بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٢٤



پ/   چەند غەزا لە قورئانی پیرۆزدا بەناوی خۆیانەوە ھاتوون؟
و/   (٣) سێ غەزا (بَدر ـــ حُنَيْن ـــ ألأحزَاب).

پ/   خوادی گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژە بە کەسێك دەکات، ئەو کەسە کێیە؟
     ﴿لَّوْلَا أَن تَدَارَكَهُ نِعْمَةٌ مِّن رَّبِّهِ لَنُبِذَ بِالْعَرَاءِ وَهُوَ مَذْمُومٌ ٤٩﴾ ألقَلَم.
و/   پێغەمبەر یونس (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام هۆز دەکات؟
     ﴿وَكَانُوا يَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا آمِنِينَ ٨٢﴾}} ألحِجْر.
و/  هۆزی (ثَمود).

پ/   چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە ﴿هَلْ﴾ دەست پێدەکات؟
و/   (٢) سورەت (ألإنسَان ـــ ألغَاشِيَة).

پ/   ئەو سورەتە کامەیە کە بە ناوی دوو پێغەمبەر کۆتایی دێت؟
و/   سورەتی (ألأعْلَى).

پ/   کام سورەت بە سورەتی پێغەمبەر داود (عَلَيْهِ السَّلَام) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ص).

پ/   خودای گەورە لەو ئایەتەدا ئاماژە بە ئامۆژگاری کام پێغەمبەر دەکات بۆ گەلەکەی؟
     ﴿قَالَ يَا قَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ ۖ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّـهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ٤٦﴾ ألنَّمْل.
و/   پێغەمبەر صالح (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   کام سورەت بە سورەتی (ألمَانِعَة) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألمُلْك).

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ناوی گیانلەبەر کراون؟
و/   (٣) سورەت (ألنَّحْل ـــ ألنَّمْل ـــ ألعَنْكَبُوت).

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ﴾ چیە لەو ئایەتەدا؟
     ﴿وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنصَارِ . . . ١٠٠﴾ ألتَّوبَة
و/  
     ـــ پێشکەوتووە یەکەمەکان لە ریوایەتێکدا گوتراوە ئەو هاوەڵانەن کە بەیعەت و بەڵێنیان ـــ لە سەر مردن ــ بە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)دا لە ڕۆژی (حودەیبیە)، ئەو بەیعەتە پێی دەگوترێ (بيعة الرضوان).
     ـــ گوتراویشە، ئەو هاوەڵانەن کە لە گەڵ پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)دا نوێژیان ڕووەو هەردوو ڕووگە (قبلە) کردووە.

پ/   خوادی گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژە بە کەسێك دەکات، ئەو کەسە کێیە؟
     ﴿قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ ٤٧﴾ هُود.
و/   پێغەمبەر نوح (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿غِشَاوَةٌ﴾ چیە لەو ئایەتەدا؟
     ﴿خَتَمَ اللَّـهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ٧﴾ ألبَقَرَة.
و/   پەردەو بەربەست.

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿الْبَأْسَاءِ﴾ ﴿وَالضَّرَّاءِ﴾ ﴿وَحِينَ الْبَأْسِ﴾ چیە لەو ئایەتەدا؟
     ﴿ . . . وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ ۗ . . . ١٧٧﴾ ألبَقَرَة.
و/  
     ـــ ﴿الْبَأْسَاءِ﴾، واتە: هەژاری و نەداری و گرانی.
     ـــ ﴿وَالضَّرَّاءِ﴾، واتە: پەتاو نەخۆشی و ئێش و ژان.
     ـــ ﴿وَحِينَ الْبَأْسِ﴾، واتە: لە کاتی جەنگدا.

پ/   خوادی گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژە بە کەسێك دەکات، ئەو کەسە کێیە؟
      ﴿فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ۚ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ ٩٢﴾ يونس.
و/   فیرعەون.

پ/   خوادی گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژە بە کەسێك دەکات، ئەو کەسە کێیە؟
     ﴿ . . . فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَاللَّـهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ١٨﴾ يُوسُف.
و/   پێغەمبەر یەعقوب (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   چەند جار باسی (کەعبە) کراوە لە قورئانی پیرۆزدا؟
و/   (٢) جار
     ﴿ . . . هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ . . . ٩٥﴾ ألمَائِدَة.
   ﴿جَعَلَ اللَّـهُ الْكَعْبَةَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ . . . ٩٧﴾ ألمَائِدَة.

پ/   چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە ﴿سُبْحَانَ﴾ دەست پێدەکات؟
و/   (١) سورەت: (ألإسرَاء).

پ/   خوادی گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژە بە کەسێك دەکات، ئەو کەسە کێیە؟
     ﴿وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا ٣٣﴾ مَريَم.
و/   پێغەمبەر عیسا (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، نابێت بێباوەڕان بچنە مزگەفتی حەرام (کەعبەی پیرۆز)؟
و/   ئایەتی (٢٨) له سورەتی (ألتَّوبَة)، خودای گەورەدەفەرموێ:
     ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـٰذَا ۚ . . . ٢٨﴾ ألتَّوبَة.

پ/   ئەو ئایەتە کامەیە کە بۆ پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ھاتە خوارێ بۆ مەبەستی ئاشکراکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام؟
و/   ئایەتی (٢١٤) له سورەتی (ألشُّعَراء)، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَأَنذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ ٢١٤﴾ ألشُّعَراء.
واتە: سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه و که‌س و کاری نزیکت بێدار بکه‌وه.

پ/   کام سورەت بە سورەتی (ألتَّقْوى) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألبَقَرَة).

پ/   مەبەست لە وشەی ﴿الْوَدْقَ﴾ چیە لەو ئایەتەدا؟
     ﴿أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّـهَ يُزْجِي سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِن جِبَالٍ فِيهَا مِن بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَن يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَن مَّن يَشَاءُ ۖ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ ٤٣﴾ ألنُّور.
و/   باران

پ/   ئەم ئایەتە پیرۆزە لەبارەی کێ ھاتۆتە خوارێ؟
     ﴿مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّـهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا ٢٣﴾ ألأحزاب.
و/   ئەنەس ــ ی کوڕی نەزر (أَنَس بْن النَّضْر) رَضِيَ اللهُ عَنْهُ.