پ/ مەبەست لە وشەی ﴿السُّفَهَاءُ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ ۗ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَـٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ ١٣﴾ ألبَقَرَة
و/ کەسانی کەم عەقڵ و گێل یان گەمژەو نەفام.
پ/ سورەتی (ألكَهفْ) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕێزبەندی چەندەم دێت؟
و/ (٦٩) شەست و نۆیەمین سورەتە و لەدوای سورەتی (ألغَاشِيَة) دابەزیوە.
پ/ سورەتی (ألحَج) لە شاری (مەدینە) دابەزیوە، بەڵام چەند ئایەتێکی ئەو سورەتە نەبێت کە لەشارت (مەککە) دابەزیون ئەو ئایەتانە چەندن و کامانەن؟
و/ (٤) ئایەتە: (٥٢، ٥٣، ٥٤، ٥٥).
پ/ تەنها یەك ئایەت لە سورەتی {يس} لە شاری (مەدینە) دابەزیووە، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی (٤٥).
پ/ سورەتی {ألسَّجْدَة} لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕێزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت سابەزیوە؟
و/ (٧٥) حەفتاو پێنجەمین سورەتە لە دوای سورەتی {ألْمُؤْمِنُون} دابەزیوە.
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿رَاعِنَا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا انظُرْنَا وَاسْمَعُوا ۗ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ ١٠٤﴾ ألبقرة
و/ جوونێکە بۆ بەکەم زانین بەکاردێت لای جوولەکەکان، لە (ألرعونة) وەرگیراوە، واتە: گیل و گەوج.
پ/ لە چ شوێنێك سورەتی (ألْفَتْح) بۆ پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ) دابەزیوە؟
و/ لە ڕێگەی گەڕانەوەی پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ) لە سولحی (ألحُدَيْبيَّة) بۆ شاری (مەدینە).
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا ئەگەر شەوانە بیخوێنی دووچاری هەژاری نابی؟
و/ سورەتی {ألواقِعَة}.
پ/ یەك ئایەت لە سورەتی {الزُّخْرُفْ} لە شاری (مەدینە) دابەزیوە، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی (٥٤).
پ/ لەم ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿ألأُخْدوُدِ﴾ چ شوێنێکە؟
﴿قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ ٤﴾ البُرُوج
و/ چاڵێکی لاکێشەیییە لە شاری (نەجران)ی سعودی.
پ/ یەك سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە وشەی {سُورَةٌ} دەست پێدەکات، ئەو سورەتە کامەیە؟
و/ سورەتی {ألنُّوُرْ}.
پ/ کام ئافرەت ناوی بە ئاشکرا لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/ خاتوو (مَريَم) دایکی پێغەمبەر عیسا (عَلَيْهِ السَّلَام).
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿وَهَّاجًا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا ١٣﴾
و/ زۆر بریسکەدار (پرشنگدار).
پ/ لە چەند سورەتی قورئانی پیرۆزدا ناوی پێغەمبەر صالح (عَلَيْهِ السَّلَام) ئاماژەی پێکراوە و ئەو سورەتانە کامانەن؟
و/ {ألأَعْرَاف ـــ هُود ـــ ألشُّعَرَاء ـــ ألنَّمْل}.
پ/ سورەتی {ألعَنْكَبُوت} لە شاری (مەککە) دابەزیوە، تەنها چەند ئایەتێکی ئەو سورەتە نەبێت کە لە شاری (مەدینە) دابەزیون ئەو ئایەتان چەندن و کامانەن؟
و/ (١٠) ئایەتە (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩، ١٠).
پ/ خودای گەورە (عَزَّ وَجَلَّ) لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام پێغەمبەر دەکات؟
﴿وَأَدْخَلْنَاهُ فِي رَحْمَتِنَا ۖ إِنَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ ٧٥﴾ ألأنبياء.
و/ پێغەمبەر لوط (عَلَيْهِ السَّلَام).
پ/ سورەتی {ألزُّمَر} لە شاری (مەککە) دابەزیوە تەنها چەند ئایەتێکی ئەو سورەتە نەبێت کە لە شاری (مەدینە) دابەزیون ئەو ئایەتانە چەندن و کامانەن؟
و/ (٣) ئایەتە (٥٢، ٥٣، ٥٤).
پ/ ئەو (سەکت)ـەیەی کە لە سورەتی {ألمُطَفِّفِين} دا هەیە دەکەوێتە کام ئایەت؟
و/ ئایەتی (١٤): ﴿كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ ١٤﴾
(سکت) یەکێکە لە یاساکانی تەجویدی قورئانی پیرۆز
واتە: بڕینی دەنگ یا پچڕاندنی دەنگ لەسەر پیتێکی قورئانی بەکاتێك کە هەناسەی تێدا وەرنەگیرێت بەو نیەتەی کەدەست بە خوێندن بکرێتەوە.
پ/ لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْأَسْبَابُ﴾ چیە؟
﴿إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُوا مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا وَرَأَوُا الْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الْأَسْبَابُ ١٦٦﴾ ألبَقَرَة.
و/ پەیوەندییەکانی نێوان خەڵك لە ڕوانگەی (هاوڕێیەتی و خزمایەتی).
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆز دوو (ئەمر) و دوو (نەهی) و دوو (موژدە)ی تێدایە؟
و/ ئایەتی ژمارە (٧) لە سورەتی {ألقَصَص}:
﴿وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ أُمِّ مُوسَىٰ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي ۖ إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ ٧﴾ ألقَصَص.
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە سورەتی (ألكَليِم) ناسراوە؟
و/ سورەتی {طه}.
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە سورەتی (ألمُؤمِن) ناسراوە؟
و/ سورەتی {غَافِر}.
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژە بە بەردەوام فراوانبوونی گەردوون دەکات؟
و/ ئایەتی ژمارە (٤٧) لە سورەتی {ألذَّارِيَات}:
﴿وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ ٤٧﴾
واتە: ئێمه ئاسمانمان بهدهستی قودرهتی خۆمان دروست کرد، بهردهوامیش گهورهی دهکهین و فراوانی دهکهین. (ئهمه ئاماژهیه بۆ ڕاستیهکی زانستی که زاناکانی گهردوونناسی دهیسهلمێنن).