بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٣٤


پ/   یەکەم ئایەت کە لە بارەی مەی خواردنەوە دابەزی کام ئایەت بوو؟
و/   ئایەتی (٢١٩)ى سورەتی (ألبَقَرَة)، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ۗ وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ٢١٩﴾ ألبَقَرَة.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ۚ . . . ١٢٨﴾ ألنِّساء.
له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا مه‌به‌ست له‌ وشه‌ی ﴿بَعْلِهَا﴾ چییه‌؟
و/   هاوسه‌ره‌که‌ی، مێرده‌که‌ی.

پ/   چەند ناوێکی رۆژی دوایی کە بە (دار) دەست پێبکات؟
و/  
  ١ ـــ ﴿الدَّارَ الْآخِرَةَ﴾.
 ٢ ـــ ﴿دَارُ الْقَرَارِ﴾.
 ٣ ـــ ﴿دَارُ الْخُلْدِ﴾.
خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَمَا هَـٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ ۚ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ٦٤﴾ ألعَنكَبُوت.
     ﴿يَا قَوْمِ إِنَّمَا هَـٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ ٣٩﴾ غَافِر.
     ﴿ذَٰلِكَ جَزَاءُ أَعْدَاءِ اللَّـهِ النَّارُ ۖ لَهُمْ فِيهَا دَارُ الْخُلْدِ ۖ جَزَاءً بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ ٢٨﴾ فُصِّلَت.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا ناوی چەند سورەت بە پیتی (قاف) دەست پیدەکات و کامانەن؟
و/   (٨) هەشت سورەت (ألقَصَص ـــ ق ـــ ألقَمَر ـــ ألقَلَم ـــ ألقِيامَة ـــ ألقَدْر ـــ ألقَارِعَة ـــ قُرَيْش).

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألدَّهر) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألإِنْسَان).

پ/   کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە چارێکی قورئان (رُبْع القُرآن) دادەنریت؟
و/   سورەتی (ألكَافِرون).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿عَبَسَ وَتَوَلَّىٰ ١ أَن جَاءَهُ الْأَعْمَىٰ ٢﴾ عَبَسَ.
ئەو کۆرەیە کێ‌یە خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژەی پێدەکات؟
و/   عبد الله بن أم مكتوم (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ).

پ/   درێژترین ماوەی بانگەواز کردن وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە، بانگەوازی کام پێغەمبەر بوو بۆ گەلەکەی؟
و/   بانگەوازی پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السًّلَام). خودای گەورە دەفەرموی:
     ﴿وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ ١٤﴾ ألعَنْكَبُوت.

پ/   لە کام ئایەتی قورئانی پیرۆزدا تاوانی خۆکوشتن حەرام کراوە؟
و/   لە ئایەتی ژمارە (٢٩)ى سورەتی (ألنِّسَاء). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ إِلَّا أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ ۚ وَلَا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ٢٩﴾ ألنِّسَاء

پ/   لە کام ئایەتی قورئانی پیرۆزدا ماوەی شیرپێدانی منداڵ دیایکراوە؟
و/   لە ئایەتی ژمارە (٢٣٣)ى سورەتی (ألبَقَرَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ۚ . . . ٢٣٣﴾ ألبَقَرَة.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ ١٤ وَإِن جَاهَدَاكَ عَلَىٰ أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا ۖ وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ۚ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ١٥﴾ لُقْمَان.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزانەی لە بارەی کام هاوەڵی بەڕێز دابەزاندووە؟
و/   سەعدی کوری ئەبی وەقاص (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿لَّا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُولَـٰئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِيَ اللَّـهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ أُولَـٰئِكَ حِزْبُ اللَّـهِ ۚ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّـهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ٢٢﴾ ألمُجادِلة.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی کام هاوەڵی بەڕێز دابەزاندووە؟
و/   ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەرراح (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ).

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا ناوی (٥) پێغەمبەر هاتووە پێش ئەوەی بێنە دنیاوە، ئەو پێغەمبەرانە کامانەن؟
و/   ئەو پێنج پێغەمبەرە ئەوانەن:
١ ــ پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَـٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ ٦﴾ ألصَّف.
 ٢ــ يحيى (عَلَيهِ السًّلَام)، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا ٧﴾ مَريَم.
 ٣ــ إسحاق و ٤ــ يعقوب (عليهما السلام)، خودای گەورە دەفەرموی:
     ﴿وَامْرَأَتُهُ قَائِمَةٌ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِن وَرَاءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ ٧١﴾ هُود.
 ٥ــ عيسى (عَلَيهِ السًّلَام)، خودای گەورە دەفەرموی:
     ﴿إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّـهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ٤٥﴾ آلِ عِمران.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ خَلْقًا مِّن بَعْدِ خَلْقٍ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ٦﴾ ألزُّمَر.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ﴾ چیە؟
و/   سێ تاریکی، واتە: تاریکی سك، تاریکی منداڵدان، تاریکی پەردەی کۆرپەلە، (البطن والرحم والمشيمة). ئەوانە لەبەر پاراستن و مانەوەی مندالەکەیە.

پ/   خودای گەورە کام ئایەتی لە ناو (کەعبە)ی پیرۆزدا بۆ پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دابەزاندووە؟
و/   ئایەتی ژمارە (٥٨)ى سورەتی (ألنِّسَاء). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿إِنَّ اللَّـهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ ۗ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا ٥٨﴾ ألنِّساء.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ﴾ دەست پێدەکات و کامانەن؟
و/   (٢) سورەت (ألنِّسَاء ـــ ألحَجّ).

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ﴿الر﴾ دەست پێدەکات و کامانەن؟
و/   (٥) سورەت (يُونُس ـــ هُود ـــ يُوسُف ـــ إبْرَاهِيم ـــ ألحِجْر).

پ/   خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا چەند جار دەفەرموێ: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ كَفَرُوا﴾؟
و/   (١) جار لە ئایەتی ژمارە (٧)ی سورەتی (ألتَّحريم).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الْأَدْبَارَ ١٥﴾ ألأنفَال.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿زَحْفًا﴾ چیە؟
و/   زۆری لەشکر کێشی و خشانی سوپا.

پ/   جوزئی (٢٦) بیست و شەشەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/   ﴿حم ١﴾ ألأحقاف.

پ/   دوا دوعا کە (بەهەشتی‌یەکان) دەیخوێنن چیە وەك لە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێکراوە؟
و/   دەڵێن: ﴿الْحَمْدُ لِلَّـهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ﴾ . خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُم بِإِيمَانِهِمْ ۖ تَجْرِي مِن تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ ٩ دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّـهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ ۚ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّـهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ١٠﴾ يُونُس.

پ/   سورەتی (ألشُّورى) لە شاری (مەککە) دابەزیوە، تەنها چەند ئایەتێکی ئەو سورەتە نەبێت کە لە شاری (مەدینە) دابەزیون، ئەو ئایەتانە کامانەن؟
و/   (٤) ئایەت (٢٣، ٢٤، ٢٥، ٢٧).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ . . . ٢٥٥﴾ ألبَقَرَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿سِنَةٌ﴾ چیە؟
و/   وەنەوز و خاوبوونەوەی پێش خەوتن.