پ/ جوزئی (٢٠) بيستەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ بە ئایەتی ژمارە (٥٦) پەنجاو شەشی سورەتی (ألنَّمْل) دست پێدەکات، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ ٥٦﴾ ألنَّمْل.
پ/ ﴿ قَالَ هُمْ أُولَاءِ عَلَىٰ أَثَرِي وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ ٨٤﴾ طه.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام پێغەمبەر دەکات کە ئەو قسەیەی فەرمووە؟
و/ پێغەمبەر موسا (عَلَيهِ السَّلام).
پ/ ﴿وَطَلْحٍ مَّنضُودٍ ٢٩﴾ ألواقِعَة.
واتای ئەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ وشەی (طَلْح) کە زانایان و ڕاڤەکەرانی قورئان کۆکن کە بە واتای (مۆز) دێت، خودای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَطَلْحٍ مَّنضُودٍ﴾، واتە: لە بن سێبەرى دارى مۆزى بەر بەسەر یەککەوتوودان، لەبەر زۆرى مۆزەکەى قەدى لاسکەکەى دیار نیە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿مَن يُضْلِلِ اللَّـهُ فَلَا هَادِيَ لَهُ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ١٨٦﴾ ألأعرَاف.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿يَعْمَهُونَ﴾ چیە؟
و/ لە گومڕایی و یاخی بوونی خۆیاندا گێژ بخۆن.
پ/ لە سورەتی (ألمَائِدة) چەند جار ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا﴾ دووبارە بوویتەوە؟
و/ (١٦) جار.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ اللَّيْلِ وَاتَّبِعْ أَدْبَارَهُمْ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ وَامْضُوا حَيْثُ تُؤْمَرُونَ ٦٥﴾ ألحِجْر.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام پێغەمبەر دەکات؟
و/ پێغەمبەر لوط (عَلَيهِ السَّلام).
پ/ سورەتی (ألعَلَق) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (١) یەکەمین سورەتە و پێش هەموو سورەتەکان دابەزیوە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿سَنَسِمُهُ عَلَى الْخُرْطُومِ ١٦﴾ ألقَلَم.
واتە: بە ئەئکید بەم نزیکانە لووتی نیشان دەکەین و پۆزەی دەشکێنین.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کام کافر دابەزیوە؟
و/ وەلیدی کوڕی موغیرە.
پ/ ﴿يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا ٢٨﴾ مَريَم.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام ئافرەت دەکات؟
و/ خاتوو (مَريَم) دایکی پێغەمبەر عیسا (عَلَيهِ السَّلام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ﴿٧﴾ وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ٨﴾ ألزَّلْزَلَة.
ئەو دوو ئایەتە پیرۆزە واتایان چیە؟
و/ واتە: ئینجا هەر کەسێك بە ئەندازەی هەرە وردیلەیەك چاکەی ئەنجام دابێت، پاداشتەکەی دەبینێتەوە، وە هەر کەسێك بە ئەندازەی هەرە وردیلەیەک خراپەی کردبێ تۆڵەکەی دەبینێتەوە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَـٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ١٦٥﴾ آلِ عِمرَان.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە چ کاتێکدا دابەزیوە؟
و/ لە کاتی غەزای (ئوحود).
پ/ لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا ئاماژە بە وشەی ﴿غُرَابًا﴾ کراوە؟
و/ لە سورەتی (ألمَائِدَة)، خودای گەورە دەفەرموی:
﴿فَبَعَثَ اللَّـهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ . . . ٣١﴾ ألمَائِدَة.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَىٰ ٥﴾ ألنَّجم.
واتای ئەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ خاوەن هێزو بە زەبر (جبریل ــ عَلَيهِ السَّلام)، قورئانی فێری (پێغەمبەر ــ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) کردووە.
پ/ ئەو درەختە چیبوو کە خاتوو (مَريَم) دایکی پێغەمبەر عیسا (عَلَيهِ السَّلام) لە ژێریدا دانیشت، پێش لە دایکبوونی پێغەمبەر عیسا (عَلَيهِ السَّلام) وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە؟
و/ داری خورما. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَـٰذَا وَكُنتُ نَسْيًا مَّنسِيًّا ٢٣﴾ مَريَم.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّـهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّـهَ مَعَنَا ۖ . . . ٤٠﴾ ألتَّوبَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿ثَانِيَ اثْنَيْنِ﴾ کێن؟
و/ پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و ئیمامی ئەبو بەکر ــ ی صدیق (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ).
پ/ خودای گەورە لە چەند ئایەتی قورئاندا باسی غەزای (ئوحود)ی کردووە؟
و/ (٦٠) ئایەت.
پ/ خوێندنی کام سورەت لە پێش خەوتندا ڕزگارت دەکا لە هاوبەش دانان بۆ خودای گەورە .
و/ سورەتی (ألكَافِرُون).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ ٥﴾ ألتّين.
واتای ئەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ (پاشان کە باوەڕی نەهێنا) گێڕامانەوە بۆ نزمترین پلەی ئاژەلانی لە خواری خوارەوەن لە پلەو نرخدا، واتە: لە بەر ئەوە کە سوپاسی خودای نەکرد و یاخیبوو، بەوە خۆی بردە ڕیزی ئەوانەوە بە سروشت ژیر نین، دەرەنجامیش چووە دۆزەخەوە.
پ/ ئەو بتانە ناویان چی بوو کە قەومی نوح (عَلَيهِ السَّلام) دەیانپەرست، وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە؟
و/ ناوی بتەکان: (وَدّ ـــ سُوَاع ـــ يَغُوث ـــ يَعُوق ـــ نَسْر). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَقَالُوا لَا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلَا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلَا سُوَاعًا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا ٢٣﴾ نُوح.
پ/ کام ئایەت بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە پێغەمبەران لە ڕۆژی دواییدا پرسیاریان لێ دەکرێت؟
و/ ئایەتی ژمارە (٦) شەشی سورەتی (ألأَعرَاف). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمُرْسَلِينَ ٦﴾ ألأَعرَاف.
پ/ ئایەتی ﴿لَا إِلَـٰهَ إِلَّا اللَّـهُ﴾ چەند جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/ (٢) دوو جار: لە سورەتی (ألصَّافَّات) ئایەتی (٣٥) و لە سورەتی (مُحَمَّد) ئایەتی (١٩).
پ/ ﴿قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَـٰذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِن كَانُوا يَنطِقُونَ ٦٣﴾ ألأنبياء.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر ئیبراهیم (عَلَيهِ السَّلام).
پ/ ﴿قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّي عُذْرًا ٧٦﴾ ألكَهف.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر موسا (عَلَيهِ السَّلام).