بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ١١



پ/   ئایا دەزانی سیفەتە بەرزەکانی بەندە ڕاستەکانی خودا (عِبَادُ ٱلرَّحْمان) کامانەن؟
و/   لەو ئایەتە پیرۆزانەی خوارەوە، باسی یازدە سیفەتی بەرزی گرنگی بەندە ڕاستەکانی خودا (عِبَادُ ٱلرَّحْمان) کراوە.
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَعِبَادُ الرَّحْمَـٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ٦٣ وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا ٦٤ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ٦٥ إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ٦٦ وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا ٦٧ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا ٦٨ يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ٦٩ إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَـٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّـهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ٧٠ وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّـهِ مَتَابًا ٧١ وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا ٧٢ وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ٧٣ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا ٧٤ أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا ٧٥ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ٧٦ قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا ٧٧﴾ أَلْفُرْقَان
بەندە ڕاستەکانی خودای گەورە (عِبَادُ ٱلرَّحْمان) ئەوانەن کە:
» یەکەم ـــ زۆر بە سەلاری و نەرمی‌‌و لەسەرخۆو بێ دەعیە‌و فیز بەسەر زەوییدا دەڕۆنە ڕێوە.
» دووەم ـــ کاتێک نەزان و نەفامەکان (بە وتەی ناشیرین و نەفامانە) لەگەڵیان بدوێن، ئەوان قسەو وتەی چاك و بێ وەی دەڵێن (واتە: بە وتەی ناشیرین لە ڕوویان ناوەستنەوە)، وەك دەفەرموێ: ﴿وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ وَقَالُوا لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِي الْجَاهِلِينَ ٥٥﴾ ألقَصَص.
» سێ‌یەم ـــ لە شەودا بۆ پەروەردگاریان سوجدە دەبەن‌و شەونوێژ دەکەن.
» چوارەم ـــ دەڵین: ئەی پەردەودگارمان سزای دۆزەخمان لێ لابدە، چونکە بەڕاستی سزای ئەو (دۆزەخە) لانەچووی بەردەوامە، بەڕاستی دۆزەخ جێگەو شوێن مانەوەیەکی زۆر خراپە.
» پێنجەم ـــ کاتێ ماڵ و سامان دەبەخشن نە زیادەڕەویی تێدا دەکەن‌و، نە ڕەزیلی، بەشی خەڵکی لێ‌دەدەن و لە شتی ڕەوادا سەرفی دەکەن و خۆیشیانی لێ بێ‌بەش ناکەن، بەڵکو لەنێوان ئەو دوو بارەدا مام ناوەندیین.
» شەشەم ـــ وێڕای خودا هیچ پەرستراوێکی دی ناپەرستن.
» حەفتەم ــ کەسێکیش ناکوژن کە خودا کوشتنی ئەوی یاساغ (حەرام) کردبێ (واتە: کوشتنی خەڵکی بێ‌تاوان).
» هەشتەم ـــ زیناو داوێن پیسی ناکەن. (ئەو دوو سیفەتە: پیاو نەکوشتن‌و زینا، هەر بۆ ئەوەیە کە قورەیش هۆشیار بکاتەوە، چونکە ئەوان هەردوو سیفەتەکەیان تێدا بوو).
» نۆیەم ـــ ئامادەی شایەدی درۆ نابن، شایەتی‌یەك نادەن مافی خەڵکی تێدا پێشێل بکرێ. تێبینی: هەرکەس شایەدی درۆی دابا پێشەوا عومەری کوڕی خەطاب (رَضيَ اللهُ عَنْهُ) چل شەلاقی لێ‌دەداو ڕووی ڕەش دەکردو، سەری دەتراشی‌و، بە بازاڕدا دەیگێڕا.
» دەیەم ـــ کاتێك بە لای گوتارو کرداری ناپەسەندو پڕوپووچدا ـــ ئەنجام بدرێ لەلایەن نەفامانەوە ـــ تێپەڕدەکەن بە ڕێزەوە تێپەردەکەن (بێ گوێدانە نەفامان).
» یازدەهەم ـــ کاتێ ئایەتەکانی پەروەردگاریان وەبیر هێنرایەوە، ئامۆژگاری وەردەگرن‌و ناڕۆن بە سەریاندا وەك کەڕو کوێر، بەڵکو گوێ هەڵدەخەن و چاو دەکەنەوە.
» دوازدەهەم ــ دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان! لە هاوسەرەکانمان‌و نەوەکانماندا ماوەی ڕووناکی دیدەو، خۆشیمان پێ‌ببەخشە، تا هاوکاریمان بکەن لە خوداپەرستیداو گەل‌و کۆمەڵێکی وامان ببێ، کە خواناس بێت، وە خۆیشمان بگێڕە بە پێشەنگ بۆ لەخوداترسان.

ئا ئەو بەندە بەڕێزانە، کە هەموو ئەو سیفەتە قەشەنگانەیان هەیە لە پاداشتی خۆڕاگرتنیان ژوورە ڕازاوەکانی بەهەشتیان پێ‌دەدرێ، هەر لەوێش پایەوپلەی بەرزو بڵندیان دەدرێتی لەسەر خوداپەرستی، وە لەلایەن فریشتەکانەوە بە سڵاوو دروود پێشوازی‌یان لێ‌دەکرێ، وە هەتا هەتاییش هەر لەوێ دەمینێنەوە، وە بەڕاستی بەهەشت بنکەو جێگایەکی خۆشە. (ئەی موحەممەد ــ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم ـــ ) پێ‌یان بڵێ: (خەڵکینە) پەروەردگارم هیچ بایەخێکتان پێ‌نادات، ئەگەر لەبەری نەپاڕێنەوە‌و نەیپەرستن، واتە: ئەو ڕێز لێنانەتان بەهۆی چاکی‌و ملدانتانە بە فەرمانی ئەو، بەڕاستی ئێوەش (ئەی بێ‌باوەڕان) ئەو پێغەمبەرو قورئانەتان بە درو خستەوە و بڕواتان پێ نەهێنان، ئەگەر هەر وابن ئەوە لە دواڕۆژدا سزایەکی خودایی یەخەتان پێودەگرێ و هەرگیز لە کۆڵتان نابێتەوە.

پ/  ژمارەی ئەو فریشتانەی کە لە ڕۆژی دوایی دا عەرشی خودای گەورە هەلدەگرن چەندە؟
و/   ژمارەی فریشتەکان (هەشت)ە. خودای گەورە دەفرموێ:
﴿وَالْمَلَكُ عَلَىٰ أَرْجَائِهَا ۚ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَانِيَةٌ ١٧﴾ ألحَاقَّة

پ/  لەم ئایەتە پیرۆزەی خوارەوە باسی دوو جەنگی تێدا کراوە، ئەم جەنگانە کامانەن؟
﴿إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ ۚ وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاءَ ۗ وَاللَّـهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ١٤٠﴾ آلِ عِمران
و/   جەنگی بەدر و جەنگی ئوحود. خودای گەورە دەفەرموی:
واتە: خۆ ئەگەر ئێوە برینداریتان تووش بوو لە (ئوحود)، بێگومان ئەو خەڵکە دوژمنەشتان (واتە: هاوبەشدانەرەکان) وەك ئێوە بریندار بوون‌و، تووشی هەمان زام هاتن (لە جەنگی بەدر)دا، ئێمە ئەو ڕۆژگارەی سەرکەوتن‌و، تێکشکانە لە نێو مەردمدا دەستاودەستی پێ دەکەین، ڕۆژێك بۆ ئێوەیەو، ڕۆژیکیش بۆ ئەوان، بۆ ئەوە لە دنیا خودا ئەو کەسانە دەربخاو (بە خەڵکیان بناسێنێ)، باوەڕیان هێناوە، وە چەند شەهیدێکیشتان لێ وەربگرێ (واتە: لە ڕێ‌ی خودادا بکوژرێن و ڕێزتان لێ بنێ بە شەهیدیی‌و بۆ دواییش پتر دیفاع لە دینەکەی خودا بکەن).

پ/  لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزدا، خودای گەورە فەرمانمان پێ دەکا لە گەڵ ئەو کەسانە دانەنیشێن کە گالتە بە ئایەتەکانی خودا دەکەن، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/   ئایەتی (١٤٠)ی سورەتی (ألنِّسَاء). خودای گەورە دەفەرموی:
﴿وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّـهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ۚ إِنَّكُمْ إِذًا مِّثْلُهُمْ ۗ إِنَّ اللَّـهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا ١٤٠﴾ ألنِّساء
وە بێگومان خودا ناردوویەتی‌یە خوارەوە بۆتان لە قورئاندا، کە هەر کات زانیتان‌و بیستان ئایەتەکانی (بەڵگەکانی) خودا کەسانێك باوەڕیان پێ ناکەن‌و گالتەیان پێ دەکەن، ئەوە دامەنیشن لە گەڵیاندا، تا دەچنە ناو باسیکی دیکەوەو (باسەکە دەگۆڕن)، بێگومان ئەگەر دانیشتن لە گەڵیاندا (و هاوبەشیان بکەن) ئەوە ئێوەش وەك ئەوانن، بەڕاستی خودا کۆکەرەوەی دووڕووەکان‌و بێ‌باوەڕەکانیشە، بە تیکڕا لە دۆزەخدا.

پ/  باسی ئەو ئایەتە پیرۆزە بکە کە خودای گەورە فەرمان دەکات (جوولەکە) و (نەصرانی‌یەکان) نەکەینە دۆست و پشتیوانمان؟
و/   ئایەتی (٥١ )ی سوورەتی (ألمَائِدة). خودای گەورە دەفەرموی:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ٥١﴾ ألمَائِدة
ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! (جوولەکە) و (نەصرانی‌یەکان) مەکەن بە پشتیوان و خۆشەویستی خۆتان، ئەوانە هەندێکیان دۆستی یەکترن، وە هەر کەسێکیشتان دۆستایەتی‌یان لەگەڵ بکاو بیانکا بە پشتیوان و دۆست، ئەوە بەراستی ئەو کەسە لەوانە، بێگومان خودا ڕێنموونی گەلی ستەمکاران ناکات.

