پ/ ئایا میوەکانی بەهەشت بە ڕوواڵەت لە میوەکانی دنیا دەچن؟
و/ بەڵێ، بە بەڵگەی قورئانی پیرۆز:
﴿وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِن ثَمَرَةٍ رِّزْقًا ۙ قَالُوا هَـٰذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ۖ وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ ۖ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ٢٥﴾ ألبقرة .
پ/ ئایا دەزانی ئاسمانەکان ژمارەیان چەندە؟
و/ ژمارەیان حەفت ئاسمانە، بە بەڵگەی قورئانی پیرۆز:
﴿هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ ۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ٢٩﴾ ألبقرة .
پ/ خودای گەورە چ زانستێکی فێری ئادەم (عَلَيْهِ السَّلام) کرد، کە شاراوە بوو لای فریشتەکان (ألملائكة)؟
و/ خودای گەورە ناوی هەموو شتێکی پێویست فێری ئادەم (عَلَيْهِ السَّلام) کرد، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَـٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ٣١﴾ ألبقرة .
پ/ کێ سەرپێچی فەرمانی خودای کرد کە فەرمانی کرد سوجدە بۆ ئادەم (عَلَيْهِ السَّلام) ببەن؟
و/ هەموو فریشتەکان سوجدە و کڕنووشی ڕێزیان بۆ ئادەم (عَلَيْهِ السَّلام) برد، شەیتان نەبێت کە سەرپێجی ئەو فەرمانەی کرد، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ ٣٤﴾ ألبَقَرَة
پ/ (ألسَبع ٱلمثاني)، چیە؟
و/ ناوێکە لەناوەکانی سورەتی (ألفاتحة). خودای گەورە دەفەرموی:
﴿وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ ٨٧﴾ ألحِجر
پ/ خودای گەورە کە ئادەم (عَلَيْهِ السَّلام) و هاوسەرەکەی دروست کرد لە کوێ نیشتەجێی کردن؟
و/ لە بەهەشت نیشتەجێی کردن. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَـٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ٣٥﴾ ألحِجر
پ/ ئەو شتە چی بوو خودای گەورە فەرمانی بە ئادەم (عَلَيْهِ السَّلام)و هاوسەرەکەی کرد نزیکی نەبنەوە؟
و/ درەختێك بوو لە درەختەکانی بەهەشت کە خودای گەورە فەرمانی پێکردن لێی نەخۆن. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَـٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ٣٥﴾ ألبَقَرة
پ/ بۆ خۆڕاگری، خودای گەورە فەرمانمان پێدەدا هانا بۆ دوو شت ببەین، ئەو دوو شتە چین؟
و/ نوێژ و ئارامگرتن (ألصَّبر وٱلصَّلاة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ ٤٥﴾ ألبقرة
پ/ (بنی ئیسرائیل)، بۆ ئەوەی بڕوا بە موسا (عَلَيْهِ السَّلام) بکەن کە لە لایەن خودای گەورەوە نێردراوە، مەرجێکیان هەبوو، ئەو مەرجە چیبوو؟
و/ مەرجەکەیان ئەوە بوو کە خودای گەورە بە چاوی خۆیان ببینن. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى اللَّـهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ٥٥﴾ ألبقرة
پ/ بەڵگە چیە لەسەر ئەو نیعمەتانەی خودای گەورە ناردی بۆ (بنی ئیسرائیل) و ئەو نیعمەتانە چیبوون؟
و/ بەڵگە لەسەر ئەو نیعمەتانە، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَظَلَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْغَمَامَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ۖ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَـٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ٥٧﴾ ألبقرة
واتە: وە بە هەور سێبەرمان کرد بە سەرتانەوە، و گەزۆو مەلی (شەلاقە)مان بەسەردا ڕشتن و بۆ ناردن، وە (پێمان گوتن) بخۆن لەو خواردنە پاکانەی کە کردمان بە ڕۆزیتان، (ئەوانەی نا سوپاسییان کرد) ستەمیان لە ئێمە نەکرد، بەڵکو ستەمیان لە خۆیان کرد.
