پ/ ناوی چەند دراو لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/ ناوی دوو دراو هاتووە:
 ١ ــ دينار، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مَنْ إِن تَأْمَنْهُ بِقِنطَارٍ يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ وَمِنْهُم مَّنْ إِن تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍ لَّا يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَائِمًا ۗ . . . ٧٥﴾ آلِ عِمران.
٢ ــ درهم، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍ بَخْسٍ دَرَاهِمَ مَعْدُودَةٍ وَكَانُوا فِيهِ مِنَ الزَّاهِدِينَ ٢٠﴾ يُوسُف
پ/ زۆربەی ئەو ئایەتانەی کە لە سورەتە (مەککی)یەکاندا هاتوون باس لە چی دەکات؟
و/ یەکتاپەرستی.
پ/ ﴿فَدَعَا رَبَّهُ أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانتَصِرْ ١٠﴾ ألقَمَر
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژەی بە کێ کردووە؟
و/ پێغەمبەر نُوح (عَلَيْهِ السَّلَام)
پ/ ﴿وَوَصَّىٰ بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَىٰ لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ١٣٢﴾ألبَقَرَة.
مەبەست لە ﴿بَنِيهِ﴾ چیە لەو ئایەت پیرۆزەدا؟
و/ پێغەمبەر (ئیسحاق)و (یەعقوب)ی کوڕی (عَلَيْهِما السَّلَام)
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللَّـهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّـهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ ۗ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ٢٥٨﴾ ألبَقَرَة.
ئەو کەسە کێیە کە دەمەقاڵەی لەگەڵ ئیبراهیم (عَلَيْهِ السَّلَام)دا دەکرد لەبارەی پەروەردگاریەوە؟
و/ نەمرودی کوڕی کەنعان.
* (نەمرودی کوڕی کەنعان) پادشایەکی سەردەمی پێغەمبەر ئیبراھیم (عَلَيْهِ السَّلام) بوو، بانگەشەی خودایەتی دەکرد (خوا پەنامان بدات)، دەیگوت من دەمرێنم و من دەژێنم.
پ/ جوزئی (٤) چوارەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ بە ئایەتی (٩٣) نۆهەدو سێی سورەتی (آلِ عِمْرَان)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلًّا لِّبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَىٰ نَفْسِهِ مِن قَبْلِ أَن تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ ۗ قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ٩٣﴾آلِ عِمْرَان.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَـٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ٥٧﴾ ألبَقَرَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿الْغَمَامَ﴾ و ﴿الْمَنَّ﴾ و ﴿وَالسَّلْوَىٰ﴾ چیە؟
و/
ـــ ﴿الْغَمَامَ﴾، واتە: هەوری سپی و تەنک، پەڵە هەور.
ـــ ﴿الْمَنَّ﴾، واتە: گەزۆ (ماددەیەکی شیرینە وەک هەنگوین).
ـــ ﴿وَالسَّلْوَىٰ﴾، واتە: مەلی شەلاقە (هەوێردە)، پەلەوەرێکە گۆشت خۆشە بەقەد کۆتر دەبێ و بە کوردی شەلاقەی پێدەڵین.
پ/ ﴿إِنِّي وَجَدتُّ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ ٢٣﴾ ألنَّمْل.
کێ هەواڵی ئافرەتە فەرمانڕەواکەی وڵاتی (سَبَأ)ی بۆ سلیمان (عَلَيْهِ السَّلَام) هێنا؟
و/ باڵندەی پەپوو (هودهود).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ١ مِن شَرِّ مَا خَلَقَ ٢ وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ٣ وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ٤ وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ٥﴾ ألفَلَق
تەفسیری ئەو سورەتە پیرۆزە چیە؟
و/ (ئەی موحەممەد ــ صَلّى آللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بڵێ: پەنا دەگرم بەو پەروەردگارەی کە بەرەبەیان پێش دەهێنێت * لە شەڕو خراپەی هەر چی کە دروستی کردووە (هەر شتێك خراپەی لێبووەشێتەوە) * وە لە شەڕو خراپەو زیانی تاریکی شەو کە دادێت و دەبێتە شەوەزەنگ * وە لە شەرو خراپەیو زیانی ئەو کەسانەی کە جادو دەکەن و فوو دەکەن بە گرێکاندا (چاو بەستکردنی موسلمانان و فێڵ و تەڵەکردن لێیان وە بەفێڵ و جادو نێان خەڵکی تێک دەدەن) * وە لە شەڕو خراپە و زیانی هەر حەسودێك کاتێک حەسودی و ئیریی دەباو (هەمیشەش هەر خەریکی زین گەیاندنە بە موسلمانان).
