پ/ چیرۆکی ئیسلام بوونی جنۆکە (جن) لە چ سورەتێکی قورئانی پیرۆزدا باسی لێکراوە؟
و/ سورەتی (ألأَحْقَاف) و سورەتی (ألْجِن).
پ/ جوزئی (١٥) پازدەمین لە قورئانی بیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ بە ئایەتی ژمارە (١) یەکی سورەتی (ألإسْرَاء)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ١﴾ ألإسْرَاء
پ/ ئەو کەسانە کێن کە لەم سورەتە پیرۆزەدا ئاماژەیان پێکراوە؟
﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ﴿١﴾ لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ﴿٢﴾ وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٣﴾ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ ﴿٤﴾ وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٥﴾ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ ٦﴾ ألكافِرُون.
واتە: بڵێ ئەی بێ بڕواینە، من ئەو (بتانە) ناپەرستم کە ئێوە دەیپەرستن. وە ئێوەش ئەو (خوای)ـە ناپەرستن کە من دەیپەرستم. وە ئەوەی ئێوە پەرستوتانە من هیچ کات نایپەرستم. وە ئێوەش ئەو خوا پەرستییە ناکەن کە من دەیکەم. کەواتە دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم.
و/ بێ باوهڕانی قوڕهیش (الوليد بن المُغيرة ـــ العاص بن وائل ـــ والأسود بن المطلب ـــ وأميَّة بن خلف) پێشنیاریان کرد بۆ پێغهمبهر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) که هێنده دارایی بۆ کۆبکهنهوه له ههموویان دهوڵهمهندتر بێت و چهند ژنی بوێت بۆی بهێنن: بهو مهرجهی دژایهتی بتهکانیان نهکات و به خراپه ناویان نهبات.. ئینجا پێیان گوت: ئهگهر ئهوهشت لا پهسهند نیه، ئهوا تۆ ساڵێک خواکانی ئێمه بپهرستهو ئێمەش خوای تۆ دەپەرستین، ئێمه بهوه لێت ڕازی دهبین. پێغهمبهر(صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) فهرمووی چاوهڕێ دهبم بزانم لای پهروهردگارمهوه چیم بۆ دێت؟ خوای گهورهش سورهتی (الکافرون) ی بۆ نارد.
پ/ دوو سورەت پێیان دەگوترێ (ألزهراوان)، ئەو دوو سورەتە کامەیە؟
و/ سورەتی ألبَقَرَة و سورەتی آلِ عِمْرَان.
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿الرَّجْفَةُ﴾، ﴿جَاثِمِينَ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ ٧٨﴾ ألأعراف.
و/ :
﴿الرَّجْفَةُ﴾: بوومەلەرزەیەکی بە تێن.
﴿جَاثِمِينَ﴾: بەدەما کەوتن و مردن
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿الرِّجْزَ﴾، ﴿يَنكُثُونَ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الرِّجْزَ إِلَىٰ أَجَلٍ هُم بَالِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ ١٣٥﴾ ألأعرَاف.
و/
﴿الرِّجْزَ﴾: سزا.
﴿يَنكُثُونَ﴾: پەیمانیان دەشکاند.
پ/ ئەم ئایەتە پیرۆزە دەربارەی کەسێك ھاتۆتە خوارێ، ئەو کەسە کێیە؟
﴿مَن كَفَرَ بِاللَّـهِ مِن بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ وَلَـٰكِن مَّن شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِّنَ اللَّـهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ١٠٦﴾ألنَّحل.
و/ عمَّار بن ياسر ( رَضِيَ اللهُ عَنْهُ).
پ/ خوای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام هاەڵی بەرێز دەکات؟
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِم بِالْمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا بِمَا جَاءَكُم مِّنَ الْحَقِّ يُخْرِجُونَ الرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ ۙ أَن تُؤْمِنُوا بِاللَّـهِ رَبِّكُمْ إِن كُنتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَادًا فِي سَبِيلِي وَابْتِغَاءَ مَرْضَاتِي ۚ تُسِرُّونَ إِلَيْهِم بِالْمَوَدَّةِ وَأَنَا أَعْلَمُ بِمَا أَخْفَيْتُمْ وَمَا أَعْلَنتُمْ ۚ وَمَن يَفْعَلْهُ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ ١﴾ ألممتَحَنَة.
و/ حاطب بن ابي بلتعة (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ).
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿الرِّجْزَ﴾، ﴿حَرِّضِ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ ۚ . . . ٦٥﴾ألأنْفَال.
و/ هانیان بدە.
پ/ چەند سورەت بە سوجدەی (تیلاوە) کۆتاییان دێت؟
و/ (٣) سورەت (ألأعراف ـــ ألعَلَق ـــ ألنَّجْم).
پ/ کام سورەت بە سورەتی (ألمَلَائِكَة) ناسراوە؟
و/ سورەتی (فَاطِر).
پ/ کام ئایەت لە سورەتی (ألمَائِدَة) سێ جار هاتووە، وە لە هەر جارێکدا کۆتایی بە وشەیەکی جیاواز هاتووە؟
و/ ئایەتی ژمارە (٤٤، ٤٥، ٤٧)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ ٤٤﴾ ألمَائِدَة.
﴿ . . . وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ٤٥﴾ ألمَائِدَة.
﴿ . . . وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ٤٧﴾ ألمَائِدَة.
پ/ کام سورەت بە سورەتی (ألإنفكاك) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألبَيِّنَة).
پ/ کام سورەت پێی دەگوترێ (دڵی قورئان).
و/ سورەتی (یس).
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿الْأَنفَالِ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنفَالِ ۖ قُلِ الْأَنفَالُ لِلَّـهِ وَالرَّسُولِ ۖ . . . ١﴾ ألأنفال.
و/ دەستکەوتەکان.
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿الْغَاوِينَ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ ١٧٥﴾ ألأعراف.
و/ سەرلێشێواوەکان.
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿وَعَزَّرُوهُ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿ . . . فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ١٥٧﴾ ألأعرَاف.
و/ رێزو قەدریان گرت، سەریان خست و پشتیان گرت.
پ/ مەبەست لە وشەی ﴿وَالرُّوحُ﴾ چیە لەم ئایەتە پیرۆزەدا؟
﴿تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ٤﴾ ألقَدر.
و/ فریشتەی نیگا (وَحي) هێنان جبریل (عَلَيْهِ السَّلَام).
پ/ چەند جار ئەم ئایەتە ﴿وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا﴾ لە قورئان هاتووە؟
و/ (١) یەک جار، لە سورەتی (ألمزَّمِّل)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا ٤﴾ ألمزَّمِّل.
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا پیتی (م) میمی تێدا نییە؟
و/ سورەتی (ألكَوْثَرْ)..
پ/ ناوی پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) چەند جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/ (٤) چار جار.
پ/ جوزئی (٩) نۆیەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ بە ئایەتی (٨٨) هەشتاوهەشتی سورەتی (ألأعرَاف)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا مِن قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَا شُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا ۚ قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَارِهِينَ ٨٨﴾ ألأعرَاف.
پ/ کام سورەت بە سورەتی (ألعِبَادَة) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألكَافِرُون).