بەشی یەکەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی یەکەم
قورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆز
ناوەکانی قورئانی پیرۆز
ئەو حوکمانەی کە لە قورئاندا هەیە
تایبەتمەندییەکانی قورئانی پیرۆز
ماناى سورەتی مەکی و سورەتی مەدەنی چیە؟
سوودی زانینمان بە سورەتەکانى (مەككی) و (مەدەنی) چیە؟
قورئانی پیرۆز
قورئانى پیرۆز كەلامى خوداى گەورە و میهرەبانە، لەلایەن ئەوەوە دابەزیوە و بۆلاى ئەویش دەگەڕێتەوە، پەروەردگار خۆى بەحەقیقەت قسەى پێ كردووە و درووستكراوێك نیە لە درووست كراوەكانى، بەڵكو وتە (كلام)ى خۆیەتى، كەلامیش سیفەتێكە لە سیفەتەكانى پەروەردگارمان، وە بە فریشتەى وەحى (جبریل)دا علیه السلام دایبەزاندووە و ناردوویەتى بۆ پێغەمبەرمان (محمد) صلى الله عليه وسلم بە زمانى عەرەبی، كە بە سوورەتى (الْفاتِحة) دەست پێ دەكات و بە سورەتى (النَّاس) كۆتایی پێ دێت. پێغەمبەریش (صلَّى الله عليه وسلَّمَ) بە باشترێن شێوە گەیاندوویەتی بەئێمە. بە خوێندنەوەى پاداشت وەردەگرین لەسەرى، وە بۆ ئەوەش دابەزیوە هەتا خەڵكى دەربهێنێت لە تاریكاییەكانى كوفر و هاوەڵ بڕیاردان و بت پەرستیەوە بۆ نور و ڕۆشنایی ئیمان و ئیسلام بەویستى خوداى پەروەردگار.
خودای گەورە بە قورئان لەتاریکی و نەزانییەوە بەرەو ڕووناکی و زانینی بردووین. قورئان کانیاوی زاناییە، نووری بیناییە، جگە لەڕێگەی قورئان ڕێگەی دیکە بۆلای خودا نییە، بەرنامەو ئاسانکارو خۆشکاری ژیانمانە بەبێ شارەزا بوون لێی رزگاربونمان بۆ نییە، بنەڕەتی یەک خوداپەرستی و ڕەحمەتە بۆ هەموو خەڵکی، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿الَر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ١ ﴾. إبراهيم
واتە: ئەم قورئانە کتێبێکە دامبەزاندووە بۆت ( ئەی محمد ) تا خەڵکی لە تاریکیەکانی ( بێ باوەڕی و نەزانی و سەرلێشێواوی ) دەربهێنیت، بەرەو نوورو ڕیبازی ڕۆشنایی ئیمان، بەویستی پەروەردگاریان، تا دەگەنە ڕیبازی ڕاستی خودای باڵادەست و شایستەی سوپاسگوزاری.
قورئان پهیامی جاویدانی خودای مهزنە كه بۆ سهرلێشێواوان ڕووناكییه و له ژیانی موسڵماناندا بزوێنهری ژینو پهیامی كامهرانییه. موعجیزهیهكه كه سنوورهكانی كاتو شوێنی بڕیوهو خۆرێكه كه پڕشنگی زێڕینی ئهو جیهانێ رۆشن دهكاتهوه. قورئانی پیرۆز بنهمای یاساو ههڵسوكهوتی دهوڵهتی ئیسلامییه له نێوخۆو دهوروبهری نزیكو دووردا. خودایی بوونی ئهم پهیامه وهها دیارو لهبهرچاوه كه ئهگهر ههركهسێك ساتێكی كهمو چهند ئایهتێكی كهمی بخوێنێتـهوه، وهها ههستو هۆشی رادهكێشێ كه دڵی له سینهدا ئارام دهگرێو ههست به ئارامییهكی له سنوور تێپهڕیوو دهكا.
ئەم قورئانە پیرۆزە، پەروەردگار وەك موعجیزەیەكى گەورە ناردوویەتى بۆ پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم كە بەچەندین شێوازى جیاجیا تەحەدداى بێباوەڕان دەكات، بۆیە هەر لەسەردەمى پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم و هەتا ئێستاش بێباوەڕان نەیانتوانیوە وێنەى ئەم قورئانە بهێنن، یان وێنەى سورەتێكى قورئان بهێنن، تەنانەت دەستەوستانن لەوەى كە بتوانن وێنەى تەنها یەك ئایەتیش بهێنن لە ئایەتەكانى قورئانى پیرۆز(1).
