پ/ هاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الكَهف) چەند لە ئەشکەوتەکەدا مانەوە؟
و/ (٣٠٩) ساڵ بە مانگی قەمەری، بەرامبەر بە (٣٠٠) ساڵ بە مانگی (شەمسی).
پ/ ئەو پێغەمبەرانە کێن کە (تەورات) و (ئینجیل) و (زەبوور)یان بۆ هاتە خوارەوە؟
و/ تەورات بۆ (موسا)، ئینجیل بۆ (عیسا)، زەبوور بۆ (داود) ــ سەلامی خودایان لێبێ.
پ/ چ ماڵێك لاوازترین ماڵە، کە لە قورئاندا باس کراوە؟
و/ مالی (جاڵجاڵۆکە) لە ئایەتی (٤١)ی سورەتی (ألعنكَبوت)دا باس کراوە.
پ/ ئەم ئایەتە لەسەر کێ هاتە خوارەوە؟
﴿مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّـهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا ٢٣﴾ ألأَحزاب.
واتە: مەردانێکی زۆر هەن لە ئیمانداران ئەو پەیمانەی داویانە بە خودا، ڕاستیان کرد لەسەری ژیان و پابەند بوون پێوەی و لایان نەدا لێی، جا هەیانە پەیمانەکەی جێبەجێ کردو مرد لەسەری، هەشیانە چاوەڕوانە، بە هیچ شێوەیەك گۆڕان و لاری ڕووی تێنەکردوون.
و/ لەسەر ئەنەسی کوڕی نەضر (أنس بن النضر) کە لە جەنگی ئوحود (أُحُد) شەهید کرا (خودا لێی ڕازی بێ).
پ/ کێ بوو (جالوت)ی ستەمکاری کوشت؟
و/ پێغەمبەر (داود) بوو سەلامی خودای لێبێ: سورەتی (ألبقرة) ئایەتی (٢٥١).
پ/ لە چ ئایەتێکدا باسی کورت کردنەوەی نوێژ لە سەفەردا کراوە؟
و/ لە ئایەتی (١١٠)ی سورەتی (ألنِّساء)دا.
پ/ چ ئایەتێک بوو کاتێك پێغەمبەری خودا (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) خوێندییەوە، هەردوو دەستی بڵند کردو دەستی کرد بە گریان؟
و/ ئەم ئایەتە بوو: ﴿إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ١١٨﴾ ألمائدة.
واتە: جا ئەگەر ئەشکەنجەیان بدەیت (لەسەر لادان و تاوانیان)، ئەوە بەڕاستی بەندەی خۆتن و ئەگەر لێشیان خۆش ببیت، ئەوە بەڕاستی تۆ خۆت خودایەکی باڵادەست و دانایت (دەزانیت کێ شایستەی لێخۆشبوونە).
پ/ ئەم ئایەتە لەسەر کێ هاتە خوارەوە؟
﴿أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَىٰ ٩ عَبْدًا إِذَا صَلَّىٰ ١٠﴾ ألعلق.
واتە: باشە، پێم بڵێ ئایا ئەو کەسەی کە فەرمان دەدات و ڕێگری دەکات؟! ... لە بەندەیەکی خودا کاتیک نوێژ دەکات!! ...
و/ لەسەر (ئەبو جەهلی کوڕی هیشام) هاتە خوارەوە.
پ/ ئەم ئایەتە لەسەر کێ هاتە خوارەوە؟
﴿إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ٥٦﴾ ألقَصَص.
بێگومان تۆ ناتوانی (ئەی پێغەمبەر) کەسێ بخەیتە سەر ڕێی ڕاست و بڕوا هێنان کە بۆ خۆت خۆشت بوێ هەرچەندە هەوڵ و تەقەڵای لەگەڵ بدەیت .... بەڵام خودا هەر کەسێکی بوێت دەیخاتە سەر ڕێی ڕاست و ئیمانی پێدەبەخشێت، خوداش ئاگادارە بەوانەی کە ڕێبازی هیدایەت دەگرن.
و/ لە سەر ئەبو طالب، مامی پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم).
پ/ ژمارەی ئەو پێغەمبەرانەی لە قورئاندا باس کراوە چەندە؟
و/ ژمارەیان (٢٥) پێغەمبەرە.
پ/ چ سورەتێك بوو لە سورەتەکانی قورئان کە جەعفەری کوڕی ئەبو طاليب (خودا لێی ڕازی بێ) بەشێکی بۆ نەجاشی (مەلیکی حەبەشە) خوێندەوە؟
و/ سورەتی (مەریەم) بوو.
پ/ چەند فریشتە عەرشی خودای گەورەیان هەڵگرتووە؟
و/ (٨) فریشتە. سورەتی (ألحاقّة) ئایەتی (١٧).
پ/ ناوی ئەو پیتانە چیە کە لەسەرەتای هەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا هاتووە؟
و/ پیتە پچڕاوەکان (ألحروف المقطّعة).
پ/ چەند سورەت لە قورئاندا بە پیتە پچڕاوەکان دەست پێ دەکەن؟
و/ (٢٩) سورەت.
پ/ پیتە پچڕاوەکان ژمارەیان چەندە؟
و/ ژمارەیان (١٤) پیتە.
پ/ پیتە پچڕاوەکان کامانەن و لەسەرەتای چ سورەتێکدا هاتوون؟
و/ پیتەکان ئەمانەن، لەگەڵ ژمارەی سورەتەکان:
- ا ل ر: سورەتی ژمارە: ١٠، ١١، ١٢، ١٤، ١٥.
- ا ل م: سورەتی ژمارە: ٢، ٣، ٢٩، ٣٠، ٣١، ٣٢.
- ا ل م ص: سورەتی ژمارە: ٧.
- ح م: سورەتی ژمارە: ٤٠، ٤١، ٤٢، ٤٣، ٤٤، ٤٥، ٤٦.
- ص: سورەتی ژمارە: ٣٨.
- ط س: سورەتی ژمارە: ٢٧.
- ط هـ: سورەتی ژمارە: ٢٠.
- ق: سورەتی ژمارە: ٥٠.
- ك هـ ى ع ص: سورەتی ژمارە: ١٩.
- ن: سورەتی ژمارە: ٦٨.
- ى س: سورەتی ژمارە: ٣٦.
- ا ل م ر: سورەتی ژمارە: ١٣.
- ط س م: سورەتی ژمارە: ٢٦، ٢٨.
و/ حیکمەت ئەوەیە کە خودای گەورە خۆی بە مەبەستی خۆی لەم پیتانە شارەزاترە.
موفهسیرهكان بهگهلێك شێوه ئهم بیتهسهرهتایییانهیان تهفسیر كردووهو لێكیان داوهتهوه، بهڵام بهشێوهیهك لهشێوهكان دڵنیایى یان دهرنهبڕیوهو لهسهر شێوهیهكى دیاریكراو لهتهفسیر كردنیاندا ڕێك نهكهوتوون، و هیچ لێكدانەوهیهكیشى ئهو ڕاستییهى لێ وهدهرنهكهوتووه كهلهبێغهمبهرى خوداوه (صَلّى الله عَلَيهِ وسَلَّم) هاتبێ، لێكدهرهوهو موفهسیرهكان ههوڵیان داوهكهنهێنى و بلیمهتى لههاتنى ئهم سهرهتایانهدا بزانن, بهڵام نهگهیشتوونهته شتێك كهدڵ پێی ڕازى بێت و دڵنیابن لێى.
پ/ ئەو پەرستراوانەی کە گەلەکەی (نوح) دەیانپەرست، جگەلە خودا، ناویان چی بوو؟
و/ ناویان: (ود، سواع، يغوث، يعوق، نسر) بوو.
پ/ ئەو چوار چیرۆکەی لە سورەتی (ألكَهف)دا هاتووە، کامانەن؟
و/ چیرۆکەکان ئەمانەن:
- چیرۆکی هاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الكهف).
- چیرۆکی خاوەنی دوو باخەکە (صاحب الجنتين).
- چیرۆکی موساو بەندە چاکەکە (موسى والعبد الصالح).
- چیرۆکی ذول قەرنین (ذو القرنین).
و/ چیرۆکەکان ئەمانەن:
- چیرۆکی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل (قصة بقرة بنى إسرائيل).
- چیرۆکی هاروت و ماروت (قصة هاروت وماروت).
- چیرۆکی عوزەیر (قصة العُزير).
- چیرۆکی نەمرود (قصة النمرود).
- چیرۆکی طالوت و جالوت (قصة طالوت وجالوت).