بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ١٢



پ/   ئەو ئایەتە کامەیە کە ناوی چەند پێغەمبەریکی تێدا هاتووە؟
و/   ئایەتی ژمارە ١٦٣ و ١٦٤ لە سورەتی ألنِّساء .
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ ۚ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ١٦٣ وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلًا لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ۚ وَكَلَّمَ اللَّـهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًا ١٦٤﴾

پ/   لەچ ئایەتێکدا خودای گەورە زۆر بە گرنگی باسی چاکەکردن لە گەڵ داێك و بابدا دەکات؟
و/   ئایەتی ژمارە٢٣ لە سورەتی ألإِسراء .
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ٢٣﴾
واتە: پەروەردگارت بڕیاری داوە کە دەبێ هەر خۆی بپەرستن‌و، لەگەڵ دایک و بابدا چاکە بکەن. جا هەرکات یەکێکیان یان هەردووکیان ــــ کە لەلای تۆن ــــ تووشی پیریی و لاوازیی بوون، هەرگیز نەکەیت وسەیەکی بێزارییان پێ بڵێیت، تەنانەتی بەرامبەریان ئۆفێکیش مەکەو، هەرگیز پێیاندا هەڵماشاخێ و هاواریان لەسەر مەکە، (بەڵکو) وتەی نەرم و شیرینیان (لەگەڵدا) بەکار بێنە، باڵی میهرەبانی خۆتیان بۆ ڕابخەو ملکەچ بە بۆیان و بڵێ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ‌بکە، هەر وەکوو چۆن ئەوان ڕەحمیان بەمن کردوو منیان پەروەردە کردووە بە منداڵی.

پ/   چ ئایەتێك لە قورئاندا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پێست هەست بە ئازار دەکا؟
و/   ئایەتی ژمارە٥٦ لە سورەتی ألنِّساء .
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ۗ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا ٥٦﴾
واتە: بێگومان ئەو کەسانەی بە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە بێ باوەڕن لە دواڕۆژدا دایانخەینە ناو ئاگرێك، هەر کاتێك کە پێستی جەستەیان سوتا بۆیان دەگۆڕین بە پێستێکی دی لە جێی ئەوەدا، تا پتر ئەو سزایە بچێژن، بەڕاستی خودا هەمیشە دەسەڵاتداری کاردروستە .

پ/   ئەو کەسەی کە ماڵی (یتیم) بە ستەم و ناحەق دەخوات، خودای گەورە لە قورئاندا بەچی چواندووە؟
و/   چواندوویەتی بە کەسێك کە ئاگر بخوات.
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا ۖ وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا ١٠﴾ ألنِّساء
واتە: ئەو کەسانەی بە ستەم و ناحەق، ماڵ و سامانی (یتیم) دەخۆن، بەڕاستی ئەوانە تەنها ئاگر دەکەنە سك و ورگیانەوە، وە لەمەوپاش دەخرێنە ناو ئاگرێکی زۆر گەرم و بەگڕیی دۆزەخەوە.

پ/   (سەلسەبیل)، چیە؟
و/   کانی‌یەکە لە بەهەشت. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًا ١٨﴾ ألإنسان.

پ/   لە چ ئایەتێکدا باسی شیردانی منداڵی تێدا کراوە؟
و/   لە ئایەتی ٢٣٣ ی سورەتی ألبقرة. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ . . . ﴾ ألبقرة
واتە: دایکان تا دوو ساڵی تەواو دەتوانن شیر بە منداڵەکانیان بدەن.

پ/   گەورەترینی (ربع) لە قورئاندا لە ڕووی ژمارەی ئایەتەوە کامەیە؟
و/   روبعی یەکەم لە جوزئی (عەممە)، واتە جوزئی ٣٠.

پ/   چ ئایەتێك کە پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) بە (أبو ذر الغفاري) فەرموو ئەگەر هەموو خەڵك دەست بەم ئایەتەوە بگرن بەسیانە؟
و/   ئایەتی ژمارە ٢و٣ له سورەتی ألطلاق. خودای گەورە دەفەرموی:
﴿ . . . وَمَن يَتَّقِ اللَّـهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا ٢ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ فَهُوَ حَسْبُهُ . . . ﴾ الطلاق
واتە: هەر کسێک لە خودا بترسێ و سنوورەکانی بپارێزێ، خودا دەرووی خێری لێ دەکاتەوەو، رزق و ڕۆزی دەداتێ لە شوێنیکەوە کە خۆیشی گومانی نەدەبرد، وە هەر کەسێک پشت بە خودا ببەستێ (دوای بەکار هینانی هۆکار)، ئەوە تەنیا خودای بەسەو، کاروباری بۆ ئاسان دەکات.

پ/   چ سورەتێکە کە گوتراوە هیچ دڵتەنگ و خەفەت بارێک نێ‌یە کە بیخوێنیت، ئارامی بۆ نەیەت؟
و/  سورەتی (یوسف).

پ/   لە چ نوێژێکدا پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) سورەتی (ألانسان)ی تێدا دەخوێند؟
و/   لە ڕکاتی دووەمدا لە نوێژی بەیانی (الفجر) ڕۆژی جومعە.

پ/   چ ئایەتێك بەهیواترین ئایەتە لە قورئانی پیرۆزدا؟
و/   ئایەتی ژمارە ٥٣ له سورەتی ألزُّمَر. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ٥٣﴾ ألزُّمَر
واتە: (ئەی موحەممەد)، لە منەوە بڵێ: ئەی بەندەکانی من! ئەی ئەوانەی ستەم و زیادە ڕۆییتان لە خۆتان کردووە، ئێوە لە ڕەحمەت و میهرەبانی خودا بێ ئومید مەبن، بەڕاستیی خودا لە هەموو گوناحێک خۆش دەبێ، چونکە ئەوە لێبوردەو میهرەبان.

پ/   هاوەڵانی ئەشکەفت (أصحاب الكهف) چەند ساڵ لە ئەشکەفتەکە مانەوە؟
و/  ٣٠٩ ساڵ بە مانگی قەمەری و ٣٠٠ ساڵ بە مانگی شەمسی.

پ/   پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) لە نوێژی (ویتر) دا چ سورەتێکی دەخوێند؟
و/   لە دوو رکاتەکەی (شفع)، سورەتی ألفاتحة و سورەتی ألأعلى، ئەوە لە رکاتی یەکەم، بەڵام لە رکاتی دووەم سورەتی ألفاتحة و سورەتی ألكافرون ــ ی دەخوێندو سەلامی دەدایەوە، ئەو دوو رکاتە پێی دەگوترێ (ألشفع). لە رکاتی (ألوتر)یش کە یەك رکاتە، سورەتی ألفاتحة و سورەتی ألإخلاص ــ ی دەخوێند.

پ/   ئەو شایەدانە کێن، کە شایەدی ڕاستی دەدەن لەگەڵ ئەوەشدا دەچنە دۆزەخەوە؟
و/   شایەدەکان لاشەی مرۆڤن. خودای گەورە دەفەرموی:
﴿يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ٢٤﴾ ألنُّور
واتە: لەو ڕۆژەدا زمان و دەست و پێ‌یان دەبێتە شایەد لە بەرامبەر ئەو کارانەوە دەیان کرد.

پ/   چ سورەتیکە کە خودای گەورە فەرمانی کرد بە پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم)، کە بە سەر ئوبەی کوڕی کەعب (رَضيَ اللهُ عَنْهُ)دا بیخوێنێتەوە؟
و/  سورەتی (ألبيِّنة).