بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٣١


پ/   چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا ناوی سورەتەکە لە وشەی یەکەمدا هاتووە؟
و/   (٤) چار سورەت (ألرَّحمن ـــ ألحَاقَّة ـــ عَبَسَ ـــ ألقارِعَة).

پ/   خودای گەورە کام ئایەتی دابەزاند هاوڕابوو لەگەڵ بۆچوونی ئیمامی عمرـــ ی کوڕی خطاب (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ).
و/   ئایەتی (٦٧، ٦٨)ى سورەتی (ألأنْفَال). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَكُونَ لَهُ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِي الْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا وَاللَّـهُ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ۗ وَاللَّـهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٦٧﴾ لَّوْلَا كِتَابٌ مِّنَ اللَّـهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ٦٨﴾ ألأنْفَال.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ اللَّـهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ٤٧﴾ مَريَم.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە سەر زاری کێ گوتراوە؟
و/   لە سەر زاری خاتوو (مَريَم) دایکی پێغەمبەر عیسی (عَلَيْهِ السَّلَام) گوتراوە.

پ/   سورەتی (ألقَلَم) لە کتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕێزبەندی چەندەم دێ‌ و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/   (٢) دووەمین سورەتە و لە دوای سورەتی (ألعَلَق) دابەزیوە.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ الطُّورِ إِذْ نَادَيْنَا وَلَـٰكِن رَّحْمَةً مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أَتَاهُم مِّن نَّذِيرٍ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ٤٦﴾ ألقَصَص.
ئەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر موسی (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألنَّبِي) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألتَّحرِيم).

پ/   کام پێغەمبەر گەلەکەی بە گومڕا تاوانباریان کرد؟
و/   پێغەمبەر نوح (عَلَيْهِ السَّلَام). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿قَالَ الْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ٦٠﴾ ألأعرَاف.

پ/   گچکەترین ئاژەڵ کە ناوی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کامەیە؟
و/   مێشوولە (بَعُوضَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِنَّ اللَّـهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ٢٦﴾ ألبَقَرَة.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ . . . يَا قَوْمِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنبِيَاءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكًا وَآتَاكُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِّنَ الْعَالَمِينَ ٢٠﴾ ألمَائِدَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا کام پێغەمبەرە ئامۆژگاری گەلەکەی دەکات بە یاد کردنەوەی بەخششی خودای گەورە ؟
و/   پێغەمبەر موسی (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًا ٣٨﴾ ألفُرقَان.
لەو ئایەتە پیرۆزەد مەبەست لە وشەی ﴿وَأَصْحَابَ الرَّسِّ﴾ چیە؟
و/   خاوەنی چاڵ و بیرەکان.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ٤٠﴾ أبرَاهِيم.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کام پێغەمبەر دەکات؟
و/  پێغەمبەر أبرَاهِيم (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   لە کام ئایەتی قورئانی پیرۆزدا باس لە دەرگاکانی (دۆزەخ) کراوە؟
و/   لە سورەتی ألحِجْر ئایەتی ژمارە (٤٤)، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ ٤٤﴾ ٱلحِجْر.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَقَالَ ارْكَبُوا فِيهَا بِسْمِ اللَّـهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا ۚ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ٤١﴾ هُود.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر نُوح (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   گەورەترین ئایەتی ئومێد بەخش و پڕ لە هیوا لە قورئانی پیرۆزدا کامەیە؟
و/   ئایەتی (٥٣)ى سورەتی (ألزُّمَر)، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ٥٣﴾ ألزُّمَر.
واتە: (ئەی محمد ــ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لە منەوە بڵێ: ئەی بەندەکانی من! ئەی ئەوانەی ستەم و زیادە ڕۆییتان لە خۆتان کردووە! ئێوە لە ڕەحمەت و میهرەبانی خودا بێ ئەمید مەبن، بە ڕاستی خودا لە هەموو گوناحێک خۆش دەبێ، چونکە ئەوە لێبوردەو میهرەبان.*
* دیارە ئەو بانگەشەیە بۆ تەواوی تاوانبارانە کە بگەڕێنەوە بۆلای خوا، ئەگەرچی گوناهیشیان بە ئەندازەی کەفی سەر دەریاکان بێ، لە ئەنەس ــ ی کوڕی مالیك (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) دەڵێ: پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَوْ أَخْطَأْتُمْ حَتَّى تَمْلأَ خَطَايَاكُمْ مَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ ثُمَّ اسْتَغْفَرْتُمُ اللَّهَ لَغَفَرَ اللَّهُ لَكُمْ. وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ وَلَوْ لَمْ تُخْطِئُوا لَجَاءَ اللَّهُ بِقَوْمٍ يُخْطِئُونَ ثُمَّ يَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ فَيَغْفِرُ لَهُمْ». مسند الإمام أحمد ٢٣٨/٣. تەفسیری ڕامان "ئەحمەد کاکە مەحمود".

پ/   جوزئی (١٧) حەڤدەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/   بە ئایەتی ژمارە (١)ى سورەتی (ألأنبِياء) دەست پێدەکات، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مُّعْرِضُونَ ١﴾ ألأنبِياء.

پ/   کام ئایەت بەڵگەیە لە سەر ئەوەی یەکەم شوێن بۆ خوداپەرستن (کەعبە)ی پیرۆزە؟
و/   ئایەتی ژمارە (٩٦)ى سورەتی (آلِ عِمرَان)، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ٩٦﴾ آلِ عِمْرَان.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ ١ مَا أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ ٢ سَيَصْلَىٰ نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ ٣ وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ ٤ فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِّن مَّسَدٍ ٥﴾ ألمَسَد.
خودای گەورە ئەو سورەتە پیرۆزەی لە بارەی کێ دابەزاندووە؟
و/   خودای گەورە ئەو ئایتە پیرۆزانەی لە بارەی أبو لَهَب (عبد العزى بن عبد المطلب، مامی پێغەمبەر ــ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و لە بارەی خێزانی أبو لَهَب (أروى بنت حرب بن أمية، ناسراو بە أم جميل)، دابەزاندووە.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ . . . وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ بِإِذْنِي فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِي ۖ وَتُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ بِإِذْنِي ۖ . . . ١١٠﴾ ألمَائِدة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْأَكْمَهَ﴾ چیە؟
و/   ئەو کەسەی بە کوێری لە دایک دەبێ.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ١٣ وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ ١٤﴾ ألإنفِطَار.
لەو دوو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە دوو وشەی ﴿الْأَبْرَارَ﴾و ﴿الْفُجَّارَ﴾ چیە؟
و/  
     ﴿الْأَبْرَارَ﴾، واتە: چاکان و خوا ناسان
     ﴿الْفُجَّارَ﴾، واتە: تاوانبارو تاوانکارەکان.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ارْكُضْ بِرِجْلِكَ ۖ هَـٰذَا مُغْتَسَلٌ بَارِدٌ وَشَرَابٌ ٤٢﴾ ص.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر أيُّوب (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ . . . إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا ٧﴾ مَريَم.
خودای گەورە بەو ئایەتە پیرۆزە موژدەی بە کێ دا کە کوڕێکی پێدەبەخشێت؟
و/   پێغەمبەر زَكَرِيَّا (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ . . . إِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا أَبَدًا مَّا دَامُوا فِيهَا ۖ فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ ٢٤﴾ ألمَائِدة.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە گەلی کام پێغەمبەر دەکات کاتێك بە پێغەمبەرەکەیان دەڵێن بڕۆ خۆتو خوداکەت جەنگ بکەن، ئیمە هەر لێرە دانیشتووین؟
و/   پێغەمبەر موسی (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ . . . يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ ٤﴾ يُوسُف.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە خەونی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر يُوسُف (عَلَيْهِ السَّلَام).