پ/  گاورەکان (نەصرانی‌یەکان) دەڵێن خودا سێهەمینە لە سێ خوداکە!! مەبەستیان چیە؟
و/   مەبەستیان ئەوەیە: خودایەتی دابەشکراوە لە نێوان (خوداو عیسا و مەریەمی دایکی عیسا). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّـهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ۘ وَمَا مِنْ إِلَـٰهٍ إِلَّا إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٧٣﴾ ألمَائِدة
بیگومان ئەو گاورانە گوتیان: خودا سێهەمینە لە سێ دانە خوداکە (کە بریتین لە پەروەردگارو عیسا و دایکی)، (لە کاتێکدا) هیچ پەرستراوێك نی‌‌یە بێجگە لە تەنیا خودایەك وە ئەگەر واز نەهێنن لەو ووتە ناڕەواو بەدانە، ئەوا دووچاری ئەوانەیان دەبێ کە بێ‌باوەڕبوون سزایەکی بە ئازار و سەخت.

پ/  ئایا دەزانی کەفارەتی سوێندخواردن (ئەو سوێندەی کە بەدڵ گرێی دەدەن‌و نایبەنە سەر) چۆنە؟
و/   ئەو سوێندانەی کە بەدڵ گرێیان دەدەن و لە ناخی دڵتانەوە‌و نایشیانبەنە سەر، دەبێ:
ــــ خوراك دانی (دە) هەژار لە خۆراکی مام ناوەندی کە ڕۆژانە دەرخواردی خێزانی خۆتانی دەدەن.
  ــــ یان دەبێ (دە) هەژار پۆشتە بکەن.
  ــــ یان دەبێ کۆیلەیەك ڕزگار بکەن.
  ــــ هەرکەسێك ئەوانەی نەبوو، دەبێ (سێ) ڕۆژ بەڕۆژی بێت.
خودای گەورە دەفەرموێت:
﴿لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّـهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَـٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الْأَيْمَانَ ۖ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ٨٩﴾ألمائِدة

پ/  ئایا دەزانی صیفەتەکانی پێغەمبەرمان موحەممەد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) کە لە (تەورات)و لە (ئینجیل) باس کراوە کامانەن؟
و/   صیفەتەکان لە ئایەتی (١٥٧)ی سورەتی (أَلأَعرَاف) باس کراوەو ئامانەن:
ــــ نەخوێندەوارەو ئوممیی (أُمِّي)یە واتە: کەسێکە هیچ شتێکی نەخوێندبێ‌و نەنووسیبێ.
  کەوابوو کەسێکی وەك موحەممەد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) لەگەڵ ئەویشدا نەیخوێندووە ئەو پەڕ پلەی پێغەمبەرێتیی تێدا بەدی دەکرێ، ئەمە مەبەستە لە وشەی (ألأُمِّي)،   نەك خوا نەخواستە مانای نەزانین و جەهل بێت.
  ــــ فەرمانیان بە چاکە پێ‌دەکا.
  ــــ لە شتی خراپ‌و ناپەسەند ڕێیان لێ‌دەگرێت.
  ــــ هەموو شتێکی پاك‌و خاوێنیان بۆ حەڵاڵ دەکات.
  ــــ هەموو شتێکی پیس‌و زیانبەخشیان لێ قەدەغە دەکات (وەك شەراب‌و گۆشتی بەرازو ڕیبا .... هتد).
  ــــ بارو تەکلیفی قورس‌و، کۆت‌و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون لادەبات، (مەبەست لابردنی تەو شتانەیە کە لەسەر شانیان قورس‌و گران بوون،
  وەك: خۆکوشتن‌و حەرامی‌یەتی دەستکەوتی جەنگیی .... هتد).
  خودای گەورە دەفەرموی:
﴿الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ١٥٧﴾ألأَعراف

پ/  هۆی چیە خودای گەورە نازو نیعمەتێکی زۆری لەسەر جوولەکە حەرام کردووە؟
و/  لەبەر ئەو ستەم و ناهەقیەی جوولەکە کردیان، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ فَبِظُلْمٍ مِّنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ كَثِيرًا ١٦٠ وَأَخْذِهِمُ الرِّبَا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ ۚ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ١٦١﴾ ألنِّساء
واتە: بە هۆی ستەم کردنەوە لەلایەن جوولەکەکانەوە، حەراممان کرد لێ‌یان چەند خۆراکێکی پاك و خاوێن کە حەڵاڵ کرابوو بۆیان، وە بەهۆی زۆر بەرهەلستی کردنیان لە ڕێگەی خودا، وە بەهۆی سوود (ربا) خواردنیان کە بێ گومان لێ‌یان قەدەغە کرابوو، وە بەهۆی خواردنی سامان و مالی خەلکی بە فیڕۆو هەوانتە، ئێمەش بۆ ئەو کافرو سپڵانە سزایەکی زۆر بە ئازارمان ئامادە کردووە.