پ/ چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە ﴿تَبَارَكَ﴾ دەست پێدەکات؟
و/ (٢) سورەت (ألفُرقَان ـــ ألْمُلْك).
پ/ خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی کام دووڕوو (مُنَافِق) دابەزاندووە؟
﴿وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ ٨٤﴾ ألتَّوبة
و/ عبدالله ــ ى کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول (عبدالله بن أبيّ بن سلول).
پ/ خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) سەبارەت بە وەسفکردنی گەلی (عاد) چی فەرمووە؟
و/ ﴿ . . . وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِن بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍ وَزَادَكُمْ فِي الْخَلْقِ بَسْطَةً ۖ . . . ٦٩﴾ ألأعراف
واتە: وە بیر لە چاکەکانی خوا بکەنەوە کاتێك ئێوەی کرد بە جێنشین لە پاش گەلی (نووح) وە لەش و قەڵافەتی ئێوەی لەوان گەورەتر دروست کرد.
پ/ ئەو ئایەتە پیرۆزە باس لە کام ئافرەتی ئیماندار دەکات؟
﴿ . . . لَوْلَا أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ١٠﴾ القصص.
واتە: ئهگهر ئێمه دڵیمان دامهزراو نهكردایه تا لهو كهسانه بێت كه بڕوایان به بهڵێنی خودا ههیه.
و/ دایکی پێغەمبەر موسا (عَلَيْهِ السَّلام).
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە سورەتی (ألفاضِحة) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألتَّوْبَة).
پ/ خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) لەو ئایەتە ئاماژە بە کێ دەکات؟
﴿فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ الْمُدْحَضِينَ ١٤١﴾ ألصَّافَّات
و/ پێغەمبەر یونس (عَلَيْهِ السَّلام).
پ/ خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) لەو ئایەتە ئاماژە بە کێ دەکات و، مەبەست لە وشەی ﴿الْمَهْدِ﴾ چیە؟
﴿وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ ٤٦﴾ آلِ عِمران
و/ خودای گەورە ئاماژە بە پێغەمبەر عیسا (عَلَيْهِ السَّلام) دەکات و وشەی ﴿الْمَهْدِ﴾ بە مانای: (لانك) دێت.
پ/ یەکەم ئایەت کە دەربارەی خواردنەوەی مەی دابەزی کام ئایەت بوو؟
و/ ئایەتی ژمارە ٢١٩ لە سورەتی ألبَقَرَة.
﴿يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ۗ . . . ٢١٩﴾
پ/ ئەو ئایەتە کامەیە کە ئاماژە بە موعجیزەکانی پێغەمبەر داود (عَلَيْهِ السَّلام) دەکات؟
و/ ئایەتی ژمارە (١٠و١١) لە سورەتی سَبَأ.
﴿وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا ۖ يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ ۖ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ ١٠ أَنِ اعْمَلْ سَابِغَاتٍ وَقَدِّرْ فِي السَّرْدِ ۖ وَاعْمَلُوا صَالِحًا ۖ إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ١١﴾ .
واتە: (ئێمه) ڕێزێك و بایهخێکی زۆرمان بهخشیوه به داود (فهرمانمان داوه که): ئهی کێوهکان و باڵندهکان (تهسبیحات و سرودی ستایشی) لهگهڵدا بڵێنهوه، ههروهها ئاسنیشمان بۆ نهرم کردووه (وهکو معجزة)یهك تا پێداویستیهکانی به ئاسانی لێ دروست بکات). (ههروهها فهرمانمان پێدا) که قهڵغانی دهرهدامان دروست بکات، ئهڵقهکانی بهڕێك و پێکی ڕێك بخات و له یهکیان تێههڵکێش بکات، (نه زۆر تهنك بێت و بهرگه نهگرێت، نه زۆر سهنگین بێت و ههڵگری بێزار بکات)، (ههروهها فهرمانمان پێ دان): کارو کردهوهی چاکه ئهنجام بدهن، دڵنیاشبن که من بینام به کارو کردهوهتان.
پ/ ئەو سورەتەی کە دوو جار بۆ پێغەمبەر (صَلَّىٰ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دابەزی، جارێك لە شاری (مەککە) و جارێکی دی لە شاری (مەدینە) کامە سورەتە؟
و/ سورەتی (ألفاتِحة).
پ/ لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا باسی چیرۆکی (أصحابُ ٱلأُخدُود) کراوە؟
و/ سورەتی (ألبُرُوج).
پ/ خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) لەو ئایەتەدا ئاماژە بە کام غەزا دەکات؟
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا وَجُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا ۚ وَكَانَ اللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا ٩﴾ ألأَحزَاب.
و/ غەزی ئەحزاب (ألأَحزَاب).
پ/ خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) لە کام سورەت و کام ئایەت باسی بەسەرهاتی پێغەمبەر إبراهيم (عَلَيْهِ السَّلام) دەکات کە داوا لە بابی دەکات واز لە بت بەرستی بێنێت؟
و/ سورەتی مَريَم ئایەتی ٤١ تا ٤٩ .
پ/ جوزئی (٣٠) سییەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ ﴿عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ ١﴾ ألنَّبَأ.
پ/ لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا باسی چیرۆکی (أَصحَابُ ٱلفِيل) کراوە؟
و/ سورەتی (ألفِيل).
پ/ کام سورەت لە قورئاندا بە ﴿وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ﴾ کۆتای دێت؟
و/ سورەتی (ألصَّافَّات).
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿خَبَالًا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا . . . ١١٨﴾ آلِ عِمران
و/ شپرزەیی و خراپکردن، تێکدانی ئایینتان.
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا دە (١٠) جار دووبارە بوویتەوە؟
و/ ئایەتی ﴿وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ﴾ لە سورەتی (ألمُرسَلَات).
پ/ مەبەست لەم دوو وشەیە ﴿لَّا فَارِضٌ وَلَا بِكْرٌ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَ ۚ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا فَارِضٌ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَافْعَلُوا مَا تُؤْمَرُونَ ٦٨﴾ ألبقرة
و/ نە پیرێکی لە کارکەوتەیەو، نە جوانێکی کەم تەمەنە.
پ/ کام سورەت بە سورەتی (ألحُجَّة) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألأنعام).
پ/ سورەتی (ألنِّسَاء) لەکاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕێزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٩٢) نۆهەدو دووەمین سورەتە و لە دوای سورەتی (ألمُمتَحَنة) دابەزیوە.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا دوو ئایەت باس لە دروست کردنی جنۆکە دەکەن و کامانەن؟
و/ ئایەتی (٢٧) لە سورەتی (ألحِجر) و ئایەتی (١٥) لە سورەتی (ألرَّحمَن).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا ناوی هاوەڵێکی پێغەمبەر (صَلَّىٰ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) هاتووە، کێیە؟
و/ زيد بن حارثة الكلبي (رضِيَ اللهُ عَنْهُ)، لە ئایەتی (٣٧) ی سورەتی (ألأحزَاب).