پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ ۖ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا ٢٧﴾ مَريَم.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿فَرِيًّا﴾ چیە؟
و/ نالەبارو ئابڕووبەر.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْرِي بِأَمْرِهِ رُخَاءً حَيْثُ أَصَابَ ٣٦﴾ ص.
ئەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر سُلَيمَان (عَلَيهِ السًّلَام).
پ/ کام دوو ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا باس لە شەوی قەدر (ليلَةُ القَدر) دەکات؟
و/ ئایەتی ژمارە (١)ى سوەتی (ألقَدر) و ئایەتی ژمارە (٣)ى سورەتی (ألدُّخَان). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ١﴾ ألقَدر.
﴿إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ٣ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ٤﴾ ألدُّخَان.
پ/ جوزئی (٧) حەفتەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ ئایەتی ژمارە (٨٢)ى سورەتی (ألمائِدَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ٨٢﴾ ألمائِدَة.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (تَبَّتْ) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألمَسَد).
پ/ کام سورەت بە ناوی ڕووبارێکی بەهەشت ناونراوە؟
و/ سورەت (ألكَوْثَر).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ناوی کانزا (معدن) کراوە و کامانەن؟
و/ سورەتی (ألحَدِيد).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بەڵگەیە بۆ سزای گۆڕ؟
و/ سورەتی (غافِر) ئايەتی ژمارە (٤٠). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ ٤٦﴾ غَافِر.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَفَرَأَيْتَ الَّذِي كَفَرَ بِآيَاتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًا وَوَلَدًا ٧٧ أَطَّلَعَ الْغَيْبَ أَمِ اتَّخَذَ عِندَ الرَّحْمَـٰنِ عَهْدًا ٧٨ كَلَّا ۚ سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُ مِنَ الْعَذَابِ مَدًّا ٧٩ وَنَرِثُهُ مَا يَقُولُ وَيَأْتِينَا فَرْدًا ٨٠﴾ مَريَم.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزانەی لە بارەی کێ دابەزاندووە؟
و/ (العاص بن وائل). پێشەوا (بخاری) و پێشەوا (مسلم) دەگێڕنەوە: خەباب ــ ی کوڕی ئەرەت (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) دەڵێت: کاری ئاسنگەریم دەکرد، لە ئانجامدا پارەیەکم گەوتە لای (عاص ـ ی کوری وائیل)و داوام لێکردو گوتی: تا لە محمد (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) واز نەهێنی ئەو پارەیەت نادەمەوە! منیش گوتم: سوێند بەخوا قەت وازت لێناهێنم، تا تۆ دەمری و پاشان زیندوو دەکرێیتەوە، (عاص) گوتی: جا ئەگەر زیندوو کرامەوەو، تۆش هاتی بۆلام، لەوێش من هەر مال و سامانم هەیەو دەتدەمەوە! ئینجا خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزانەی دابەزاند.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي ٢٥ وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي ٢٦ وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي ٢٧ يَفْقَهُوا قَوْلِي ٢٨﴾ طه.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر موسی (عَلَيهِ السًّلَام).
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە ناوی دوو میوە دەست پێدەکات؟
و/ سورەتی (ألتِّين).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَوْمَ تَرْجُفُ الرَّاجِفَةُ ٦ تَتْبَعُهَا الرَّادِفَةُ ٧﴾ ألنَّازِعات.
لەو دوو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە دوو وشەی ﴿الرَّاجِفَةُ﴾ و ﴿الرَّادِفَةُ﴾ چیە؟
و/
﴿الرَّاجِفَةُ﴾، واتە: زەوی بە توندی تەکان دەداو دەکەوێتە لەرزە. (نەفخەی یەکەم، کە فوو دەکرێت بە (صور)دا.
﴿الرَّادِفَةُ﴾، واتە: ئاسمان لەت لەت دەبێ و هەرجی ئەستێرەی لەخۆ گرتووە هەڵدەوەرێ. (نەفخەی دووەمە، مردووان زیندوو دەکرێنەوەو جیهانی هەمیشەیی بەرپا دەبێت).
