بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی چوارەم لامی پێناسەکردن
لامی پێناسەکردن (لامُ التَّعريف)
پیتی (لام ـ ل)ی پێناسەکردن
بریتیە لەو (لام)ە زەنەدارەی کە عەرەب بە مەبەستی ناساندن (تعریف) لەپێش ناوەکان (الأسماء) دایدەنێنو هەموو کات هەمزەیەکی گەیاندنی سەرداری (همزة وصل مفتوحة) لە پێش دادەنرێت، وەکو:
ئەو هەمزەیە بە بەردەوامی لە نوسیندا هەیە، بەڵام لە گوتندا تەنها لە دەست پێکردندا گۆدەکرێت، وەکو:
﴿ٱلۡكِتَٰبُ﴾ ﴿ٱلۡوَكِيلُ﴾ ﴿ٱلۡفَلَقِ﴾
بەڵام ئەو هەمزەیە لەکاتی گەیاندنی واتە لە سەرەتادا نەبێت نامێنێو گۆناکرێت، بۆ نموونە ئەگەر پیتی (واو) لەپێش هەمزەکەوە دابنرێ ئەوکات گۆناکرێ، وەکو:
﴿وَٱلۡفَتۡحُ﴾ ﴿وَٱلضُّحَىٰ﴾ ﴿وَٱلطُّورِ﴾
﴿وَٱلنَّهَارِ﴾
پیتی (ل)ی پێناسەکردن لەگەڵ پیتەکانی هیجای دوای خۆی، دوو حاڵەتی هەیە :
١ــ (لام)ی دەرخراو (اللَّامُ المُظْهَرَة) لامی قەمەری
٢ــ (لام)ی تێکهەڵکێشکراو (اللَّامُ المُدغَمَة) لامی شەمسی
حاڵەتی یەکەم / (لام)ی دەرخراو: ئەگەر پیتی (ل)ی پێناسەکردن لەپێش ئەم (١٤) چاردە پیتانەوە (هەمزە ــ ء ــ ، ب، غ، ح، ج، ك، و، خ، ف، ع، ق، ي، م، هـ) هات، ئەوا حوکمەکەی دەرخستنە (الإظهار)، ئەم (ل)ە لەم حاڵەتەی دەرخستنەدا پێی دەگوترێ لامی قەمەری (اللَّامُ القَمَريَّة)، ئەم دەرخستنەش بەهۆی دووری دەرچەی پیتی (ل)ە لە دەرچەی ئەم (١٤) چاردە پیتەدا کە کۆکرایتەوە لەم ڕستەیەدا:
بۆ نموونە:
حاڵەتی دووم/ (لام)ی تێکهەڵکێشکراو: ئەگەر پیتی (ل)ی پێناسەکردن لەپێش ئەم (١٤) چاردە پیتانەوە (ط، ث، ص، ر، ت، ض، ذ، ن، د، س، ظ، ز، ش، ل) هات ئەوا حوکمەکەی تێکهەڵکێشانە (الإدغام)، ئەم (ل)ە لەم حاڵەتەی تێکهەڵکێشکراوەدا پێی دەگوترێ لامی شەمسی (اللَّامُ الشَّمْسِيَّة)، ئەم تێکهەڵکێشانەش لەبەر نزیکی دەرچەی پیتی (ل)ە لە دەرچەی ئەم (١٤) چاردە پیتە کە لە سەرەتای وشەکانی ئەم دێڕە شیعرەدایە:
بۆ نموونە:
دوو تێبینی گرنگ:
١ ــ نیشانەی (ل)ی دەرخراو کە پێی دەگوترێ لامی قەمەری (اللَّامُ القَمَريَّة)، لە قورئاندا بوونی سەری پیتی (خ) بەبێ خاڵ لەسەر پیتی لام (ل) ئەم نیشانەیەش نیشانەی زەنەیە (سکون
) لە ڕێنووسی قورئانی پیرۆزدا، وەکو:
٢ ــ نیشانەی (ل)ی تێکهەڵکێشکراو کە پێی دەگوترێ لامی شەمسی (اللَّامُ الشَّمْسِيَّة)، لە قورئاندا لابردنی زەنەیە لەسەر پیتی لام (ل)و دانانی گیرەیە (شدَّة
) لەسەر پیتی دواتر لە وشەکەدا، وەکو:
ــــ نموونەی زیاتری لامی (قەمەری)
ــــ نموونەی زیاتری لامی (شەمسی)
لامی وشەی پیرۆزی ()
لە بەشی قەڵەوکردنو ناسککردن (التَّفخيم والتَّرقيق) ئەم بابەتە باسکرا، بەڵام بەباشمان زانی لەم بەشەدا دووبارەی بکەینەوە بۆ سوود وەرگرتن لێی
ـــ قەڵەوکردنی پیتی (ل): عەرەبەکان بە هاودەنگی پیتی (ل)ی وشەی پیرۆزی () لەم سێ حاڵەتانەی خوارەوە قەڵەو دەکەن:
أ ـــ ئەگەر بە وشەی () دەست بە خوێندنەوە کرا، واتە ئەگەر لەسەرەتاوە بوو و هیچ پێشی نەکەوت، وەکو:
﴿ٱللّـَهُ ٱلصَّمَدُ ٢﴾
ب ـــ ئەگەر پیتێکی سەردار (مفتوح) لە پێش وشەی () هات، وەکو:
﴿هُوَ ٱللّٰـَهُ﴾
﴿سَيُؤۡتِينَا ٱللَّٰهُ﴾
ج ـــ ئەگەر پیتێکی بۆردار (مضموم) لە پیش وشەی () هات، وەکو:
﴿وَإِذۡ قَالُواْ ٱللَّهُمَّ﴾
﴿وَٱذۡكُرُواْ ٱللّـَهَ﴾
ـــ ناسککردنى پیتی (ل): بەڵام ئەگەر پیتیکی ژێردار (مکسور) لە پیش وشەی () هات، ئەوا (لام)ەکە ناسک دەکرێت، وەکو:
﴿قُلِ ٱللَّٰهُمَّ﴾
﴿بِسۡمِ ٱللّـَهِ﴾
﴿أَفِي ٱللّـَهِ شَكّٞ﴾

گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا