پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ ٤ الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ٥﴾ ألمَاعُون.
مەبەست لەو دوو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ ئینجا سزای سەخت بۆ نوێژخوێنەکان، ئەوانەی لە نوێژەکانیاندا غافڵ و بێئاگان (واتە: بەدڵ نوێژەکانیان ناکەن و لە ماناو مەبەستەکەی بیر ناکەنەوە، ناشزانن فەلسەفەی نوێژکردن چیە).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ ٣﴾ ألبُرُوج.
مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/
ـــ ﴿وَشَاهِدٍ﴾، واتە: ڕۆژی هەینی.
ـــ ﴿وَمَشْهُودٍ﴾، واتە: ڕۆژی عەرەفە.
پ/ ﴿وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ٢٢﴾ يُوسُف.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر يُوسُف (عَلَيْهِ السَّلام).
پ/ ناوی چەند سورەت بە پیتی (کاف) دەست پێدەکات؟
و/ (٣) سورەت (ألكَهْف ــ ألكَوْثَر ـــ ألكَافِرُون).
پ/ یەکەمین ئایەت کە لە سورەتی (آلِ عِمران) دابەزیوە کام ئایەتە؟
و/ ئایەتی ژمارە (١٣٨)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿هَـٰذَا بَيَانٌ لِّلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ ١٣٨﴾ آلِ عِمران.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنفُوشِ ٥﴾ ألقَارِعَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿كَالْعِهْنِ الْمَنفُوشِ﴾ چیە؟
و/ وەك خوری شیکراوە.
پ/ بە کام سورەت دەگوترێ دایکی قورئان؟
و/ سورەتی (ألفَاتِحة).
پ/ ﴿ . . . أَكْرِمِي مَثْوَاهُ عَسَىٰ أَن يَنفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا ۚ . . . ٢١﴾ يُوسُف.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر یوسف (عَلَيْهِ السَّلام).
پ/ چەند سورەت بە ﴿يُسَبِّحُ لِلَّـهِ﴾ دەست پێدەکات؟
و/ (٢) سورەت (ألجُمُعَة ـــ ألتَغَابُن).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا ١٠﴾ ألإنسَان.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿قَمْطَرِيرًا﴾ چیە؟
و/ سەخت و قورس.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند چار ئاماژە بە وشەی ﴿قَمْطَرِيرًا﴾ کراوە؟
و/ (١) جار.
پ/ ﴿رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ ٤١﴾ إبراهِيم.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر ئیبراهیم (عَلَيْهِ السَّلام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ۘ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَىٰ شَيْءٍ نُّكُرٍ ٦﴾ ألقَمَر.
تەفسیری ئەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ واتە: ئینجا تۆ (ئەی موحەممەد ــ صَلّى آللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پشتیان لێهەڵ بکە. (چاوەروانی) ئەو ڕۆژە بکە کە جاڕدەرێک (واتە: ئیسرافیل <عَلَيْهِ السَّلام) بانگی خەڵکی دەکات. بۆ شتیکی زۆر ناخۆش (کە ڕۆژی حەشرە).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ . . . ٣٨﴾ ألتَّوبَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿انفِرُوا﴾ چیە؟
و/ خێراکەن دەرچن بۆ غەزا.
پ/ یەکەم قسە کە پێغەمبەر عیسا (عَلَيْهِ السَّلام) فەرمووی وەک لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە چیبوو؟
و/ ﴿إِنِّي عَبْدُ اللَّـهِ﴾ ، واتە: من بەندەی خودام. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّـهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ٣٠﴾ مَريَم.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّـهِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَىٰ ظُهُورِهِمْ ۚ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ ٣١﴾ ألأنعَام.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿فَرَّطْنَا﴾ چیە؟
و/ کەمتەرخەمیمان کرد و ئەنجاممان نەدا.
(فَرَّطَ) واتە: کەمتەرخەمی کرد لەگەڵ بوونی هێز و توانای تەواو بۆ تەواو ئەنجامدانی کارێك.
پ/ لە قورئانی پیرۆز چەند جار ﴿رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ﴾ کە ئاماژەیە بۆ ناوی خوای گەورە هاتووە؟
و/
ـــ ﴿رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ﴾، بە بۆر واتە (ضمە): ٨ هەشت جار هاتووە.
ـــ ﴿رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ﴾، بە ژێر واتە (کسرە): ٣ سێ جار هاتووە.
پ/ ﴿وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ الْعِقَابِ ۖ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ١٦٧﴾ ألأعراف.
ئەو فەرموودەی خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا لە گەڵ کێیە؟
و/ نەوەی ئیسرائیل (بنو إسرائيل)، واتە جولەکە.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ناوی جەنگەکانەوە ناونراون؟
و/ (١) يەك سورەت (ألأحزَاب).
پ/ لە چەند سورەتی قورئانی پیرۆزدا ناوی خاتوو (مَرْيَم) دایکی پێغەمبەر عیسا (عَلَيْهِ السَّلام) هاتووە؟
و/ (١٢) سورەت.
پ/ ﴿ . . . قَالَ يَا قَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا ۚ أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ الْعَهْدُ . . . ٨٦﴾ طه.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام پێغەمبەر دەکات کە ئەم قسەیەی بە گەلەکەی فەرمووە؟
و/ پێغەمبەر موسا (عَلَيْهِ السَّلام).
پ/ ﴿ . . . قَالُوا إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ ١١٣﴾ ألأعراف.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لەسەر زاری کێ گوتراوە؟
و/ جادووکەرەکانی فیرعەون.
پ/ جوزئی بیستەمین (٢٠) لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ بە ئایەتی ژمارە (٥٦) پەنجاو شەشی سورەتی (ألنَّمل). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ ٥٦﴾ ألنَّمل.