پ/ ئایا خودای گەورە پرسیارمان لێ دەکا و لێمان دەگرێ ئەگەر بێ نیازو سەرزارەکییانە سوێند بخۆین، ئەدی باشە چ جۆرە سوێندێك ئێمە بەرپرسیارین لێی؟
و/ خودای گەورە سوێندی بێ هوودە (لەدەم دەرچوون)مان لێ ناگرێ و پرسیامان لێناکا لەسەری، بەڵکو لەسەر ئەو سوێندانە لێمان دەگرێ کە نییەتی دڵمانی لەسەرە (واتە: هەر سوێندێك بە نیازو نییەت بوو و شکاندمان، ئەو جۆرە سوێندە بەرپرسیارین لێی). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَّا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّـهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَـٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَاللَّـهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ ٢٢٥﴾ ألبَقَرَة
پ/ ئایا دەزانی (عیددەی) ژنی تەلاق دراو چەندە؟
و/ ئەو ژنانەی ـــ پاش چوونە لایان ـــ تەڵاق دران، تا سێ پاکی (سێ حەیز، واتە: سێ مانگ) دەبێ خۆیان بگرن و میرد نەکەنەوە. بەڵگەش ئەوەیە:
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ ۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللَّـهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوا إِصْلَاحًا ۚ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ۗ وَاللَّـهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ٢٢٨﴾ألبَقَرَة
پ/ ئایا دەزانی (عیددەی) ژنی مێرد مردوو چەندە؟
و/ (عیددەی) ئەو ژنانەی کە مێردەکانیان دەمرێ (چار مانگ و دە ڕۆژە)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ۖ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِي أَنفُسِهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۗ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ٢٣٤﴾ ألبَقَرَة
پ/ ئایا دەزانی ئەو پادشا کافرە کێبوو کە لەگەڵ إبراهيم (عَلَيْهِ السَّلَام)دا سەبارەت بە پەروەردگاری "دەمەقاڵێ و ململانێی دەکرد"؟
و/ ناوی ئەو پادشا کافرە (نەمروود) بوو، کە سەبارەت بە پەروەردگاری دەمەقاڵێ و ململانێی دەکرد و وای دەزانی هەر خۆی خودایە.
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللَّـهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّـهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ ۗ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ٢٥٨﴾ ألبَقَرَة
پ/ ئەو دینەی کە پەسند کراوە لای خودای گەورە کامەیە؟
و/ تەنها دینی ئیسلامە کە پەسند و قبووڵە لای خودا. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّـهِ الْإِسْلَامُ ۗ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّـهِ فَإِنَّ اللَّـهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ١٩﴾ آلِ عِمران
پ/ ئەو پێغەمبەرە کێ بوو کە فریشتە بانگی لێکرد لە کاتێکدا لە میحرابەکەدا ڕاوەستابوو و نوێژی دەکرد؟ و مژدەی چییان پێدا؟
و/ زکەریا (عَلَيْهِ السَّلَام) بوو، و فریشتەکە بانگی لێکرد و پێی گوت کە بەڕاستی خودای گەورە موژدەت پێدەدا بە (کوڕێك ناوی) یەحیا ـ یە. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَنَادَتْهُ الْمَلَائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللَّـهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِّنَ اللَّـهِ وَسَيِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ ٣٩﴾ آلِ عِمران
پ/ ئەو ئافرەتە کێبوو خوادی گەورە هەڵیبژارد و پاکی کردەوە (لە هەموو خوو ڕەوشتێکی ناشیرین) و بەرزی کردەوە بەسەر هەموو ژنانی جیهاندا؟
و/ مەریەم (عَلَيْهِ السَّلَام). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَىٰ نِسَاءِ الْعَالَمِينَ ٤٢﴾ آلِ عِمران
پ/ ئەو موعجیزاتەی کە خودای گەورە بە عیسا (عَلَيْهِ السَّلَام)ی بەخشیبوو چی بوو؟
و/ دروست کردنی باڵندە لە قوڕ، چاك کردنەوەی کوێر (کوێری زگماك) و پێستی بەڵەکاوی، هەروەها خەبەری دەدا بەخەڵکی کە لەماڵەوە چی دەخۆن و چی بە زەخیرە هەڵدەگرن. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّـهِ ۖ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّـهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ٤٩﴾ آلِ عِمران
پ/ مەبەست لە ڕۆژی بەیەكگەیشتنی دوو کۆمەڵەکە (ألجَمعان) لەم ئایەتە پیرۆزەی خوارەوە چیە؟ .. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمَا أَصَابَكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ فَبِإِذْنِ اللَّـهِ وَلِيَعْلَمَ الْمُؤْمِنِينَ ١٦٦﴾ آلِ عِمران
و/ مەبەست جەنگی (ئوحود)ە.