پ/ کام سورەت بە سورەتی (ألمُنْجِية) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألمُلْك).
پ/ ﴿قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّـهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ٨٦﴾ >يُوسُف
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر یەعقوب (عَلَيْهِ السَّلَام).
پ/ ﴿قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَـٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّـهِ يَجْحَدُونَ ٣٣﴾ ألأنعَام.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی کێ دابەزاندووە؟
و/ ئەبو جەهل.
پ/ ﴿ . . . إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ الْقُدُسِ تُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا ۖ . . . ١١٠﴾ ألمَائِدَة.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر عیسا (عَلَيْهِ السَّلَام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿الْقَارِعَةُ ١ مَا الْقَارِعَةُ ٢ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ ٣﴾ ألقَارِعَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی {لْقَارِعَةُ} چیە؟
و/ (یەکێکە لە ناوەکانی ڕۆژی قیامەت) واتە: ئەو گرمەیەی دڵان دەلەرزێنێت.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَوْ كَصَيِّبٍ مِّنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِم مِّنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ ۚ وَاللَّـهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِينَ ١٩﴾ ألبقَرَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿كَصَيِّبٍ﴾ ــ صَيِّبٍ ــ چیە؟
و/ بارانێکی بە لێزمە یان بە خوڕ
پ/ ناوی پێغەمبەر (أليَسَع ــ عَلَيْهِ السَّلَام) لە چەند سورەت دا هاتووە؟
و/ (٢) سورەت (ألأنعَام ـــ ص).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا ژمارەی ئایەتەکانی چەند سورەت (٣٠) سی ئایەتە؟
و/ (٣) سورەت (ألفَجر ـــ ألْمُلْك ـــ ألسَّجدَة).
پ/ ﴿إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّـهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّـهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ۚ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ۚ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ٣٦﴾ ألتَّوبة.
﴿مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ﴾، واتە: چوار مانگ ڕێزی تایبەتییان هەیەو جەنگ تێیدا نابێ بەرپابکرێت، ئەو چوار مانگە کامانەن؟
و/ ئەوانەی خوارەوەن:
(ذو القِعدَة ـــ ذو الحِجّة ـــ مُحَرَّم ـــ رَجَب).
پ/ کام سورەت بە سورەتی (ألعقود)، ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألمَائدة).
پ/ ﴿نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَـٰذَا الْقُرْآنَ . . . ٣﴾ يُوسُف.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە چیروکی کام پێغەمبەر دەکات؟
و/ پێغەمبەر یوسف (عَلَيْهِ السَّلَام).
پ/ سورەتی (ألأحزَاب) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٩٠) نۆهەتەمین سورەتەو لە دوای سورەتی (آلِ عِمرَان) دابەزیوە.
پ/ جوزئی (٢٣) بیست و سێیەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ بە ئایەتی (٢٨)ی سورەتی (یس)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ٢٨﴾ يس.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَثَمُودُ وَقَوْمُ لُوطٍ وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ ۚ أُولَـٰئِكَ الْأَحْزَابُ ١٣﴾ ص.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْأَيْكَةِ﴾ چیە، وە ﴿أَصْحَابُ الْأَيْكَةِ﴾ گەلی کام پێغەمبەر بوون؟
و/
ـــ ﴿الْأَيْكَةِ﴾، واتە: باخچەی چڕوپڕ.
ـــ ﴿وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ﴾، گەلی پێغەمبەر شوعەیب (عَلَيْهِ السَّلَام) بوون.