بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٢٠


پ/   مەبەست لە وشەی ﴿جَنَفًا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍ جَنَفًا أَوْ إِثْمًا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ١٨٢﴾ ألبقرة.
و/   لادان لە ڕاستی بە هەڵە یاخود بە نەزانی.

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿الذِّلَّةُ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوا . . . ١١٢﴾ آلِ عِمران
و/   زەلیلی و سەرشۆڕی و ڕیسوایی.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە شێوەی سوێند دەست پێدەکات؟
و/   (١٥) سورەت (ألذَّارِيَات، ألطُّور، ألنَّجم، ألْمُرْسَلَات، ألنَّازِعَات، ألْبُرُوج، ألطَّارِق، ألفَجْر، ألشَّمْس، ألْلَّيْل، ألضُّحَى، ألتِّين، ألْعَادِيَات، ألْعَصْر، ألصَّافَّات).

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت لە هەموو ئایەتەکانی ناوی پیرۆزی (الله) هاتووە؟
و/   سورەتی (ألمُجَادَلَة).

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿الْمَسْكَنَةُ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿ . . . وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الْمَسْكَنَةُ ۚ . . . ١١٢﴾ آلِ عِمران
و/   چاوچنۆکی و برسێتی، هەژاری، ڕەزیلی و ڕژدی نەفس.

پ/   کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا مەموو پیتە ھیجائیەکانی عەرەبی لەخۆگرتووە؟
و/   ئایەتی (٢٩)ی سورەتی (ألْفَتْح)، خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) دەفەرموێ:
﴿مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّـهِ ۚ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ۖ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّـهِ وَرِضْوَانًا ۖ سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ٢٩﴾ ألفَتْح.

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿غَيَابَتِ الْجُبِّ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ وَأَجْمَعُوا أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَـٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ١٥﴾ يوسف
و/   بێخی بیر (واتە ئەو قووڵاییە تاریکەی کە چاو نایبینێ).

پ/   تەفسیری ئەو دوو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
﴿وَسَارِعُوا إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ ١٣٣ الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ۗ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ١٣٤﴾ آلِ عِمران.
و/   واتە: پێشبڕکێ بکەن بۆ لێبووردنێکی گەورە لەلایەن پەروەردگارتانەوە وە بۆ بەهەشتیکی فراوانی وا کە هەر پانتای‌یەکەی بە ئەندازەی ئاسمان و زەوی‌یە، کە ئامادە کراوە بۆ لە خوا ترسان، ئەوانەی کە لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە بوون و نەبووندا ئەوان ماڵ دەبەخشن (لەڕێ‌ی خودا) و ڕك و غەزەبی خۆیان ـــ لە کاتی تووڕەبوندا ـــ دەخۆنەوەو، دەبوورن لە خەڵکی‌، خوداش چاکەکارانی خۆش دەوێت.

پ/   لەکام سورەتی قورئانی پیرۆزدا باسی ئەشکەفتی (ثور) کراوە?
و/  لە ئایەتی ژمارە (٤٠) چلی سورەتی (ألتَّوبَة) باسی لێکراوە، خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) دەفەرموێ:
﴿إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّـهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّـهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ اللَّـهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ اللَّـهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ وَاللَّـهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ٤٠﴾ ألتَّوبَة.
ئەشکەفتی ثور: ئەو ئەشکەفتەیە کە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ) لەگەڵ أبو بكر الصِّدّيق (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) خۆیان لێ حەشار دابوو کاتی کۆچکردنیان بۆ شاری یثرب (المدينة المنَوَّرة).

پ/   لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا باسی (مؤمن آل فرعون) کراوە؟
و/   سورەتی (غَافِر).

پ/   سورەتی (ألمائِدة) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕێزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/   (١١٢) سەدو دوازدەمین سورەتەو لە دوای سورەتی (ألفَتْح) دابەزیوە.

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿نَبْتَهِلْ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ اللَّـهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ ٦١﴾ آلِ عِمران.
و/   لە خوا بپاڕێ‌ینەوە.

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿سَدِيدًا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿ . . . فَلْيَتَّقُوا اللَّـهَ وَلْيَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا ٩﴾ ألنِّساء.
و/   جوان و ڕێك، ڕاست و دادپەروەرانە.

پ/   لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کەسێك کراوە، ئەو کەسە کێیە؟
﴿فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَابِ فَأَوْحَىٰ إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا بُكْرَةً وَعَشِيًّا ١١﴾ مَريَم.
و/  پێغەمبەر زکریا (عَلَيْهِ السَّلام).

پ/   مەبەست لە ﴿أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿وَإِنْ أَرَدتُّمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَّكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنطَارًا فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا ۚ أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا ٢٠﴾ ألنِّسَاء.
و/   دەتانەوەێ بە بوختان و خۆ تووشی گوناحکردن ئەو (مارەیی‌یە)یان لێ بستیننەوە و تاوانێکی ئاشکرا (بەرامبەری ئافرەتەکە).

پ/   چیرۆکی (قارون) لە چ سورەتێکی قورئانی پیرۆز باسی لێکراوە؟
و/   سورەتی (ألقَصَص).

پ/   خودای گەورە (جلَّ جَلَالُهُ) لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام دوو ئافرەت دەکات؟
﴿إِن تَتُوبَا إِلَى اللَّـهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا ۖ وَإِن تَظَاهَرَا عَلَيْهِ فَإِنَّ اللَّـهَ هُوَ مَوْلَاهُ وَجِبْرِيلُ وَصَالِحُ الْمُؤْمِنِينَ ۖ وَالْمَلَائِكَةُ بَعْدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ ٤﴾ ألتَّحريم.
و/   عائیشەی کچی ئەبوبەکری صدیق و حەفصەی کچی عومەری کوڕی خەطاب (رضي الله عنهم جميعاً).

پ/   مەبەست لە ﴿جَنَّاتِ عَدْنٍ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدَ الرَّحْمَـٰنُ عِبَادَهُ بِالْغَيْبِ ۚ إِنَّهُ كَانَ وَعْدُهُ مَأْتِيًّا ٦١﴾ مَريَم
و/   بەهەشتانی هەتاهەتایی (بەهەشتی هەمیشەیی).

پ/   مەبەست لە ﴿الْكَلَالَةِ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللَّـهُ يُفْتِيكُمْ فِي الْكَلَالَةِ ۚ إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ۚ . . . ١٧٦﴾ ألنِّساء.
و/   بریتی‌یە لە کەسێك باب و نەوەی نەبێت.

پ/   سورەتی (ألأعرَاف) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆزدا لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت هاتۆتە خوارێ؟
و/   (٣٩) سی و نۆیەمین سورەتەو لە دوای سورەتی (ص) دابەزیوە.

پ/   هەشت ئایەتی سەرەتای سورەتی (ص) لە بارەی چ کەسانێك هاتوونەتە خوارێ؟
و/   دوایین وەفدی کافرەکان بۆ لای (أبو طالب)ی مامی پێغەمبەر (صَلَّىٰ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) کە نزیکەی (٢٥) کەس دەبوون.

پ/   خوێندنی کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لە سزای ناو گۆڕ؟
و/   سورەتی (ألمُلْك).