پ/ هیچ هۆیەکی تایبەت هەیە بۆ هاتنە خوارەوەی هەر ئایەتێکی قورئانی پیرۆز؟
و/ نەخێر! بەڵکو زۆر لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بەبێ هۆ هاتۆتە خوارەوە.
پ/ ئەو پێنج سورەتە کامانەن کە سەرەتا پێش سورەتەکانی دی هاتنە خوارەوە؟
و/ سورەتی: (ألعَلَقْ، ألقَلَمْ، ألمُزَّمِّلْ، ألمُدَّثِّر، ألفاتِحَة).
پ/ چ بەشێک لە لاشەی مرۆڤ یەکەم جار لە قورئاندا باس کراوە؟
و/ یەکەم جار: دڵ، پاشان بیستن، پاشان دیتن. لە ئایەتی ژمارە (٧)ی شەشی سورەتی (ألبَقَرَة)دا
پ/ چ سورەتێک بووە هۆکاری موسوڵمان بوونی ئیمامی عومەر (خودا لێی ڕازی بێ)؟
و/ سورەتی: طه.
پ/ هۆی هاتنە خوارەوەی سورەتی (ألإخلاص) چی‌بوو؟
و/ کاتێك جوولەکەکان هاتن بۆلای پێغەمبەر (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) و پێیان گوت پەروەردگارەکەتمان بۆ وەسف بکە.
پ/ چ سورەتیك پێی دەگوترێ (أُمُّ القُرآن)؟
و/ سورەتی (ألفاتِحة).
پ/ چ سورەتیك بەدرێژی باسی ڕووداوی جەنگی بەدر (بدر) دەکات؟
و/ سورەتی (ألأنفال).
پ/ لەچ سورەتیكدا نیوەی قورئان دیاری دەکرێ؟
و/ سورەتی (ألكَهف) لە وشەی ﴿وَلْيَتَلَطَّفْ﴾ لە ئایەتی (١٩).
پ/ چ ئایەتێك زۆرتر دووبارە بۆتەوە لە قورئاندا؟
و/ ئایەتی: ﴿فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ﴾ کە ٣١ جار لە سورەتی (ألرَّحمن)دا دووبارە بۆتەوە.
پ/ بۆچی سورەتی (ألأَنبياء) ئەم ناوەی لێ نراوە؟
و/ لەبەر ئەوەی، ژمارەیەکی زۆر لە پێغەمبەرانی تێدا باس کراوە، کە دەگاتە (١٦) پێغەمبەر (سەلامی خودایان لێبێ).
پ/ چەند سورەت بەناو پێغەمبەرانەوە ناونراون؟
و/ سورەتی: يوسف، هود، إبراهيم، يونس، محمد
پ/ ژمارەی پاسەوانانی دۆزەخ (جَهَنَّم) چەندن؟
و/ (١٩) فریشتەن کە لە سورەتی (ألمُدَّثِّر)دا باس کراوە: ﴿عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ ٣٠﴾
پ/ خێزانەکەی (فیرعەون) کێیە کە لە قورئاندا باسکراوە؟
و/ (ئاسیا)ی کچی موزاحیم.
پ/ چ ئایەتێكە کە پێغەمبەری خودا (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) بە أبوذرالغفاري (خودا لێی ڕازی بێ) فەرموو: ئەگەر هەموو خەڵك دەست بەم ئایەتەوە بگرن بەسیانە؟
و/ ئەم ئایەتەیە کە خودای گەورە دەفەرموێت: ﴿ . . . وَمَن يَتَّقِ اللَّـهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا ٢ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ . . . ﴾ ألطَّلاق ٢ـ٣.
واتە: جا ئەوەی لە خودا بترسێت و پارێزگار بێت، ئەوە خودا دەرووی لێدەکاتەوە، لە شوێنێکەوە رزق و رۆزی پێدەبەخشێت کە حیسابی بۆ نەکردبێت و خۆی پێی نازانێت.
پ/ لەچ سورەتێکدا ناوی پێغەمبەری خودا (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) هاتووە بە ناوی (أحمد)؟
و/ لە سورەتی (ألصَّف)دا، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴾ ألصَّف/٦.
بیریان بخه‌ره‌وه، کاتێك عیسای کوری مه‌ریه‌م به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیلی گوت: منیش به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خودام بۆ سه‌ر ئێوه، ڕاستی ته‌وراتیش ده‌سه‌لمێنم که لەپێش مندا هاتووه، هه‌روه‌ها مژده‌ده‌ریشم به‌پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت و ناوی - ئه‌حمه‌د - ه، که‌چی کاتێك به به‌ڵگه و نیشانه‌ی تێر و ته‌واو و موعجیزه‌ی ئاشکراوه پێی ڕاگه‌یاندن، گوتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه.
پ/ لە چ سورەتێکدا چیرۆکی (ذوالقرنين) باس کراوە؟
و/ سورەتی (ألكَهف).
پ/ یەکەم کەس کێ‌بوو کە قورئانی بیست لە پێغەمبەری خوداوە (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم)؟
و/ خەدیجەی کچی خوەیلد بوو (خودا لێی ڕازی بێت).
پ/ لە چ ئایەتێکدا خودای گەورە باسی ئەوە دەکات کە کەعبە یەکەم ماڵ بووە دروست کراوە بۆ پەرستنی خودای گەورە لەسەر زەویدا؟
و/ لەم ئایەتەدا: ﴿إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ٩٦﴾ آلِ عِمران.
به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.
پ/ چ ئایەتێکە کە خوێندنی دەتپاریزێ لە فیتنەی دەججال؟
و/ دە (١٠) ئایەتی سەرەتای سورەتی (ألكَهف).
پ/ ئەو کەسانە کێن کە خودای گەورە جەنگی ڕاگەیاندووە دژیان؟
و/ ئەو کەسانە سو‌و خۆرەکانن: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ٢٧٨ فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِّنَ اللَّـهِ وَرَسُولِهِ﴾ ألبقرة ٢٧٩/٢٧٨.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سو‌و بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن. خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن (که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سووخۆری واز بهێنن) ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌ریبگرنه‌وه، نه سته‌م ده‌که‌ن (له قەرزدارەکان) نه سته‌متان لێ ده‌کرێت.
پ/ چ سورەتێك لەسەر مامی پێغەمبەر (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) هاتە خوارەوە، کە بە موشریکی مرد؟
و/ (ألمَسَد) بوو، لەسەر (أبولهب):
﴿تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ . . . ١﴾
ده‌سته‌کانی بشکێت (ئەبو لەهەب)و ڕسوا بێت، ئاشکرایه که هه‌ر ڕاسوایش ده‌بێت و (له‌ناو ده‌چێت).
پ/ چ سورەتێكە لە هەر مالێکدا بخوێنرێت، شەیتان لەو ماڵە ڕادەکات؟
و/ سورەتی (ألبَقَرة).
پ/ چ سورەتێكە کە سوننەتە ڕۆژی (جومعە) بخوێندرێت؟
و/ سورەتی (ألكَهف).
پ/ قوتابییەکانی عیسی (سەلامی خودای لێبێت) لە قورئاندا ناویان چیە؟
و/ حەوارییەکان (ألحَواريّون).
پ/ ئەو ئایەتە کامەیە کە لەناو (کەعبەی پیرۆز) هاتە خوارێ؟
و/ ﴿إِنَّ اللَّـهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ إِنَّ اللَّـهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا ٥٨﴾. ألنِّساء
واتە: بێگومان خودا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش دادوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خودا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خودا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه.