پ/ کێ بوون ئەوانەی گوتیان کە خودای گەورە دەستکورت و هەژارە، ئێمە دەوڵەمەندین؟
و/ جوولەکەکان بوون .. سورەتی (آلِ عمران)، ئایەتی (١٨١).
پ/ ئەبو بەکری صديق (خودا لێ‌ی ڕازی بێ) چ ئایەتێکی بۆ صەحابەکان (خودا لێ‌یان ڕازی بێ) خوێندەوە لە دوای مردنی پێغەمبەری خودا (صَلّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّم)، صەحابەکانیش بەوە دڵنیابوون لە وەفاتی پێغەمبەری خودا (صَلّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّم)؟
و/ ئەم ئایەتە: ﴿وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللَّـهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللَّـهُ الشَّاكِرِينَ ١٤٤﴾ آلِ عِمران .
واتە: محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه.
پ/ ئەو دوو ئافرەتە کێن کە خودای گەورە کردیانێتیە نموونە بۆ باوەڕداران؟
و/ ئاسيەی کچی موزاحیم (هاوسەری فیرعەون) و مەریەمی کچی عیمران (دایکی پێغەمبەر عیسا ــ عَلَيْهِ السَّلَام).
پ/ ئەو کێوە کامە بوو کە خودای گەورە بڵندی کردوو پاشان گەڕاندی‌یەوە جێ‌ی خۆی؟
و/ کێوی (ألطور) بوو:
﴿وَإِذْ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ وَظَنُّوا أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُم بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ١٧١﴾ ألأعراف .
واتە: یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی (طور)مان له جێ‌ی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێ‌نیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.
پ/ ئەو پیاوە کێ بوو کە خودای گەورە سەد (١٠٠) ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کردەوە؟
و/ ئەو پیاوە (عوزەیر) بوو:
﴿أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْيِي هَـٰذِهِ اللَّـهُ بَعْدَ مَوْتِهَا فَأَمَاتَهُ اللَّـهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ . . . . ٢٥٩﴾ ألبقرة.
واتە: یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه . . . تا کۆتایی ئایەتەکە.
پ/ لەچ سورەتێکدا زۆر بە گرنگی باسی مافی دایك و باوك کراوە؟
و/ لە سورەتی (ألإسراء):
﴿وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ٢٣ وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا ٢٤﴾.
واتە: په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت، باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کرد‌و و منیان په‌روه‌رده کردووه به منداڵی.
پ/ کێ بوو نازناوی پارێزەری قورئانی لێ‌نرا لە خێزانەکانی پێغەمبەری خودا (صَلّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّم)؟
و/ حەفصەی کچی ئیمامی عومەر (خودا لێ‌یان ڕازی بێت).
پ/ ئەو پێغەمبەرە کێ بوو کە هەر بە منداڵی قسەی کرد؟
و/ عیسا (عَلَيْهِ السَّلَام) بوو.
پ/ ئەو دوو مرۆڤە کێن، کە ناو دوو سورەتیان لێ نراوە پێغەمبەریش نین؟
و/ مەریەم و لوقمان.
پ/ بۆچی ئیبلیس سوجدەی بۆ ئادەم (عَلَيْهِ السَّلَام) نەبرد و لەبەر ئەم کارەی چ سزایەکی درا؟
و/ بەهۆی خۆبەگەورە زانینی و ای دەزانی کە ئەو لە ئادەم چاکترە، سزاکەشی ئەوە بوو خودای گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دەریکرد.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿وَالصَّافَّاتِ صَفًّا ١﴾ ألصَّافَّات .
مەبەست لەو ئایەتە کێ‌یە؟
و/ مەبەست لەو ئایەتە (مەلائیکەتەکانن).
پ/ (ألبَلَد الأمين) واتە: ئەم شارە هێمن و ئاسوودەیە، کوێ‌یە؟
خودای گەورە فەرموویە: ﴿وَهَـٰذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ ٣﴾ ألتِّين .
و/ شاری مەککەیە.
پ/ مەبەست لە کاروانی زستانەو کاروانی هاوینە چیە لەم ئایەتەدا؟
خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ ٢﴾ قُرَيش .
و/ لە زستان دا بۆ (أليَمَن) و لە هاوین دا بۆ (ألشَّام).
پ/ یەکەمین ئایەت کە مۆڵەتی (جیهاد)کردنی دا کام ئەیەتە بوو؟
و/ ئایەتی (٣٩) سورەتی (ألحجّ).
پ/ ناوی ئەو چیایە چێ‌یە کە کەشتی‌یەکەی (نوح)ی لەسەر نیشتەوە؟
و/ ناوی ئەو چیایە: (ألجودي)یە.
پ/ ئەو سورەتە کامەیە ئەو کەسەی هەموو ئێوارەیەك بیخوێنێ لە ئەشکەنجەی قەبر ڕزگاری دەبێت‌و، یەکێك لە ناوەکانیشی (ڕزگار کەر)ە؟
و/ سورەتی: ألمُلْك.
پ/ (ناسخ) چیە لە ئایەتەکانی قورئاندا؟
و/ ئەو ئایەتەیە کە حوکمی ئایەتێکی پێش خۆی لابردووە.
پ/ (منسوخ) چیە لە ئایەتەکانی قورئاندا؟
و/ ئەو ئایەتەیە کە حوکمەکەی لابراوە.
پ/ (محکمات و متشابهات) لە قورئاندا چیە؟
و/ ـــ (محکمات) ئەو ئایەتانەن کە مانایەکی ڕوون و ئاشکرا دەبەخشێ، وەکو:
﴿وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ . . . ٤٣﴾ ألبقرة.
ــ (متشابهات) ئەو ئایەتانەن کە چەند مانایەك هەڵدەگرێ، واتە یەك مانای تەواو نابەخشێ، وەکو:
﴿وَجَاءَ رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا ٢٢﴾ ألفَجر.
﴿ . . . ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ . . . ٢٢٨﴾ ألبقرة.
﴿ . . . أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ . . . ٤٣﴾ ألنِّساء.
پ/ وشەی ئیسرائیل لە قورئاندا چیە؟
و/ پێغەمبەر یەعقوب (علیە السلام).
پ/ (بنی ئیسرائیل) کێ‌یە لە قورئاندا؟
و/ کوڕەکانی پێغەمبەر یەعقوب (عَلَيْهِ السَّلَام)ن، که‌ژماره‌یان (١٢) دانه بوو یه‌کێکیان پێغه‌مبه‌ر یوسف (عَلَيْهِ السَّلَام) بوو، ئه‌وانی دی هیچیان پێغه‌مبه‌ر نه‌بوون، به‌ڵام له‌نه‌وه‌کانی دوای خۆیان پێغه‌مبه‌رایه‌تی دروست بوو وه‌پێشیان دەگوترێ (کوڕه‌کانی یعقوب) .
پ/ باسی چەند جۆر دەروونی ئادەمیزاد کراوە لە قورئاندا؟
و/ باسی سێ جۆر کراوە:
١ ـ دەروونی فەرمانکەر بە خراپە ﴿إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ﴾، سورەتی یوسف ئایەتی (٥٣).
٢ ـ دەروونی لۆمەکار ﴿وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ ٢﴾، سورەتی ألقيامة ئایەتی (٢).
٣ ـ دەروونی ئارام ﴿يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ٢٧﴾، سورەتی ألفجر ئایەتی (٢٧).
پ/ لە چ سورەتێکدا نیوەی قورئان دیاری دەکرێت؟
و/ سورەتی (ألكهف) ئایەتی (١٩) وشەی ﴿وَلْيَتَلَطَّفْ﴾.
پ/ واتای ئەو زاراوانەی خوارەوە چیە؟
و/
- ﴿فَتِيلًا﴾ ألنِّساء/ ٧٧ واتە: ئەو دەزوولەیەی لە قڵیشی ناوکە خورمادایە.
- ﴿نَقِيرًا﴾ ألنِّساء/ ٥٣ واتە: ئەو چاڵە گچکەیەی کە لەسەر ناوکە خورمایە.
- ﴿قِطْمِيرٍ﴾ فاطر/ ١٣ واتە: توێکڵە سپییەکەی ناوکە خورما.