ)، دوای کۆچی دوایی کردنی ئەویش، گوازرایەوە بۆ لای حەفصەی کچی عومەری کوڕی خەطاب (خودا لێ‌یان ڕازی بێ).
پ/ ئەو ماوەیە چەند بوو کە قورئانی تێدا هاتە خوارەوە لە شاری (مەککە) و لە شاری (مەدینە)؟
و/
ــ لە شاری مەککە: (١٢) ساڵ و (٩) مانگ و (١٣) ڕۆژ.
ــ لە شاری مەدینە: (٩) ساڵ و (٩) مانگ و (٩) ڕۆژ.
پ/ ژمارەی ئەو کەسانەی قورئانی پیرۆزیان لەبەر بوو، لە جەنگی (أليمامة) شەهید کران چەند بوو؟
و/ ژمارەیان حەفتا کەس بوو.
پ/ ژمارەی سورەتەکانی (مەککی) و (مەدەنی) چەندە؟
و/ سورەتی (مەککی): ٨٥ سورەتە.
سورەتی (مەدەنی): ٢٩ سورەتە.
پ/ کێ یەکەم کەس بوو کە خاڵی بۆ قورئانی پیرۆز دانا؟
و/ أبوالأسود ألدُؤَلي، یەکەم کەس بوو خاڵی بۆ قورئانی پیرۆز دانا.
پ/ مەبەست لەو حەوت پیتە چیە کە پێغەمبەر (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم ) فەرمووی: قورئانی پیرۆز لەسەر حەوت پیت هاتۆتە خوارەوە؟
و/ ئەو حەوت پیتە لێرە بەمانای زمانەکان و شێوازەکانی عەرەبەکان دێت.
پ/ ئەو هاوەڵانە کێ بوون کە قورئانیان لەبەر بوو و پێیداچوونەوە لەگەڵ پیغەمبەر (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) پیش وەفاتی؟
و/ أبيّ بن كعب، معاذ بن جبل و زيد بن ثابت (خودا لێ‌یان ڕازی بێت).
پ/ ئەو هاوەڵانە کێ بوون کە قورئانیان دەنوسیەوە؟
و/ هەندێک لەوانە: إبان بن سعيد بن العاص، أبو بكر الصديق، أُبيّ بن كعب، خالد بن الوليد، ألزبير بن العوّام، عمر بن الخطّاب، زيد بن ثابت، عثمان بن عفّان، عبدالله بن رواحة، عبدالله بن الأرقم و معاوية بن أبي سفيان (خودا لێ‌یان ڕازی بێ).
پ/ هاوەڵانی پێغەمبەر (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) چۆن ئایەتەکانی قورئانیان لە بزربوون پاراستووە؟
و/ لەلایەک قورئانئ پیرۆزیان لەبەربووە (حفظ) لەلایەکی دیکەش لەسەر پێست و بەرد و لەسەر پەلکی دارخورما و لەسەر ئێسك نوسیویانەتەوە.
پ/ سورەت لە قورئانی پیرۆزدا مانای چیە؟
و/ سورەت بەعەرەبی (سورة): پارچەیەکە لە قورئان، بۆیەش ناوی سورەتی لێنراوە چونکە چەند ئایەتێکی قورئانی کۆکردۆتەوە وەکو کۆبوونەوەی چەند خانوویەك و دەوردانیان.
پ/ ڕیزبه‌ندیى سووڕه‌ت و ئایه‌ته‌کان چۆنه‌و کێ کردوویه‌تى؟
و/ زانایان هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ك ده‌نگن و یه‌ك قسه‌ن, که ڕێزبه‌ندیى ئایه‌ته‌کان به وه‌حى بووه که زانایان زاراوه‌یه‌کیان بۆ به‌کارهێناوه ده‌ڵێن (توقيفي) واته: خوداى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ر (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم)ى وه‌ستاندوه که ئه‌مه سه‌ره ئایه‌ته ئه‌و ئایه‌ته له‌دواى ئه‌و ئایه‌ته‌و له پێش ئه‌و ئایه‌ته‌وه ئه‌مه هه‌مووى له ڕێى وه‌حی‌یه‌وه دیارى کراوه.
پ/ قورئان ناوی دیکەی هەیە؟
و/ بەڵێ قورئان ناوی دیکەی هەیە، هەندیک لەو ناوانە بۆ نمونە:
- جیاکەرەوە (ألفُرقان). سورەتی الفرقان ئایەتی ژمارە: ١
- باشترین وتە (أحسَنُ الحَديث). سورەتی الزمر ئایەتی ژمارە: ٢٣
- سروش (ألوَحي). سورەتی ألأَنبياء ئایەتی ژمارە: ٤٥
- یادخەرەوە (ألذِّكر). سورەتی ی‌س ئایەتی ژمارە: ٦٩
- نوسراو (ألكِتاب). سورەتی هود ئایەتی ژمارە: ١
و/ بە زاراوەی (قریش).
پ/ ئەو هاوەڵە (صحابي) کێ بوو کە پێغەمبەری خودا (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم ) گوێ‌ی لێ‌بوو قورئانی دەخوێند فەرمووی: سوپاس بۆ ئەو خودایەی، کە کەسانی ئاوهای لە ناو ئوممەتی مندا دروست کردووە؟
و/ ئەو هاوەڵە (ئوبەی کوڕی کەعب) بوو، خودا لێ‌ی ڕازی بێ.
پ/ هەموو سورەتەکانی قورئانی پیرۆز بە ﴿بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ﴾ دەستپێدەکات، تەنیا یەك سورەت نەبێ کە بەوە دەست پێ‌ناکات؟
و/ سورەتی (ألتَّوبة) بە ﴿بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ﴾ دەست پێ‌ناکات.
پ/ درێژترین سورەتی قورئان کامەیە؟
و/ سورەتی (ألبَقَرَة)، ژمارەی ئایەتەکانی: ٢٨٦ ئایەتە.
پ/ کورتترین سورەتی قورئان کامەیە؟
و/ سورەتی (ألكوثر)، ژمارەی ئایەتەکانی: ٣ ئایەتە.
پ/ درێژترین وشە لە قورئاندا کامەیە؟
و/ وشەی ﴿فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ﴾ ژمارەی پیتەکانی (١١) پیتە، لە سورەتی (ألحِجر) دایە ئایەتی: ٢٢.
پ/ لەچ سورەتێکدا دوو جار ﴿بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ﴾ هاتووە؟
و/ لە سورەتی: ألنَّمل.
پ/ ئەو تاکە ئایەتە کامەیە کە لە یەك وشە دروست بووە؟
و/ ئەم ئایەتەیە: ﴿مُدْهَامَّتَانِ﴾. سورەتی ألرَّحمن ئایەتی ژمارە: ٦٤.
پ/ سوجدەی تیلاوە (سجود التلاوة) چیە و ژمارەی چەندە لە قورئانی پیرۆزدا؟
و/ هەرکەس ئایەتێک لەئایەتەکانی (سجدة)ی خوێند یاگوێ‌ی لێ‌بوو کەسێک خوێندی موستەحەببە (ألله أكبر) بکات و ( سجدة ) یەک ببات، پاشان (ألله أكبر) بکاتەوە و سەر بڵند کاتەوە لە (سجدة)، جومهوری زانایان بۆ ئەوە چوون کە ( سجدة)ی تیلاوەت ( سوننەتە ), وە ژمارەیان ١٥ (سجدة) یە: سورەتی: ألأعراف (٢٠٦)، ألرعد (١٥)، ألنحل (٤٩)، ألإسراء (١٠٧)، مريم (٥٨)،
ألحج (١٨)، ألحج (٧٧)، ألفرقان (٦٠)، ألنمل (٢٥)، ألسجدة (١٥)، ص (٢٤) فصلت (٣٧)، ألنجم (٦٢)، ألإنشقاق (٢١) ألعلق (١٩).
پ/ درێژترین ئایەتی قورئان کامەیە؟
و/ ئایەتی (٢٨٢) لە سورەتی (ألبَقَرة)، پێ‌ی دەگوترێ ئایەتی (ألدَّيْن): ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى فَاكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ ۚ . . . . . ٢٨٢﴾
واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، ئه‌وه بینوسن و با نووسه‌رێک که دادپه‌روه‌ربێت به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، . . . . . . تا کۆتایی ئایەتەکە.