ئایا دەزانی لە چ سورەتێکدا لە سورەتەکانی قورئاندا ئەم ئایەتو ئەحکامو چیرۆكو ڕووداوانە هاتوون؟
پ/ (آيَةُ ٱلْبِرّ) ئایەتی چاکەو چاکەکاری.
و/ ئایەتی (١٧٧)ی سورەتی (ألبَقَرَة).
پ/ (آياتُ ٱلمَواريث) ئایەتەکانی میرات.
و/ ئایەتی (١١، ١٢، ١٧٦)ی سورەتی (ألنِّسَاء).
پ/ (آيةُ ٱلكُرسيّ) ئایەتەلکورسی.
و/ ئایەتی (٢٥٥)ی سورەتی (ألْبَقَرَة).
پ/ حَدُّ ٱلحِرابَة (ئایەتی تۆڵەی ئەوانەی دژی خوداو پێغەمبەر خراپە دەکەن).
و/ ئایەتی (٣٣)ی سورەتی (ألمَائِدَة).
پ/ حَدُّ ٱلزِّنا (سزای ئەوانەی زینا دەکەن).
و/ ئایەتی (٢)ی سورەتی (ألنُّور).
پ/ فَرَائِضُ ٱلْوَضُوء (فەرزەکانی دەستنوێژ).
و/ ئایەتی (٦)ی سورەتی (ألمَائِدة).
پ/ غَضُّ ٱلْبَصَرِ عَنِ ٱلْمَحَارِمِ (چاو داخستن لە تەماشای نامەحرەمی نێرو مێ).
و/ ئایەتی (٣٠، ٣١)ی سورەتی (ألنُّور).
پ/ حَدُّ ٱلسَّرِقَة (سزای دزی).
و/ ئایەتی (٣٨)ی سورەتی (ألمَائِدة).
پ/ حَدُّ ٱلقَذف (بوختانی شەرەف).
و/ ئایەتی (٤)ی سورەتی (ألنُّور).
پ/ حُكمُ ٱلظِهار (ئەوانەی کە بە ژنەکانیان دەڵین: وەك دایکمان وان).
و/ ئایەتی (٢ـــــ٤)ی سورەتی (ألمُجادِلَة).
پ/ بَيعَةُ ٱلنِّساء (بەیعەتی ژنان بە پێغەمبەر ــ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم).
و/ ئایەتی (١٢)ی سورەتی (ألمُمتَحِنَة).
پ/ ألمحرمات من النساء (حەرامکراوەکان لە ئافرەتان، واتە: نابێ پیاو ئەم ژنانە بخوازێ).
و/ ئایەتی (٢٣ ــــ ٢٤)ی سورەتی (ألنِّساء).
پ/ (مصارف ٱلزكاة) زەکات بەسەر چ (صنف)ێکدا دابەش دەکرێت.
و/ ئایەتی (٦٠)ی سورەتی (ألتَّوبَة).
پ/ (أحكامُ ٱلصّيام) ئەحکامەکانی ڕۆژوو.
و/ ئایەتی (١٨٣ ــــ ١٨٧)ی سورەتی (ألبَقَرَة).
پ/ (ألأمر بالصلاة على ٱلنبي) فەرمان کردن بە صڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر ــ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم).
و/ ئایەتی (٥٦)ی سورەتی (ألأحزاب).
پ/ (غزوة حنين) جەنگی حونەین.
و/ ئایەتی (٢٥ ـــ ٢٦)ی سورەتی (ألتَّوبة).
پ/ (أحداث غزوة بدر) ڕووداوەکانی جەنگی بەدر.
و/ ئایەتی (١)ی سورەتی (ألأنفال).
پ/ (غزوة أُحُد) جەنگی ئوحود.
و/ ئایەتی (١٢١)ی سورەتی (آلِ عِمران).
پ/ (غزوة بني ٱلنَّضير)
و/ سورەتی (ألحَشر).
پ/ (غزوة ألخَندَق) جەنگی خەندەق.
و/ ئایەتی (٩ تا ٢٧)ی سورەتی (ألأحزاب).