خوداى گەورە دەربارەى قورئان دەفەرموێت:
﴿وَإِنَّهُ لَتَنزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ ١٩٢ نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ ١٩٣ عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنذِرِينَ ١٩٤ بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُّبِينٍ ١٩٥ ﴾ الشُّعَراء.
واتە: بێگومان ئەو قورئانە نێردراوى پەروەردگارى جیهانیەكانە، (جبریل)ى دەستپاك و ئەمین هێنایە خوارێ، بۆسەر دڵى تۆ، تا ببێتە یەكێ لە ترسێنەران و خەڵكى پێ بترسێنى، ئەمیش بەزمانێكى عەرەبی ڕوون و ئاشكرا دابەزێنراوە، تا هیچ بڕو بیانوویەكیان نەمێنێ.
ناوەكانی قورئانی پیرۆز
ئەم قورئانە گەورە و پیرۆزە، خوداى پەروەردگار چەندین ناوى لێ ناوە، كە هەموویان گەورەیی و فەزڵى قورئان دەردەخەن، لەو ناوانە: (القُرْ آن)، (الكِتاب)، (الفُرْقَان)، (الذِّكر)، (النُّور)، (المَوعِظَة)، (الروح)، (كَلام الله)، هەروەها چەندین ناوى دیکە، كە زانایان هەژماریان كردووە بە نزیكەى (پەنجاو پێنج) ناو، وەك ئیمامى (العُزَيزي) دەفەرموێت: (خوداى پەروەردگار كۆمەڵێك ناوى زۆرى لە كتێبەكەى ناوە، كە ژمارەیان دەگاتە پەنجاو پێنج ناو)(2).
ئەو حوكمانەی كە لە قورئاندا هەیە
ئەو حوكمانەی كە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە سێ جۆرن.
یەكەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەندی بە بیرو باوەڕ (عقيدة)ـەوە هەیە بۆ نمونە بیرو باوەڕ بە خودا، فریشتەكان، كتێبە ئاسمانیەكان، پێغەمبەران ڕۆژی دوای . . . هتد
دووەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەندی بە ڕەوشت و ڕەفتارمانەوە هەیە.
سێیەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەندیان بە كردارەوە هەیە، وە ئەمەش دەكرێت بە دوو بەشەوە:
١ــ پەرستنەكان (عیبادات) ئەو كردەوانەی كە پەیوەندی هەیە بە مرۆڤەكان لەگەڵ خودای مەزن وەكو نوێژو ڕۆژو زەكات و حەج و ئەو جۆرە شتانە.
٢ ــ پەیوەندی مرۆڤەكان لەگەڵ یەكتریدا بۆ نمونە وەكو پەیوەندی ژن و ژن خوازی، جیابونەوە، كڕین و فرۆشتن، كوشتن، سنورەكان، سیاسەتی دینی و وە چەندەهای تر. كە لە قورئاندا هەموو قورئان خوێنێك چاوی پێیان دەكەوێت، جا ئەو كەسانەی كە دەڵێن ئیسلام تەنها پەیوەندی مرۆڤەكانە لەگەڵ خودادا ئەگەر بەو مانایە بڵێن كە هەمووی دەچێتە ئەو چوارچێوەوە ئەوە ڕاستەو وایە چونكە هەر كارێك دەكەین دەبێت وەكو پەرستش و عیبادەت سەیر بكرێت، وە ئەگەر مەبەستیان ئەوە بێ كە تەنها پەیوەندی مرۆڤەكانە لەگەڵ خوادا وەك دەڵێن بۆخۆت نوێژو ڕۆژو بگرەو تەواو و عەقت بەسەر ھیچ شتێکی دیکەوە نەبێت!!، ئەوە شتێكە لەگەڵ ئاینی ئیسلام دا نەگونجاوە قورئانەكە شاهیدی حاڵی ئەو ڕاستیەیە ئەگەر بێت و سەیری قورئان بكەین ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەكەوێت ئەو هەموو ئایەتەی كە باسی حوكم و دادگەری و بەڕێوە بردن دەكات دەبێت سەرنجیان بۆ ئەو ئایەتانە چی بێ!! بەڵام زۆر ئاشكرایە تەنها بۆ چەواشەكاریه وەهەر لەبەر ئەوەیە کە جەخت کردنە سەر زانیاری دەربارەی قورئان بەلامانەوە گرنگە.
1 2

گرنگ و تایبەت
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا