پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿سَيَعْلَمُونَ غَدًا مَّنِ الْكَذَّابُ الْأَشِرُ ٢٦﴾ ألقَمَر
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْأَشِرُ﴾ چیە؟
و/ لووت بەرز، خۆ بە گەورە زانین.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالُوا إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ ۚ . . . ٧٧﴾ يُوسُف.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر یوسف (<عَلَيهِ السَّلام).
پ/ پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی چەند سورەتێک پیریان کردم ئەو سورەتانە چەندن و کامانەن؟
و/ (٥) سورەت (هُود ــ ألوَاقِعَة ــ ألتَّكْوير ــ ألمُرسَلَات ــ ألنَّبَأ).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّا سَنُلْقِي عَلَيْكَ قَوْلًا ثَقِيلًا ٥﴾ ألمزَّمِّل.
خودای گەورە بە کام پێغەمبەر دەفەرموێت: (ئێمە گوفتارێکی سەنگین دادەبەزێنینە سەرت)؟
و/ پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ).
پ/ سورەتی (آلِ عِمرَان) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٨٩) هەشتاو نۆیەمی سورەتە و لە دوای سورەتی (ألأنفَال) دابەزیوە.
پ/ تەنها دو ئایەت لە سورەتی (ألتّوْبَة) لە شاری (مەککە) دابەزیون، ئەو دوو ئایەتە کامانەن؟
و/ ئايەتی (١٢٨ و ١٢٩).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿الْحَاقَّةُ ١ مَا الْحَاقَّةُ ٢ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحَاقَّةُ ٣﴾ ٱلحاقَّة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْحَاقَّةُ﴾ چیە؟
و/ یەکێکە لە ناوەکانی ڕۆژی دوایی، ئەوە دەگەیەنێت کە لەو ڕۆژەدا خودای گەورە حەق و ڕاستی بە تەواوی دەچەسپێنێت.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَيَا قَوْمِ مَا لِي أَدْعُوكُمْ إِلَى النَّجَاةِ وَتَدْعُونَنِي إِلَى النَّارِ ٤١﴾ غَافِر.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ مؤمن آل فرعون (ئیماندارێک لە نەوەی فیرعەون).
پ/ خودای گەورە باسی مەشروعیەتی نوێژی ترس دەکات؟
و/ ئايەتی (١٠٢)ى سورەتی ( ألنِّسَاء). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلَاةَ فَلْتَقُمْ طَائِفَةٌ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُوا أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا فَلْيَكُونُوا مِن وَرَائِكُمْ وَلْتَأْتِ طَائِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا فَلْيُصَلُّوا مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ . . . ١٠٢ ﴾ ألنِّسَاء.
پ/ سزای ئەو کەسانە چیە کە ڕوو وەردەگێڕن لە بەرنامەو یادی خودای گەورە و پشتی تێ دەکەن؟
و/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ ١٢٤﴾ طه.
واتە: ئەوەیش ڕوو وەربگێڕێت لە بەرنامەو یادی من و پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئەو جۆرە کەسانە ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە کۆری حەشری دەکەین.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ ٢٤﴾ ألقَصَص.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر موسی (عَلَيهِ السَّلام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِذْ رَأَىٰ نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَّعَلِّي آتِيكُم مِّنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى ١٠﴾ طه.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر موسی (عَلَيهِ السَّلام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ ٢٠٧﴾ ألبَقَرة.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی کام هاوەڵی بەڕێز دابەزاندووە؟
و/ صهيب بن سنان النمري الربعي (صهيب الرومي ــ: رَضِيَ اللهُ عَنْهُ).
پ/ چیرۆکی (أصْحابُ الْجَنَّة) لە چ سورەتێکی قورئانی پیرۆزدا باسی لێکراوە؟
و/ سورەتی ( ألقَلَم).
پ/ ئەو دوو پێغەمبەرە کێ بوون کە خودای گەورە منداڵی پێ بەخشین لە گەڵ ئەوەی کە تەمەنیشیان گەورە بوو؟
و/ پێغەمبەر إبْرَاهِيم و پێغەمبەر زَكَرِيَّا (عليهما السلام).
پ/ کێ وەزیری پێغەمبەر موسی (عَلَيهِ السَّلام) بوو؟
و/ پێغەمبەر هارون (عَلَيهِ السَّلام). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَاجْعَل لِّي وَزِيرًا مِّنْ أَهْلِي ٢٩ هَارُونَ أَخِي ٣٠ اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي ٣١﴾ طه.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿قَالَ رَبِّ انصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ ٢٦﴾ ألمؤمِنُون.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بە پاڕانەوەی کام پێغەمبەر دەکات؟
و/ پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السَّلام)
پ/ جوزئی (١٠) دەیەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت کۆتایی دێت؟
و/ ئایەتی (٩٢)ى سورەتی (ألتَّوْبَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَا عَلَى الَّذِينَ إِذَا مَا أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لَا أَجِدُ مَا أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّوا وَّأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا مَا يُنفِقُونَ ٩٢﴾ ألتَّوْبَة.
پ/ جوزئی (٩) نۆیەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت کۆتایی دێت؟
و/ ئایەتی (٤٠)ی سورەتی (ألأنْفَال). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ مَوْلَاكُمْ ۚ نِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ ٤٠﴾ ألأنْفَال.
پ/ لە سورەتی (ألصَّافَّات) لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژە بە کام ئاژەڵی دەریا کراوە؟
و/ نەهەنگ (حوت). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ ١٤٢﴾ ألصَّافَّات.
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا زۆرترین جار دووبارە بوویتەوە؟
و/ ئایەتی ﴿فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ﴾ لە سورەتي (ألرَّحمن). ٣١ جار دووبارە بوویتەوە.
پ/ چەند جار ئەو دوو وشەیە ﴿يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ﴾ لە قورئانی پیرۆزدا بە یەکەوە هاتوون؟
و/ (٢) دوو جار، لە ئایەتی(٩٤)ى سورەتی (ألكهف) و له ئایەتی (٩٦)ى سورەتی (ألأنْبِياء).
پ/ چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا ژمارەی ئایەتەکانی (٢٩) ئایەتە؟
و/ (٣) سورەت (ألتَّكْوير ــ ألحَديد ــ ألفَتْح).