ـــ (ئیبن عەباس) دەڵێ: مەبەست بەو ڕۆژانە، ڕۆژی نەفخەی یەکەم و دووەمە.
ـــ ئیمامی (ترمذی)یش ئەم فەرموودەیەی هێناوە:
«كان رسول الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) إذا ذهب ثلثا الليل قام فقال: يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا اللهَ، اذْكُرُوا اللهَ جَاءَتِ الرَّاجِفَةُ تَتْبَعُهَا الرَّادِفَةُ جَاءَ الْمَوْتُ بِمَا فِيهِ جَاءَ الْمَوْتُ بِمَا فِيهِ»
واتە: پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هەمیشە خووی وابوو هەر کە دوو سێیەمی شەو ڕۆشتبا هەڵدەستاو دەیفەرموو: ئەی خەڵکینە! هەردەم یادی خوا بکەن و بێ ئاگامەبن، لەرزەی یەکەم هات و دووەمیش بەدوایدا دێ، وە هەروا مردن و قۆناغ و حاڵەتەکانیش دەگات.
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا بەڵگەی ئاشکرایەو دەیسەلمێنێ کە ئیمانداران لە ڕۆژی دواییدا خودای گەورە دەبینن؟
و/ ئايەتی (٢٢، ٢٣)ى سورەتی (ألقِيامَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ٢٢ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ٢٣﴾ ألقِيامَة.
پ/ جوزئی (٢٥) بیت و پێنجەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ بە ئایەتی (٤٧)ى سورەتی (فُصِّلَت) دەست پێدەکات. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ السَّاعَةِ ۚ وَمَا تَخْرُجُ مِن ثَمَرَاتٍ مِّنْ أَكْمَامِهَا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ ۚ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَائِي قَالُوا آذَنَّاكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٍ ٤٧﴾ فُصِّلَت.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (سورة النساء القصرى) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألطَّلاق).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ ١﴾ ألمُزَّمِل.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ).
پ/ ژمارەی ئەو سورەتانەی کە لە قورئانی پیرۆزدا بە ناوی هەسارەو ئەستێرەکان کراون چەندن و کامانەن؟
و/ (٥) پێنج سورەت (ألشَّمس ـــ ألطَّارق ـــ ألقَمَر ـــ ألبُرُوج ـــ ألنَّجْم).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ ٤١﴾ إبرَاهيم.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر إبرَاهيم (عَلَيهِ السًّلَام).
پ/ سورەتی (ألأنفَال) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٨٨) هەشتاو هەشتەمین سورەتەو لە دوای سورەتی (ألبَقَرَة) دابەزیوە.
پ/ جوزئی (٦) شەشەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ به ئایەتی (١٤٨)ى سورەتی (ألنِّسَاء) دەست پێدەکات. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَّا يُحِبُّ اللَّـهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَن ظُلِمَ ۚ وَكَانَ اللَّـهُ سَمِيعًا عَلِيمًا ١٤٨﴾ ألنِّسَاء.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِأَخِي وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ ۖ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ١٥١﴾ ألأعراف.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر موسی (عَلَيهِ السًّلَام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ رَبِّ انصُرْنِي عَلَى الْقَوْمِ الْمُفْسِدِينَ ٣٠﴾ ألعَنكَبُوت.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر لُوط (عَلَيهِ السًّلَام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ ٣﴾ ألكَوْثَر.
و/ واتای ئەو ئایەتە پیرۆزە چیەو لە بارەی کێ دابەزیوە؟
واتە: بەڕاستیى هەر دژو ناحەزەکەت (عاسى کوڕى وائیل) کە بە تۆى دەگوت: وەجاق کوێرە، دوا بڕاوو بێ ناوو نیشانەو لە هەموو خێرێک بێ بەشە، نەک تۆ.
لە بارەی عاسی کوڕی وائیل (العاص بن وائل) دابەزیوە.