بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٢٨


پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ ۚ . . . ١٤٠﴾ آلِ عِمران.
واتای ئەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/   ئەگەر ئێوە (لە جەنگی ئوحود)دا زام و برینتان توش بووە، ئەوە بێگومان ئەو هۆزە (لە جەنگی بەدر)دا زام و برینیان توش بووە، بە وێنەی زامی ئێوە.

پ/   ژمارەی پیتەکانی تێهەڵکێشان (إدغام) لە کاتی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز چەندن و کامانەن؟
و/   (٦) شەش پیت (ي ـــ رـــ م ـــ ل ـــ و ـــ ن).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَمَا هَـٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ ۚ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ٦٤﴾ ألعَنْكَبُوت.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا وشەی ﴿الْحَيَوَانُ﴾ چیە؟
و/   ژیانێکی ڕاستەقینەو بەردەوام (شایستەی ئەوەیە کە ئادەمیزاد هەوڵ و کۆششی بۆ بدات).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿لَوْ كَانَ عَرَضًا قَرِيبًا وَسَفَرًا قَاصِدًا لَّاتَّبَعُوكَ وَلَـٰكِن بَعُدَتْ عَلَيْهِمُ الشُّقَّةُ ۚ . . . ٤٢﴾ ألتَّوبَة.
ئەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بە غەزایەک دەکات، ئەو غەزایە کامەیە؟
و/   غەزای (تَبُوك).

پ/   کام سورەت لە قورئامی پیرۆزدا لە سەر (أبولَهَب)ی مامی پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دابەزیوە؟
و/   سورەتی (ألمَسَد).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ ائْذَن لِّي وَلَا تَفْتِنِّي ۚ أَلَا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا ۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ ٤٩﴾ ألتَّوبة.
واتای ئەو ئایەتە پیرۆزە چیەو مەبەستی کێ‌یە؟
و/   واتە: لە نێو دوو ڕووەکاندا کەسی وایان هەیە بە (پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دەڵێت: مۆڵەتم با بۆخۆم دانیشم و (با نەیەم بۆ جیهاد)، نەوەك تووشی ناڕەحەتی و گوناه ببم! ئاگاداربن (لە ئێستەوە) کەوتوونەتە ناو گوناه و خراپەوە، چونکە هەر بەو قسەیە ئانجامی دووڕوویی و ناپاکیان ئاشکرابوو و (دەرکەوت کە مەبەست لەو گوتەیە خۆدزینەوەیە لە پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)و، بێگومان دۆزەخ دەوری بێباوەڕەکانی داوەو، قەت ڕزگاریان نابێ لێێ.
مەبەستی ئەو ئایەتە پیرۆزە (جەدد ــ ی کوڕی قەیس ـــ ی) دووڕووە: وەک (جلال الدين السيوطي) دەڵێ: ئەو کاتە هاتە خوارێ کە (ألجدّ بن قيس) بە مەبەستی خۆدزینەوە (لە غەزای تەبوک) گوتی: من لە بەردەم جوانیی و شۆخ و شەنگی کچە ڕوومیەکاندا توانای خۆگرتنم نییەو دەترسم تووشی گوناه ببم، دەسا بەڵکو ئیزنم بدەیت نەیەم بۆ غەزاکە.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِذْ أَنتُم بِالْعُدْوَةِ الدُّنْيَا وَهُم بِالْعُدْوَةِ الْقُصْوَىٰ وَالرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ . . . ٤٢﴾ ألأنفَال.
ئەو ئایەتە پیرۆزە مەبەستی کام غەزایە؟
و/   غەزای (بَدر).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّي آيَةً ۖ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًا ۗ وَاذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًا وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ ٤١﴾ آلِ عِمران.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر زَكَرِيَّا (عَلَيهِ السَّلام).

پ/   لە یەك ئایەتی قورئانی پیرۆزدا سێ جار ناوی (فیرعەون) دووبارە بویتەوە، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/   ئایەتی (٩٧)ى سورەتی (هُود). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَاتَّبَعُوا أَمْرَ فِرْعَوْنَ ۖ وَمَا أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ ٩٧﴾ هُود.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْيِي هَـٰذِهِ اللَّـهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ . . . ٢٥٩﴾ ألبقرة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿قَرْيَةٍ﴾ چ شوێنێکە؟
و/   شاری بیت المقدس (قدس).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّـهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُوا ۖ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ ۚ وَاسْأَلُوا اللَّـهَ مِن فَضْلِهِ ۗ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ٣٢﴾ ألبقرة.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی کێ دابەزاندووە و هۆکاری دابەزینی چیە؟
و/   خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی دایکی ئیمانداران ئوم سەلەمە (رَضِيَ اللهُ عَنْها) دابەزاندووەو، هۆکاری دابەزاندنی ئەوەیە: ئیمامی (ئەحمەد) لە (موجاهیدە)وە دەگێڕێتەوە کە (ئوم سەلەمە ــ رَضِيَ اللهُ عَنْها) گوتی ئەی پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پیاوان دەچنە گۆڕەپانی جیهادەوە ژنان ناچن، لە میراتیشدا دوو ئەوەندەی ژنان دەبەن. ئینجا خودای گەورە ئاو ئایەتە پیرۆزەی دابەزاند.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ١﴾ ألمُدَّثِّر.
خوادی گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَالْفَجْرِ ١ وَلَيَالٍ عَشْرٍ ٢﴾ ألفَجر.
ئەو (١٠) دە شەوە ﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍ﴾ کە خودای گەورە سوێندی پێخواردوون کامانەن؟
و/   دە شەوی سەرەتای مانگی (ذي الحِجَّة).

پ/   چەند ئایەت لە سورەتی (ألشُّعَرَاء) بە ﴿قَالَ﴾ دەست پێدەکات؟
و/   (٢٥) ئایەت وە (٩) ئایەتیان لە دوای یەکترە.

پ/   چەند ئایەت لە سورەتی (الُّرُوم) بە ﴿وَمِنْ آيَاتِهِ﴾ دەست پێدەکات؟
و/   (٧) حەفت ئایەت.

پ/   کام ئایەت بەلگەیە لەسەر ئەوەی کە خێزانەکانی پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) دایکی ئیماندارانن؟
و/   ئایەتی ژمارە (٦) شەشى سورەتی (ألأحزاب). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ۗ . . . ٦﴾ ألأحزَاب.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ ٦﴾ ألحَاقَّة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿بِرِيحٍ صَرْصَرٍ﴾ چیە؟
و/   ڕەشەبایەکی ساردی بە هێزی وێرانکەر.

پ/   چەند جار ئەم دوو وشەیە ﴿فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ﴾ بە یەکەوە لە قورئاندا هاتوون؟
و/   (١) جار لە ئایەتی ژمارە (٢٦)ى سورەتی (ألمُطفِّفِين).

پ/   چەند جار ئەم دوو وشەیە ﴿إِلَـٰهِ النَّاسِ﴾ بە یەکەوە لە قورئاندا هاتوون؟
و/   (١) جار لە ئایەتی ژمارە (٣)ى سورەتی (ألنَّاس).

پ/   خوادی گەورە لە سورەتی (ألإسْرَاء)دا باس لە بەندەیەکی سوپاسگوزار دەکات ئەو بەندەیە کێ‌یە؟
و/   پێغەمبەر نوح(عَلَيهِ السَّلام). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ۚ إِنَّهُ كَانَ عَبْدًا شَكُورًا ٣﴾ ألإسْرَاء.

پ/   ئەو فریشتانەی کە عەرشی خودای گەورە یان هەڵگرتووە و لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەیان پێکراوە چەندن؟
و/   (٨) هەشت فریشتەن. خودای گەورە دەفەرموی:
     ﴿وَالْمَلَكُ عَلَىٰ أَرْجَائِهَا ۚ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَانِيَةٌ ١٧﴾ ألحَاقَّة.

پ/   چەند ئایەت لە سورەتی (ألمَائِدة) بە ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا﴾ دەست پێدەکات؟
و/   (١٦) ئایەت.

پ/   کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا تێیدا ئاماژە بە ژمارە (٨) هەشت کراوە؟
و/   ئایەتی (١٤٣)ی سورەتی (ألأنعَام). خودای گەورە دەفەرموی:
     ﴿ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ۖ مِّنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ ۗ . . . ١٤٣﴾ ألأنعَام.