پ/ چۆن خودای گەورە قەومی (ثمود)ی لەناوبرد؟
و/ بە هاواریکی گەورە.
پ/ لە چ سورەتێکدا چیرۆکی کوڕەکانی ئادەم باس کراوە؟
و/ لە سورەتی (ألمائدة).
پ/ چ گەلێک بوو بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە عوزەیر کوڕی خودایە؟
و/ جوولەکەکان. سورەتی (ألتَّوبة) ئایەتی (٣٠).
پ/ چ گەلێک بوو بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە مەسیح (عیسی) کوڕی خودایە؟
و/ نەسرانییەکان. سورەتی (ألتَّوبة) ئایەتی (٣٠).
پ/ چ سورەتێکە بەرائەتی عائشەی (خودا لێی ڕازی بێت) تێدا باس کراوە؟
و/ سورەتی (ألنّور).
پ/ چەند جار ناوی پێغەمبەری خودا مُحَمَّد (صَلّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّم) لە قورئاندا هاتووە؟
و/ چوار جار:
ـــ سورەتی: آلِ عِمران، سورەتی: ألأحزاب، سورەتی: محمد، سورەتی: ألفتح.
پ/ چ سورەتێك کۆتا سورەت بوو کە لە مەککەدا هاتە خوارەوە؟
و/ سورەتی: ألمُطفِّفين.
پ/ چ دارێک نەفرەت لێکراوە لە قورئاندا؟
و/ داری: ألزَّقُّوم.
پ/ لەچ سورەتێک باسی یەکەم تاوان کراوە کە لەسەر زەوی کرا؟
و/ سورەتی: ألمائدة .. تاوانی کوشتنی کوڕەکەی ئادەم (عَلَيْهِ السَّلَام) .
پ/ چ وشەیەک درێژترین وشەیە لە قورئاندا؟
و/ وشەی ﴿فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ﴾. کە پیتەکانی (١١) پیتە، لە سورەتی: ألحجر، ئایەتی/٢٢.
پ/ ئەو کەسانە کێن کە خودای گەورە تووڕەبوونی خۆی ڕژاندووە بە سەریاندا ﴿الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ﴾. هەروەها ئەو کەسانەی کە گومڕابوونە ﴿الضَّالِّينَ﴾، لە سورەتی (ألفاتحة) دا؟
و/ ئەو کەسانەی کە خودای گەورە تووڕەبوونی خۆی ڕشتووە بەسەریاندا: جوولەکەکانن. ئەو کەسانەش کە گومڕابوونە: گاورەکانن.
پ/ چ ئایەتێك سوو (ربا)ی قەدەغە کرد، قەدەغەی کۆتایی؟
و/ ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ٢٧٨ فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِّنَ اللَّـهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ ٢٧٩﴾ ألبقرة.
پ/ (أُمُّ القرى) کوێیە لەم ئایەتەدا: ﴿وَلِتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا . . . ٩٢﴾ ألأنعام.
و/ مەککەی پیرۆزە.
پ/ چ سورەتێک ناو نراوە لە قورئاندا بە ناوەکانی خودای گەورە؟
و/ سورەتی (ألرَّحمن، ألأعلى، ألنُّور).
پ/ نازناوی هەندێك لە سورەتەکانی قورئان چیە؟
و/ ئەمانەن:
- دایکی کیتاب (أُمُّ الكتاب) و دایکی قورئان (أُمُّ القرآن) ... نازناوی سورەتی (ألفاتحة)یە.
- شکۆو گەورەی قورئان (سنام القرآن وفسطاط القرآن) ... نازناوی سورەتی (ألبقرة)یە.
- ڕوونکای و گەشاوە یان دوو پەڵە هەورەکە (ألزَّهراوان) ... نازناوی سورەتی (ألبقرة) و سورەتی (آلِ عِمران)ـە.
- دڵی قورئان (قلب القرآن) ... نازناوی سورەتی (یس)ـە.
- بووکی قورئان (عروس القرآن) ... نازناوی سورەتی (ألرَّحمن)ـە.
- ئابڕووبەر (ألفاضِحة) ... نازناوی سورەتی (ألتَّوبَة)یە.
- (سَودَة بني إسرائيل) ... نازناوی سورەتی (ألإسراء)ه.
- باوەڕدارەکە (ألمؤمِن) ... نازناوی سورەتی (غافِر)ه.
- بەدر (بَدر) ... نازناوی سورەتی (ألأنفال)ـە.
- بەنی نەزیر (بَني النَّضير) ... نازناوی سورەتی (ألحشر)ه.
- کوشتار (ألقِتال) ... نازناوی سورەتی (محمد)ه (صَلّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّم).
- رەوشتەکان (ألآداب) ... نازناوی سورەتی (ألحُجُرات)ـە.
- داپۆشەرو داوێن پاکی (ألسِّتر والعفاف) ... نازناوی سورەتی (ألنُّور)ه.
و/ ئەمانەن:
- جبریل (جبرائیل) .... سورەتی (ألبقرة).
- میکال (میکائیل) .... سورەتی (ألبقرة).
- هاروت و ماروت .... سورەتی (ألبقرة).
- مالِك (مالیك) .... سورەتی (ألزُّخرف).
﴿ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِّتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا . . . ٣٣﴾ ألنُّور.
واتە: وە بەزۆر کەنیزەکانتان هان مەدەن بۆ داوێن پیسی، ئەگەر ئەوان پاك داوێنیان دەویست، بۆ ئەوەی لەو ڕێگە چەوتەوە مال و سامانی ژیانی دنیا بەدەست بهینن.
و/ لەسەر (عبدالله)ی کوڕی ئوبەی کوڕی سەللول، سەرکردەی دووڕووەکان (رأس المنافقين).
پ/ چ سورەتێکە کە تکا دەکات بۆ هاوەڵەکەی تا ڕزگاری دەکات لە سزای گۆڕ؟
و/ سورەتی: ألمُلْكْ .
پ/ چ تاکە مرۆڤێکە کە خودای گەورە سوێندی بە تەمەنی خواردووە*؟
و/ پێغەمبەری خودایە (صَلّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّم): ﴿ لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِي سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ ٧٢﴾ ألحِجر.
* خودای گەورە سوێندی بە زۆرێك لە دروستکراوەکانی خۆی خواردووە، بەڵام بۆ ئێمە دروست نییە سوێند بەغەیری خودا بخۆین، بەڵکو سوێندخواردن بەغەیری خودا یەکێکە لە تاوانە گەورەکان.
پ/ لە چ ئایەتێکدا (٢٥) ڕاناو هاتووە بۆ کۆی ئافرەتان؟
و/ لە ئایەتی ژمارە (٣١)ی سورەتی (ألنُّور).
پ/ چ سورەتێک پێی دەگوترێ سورەتی مەلائیکە (ألملائكة).
و/ سورەتی (فاطِر).
پ/ چ ئایەتێك بە هیواترین ئایەتە لە قورئاندا؟
و/ ﴿قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ٥٣﴾ ألزُّمر.
واتە: (ئەی پێغەمبەر) پێیان بڵێ: خودا دەفەرمویت: ئەی بەندەکانم .. ئەوانەی کە خۆتان گوناهبار کردووە و و هەڵەتان زۆرە، نائومێد مەبن لە ڕەحمەتی خودا، چونکە بەڕاستی ئەگەر ئێوە تەوبەی ڕاست و دروست بکەن، خودا لەهەر هەموو گوناە و هەڵەکانتان خۆش دەبێت، چونکە بێگومان ئەو خودایە زۆر لێخۆشبوو لێبوردەیە و زۆر بە سۆزو میهرەبانیشە.
پ/ مەبەست لەم دەشەوە چیە کەخودای گەورە لەم ئایەتەدا فەرموویە؟
﴿وَالْفَجْرِ ١ وَلَيَالٍ عَشْرٍ ٢﴾ ألفجر.
و/ مەبەست لە دە (١٠) شەوی سەرەتای مانگی (ذي الحجَّة)یە.
پ/ ئەم ڕۆژە دیاری کراوانە کامەن لەم ئایەتەدا؟
﴿وَاذْكُرُوا اللَّـهَ فِي أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ. . . . ٢٠٣﴾ ألبقرة .
و/ ڕۆژی جێژنەی قوربان و سی ڕوژی دوای جێژنەی قوربان کە ناسراوە بە (أيّام التشريق).