پ/ سیفەتی ئەو چێڵە (مانگا) چۆنە کە خودای گەورە فەرمانی بە (بنی ئیسرائیل) کرد سەری ببڕن؟
و/ ئەو چیڵە (مانگا)یە نە زۆر پیرەو نە زۆر جوانێکی کەم تەمەنە، بەڵکو ناوەنجیی و مییانە ساڵە، ڕەنگی زەردی تێرە و دڵی تەماشاکاران خۆش بکات، ڕانەهێنرابێ نە بە کێلانی زەوەی و نە بەئاودێری کشتوکاڵ، و هیچ پەڵەی تێدا نییەو زەردێکی تەواوە.
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَ ۚ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا فَارِضٌ وَلَا بِكْرٌ عَوَانٌ بَيْنَ ذَٰلِكَ ۖ فَافْعَلُوا مَا تُؤْمَرُونَ ٦٨ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَّوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِرِينَ ٦٩ قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَ إِنَّ الْبَقَرَ تَشَابَهَ عَلَيْنَا وَإِنَّا إِن شَاءَ اللَّـهُ لَمُهْتَدُونَ ٧٠ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَّا ذَلُولٌ تُثِيرُ الْأَرْضَ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لَّا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ ٧١﴾ ألبقرة
پ/ وەسیەتی ئیبراهیم (عَلَيْهِ السَّلام) و وەسیەتی یەعقوب (عَلَيْهِ السَّلام) بۆ نەوەکانیان چیبوو؟
و/ ئیبراهیم و یەعقوب (عَلَيْهِما السَّلَام) وەسیەتی نەوەکانی خۆیان کرد کە بە (موسڵمانێتی) بمرن. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَوَصَّىٰ بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَىٰ لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ١٣٢﴾ألبَقَرة
پ/ بەڵگە چیە لەسەر ئەوانەی لە ڕێگەی خودادا دەکوژرێن، زیندوون و نەمردوون؟
و/ بە بەڵگەی قورئانی پیرۆز، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ أَمْوَاتٌ ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَـٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ ١٥٤﴾ ألبَقَرة
پ/ چەند شتێك هەیە خودای گەورە موسڵمانانی پێ تاقی دەکاتەوە، ئەو شتانە چین؟
و/ ترس، برسییەتی، کەم بوونی ماڵ و دارایی و خەڵکی (کەس و کار)، زیانی گیانیی، تێداچوونی بەرووبووم و دەستکەوتەکان، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ۗ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ١٥٥﴾ ألبَقَرة
پ/ ئەو خواردنانەی کە خوادی گەورە قەدەغەی کردووە چین؟
و/ لاکی مردارەوەبوو، خوێنی ڕژاوو ڕەوان (واتە: ئەو خوێنەی لە هەر ئاژەڵ و گیان لەبەرێك دێتە دەرێ و دەڕوا)، گۆشتی بەراز، وە هەر ئاژەڵێکیش ـــ کە بۆ سەربڕین ـــ ناوی غەیری خودای لێهێنرابێت. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّـهِ ۖ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ١٧٣﴾ألبَقَرة
پ/ ئایا خودای گەورە ڕۆژووی لەسەر ئەو میللەتانەی لەپێش ئێمەوەدا بوون فەرز کردووە؟
و/ بەڵێ فەرزی کردووە، بە بەڵگەی قورئانی پیرۆز. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ١٨٣﴾ ألبَقَرة
پ/ خودای گەورە جەنگی قەدەغە کردووە لە مانگەکانی (رەجەب وذي القعدة وذي الحجة وموحەڕەم). پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا موسڵمانەکان بۆیان هەیە بجەنگێن ئەگەر دەستدرێژی کرایە سەریان لەو مانگانەدا؟
و/ بەڵێ؛ موسڵمانان بۆیان هەیە بە ئەندازەی ئەو دەستدرێژیە (بێ زیادە ڕەوی) تۆڵەی خۆیان بکەنەوە، بەبەڵگەی قورئانی پیرۆز:
خودای گەورە (جَلَّ جَلَالُه) دەفەرموێ: ﴿الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ۚ فَمَنِ اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّـهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ١٩٤﴾ ألبقرة