بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٣٠


پ/   خودای گەورە لە غەزای (بَدر)دا چەند فریشتەی بۆ پشتیوانی موسڵمانەکان نارد؟
و/   (١٠٠٠) هەزار فریشتە. خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّي مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ الْمَلَائِكَةِ مُرْدِفِينَ ٩﴾ ألأنفَال.

پ/   ئەو دوو پێغەمبەرە کامانەن کە ناویان کۆتایی بە سورەتی (ألأعلى) دێنێت؟
و/   إبراهِيم و موسى (عَلَيْهِما السَّلَام).

پ/   مافی خودای گەورە لە سەر بەندەکانی چیە؟
و/   مافی خودای گەورە ئەوەیە لە سەرمان کە بەتەنها بیپەرستین وە هیچ هاوبەش و هاوەڵی بۆ دانەنێین لەهەموو جۆرەکانی پەرستن نە بە دڵ وە نەبە زمان وە نەبە کردەوە. خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ٥٦﴾ ألذَّاريات.
    واتە: وە من جنۆکە و ئادەمیزادم تەنها بۆ ئەوە دروستکردووە کە بەندایەتی من بکەن. (واتە دروست کردنی جن ومرۆڤ تەنها بۆ پەرستنی خودایە بۆ هیچ شتێکی دی نیە).

پ/   کام پیت کەمترین جار لە قورئانی پیرۆزدا دووبارە بوویتەوە؟
و/   پیتی (ظاء).

پ/   ئەو ئایەتەی کە پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لە سەر کێوی (صفا و مروة)دا خوێندی کام ئایەت بوو؟
و/   ئایەتی ژمارە (١٥٨)ی سورەتی (ألبَقَرَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَائِرِ اللَّـهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا ۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّـهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ ١٥٨﴾ ألبَقَرَة.

پ/   ژمارەی سورەتەکانی (جزء عمَّ) لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەتە؟
و/   (٣٧) سی و حەفت سورەتە.

پ/   چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا پیتی کاف (ك)ی تێدا نی‌یە و کامانەن؟
و/   (٣) سورەت (ألعَصر ـــ قُرَيْش ـــ ألفَلَق).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ . . . يَا قَوْمِ إِنَّكُمْ ظَلَمْتُمْ أَنفُسَكُم بِاتِّخَاذِكُمُ الْعِجْلَ فَتُوبُوا إِلَىٰ بَارِئِكُمْ فَاقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ عِندَ بَارِئِكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۚ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ٥٤﴾ ألبَقَرَة.
ئەو پێغەمبەرە کامایە کە بەو شێوەیە ئامۆژگاری گەلەکەی کردووە؟
و/   پێغەمبەر موسی (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ . . . إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ ٨٩﴾ ألبَقَرَة.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر زکریا (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   کام ئایەت ئاماژەیە بە بەرزبوونەوەی پێغەمبەر عیسی (عَلَيْهِ السَّلَام)؟
و/   ئایەتی ژمارە (٥٥)ی سورەتی (آلِ عِمرَان). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِذْ قَالَ اللَّـهُ يَا عِيسَىٰ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ۖ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ٥٥﴾ آلِ عِمرَان.

پ/   کام سورەتی قورئانی پیرۆز بووە هۆی گریانی مەلیکی حەبەشە (نەجاشی)؟
و/  سورەتی (مَريَم).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّـهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا ٣٦﴾ ألأحزاب.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   لە بارەی زەینەبی کچی جەحش (رَضِيَ اللهُ عَنْها) خێزانی پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)، دابەزیوە.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ إِنَّ اللَّـهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تَذْبَحُوا بَقَرَةً ۖ قَالُوا أَتَتَّخِذُنَا هُزُوًا ۖ قَالَ أَعُوذُ بِاللَّـهِ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ٦٧﴾ ألبَقَرَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا کام پێغەمبەر ئامۆژگاری گەلەکەی دەکات بە جێ بەجێ کردنی فەرمانی خودای گەورە .
و/   پێغەمبەر موسی (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   لە چەند سورەتی قورئانی پیرۆزدا ناوی خاتوو (مَريَم) دایکی پێغەمبەر عیسی (عَلَيْهِ السَّلَام) هاتووە؟
و/   (١١) سورەت.

پ/   ئەو پێغەمبەرە کامەیە کەوا خودای گەورە نیگای بۆ دایکی ناردوو وەك لە قورئانی پیرۆدا هاتووە؟
و/   پێغەمبەر موسی (عَلَيْهِ السَّلَام)، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ أُمِّ مُوسَىٰ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي ۖ إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ ٧﴾ ألقَصَص.

پ/   دوو سورەت لە قورئانی پیرۆزدا ئایەتی یەکەم و دووەمیان وەک یەکە، ئەو دوو سورەتە کامانەن؟
و/   (ألشُّعَراء ــــ ألقَصَص) ، خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿طسم ﴿١﴾ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ ٢﴾ ألشُّعَراء.
     ﴿طسم ﴿١﴾ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ ٢﴾ ألقَصَص.

پ/   ﴿فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ ١٩﴾ ألنَّمل.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر سلیمان (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿قَالَ الْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَـٰذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ ١٠٩﴾ ألأعرَاف.
لەو ئایەتە پیرۆزە مەبەست لە وشەی ﴿الْمَلَأُ﴾ چیە؟
و/   پیاو ماقووڵانی گەلی فیرعەون.

پ/   ﴿ . . . يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ ٤٢﴾ هُود.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا پێغەمبەرێك بانگی کوڕەکەی خۆی دەکات، ئەو پێغەمبەرە کێ‌یە؟
و/   پێغەمبەر نُوح (عَلَيْهِ السَّلَام).

پ/   سورەتی (ألإسْرَاء) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕێزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/   (٥٠) پەنجایەمین سورەتە و لە دوای سورەتی (ألقَصَص) دابەزیوە.

پ/   کام سورەت بە سورەتی (المضاجع) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألسَّجْدة).

پ/   خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا خێرو شەڕی لە یەك ئایەتدا کۆکردۆتەوە، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/   ئایەتی ژماره (٩٠)ى سورەتي ألنَّحل. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ اللَّـهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ٩٠﴾ ألنَّحل.
واتە بێگومان خوا فەرمان بە دادگەریی و چاکە کردن لە گەڵ تەواوی دروستکراوەکانی دەدا، (تەنانەتی لە کاتی تۆڵە سەندنیشدا، بۆیە لە کۆتایی ئەم سورەتەشدا دەفەرموێ:
     ﴿وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِ ۖ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِّلصَّابِرِينَ ١٢٦﴾ ). وە فەرمان بە صيلەی ڕەحم، وە لە هەموو کارێکی دزێوو خراپەو ستەم و لە سنوور دەرچوون ڕێ دەگرێ، خوا بەو شیوەیە ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی بیر بکەنەوەو پەند وەربگرن. (حاکیم) لەعبدالله ـــ ى کوڕی مەسعودەوە (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) دەگێڕێتەوەو دەڵێ: ئەو ئایەتە پتر لە ئایەتەکانی دی هەموو خێرو بێرێکی لە ئامێز کرتووە، هەر وەکوو گشت خراپەیەکی لەخۆ گرتووە بۆ خۆلادان لێی.

پ/  
     ﴿قَالَ كَلَّا ۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ ٦٢﴾ ألشُّعَرَاء.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر موسی (عَلَيْهِ السَّلَام).