پ/ ئایا دەزانی مانای ئەو ئایەتە پیرۆزەی خوارەوە چیە؟
خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿ وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّمَا نُمْلِي لَهُمْ خَيْرٌ لِّأَنفُسِهِمْ ۚ إِنَّمَا نُمْلِي لَهُمْ لِيَزْدَادُوا إِثْمًا ۚ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ ١٧٨﴾ آلِ عِمران
و/ هەرگیز وا گومان نەبەن ئەوانەی کە بێ باوەڕن ئەو مۆڵەت و نیعمەتانەی کە پێیان دەبەخشین، قازانج و خێرە بۆیان، بێگومان هەر لەبەر ئەوەیە تەمەنیان درێژ دەکەین و مۆڵەتیان دەدەین کە گوناحی زیاتر بکەن، و سزایەکی پەستکەرو ئابڕووبەریشیان بۆ هەیە.
پ/ کێ سەرفرازو سەرکەوتوو دەبێ لە ڕۆژی دوایی دا؟
و/ ئەو کەسەی کە دەبرێتە بەهەشتەوە. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ ١٨٥﴾ آلِ عِمران
پ/ مەبەست لەو بانگخوازە (مُنادي) لەو ئایەتە پیرۆزەی خوارەوە کێیە؟
خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿رَّبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا ۚ رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ ١٩٣﴾ آلِ عِمران
و/ پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم).
پ/ یان ئیرەیی (حەسوودی) دەبەن بە خەڵکێ، ئەو خەڵکانە کێن کە لەو ئایەتە پیرۆزەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە؟
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَىٰ مَا آتَاهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ ۖ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُم مُّلْكًا عَظِيمًا ٥٤﴾ ألنِّساء
و/ مەبەست لەو خەڵکانە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) و هاوەڵانی پێغەمبەرن.
پ/ ئایا دەزانی هۆی لەناوچوونی ئەو گەل و نەوانەی پێشوو چیبوو؟
و/ لەناوچوون و فەوتانیان بەهۆی گوناهەکانیانەوە بووە. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍ مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِم مِّدْرَارًا وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِن تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنشَأْنَا مِن بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ ٦﴾ ألأَنعام
پ/ ئەو ئایەتە پیرۆزانە کامەیە کە ناوی (١٨) پێغەمبەری تێدا هاتووە؟
و/ ئایەتی (٨٣، ٨٤، ٨٥، ٨٦) ی سورەتی ألأَنعام. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ٨٣ وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۚ كُلًّا هَدَيْنَا ۚ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَارُونَ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ٨٤ وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ ۖ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ ٨٥ وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا ۚ وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ٨٦﴾ ألأَنعام
پ/ ئایا محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) غەیب و نادیار دەزانێ؟
و/ نەخێر، نایزانێ. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قُل لَّا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۚ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ ۚ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ١٨٨﴾ ألأَنعام
پ/ ئایا دەزانی چیدەکەی ئەگەر لە شەیتانەوە وەسوەسەیەکت بە دڵداهات؟
و/ یەکسەر پەنا دەگرم بە خوا. چونکە بەڕاستی هەر ئەو بیسەری زانایە. (ئەو فەرمانەش بۆ پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) و شوێنکەوتوانی پێغەمبەره.
خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّـهِ ۚ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ٢٠٠ إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِّنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ ٢٠١﴾ ألأَنعام