پ/ مەبەست لە وشەوی ﴿الْبَأْسَاءِ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿ . . . وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ ۗ﴾ ألبقرة
و/ هەژاری و نەداری و گرانی.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند جار ئاماژە بە وشەی ﴿الْجُودِيِّ﴾ کراوە؟ وە مەبەست لەو وشەیە چیە؟
و/ (١) جار، لە سورەتی (هود) ئایەتی (٤٤)، وە ﴿الْجُودِيِّ﴾ کێوێکە لە باکووری کوردستان.
پ/ خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە خەونی کێ دەکات؟
﴿وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ۖ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِن كُنتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ ٤٣﴾ يوسف.
و/ خەونی مەلیکی (میسر).
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا هەموو ئایەتەکانی بە پیتی (دال) کۆتای دێت؟
و/ سورەتی (ألإِخْلاص).
پ/ ژمارەی ئایەتەکانی سورەتی (ألنَّاس) چەندن؟ ئایا ئەو سورەتە (مەککی)یە یان (مەدەنی)یە؟
و/ (٦) ئایەتەو (مەککی)یە.
پ/ سورەتی (ألفَجْر) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕێزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (١٠) دەیەمین سورەتە و لە دوای سورەتی (ألْلَّيْل) دابەزیوە.
پ/ ئایا وشەی ﴿يَغُلَّ﴾ کە لەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژەی پێکراوە واتای چیە؟
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ١٦١﴾ آلِ عِمران
و/ لە (الغلول) وەرگیراوە واتە خیانەتکردن، خیانەتکردن و دزیکردن لە دەستکەوتەکانی جەنگ (غەنیمەت).
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە سورەتی (بني نضير) ناسراوە؟
و/ سورەتی {ألحَشْر}.
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە سورەتی (ألدافِعَة) ناسراوە؟
و/ سورەتی {ألْمُلْك}.
پ/ لەم ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لەوشەی ﴿وَيْلٌ﴾ چیە؟
﴿وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ ١﴾ ألهُمَزة.
و/ سزای سەخت.
پ/ یەکەم سورەت کە بەتەواوەتی دابەزی، واتا هەموو ئایەتەکانی بە یەکەوە دابەزی، کام سورەت بوو؟
و/ سورەتی (ألمُدَّثِّر).
پ/ ئەو سورەتانەی کە بە وشەی ﴿قُلْ﴾ دەست پێدەکات چەندن و کامانەن؟
و/ (٥) سورەت: (ألْجِنّ ـــ ألكَافِرُون ـــ ألإِخلاص ـــ ألفَلَق ـــ ألنَّاس).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت هەموو ئایەتەکانی بە پیتی (سین) کۆتای دێت؟
و/ سورەتی (ألنَّاس).
پ/ کام سورەت بە سورەتی (ألحائِلة) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألكَهْف).
پ/ خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا وەسفی کام پێغەمبەر دەکات؟
﴿وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ٤﴾ ألقَلَم.
و/ پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّىٰ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ).
پ/ ناوی پیرۆزی (اللَّه) چەند جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/ (٢٧٠٧) جار
پ/ چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە ﴿الٓمٓر﴾ دەست پێدەکات؟
و/ (١) سورەت: (ألرَّعد).
پ/ لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْمَسِّ﴾ چیە؟
﴿الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ۚ . . . ٢٧٥﴾ ألبقرة
و/ شێتی و ئەقڵ تیکچوون (وەك ئەو کەسەی شەیتان دەستی لێ وەشاندبێ).
پ/ لەو فەرموودە پیرۆزەی خودای گەورە باس لە کێ کراوە؟
﴿وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا ٨﴾ ألإِنسان
و/ عەلی کوڕی ئەبی طالب و فاطمەی خێزانی (رضِيَ اللهُ عَنْهُما).
پ/ مەبەست لە وشەوی ﴿الْمَيْسِرِ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ۖ . . . ٢١٩﴾ ألبَقَرَة
و/ قومار.
پ/ مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
﴿وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ ١٧﴾ ألتَّكوير.
و/ وە سوێند بە شەو کاتێك پشك هەڵدەکا و تاریك دەبێ تا تەواوی بوونەوەر دادەپۆشێ.
پ/ لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿الْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ﴾ چیە؟
﴿زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ . . . ١٤﴾ آلِ عِمرَان
و/ دارایی زۆری کەڵەکە کراو.
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە سورەتی (سُلَيمَان) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألنَّمل).