بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٣٣


پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّـهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّـهَ مَعَنَا ۖ . . . ٤٠﴾ ألتَّوبة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْغَارِ﴾ واتە (ئەشکەوت)، کام ئەشکەوتە؟
و/   ئەشکەوتی چیای (ثور) لە نزیك شاری (مەککە).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ . . . ٧﴾ ألتَّوبة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿زَيْغٌ﴾ چیە؟
و/   لاری و لادان لە ڕاستی.

پ/   جوزئی (٢٩) بیست و نۆیەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/   بە ئایەتی ژمارە (١) یەکی سورەتی (ألمُلْك) دەست پێدەکات.
خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ١﴾ ألمُلك.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ ٨٣ وَاجْعَل لِّي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِرِينَ ٨٤ وَاجْعَلْنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ النَّعِيمِ ٨٥ وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ ٨٦ وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ ٨٧ يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ٨٨ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّـهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ٨٩﴾ ألشُّعَراء.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزانە ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر إبرَاهِيم (عَلَيهِ السًّلَام).

پ/   قورئانی پیرۆز لە چەند سورەت پێکهاتووە؟
و/   (١١٤) سورەت.

پ/   قورئانی پیرۆز لە چەند جوزء پێکهاتووە؟
و/   (٣٠) جوزء.

پ/   قورئانی پیرۆز لە چەند ئەحزاب پێکهاتووە؟
و/   (٦٠) حزب.

پ/   قورئانی پیرۆز لە چەند روبعی حزب پێکهاتووە؟
و/   (٢٤٠) ربع.

پ/   قورئانی پیرۆز لە چەند ئایەت پێکهاتووە؟
و/   (٦٢٣٦) ئایەت، بە گوێرەی (مەصحەفی مەدینە) بە شێوازی (عثماني) کە پێشەوا عثمان (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) پەسندی کردووە لە نوسینی قورئانی پیرۆزدا.

پ/   قورئانی پیرۆز لە چەند وشە پێکهاتووە؟
و/   (٧٧٩٣٤) وشە.

پ/   قورئانی پیرۆز لە چەند پیت پێکهاتووە؟
و/   (٣٢٣٦٢١) پیت.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألمعصرات) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألنَّبَأ).

پ/   لە کام ئایەتی قورئانی پیرۆزدا باس لە (شیعر) کراوە؟
و/   لە ئایەتی ژمارە (٦٩)ی سورەتی (یس). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ وَمَا يَنبَغِي لَهُ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْآنٌ مُّبِينٌ ٦٩﴾ يس.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِ فِي زِينَتِهِ ۖ . . . ٧٩﴾ ألقَصَص.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەستی کێ‌یە؟
و/   قاڕون.

پ/   چەند سورەت لە جوزئی (عَمَّ)دا بە وشەی ئەمر کۆتاییان دێت؟
و/   (٣) سێ سورەت (ألضُّحَى ـــ ألعَلَق ـــ ألشَّرح).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَـٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ ٧﴾ ألأنعَام.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿قِرْطَاسٍ﴾ چیە؟
و/   پەڕەی کاغەز.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (براءة) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألتَّوْبَة).

پ/   خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بە چەندین دەستەواژە تەحەددا (تحَدّي) دەکات، کەس ناتوانێت وەکو ئەو قورئانە دابنێ، ئەو دەستەواژانە
چین؟
و/  
١ ـــ ﴿بِمِثْلِ هَـٰذَا الْقُرْآنِ﴾.
٢ ـــ ﴿بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ﴾.
٣ ــ ﴿بِسُورَةٍ مِّثْلِهِ﴾.
٤ ـــ ﴿ائْتُونِي بِكِتَابٍ مِّن قَبْلِ هَـٰذَا أَوْ أَثَارَةٍ مِّنْ عِلْمٍ﴾. خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَن يَأْتُوا بِمِثْلِ هَـٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا ٨٨﴾ ألإسرَاء.
     ﴿أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللَّـهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ١٣﴾ هُود.
     ﴿أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِّثْلِهِ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللَّـهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ٣٨﴾ يونس.
     ﴿قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ ۖ ائْتُونِي بِكِتَابٍ مِّن قَبْلِ هَـٰذَا أَوْ أَثَارَةٍ مِّنْ عِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ٤﴾ ألأحقاف.

پ/   سورەتەکانی قورئانی پیرۆز بە پێی درێژیان دەکرین بە چەند بەشەوە؟
و/   (٤) چار بەش:
  ١ ـــ (ألطِّوَال): ئەو (٧) سورەتەی سەرەتای قورئانە.
  ٢ ـــ (ألمِئُون): ئەو سورەتانەی کە ژمارەی ئایەتەکانیان لە (١٠٠) ئایەت یان کەمێك زیاتر پێك هاتووە.
 ٣ ـــ (ألمَثَانِي): ئەو سورەتانەی کە ژمارەی ئایەتەکانیان لە (١٠٠) ئایەت کەمتر پێك هاتووە.
 ٤ ـــ (ألمِفْصَل): سورەتەکانی کۆتای قورئان لە سورەتی (ألحُجُرَات) تا (ألنَّاس).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ ٣١ وَلَـٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ٣٢﴾ ألقِيامَة.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزانەی لە بارەی کێ دابەزاندووە؟
و/   لە بارەی (ئەبو جەهل).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ ٤١﴾ ألأعرَاف.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿مِهَادٌ﴾ و ﴿غَوَاشٍ﴾ چیە؟
و/  
  ﴿مِهَادٌ﴾، واتە: ڕایەخی ئاگر.
  ﴿غَوَاشٍ﴾، واتە: لێفەی ئاگرین.
  واتە: بەڕەی ژێریان و لێفەی سەریان هەردوو هەر ئاگرە.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا ناوی چەند سورەت لە کۆتای سورەتەکە هاتووە و کامانەن؟
و/   (٣) سورەت (ألمَسَد ـــ ألمَاعُون ـــ ألنَّاس).

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (بدر) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألأنْفَال).