بسم الله الرحمن الرحيم

بەشی حەفتەم یاساکانی تەجوید لە هەندێک لە سورەتەکانی قورئاندا

یاساکانی تەجوید لە سورەتی (النَّاس)


أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ
بِسۡمِ ٱللهِ ٱلرَّحۡمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ

﴿قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ ١ مَلِكِ ٱلنَّاسِ ٢ إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ ٣ مِن شَرِّ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ ٤ ٱلَّذِي يُوَسۡوِسُ فِي صُدُورِ ٱلنَّاسِ ٥ مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ ٦﴾


ئایەتی ژمارە (١)

﴿قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ ١﴾
  • قُلۡ: پیتی (قاف) قەڵەوە و پیتی (لام) ناسکە و زەنەدارە (ساکن) لە هەردوو حاڵەتی گەیاندن و وەستاندا (وصلا ووقفا).
  • أَعُوذُ: هەموو پیتەکانی ناسکن.
  • بِرَبِّ: پیتی (راء) قەڵەوە (مفخم) چونکە سەردارە (مفتوح). پیتی (باء) ناسکە و ژێردار (مکسور) کراوە بەهۆی گەیاندن (وَصْل) بە (ئەلف و لام)ی شەمسی وشەی ٱلنَّاسِ بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتِقَاءُ السَّاكِنَيْن)، وە دەبێ ژێرەکەی بەجوانی گۆبکرێ.
  • ٱلنَّاسِ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەکە سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن شەمسی‌یە و تێکهەڵکێش دەکرێ (إدغام) و گۆناکرێ لەبەر ئەوەی پیتی (ن - نون) لەدوایەوە هاتووە و هەروەها ئەم پیتە ناسکەو گیرەدارە بۆیە لەم حاڵەتەدا واتە: گیرەداری، بە درێژترین ئەندازەی مینگە (غُنَّة) هەژمار دەکرێ. پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە. بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە، ئەم پیتە واتە (ئەلیف) ناسکە. پیتی (س - سین) ناسکە و هەڵگری هەردوو سیفەتی چپە (همس) و سیفەتی فیکەدارییە (الصَّفير).


ئایەتی ژمارە (٢)

﴿مَلِكِ ٱلنَّاسِ ٢﴾
  • مَلِكِ: هەموو پیتەکانی ناسکن و پیتی (ک - کاف) ژێردارە (مکسور) بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتِقَاءُ السَّاكِنَيْن)، وە دەبێ ژێرەکەی بەجوانی گۆبکرێ.
  • ٱلنَّاسِ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەکە سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن شەمسی‌یە و تێکهەڵکێش دەکرێ (إدغام) و گۆناکرێ لەبەر ئەوەی پیتی (ن - نون) لەدوایەوە هاتووە و هەروەها ئەم پیتە ناسکەو گیرەدارە بۆیە لەم حاڵەتەدا واتە: گیرەداری، بە درێژترین ئەندازەی مینگە (غُنَّة) هەژمار دەکرێ. پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە. بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە، ئەم پیتە واتە (ئەلیف) ناسکە. پیتی (س - سین) ناسکە و هەڵگری هەردوو سیفەتی چپە (همس) و سیفەتی فیکەدارییە (الصَّفير).


ئایەتی ژمارە (٣)

﴿إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ ٣﴾
  • إِلَٰهِ: هەموو پیتەکانی ناسکن. لەدوای پیتی لام ئەلیفی خەنجەری (الألِف الخنجَرية) هاتووە، ئەویش درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە. پیتی (هـ - هـاء) ناسکەو هەڵگری سیفەتی چپەیە (همس)، و ژێردارە (مکسور) بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتِقَاءُ السَّاكِنَيْن)، وە دەبێ ژێرەکەی بەجوانی گۆبکرێ.
  • ٱلنَّاسِ: لەسەرەوە باسکراوە.

    ئایەتی ژمارە (٤)

    ﴿مِن شَرِّ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ ٤﴾
  • مِن شَرِّ: هەموو پیتەکانی ناسکن (مرقق). پیتی (ن - نون)ی زەنەدار بە مینگە (غُنَّة) شاردرایتەوە (إخفاء) چونکە پیتی (ش) لەدوایەوە هاتووە. پیتی (ر - راء) گیرەدارە (مشدد).
  • ٱلۡوَسۡوَاسِ: هەموو پیتەکانی ناسکن (مرقق). (لام)ی ناساندن قەمەری‌یە و دەردەخرێ (إظهار)، لەبەر ئەوەی پیتی (و- واو) لەدوایەوە هاتووە. پیتی (واو) ناسکە. پیتی (س - سین) ناسکە و هەڵگری هەردوو سیفەتی چپە (همس) و سیفەتی فیکەدارییە (الصَّفير). پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە. پیتی (س - سین) ناسکە و هەڵگری هەردوو سیفەتی چپە (همس) و سیفەتی فیکەدارییە (الصَّفير) وە ژێردارە (مکسور) بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتقِاءُ السَّاكِنَيْن) کە (ل ـ لام)ی وشەی دوای ئەوە.
  • ٱلۡخَنَّاسِ: لام)ی ناساندن قەمەری‌یە و دەردەخرێ (إظهار)، لەبەر ئەوەی پیتی (خ- خاء) لەدوایەوە هاتووە. پیتی (خ- خاء) قەڵەوە (مفخم). پیتی (ن - نون) ناسکە و گیرەدارە، بۆیە لەم حاڵەتەدا واتە: گیرەداری، بە درێژترین ئەندازەی مینگە (غُنَّة) هەژمار دەکرێ. پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوەو ناسکە (مرقق). پیتی (س - سین) ناسکە و هەڵگری هەردوو سیفەتی چپە (همس) و سیفەتی فیکەدارییە (الصَّفير).


  • ئایەتی ژمارە (٥)

    ﴿ٱلَّذِي يُوَسۡوِسُ فِي صُدُورِ ٱلنَّاسِ ٥﴾
  • ٱلَّذِي: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە. پیتی (ل - لام) تیکهەڵکیش (إدغام) کراوە لە پیتی (ل - لام) کە هاوشێوەی خۆیەتی. دەربارەی پیتی (ذ ـ ذال): دەبێ ئاگاداری ئەوە بینکە نابێ سەری زمان لە تیخی دوو دوو بڕەرەکانی سەرەووە بە ئەندازەیەکی زۆر بێتە دەرەوە. پیتی (ي ـ ياء) دریژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە.
  • يُوَسۡوِسُ: هەموو پیتەکانی ناسکن، پیتی پیتی (ي ـ ياء) ئگاداربە بۆردارە (مضموم). وە دەبێ ئاگاداری ژێر (کسرة)ی پیتی (و - واو)ی دووەمیان بین کە بەجوانی دریبڕین. پیتی (س - سین) ناسکە و هەڵگری هەردوو سیفەتی چپە (همس) و سیفەتی فیکەدارییە (الصَّفير).
  • فِي صُدُورِ: پیتی (ف - فاء) ناسکە. و پیتی (ي ـ ياء) دریژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە. پیتی (ص - صاد) هەڵگری سیفەتی قەڵەوی (إستعلاء) و سیفەتی لکاوییە (إطباق)، و دەبی بۆر (ضمّة)ی پیتەکە بەجوانی گۆبکرێ. پیتەکانی دیکە ناسکن. پیتی (ر - را ء) ناسکە و ژیردارە کراوە بۆ ڕزگار بوون لە بەیەکگەیشتنی دوو پیتی زەنەدار (إلتِقَاءُ السَّاكِنَيْن)، وە دەبێ ژێرەکەی بەجوانی گۆبکرێ، لە کاتی وەستان لەسەری دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون)، پیتی (و - واو): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە.
  • ٱلنَّاسِ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەکە سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن شەمسی‌یە و تێکهەڵکێش دەکرێ (إدغام) و گۆناکرێ لەبەر ئەوەی پیتی (ن - نون) لەدوایەوە هاتووە و هەروەها ئەم پیتە ناسکەو گیرەدارە بۆیە لەم حاڵەتەدا واتە: گیرەداری، بە درێژترین ئەندازەی مینگە (غُنَّة) هەژمار دەکرێ. پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە. بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە، ئەم پیتە واتە (ئەلیف) ناسکە. پیتی (س - سین) ناسکە و هەڵگری هەردوو سیفەتی چپە (همس) و سیفەتی فیکەدارییە (الصَّفير)ە.

  • ----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
    ئایەتی ژمارە (٦)

    ﴿مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ ٦﴾
  • مِنَ: هەردوو پیتەکە ناسکن (مرقق).
  • ٱلۡجِنَّةِ: هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، بەڵام لە سەرەتای خوێندنەوەدا کە لە وشەکەوە دەست پێدەکەین، وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە. (لام ـ ل)ی ناساندن قەمەری‌یە و دەردەخرێ (إظهار). پیتی (جیم ـ ج) ناسکە. پیتی (نون ـ ن) ناسکەو گیرەدارە بۆیە لەم حاڵەتەدا واتە: گیرەداری، بە درێژترین ئەندازەی مینگە (غُنَّة) هەژمار دەکرێ. لەکاتی گەیاندن (وصل) بە (تاء) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی وەستان لەسەری بە (هاء ــ هـ)ێکی زەنە (سکون)دار دەخوێندرێتەوە. ( تاء ـ ت)ی مێیینەی خڕۆکراو ناسکە، لە کاتی وەستان لەسەری (وقف) بە (هاء ـ ه)ێکی زەنەدار (ساکن)ی چپەدار (مهموس) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی بەیەکگەیاندن ( وصل ) بە ( تاء ) دەخوێندرێتەوە و ژێردارە.
  • وَٱلنَّاسِ: (و ـ واو) ناسکە (مرقق). هەمزەی گەیاندن (هَمزَةُ الوَصل) لە سەرەتای خوێندنەوەدا وەکو (هَمزَةُ القَطع) دەخوێندرێتەوە، بەڵام لەکاتی گەیاندن (وصل)، لادەچێت و گۆناکرێت، لێرەدا هەمزەکە سەردارە (مفتوح) چونکە (لام)ی ناساندن لەدوایەوە هاتووە. (لام)ی ناساندن شەمسی‌یە و تێکهەڵکێش دەکرێ (إدغام) و گۆناکرێ لەبەر ئەوەی پیتی (ن - نون) لەدوایەوە هاتووە و هەروەها ئەم پیتە ناسکەو گیرەدارە بۆیە لەم حاڵەتەدا واتە: گیرەداری، بە درێژترین ئەندازەی مینگە (غُنَّة) هەژمار دەکرێ. پیتی (ئەلف) درێژکراوی ئاساییە (مدٌّ طَبيعِيّ): (٢) جوڵە درێژدەکرێتەوە. بەڵام لەکاتی وەستان لەسەر کۆتای وشەکە (وَقْف)، پیتی (ئەلف) دەبێت بە درێژکراوی توشهاتوو بە زەنە (المدُّ العارِض للسُّكُون): ٢ ـ ٤ ـ ٦ جوڵە درێژ دەکرێتەوە، ئەم پیتە واتە (ئەلیف) ناسکە. پیتی (س - سین) ناسکە و هەڵگری هەردوو سیفەتی چپە (همس) و سیفەتی فیکەدارییە (الصَّفير)ە.




  • گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی سەرەکی