پ/ مەبەست لە وشەی ﴿مُخْتَالًا فَخُورًا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿ . . . إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا ٣٦﴾ ألنِّسَاء.
و/ ئهوانهی که خۆیان بە گەورە دەزانن و خۆدهنوێنن و فهخر دهفرۆشن بهسهر خهڵکیدا.
پ/ خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام ئافرەت دەکات؟
﴿إِنِّي وَجَدتُّ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ ٢٣﴾ ألنَّمل.
و/ خاتوو بەلقیس (مەلیکەی سەبەء).
پ/ کام سورەت دەبێتە سێبەر بۆ ئیمانداران لە ڕۆژی دوایی؟
و/ سورەتی (ألبَقَرَة ) و سورەتی (آلِ عِمرَان).
پ/ سورەتی (هُود) لە شاری (مەککە) دابەزیوە، تەنها چەند ئایەتێکی ئەو سورەتە نەبێت کە لە شاری (مەدینە) دابەزیون ئەو ئایەتانە چەندن و کامانەن؟
و/ (٣) ئایەت (١٢، ١٧، ١١٤).
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿تَنكِيلًا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿ . . . وَاللَّـهُ أَشَدُّ بَأْسًا وَأَشَدُّ تَنكِيلًا ٨٤﴾ ألنِّسَاء.
و/ سزادان و ئازارو ئەشکەنجەدان.
پ/ مەبەست لە (السَّاعَة) چیە لە قورئانی پیرۆزدا؟
و/ (السَّاعَة) بە (٣) مانا هاتووە:
١ ــ ڕۆژی دوایی (یوم القیامە)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿. . . حَتَّىٰ إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْنَا فِيهَا . . . ٣١﴾ الأنعام
٢ ــ ئەو کاتەیە کە لە (٦٠) چرکە پێك هاتووە و هەر ڕۆژیکیش (٢٤) کاتژمێر (سەعات)ە، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ ٣٤﴾ الأعراف
٣ ــ کاتێکی کورت لە زەمان، لەوانەیە ڕۆژیك بێت، یان مانگێك، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَّقَد تَّابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ . . . ١١٧﴾ التَّوبَة
پ/ لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کەسێك کراوە، ئەو کەسە کێیە؟
﴿ . . . فَنَادَىٰ فِي الظُّلُمَاتِ أَن لَّا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ٨٧﴾ ألأنبياء
و/ پێغەمبەر یونس (عَلَيْهِ السَّلَام).
پ/ سورەتی (إِبرَاهِيم) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕێزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت هاتۆتە خوارێ؟
و/ (٧٢) حەفتاو دووەمین سورەتە و لە دوای سورەتی (نوح) هاتۆتە خوارێ.
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿لَا تَغْلُوا﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ إِلَّا الْحَقَّ ۚ . . .١٧١﴾ ألنِّسَاء.
و/ زێدەڕۆیی مەکەن، سنور مەبەزێنن و لە ڕێگە لامەدەن.
پ/ کام سورەت بە سورەتی (ألتَّوحيد) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألإِخلَاص).
پ/ جوزئی (٢٨) بیست و هەشتەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ بەو ئایەتە دەست پێدەکات، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَدْ سَمِعَ اللَّـهُ قَوْلَ الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وَتَشْتَكِي إِلَى اللَّـهِ وَاللَّـهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ۚ إِنَّ اللَّـهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ ١﴾ ألمُجادَلَة.
پ/ کام ئایەت ئاماژە بە (واجب) کردنی ڕۆژوی رەمەزان دەکات؟
و/ ئایەتی (١٨٣) ی سورەتی (ألبَقَرَة)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ١٨٣﴾ ألبَقَرَة.
پ/ ئەم ئایەتە پیرۆزە لە چ ڕۆژێك و لە چ شوێنێك بۆ پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ) هاتە خوارەوە؟
﴿ . . . الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ۚ . . . ٣﴾ ألمائِدَة.
و/ لە (ڕۆژی) جومعە لەسەر کێوی (عەرەفات)، واتە لە ڕۆژی (ألحج ٱلأكبر)دا.
پ/ لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کەسێك کراوە، ئەو کەسە کێیە؟
﴿وَشَدَدْنَا مُلْكَهُ وَآتَيْنَاهُ الْحِكْمَةَ وَفَصْلَ الْخِطَابِ ٢٠﴾ ص.
و/ پێغەمبەر داود (عَلَيْهِ السَّلَام ).
پ/ خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە داواکاری کام ئیماندار دەکات؟
﴿ . . . رَبِّ ابْنِ لِي عِندَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ . . . ١١﴾ ألتَّحريِم.
و/ ئاسیا ــ ی کچی موزاحیم (خێزانی فیرعەون).
پ/ کام سورەت پێی دەگوترێ بووکی قورئان (عروس القرآن)؟
و/ سورەتی (ألرَّحمَن).
پ/ درێژترین وشە لە قورئانی پیرۆزدا کامەیە؟
و/ وشەی ﴿فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ﴾ لە ئایەتی (٢٢)ى سورەتی (ألحِجْر).
پ/ سورەتی (ألأنفَال) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٨٨) هەشتاو هەشتەمین سورەتە و لە دوای سورەتی (ألبَقَرَة) دابەزیوە.
پ/ خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی دەرباەی کێ ناردە خوارەوە؟
﴿لَّقَدْ سَمِعَ اللَّـهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّـهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ ۘ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا وَقَتْلَهُمُ الْأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ١٨١﴾ آلِ عِمران
و/ (فنحاص بن عازوراء) زانایەکی جوولەکە بوو شارەزا بوو لە کتێبی (تەورات).
پ/ تەنها یەك ئایەت لە سورەتی (ألحِجْر) لە شاری (مەدینە) دابەزیوە، کامەیە؟
و/ ئایەتی (٨٧).
پ/ تەنها چوار ئایەت لە سورەتی (يُوسُف) لە شاری (مەدینە) دابەزیوە، ئەو چوار ئایەتە کامانەن؟
و/ ئایەتی (١، ٢، ٣، ٧).
پ/ مەبەست لە ﴿وَالْمَيْسِرُ﴾، ﴿وَالْأَنصَابُ﴾ و ﴿وَالْأَزْلَامُ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزدا؟
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ٩٠﴾ ألمائِدَة.
و/
ــ (الْمَيْسِر): قومار.
ــ (الْأَنصَاب): ئەو بەردانەی حەیوانی لەسەر سەردەبڕێ بۆ بتەکان (واتە بۆ غەیری خودا).
ــ (الْأَزْلَام): فاڵگرتنەوە بۆ دەرکەوتنی بارێکی چاک، یان خراپ، یان بۆ تاقیکردنەوەی بەخت وەك عادەت و باو بوو.