Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی دووەم هەڵەی ئاشکرا و هەڵەی نادیار


هەڵەکردن لە خویندنەوەی قورئانی پیرۆز / ٢

چەند نمونەیەکی دیکەی هەڵەی ئاشکرا (اللَّحْنُ الْجَليّ)

١ـــ گۆڕینی پیت بۆ پیتێکی دی، وەکو:
ـــ گۆڕینی پیتی (ذ) بۆ پیتی (ز)، لە وشەی ﴿ٱلَّذِينَ﴾ و دەربڕینی بە (الَّزينَ).
ـــ گۆڕینی پیتی (ض) بۆ پیتی (ظ)، لە وشەی ﴿وَٱلضُّحَىٰ﴾ و دەربڕینی بە (والظُحى).
ـــ گۆڕینی پیتی (ق) بۆ پیتی (غ)، لە وشەی ﴿وَٱللَّهُ ٱلۡغَنِيُّ وَأَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُۚ﴾ و دەربڕینی بە (الفُغَراء).
ـــ گۆڕینی پیتی (ث) بۆ پیتی (س)، لە وشەی ﴿ثُمَّ كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ﴾ و دەربڕینی بە (سُمَّ كلّا).
٢ـــ زیادکردنی پیت لەهەندێک حاڵەت، وەکو: زیادکردنی پیتی (ئەلیف) لە وشەی ﴿ثُمَّ لَتُسۡ‍َٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ﴾و دەربڕینی بە (لاتُسْألُنَّ) . . . یان لە وشەی ﴿لَنَذۡهَبَنَّ﴾و دەربرینی بە (لَانَذْهَبَنَّ).
٣ـــ فەوتاندن‌و بزرکردنی پیت لەهەندێک حاڵەت وەکو دەرنەبڕینی پیتی (ئەلیف) لە وشەی ﴿وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ﴾و دەربڕینی بە (وَلَتَمُوتُنَّ).

٤ـــ گۆڕینی جووڵەکان، وەکو:
ـــ گۆڕینی بۆر (ضَمَّة) بۆ نموونە لە ﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ﴾ بۆ سەر (فَتحة) یان گۆڕینی بۆ ژێر (كَسْرَة) و دەربڕینی بە (الحَمدَ)، (الحَمدِ). یان گۆڕینی سەر (فَتحة) بۆ بۆر (ضَمَّة) بۆ نموونە لە وشەی ﴿أَنۡعَمۡتَ﴾ و دەربڕینی بە (أنْعَمتُ).
ـــ جوڵاندنی پیتی زەنەدار (ساکن) یان زەنەدارکردنی پیتی (جوڵاو) وەکو:
أ ــ خوێندنەوەی پیتی (دال)ی زەنەدار لە ﴿لَمۡ يَلِدۡ وَلَمۡ يُولَدۡ﴾ بە سەر و دەربڕینی بە (يَلِدَ). یان خوێندنەوەی پیتەکە بە بۆر و دەربڕینی بە (يَلَدُ). یان خوێندنەوەی بە ژێر و دەربڕینی بە (يَلِدِ).
ب ـــ زەنەدارکردنی پیتی (فا) لە ﴿كُفُوًا أَحَدُۢ﴾ و دەربرینی بە (كُفْواً).

چەند نموونەیەکی دیکەی هەڵەی نادیار (اللَّحْنُ الخَفِيّ)

١ـــ خڕکردنی هەردوو لێوەکان لەسەر پیتی زەنەداردا کە دەکەوێنە نێوان دوو پیتی بۆردار، بۆ نموونە:
ـــ وشەی ﴿كُنتُمۡ﴾ بە هەڵە دەخوێندرێتەوەو دەبێ بە (كُوونتم)، ئەو هەڵەیەش بۆیە دروست دەبێ چونکە لێوەکان لەکاتی دەربڕینی پیتی (نون)ی زەنەدار خڕدەکرێنەوە، بۆ نەهێشتنی ئەم جۆرە هەڵەیە، دەبێ لێوەکان لەکاتی دەربڕینی پیتی (کاف) خڕبکرێنەوە، پاشان گەڕانەوەیان بۆ شێوەی ئاسایی لەکاتی دەربڕینی پیتی (نون)ی زەنەدار، ئنجا جارێکی دی خڕ دەکرێنەوە لەکاتی دربڕینی پیتی (تا)ی بۆردار.
ـــ بەهەمان شێوە وشەی ﴿كُلُّهُمۡ﴾، بەهەڵە دەخوێندرێتەوەو دەبێ بە ( كلْ لُهُم )، بۆ نەهێشتنی ئەم جۆرە هەڵەیەش، دەبێ لێوەکان لەکاتی دەربڕینی پیتی (کاف) خڕبکرێنەوەو گەڕانەوەیان بۆ شیوەی ئاسایی لەکاتی دەربڕینی پیتی (لامی) یەکەم ـــــ دوو پیتی (لام) لێرەدا هەیە چونکە گیرەدارە (مشدد) ـــ لەپاشان خڕکردنەوەی لێوەکان لەسەر (لام)ی دووەم. تکایە کلیکم لەسەر بکە

٢ـــ درێژکردنەوەی پیتی هەمزە (ء)و دەربڕینی وەکو دەنگی پیتی (ئەلیف)، وەکو:
خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿بَعۡدَ إِذۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ﴾، خوێندنەوەی وشەی ﴿أَنتُم﴾ بەهەڵەو دەربڕینی بە (أَاانْتُم). تاکە چارەسەری ئەم جۆرە هەڵەیە خوێندنەوەی قورئانە لەسەر دەستی پسپۆڕو شارەزایان.

٣ـــ قەلقەلە (هەژان) کردنی پیتی زەنەدار جگە لە پیتەکانی (ق، ط، ب، ج، د)
هەندێک فێرخواز پیتی (غین)ی زەنەدار دەهەژێنێ (قَلْقَلَة) وەکو لە وشەی ﴿ٱلۡمَغۡضُوبِ﴾ . . هەروەها پیتەکانی ( میم) و ( نون ) و هەمزە (ء)ی زەنەدار بۆ نموونە لەم ئایەتەدا: ﴿لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ يَوۡمَئِذٖ شَأۡنٞ يُغۡنِيهِ﴾ دەهەژێنێ، ئەوەش هەڵەیە چونکە پیتی زەنەدار (ساکن) لەشوێنی بنەڕەتی خۆی دەردەچێ بەبێ جووڵە.
٤ـــ تێکەڵکردنی مینگە ( الغُنَّة) لەگەڵ هەندێک پیت جگە لە (نون) و (میم)، وەکو تێکەڵکردنی مینگە بە (ئەلفی) وشەی ﴿نَاصِيَةٖ﴾ یاخود وشەی ﴿مَٰلِكِ﴾.
٥ـــ ڕاوەستان بە (سکت تکایە کلیکم لەسەر بکە) لەسەر هەر پیتێکی زەنەدار وەکو پیتی نونی زەنەدار (نْ) لە وشەی ﴿أَنۡعَمۡتَ﴾، هەروەها هەمان هەلە لەسەر پیتی گیرەدار (مشدد) وەکو پیتی (لَّ) لە وشەی ﴿ٱلَّذِينَ﴾.
٦ـــ دریژکردنەوەی زیاتر لە پێویستی هەندێک پیت وەکو پیتی لامی زەنەدار (لْ) لە وشەی ﴿ٱلۡحَمۡدُ﴾، یان یان نونی زەنەدار لە وشەی ﴿أَنۡعَمۡتَ﴾، یاخود پیتی (عُّ) لە وشەی ﴿يَدُعُّ﴾.
٧ـــ نزیککردنەوەی ژێری (كسرة) هەندێک پیت لەسەر (فتحة) وەکو ژێری پیتی هەمزە لە وشەی ﴿ٱهۡدِنَا﴾ یاخود گۆڕینی بۆر ( ضمّة )ی پیتی (هـ ) بۆ سەر لە وشەی ﴿هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ﴾.