بسم الله الرحمن الرحيم

بەشی حەفتەم یاساکانی تەجوید لە هەندێک لە سورەتەکانی قورئاندا

یاساکانی تەجوید لە سورەتی (الفاتحة)


أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ
﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ١ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣ مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤ إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥ ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦ صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ ٧﴾

زۆرینەی زانایان بۆچوونیان ئەوەیە کە (البسملة) واتە ﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾ لە هەموو قورئاندا ئایەتێکی سەربەخۆیە و سورەتەکان لەیەکتری جودا دەکاتەوە و لەسەرەتای هەموو سورەتەکان دەگوترێ، تەنها لە سەرەتای سورەتی (التوبە) ناگوترێ.
هەروەها (البسملة) لە سورەتی (الفَاتِحَة)دا وەك یەکەمین ئایەت نوسراوەو کراوە بە ئایەتێك لە ئایەتەکانی ئەم سورەتە، ئیمەش سەرەتا (إن شاءَ الله) لە (البسملة)ەوە دەست پێ دەکەین:

ئایەتی ژمارە (١)

﴿بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ﴾
  • بِسۡمِ: هەموو پیتەکان ناسكن (مرقق). پیتی (ب) ژێردارە، وە پیتی (میم)یش ژێردار دەکرێ لە کاتی گەیاندن بە ناوی پیرۆزی (ٱللَّه)، بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتقِاءُ السَّاكِنَيْن).
  • ٱللَّهِ: (لام)ی ناوی پیرۆزی (ٱللَّه) ناسکە (مرقق) چونکە پیتەکەی پێشی کە (میم)ە ژێردارە، وە دەبێ پیتی (هاء) ژیردار (مکسور) بکرێ لەکاتی گەیاندن (وَصْل) بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار، وە لەکاتی وەستان لەسەری (وَقْف)، دەبێ بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.
    ئەگەر ئەو پیتەی لەپێش ناوی پیرۆزی (ٱللَّه) هات کە لێرە پیتی (میمی) ژێردارە، ئەوا (لام)ەکە ناسك دەکریت. بەڵام ئەگەر پیتەکەی پێشی بۆردا (مضموم) یان سەردار (مفتوح) بێت ئەوکات لامەکە قەڵەو دەکرێت (مفخم). بۆ نمونە: ﴿وَإِذۡ قَالُو اْ ٱللَّهُمَّ﴾             ﴿هُوَ ٱللّٰـَهُ﴾
  • ٱلرَّحۡمَٰنِ: (لام)ی شەمسی حوکمەکەی تێکهەڵکێشان (إدغام)ە و گۆناکرێ، واتە لە پیتی (نون)وە یەکسەر دەچینە سەر پیتی (راء). پیتی (راء) قەڵەوە (مفخم). پیتەکانی دیکە ناسکن (مرقق)،. پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدُّ طَبيعى)، ٢ جوڵە درێژدەکرێتەوە لەکاتی گەیاندن (وصل)، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەری (وَقْف)، دەبێ بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون):
    ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە. لەکاتی گەیاندن (وصل)، پیتی (ن) ژێردار دەکرێ بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتقِاءُ السَّاكِنَيْن).
  • ٱلرَّحِيمِ: (لام)ی شەمسی حوکمەکەی تێکهەڵکێشان (إدغام)ە و گۆناکرێ، واتە لە پیتی (نون)ی وشەی پێشیەوە یەکسەر دەچینە سەر پیتی (راء). پیتی (راء) قەڵەوە (مفخم). پیتەکانی دیکە ناسکن (مرقق)، پیتی (ياء) درێژکراوی ئاساییە (مدُّ طَبيعى)، ٢ جوڵە درێژدەکرێتەوە لەکاتی گەیاندن (وصل)، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەری (وَقْف)، دەبێ بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.


ئایەتی ژمارە (٢)

﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢﴾
  • ٱلۡحَمۡدُ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەی سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن قەمەری‌یە و دەردەخرێ (إظهار)، لەبەر ئەوەی پیتی (ح) لەدوایەوە هاتووە. هەموو پیتەکان ناسکن (مرقق). دەبێ بەجوانی بۆر (ضَمَّة)ی پیتی (دال) گۆبکرێ، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەری(وقف) ئەوکات (قَلْقَلة)ی گچکەیە.
  • لِلَّهِ: پیتی (لام)ی ناساندن (شەمسی)یە و تێکهەڵکێش کراوە لە پیتی دوای خۆی کە ئەویش (لام)ە، پێ‌ی دەڵێن تێکهەڵکێشانی هاوشێوە (إدغامُ المُتَماثِلَيْن)، و (لام)ی ناوی پیرۆزی (ٱللَّه) ناسکە (مرقق) چونکە پیتەکەی پێشی کە (لام)ە ژێردارە. پیتەکانی دی هەموویان ناسکن. لەکاتی وەستان (وقف) لەسەر کۆتای وشەکە، دەبێ بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.
  • رَبِّ: پیتی (راء) قەڵەوە (مفخم). پیتی (باء) ژێردار (مکسور) کراوە بەهۆی گەیاندن (وَصْل) بە (ئەلف و لام)ی قەمەری وشەی ٱلۡعَٰلَمِينَ بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار.
  • ٱلۡعَٰلَمِينَ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەکە سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن قەمەری‌یە و دەردەخرێ (إظهار) لەبەر ئەوەی پیتی (ع ـ عین) لەدوایەوە هاتووە. پیتی (ل ـ لام) زەنەدارە، هەموو پیتەکانی ئەو وشەیە ناسکن (مرقق). پیتی (ل ـ لام)ی دوای (ع ـ عین) درێژکرای ئاساییە (٢) جوڵە درێژ دەکرێتەوە. پیتی (ي ـ یاء)ی دوای (م ـ میم) درێژکرای ئاساییە (٢) جوڵە درێژ دەکرێتەوە لەکاتی گەیاندن (وصل)، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ي ـ یاء) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.


ئایەتی ژمارە (٣)

﴿ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣﴾
  • ٱلرَّحۡمَٰنِ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەکە سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن شەمسی‌یە و تێکهەڵکێش (إدغام) دەکرێ لەبەر ئەوەی پیتی (راء) لەدوایەوە هاتووە. پیتی (ح ـ حاء) زەنەدارە. هەموو پیتەکانی وشەکە ناسکن (مرقق). پیتی (ئەلف)ی دوای (م ـ میم) درێژکرای ئاساییە (٢) جوڵە درێژ دەکرێتەوە لەکاتی گەیاندن (وصل)، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.
  • ٱلرَّحِيمِ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەکە سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن شەمسی‌یە و تێکهەڵکێش (إدغام) دەکرێ لەبەر ئەوەی پیتی (راء) لەدوایەوە هاتووە. پیتەکانی وشەکە ناسکن (مرقق). پیتی (ي ـ ياء)ی دوای (ح ـ حاء) درێژکرای ئاساییە (٢) جوڵە درێژ دەکرێتەوە لەکاتی گەیاندن (وصل)، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.


  • ئایەتی ژمارە (٤)

    ﴿ مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤﴾
  • مَٰلِكِ: پیتەکانی وشەکە ناسکن (مرقق). ژێر (كَسْرَة)ی پیتی (م ـ میم) دەبێ بەجوانی گۆبکرێت. پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژ دەکرێتەوە. هەروەها ژێر (كَسْرَة)ی پیتی
    (ك ـ کاف) دەبێ بەجوانی گۆبکرێت.
  • يَوۡمِ: پیتەکانی وشەکە ناسکن (مرقق). پیتی (و ـ واو) زەنەدارە. پیتی (م ـ میم) ژێردارە (مکسور) بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتقِاءُ السَّاكِنَيْن) کە (ل ـ لام)ی وشەی دوای ئەوە، وە دەبێ ژێرەکە بەجوانی گۆبکرێت. لەکاتی گەیاندن (وصل) درێژکراوەکە درێژکراوی نەرمە (مدٌّ اللّين)، لەبەرئەوەی پیتی (و ـ واو) زەنەدارەو پیتی پێشی سەردارە (مفتوح) و درێژ ناکرێتەوە، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە وەك درێژکراوی توشهاتوو بە زەنەیە (المدُّ العارِض للسُّكُون).
  • ٱلدِّينِ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەکە سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن شەمسی‌یە و تێکهەڵکێش (إدغام) دەکرێ لەبەر ئەوەی پیتی (د ـ دال) لەدوایەوە هاتووە. پیتی (ي ـ ياء) درێژکرای ئاساییە (٢) جوڵە درێژ دەکرێتەوە لەکاتی گەیاندن (وصل)، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتەکە دەبێتە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.

    ئایەتی ژمارە (٥)

    ﴿إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥﴾
  • إِيَّاكَ: هەمزەی دابڕێنەر (هَمزَةُ القَطع)، لە وەستان و لە گەیاندندا دەردەبڕێ. پیتەکانی ئەو وشەیە هەموویان ناسکن (مرقق). پیتی (ي ـ ياء) گیرەدارە (مُشَدَّد). پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە. بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.
  • نَعۡبُدُ: پیتەکانی وشەکە ناسکن (مرقق). دەبێ بۆر (ضَمَّة)ی پیتی (د ـ دال) بەجوانی دەربخرێت.
  • وَإِيَّاكَ: لەپێشەوە باسکرا.
  • نَسۡتَعِينُ: پیتەکانی ناسکن (مرقق). پیتی (س ـ سین) زەنەدارە و سیفەتی چپە (الْهَمْس)ی تێدایە. پیتی (ي ـ ياء) درێژکراوی ئاساییە (٢) جوڵە درێژ دەکرێتەوە لەکاتی گەیاندن (وصل)، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتەکە دەبێتە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.







  • گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی سەرەکی