Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

سەرەتا دەربارەی ماڵپەڕ


خوشکان و برایانی بەڕێز

به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م بۆ ماڵپەڕی زانستی تەجوید
پێش هەموو شتێک ده‌ڵێم: السلام علیكم ورحمه‌ الله و بركاته.

ئەم ماڵپەڕە ماڵپەڕێکی تاکە کەسی‌یە و بە فەزلی خودای گەورە هەوڵی ئەوەم داوە بەجوانترین شێوە و بەئاسانی یاساکانی جوان خویندنەوەی قورئان لە گێڕانەوەی (حفص) لە (عاصم) ی کوڕی (أبي النّجود)ەوە لە ڕێگەی ئیمامی (شاطبي) بخەمە بەردەستی بەریزتان و، نموونەی زۆری دەنگی ‌و وێنە و (ڤیدیۆ)م هێناوەتەوە بۆ ئاسانکاری، هەروەها هەندێک هەڵە لە ماڵپەڕە کۆنەکەدا هەبوو لەم ماڵپەڕە نوێیەدا بەفەزڵی خودا چاککراون.

خوشکان و برایان هەرچەندە ئەم ماڵپەڕە بۆ یەکەم جارە بوونی هەیە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و باس لەهەموو یاساکان و ڕێساکانی تەجوید دەکات و ئاسانکاری یە بۆ قوتابیانی قورئانی پیرۆز بەڵام دەبێ وەرگرتنی خوێندن لەسەر زمانی مامۆستایەکی پسپۆڕ و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان بەکرداری بێت و ببیسترێ و ببینرێ، و ئیمەش لە کوردستان دا مامۆستای پسپۆرو لێزانی زۆرمان هەیە لەم بوارەدا خودای گەورە بیانپارێزێ و نموونەیان زیاد بکات.

بەرێزان من لەڕاستیدا هەستاوم بە کۆکردنەوەی بابەتەکە و ڕەنجی زۆرم داوە بۆ ئەوەی بەڕێك و پێکی بیخەمە بەردەستی ئێوەی خۆشەویست، و هیچ شتێکم لە خۆمەوە نەنووسیوە، ئەگەر پێکابێتم ئەوا فەزڵ و بەخششی پەروەردگارە، ئەگەر نەشم پێکابێت ئەوە هەڵەیەو لە منەوەیە.

داواکارم لە خودای مەزن بە لوتف وکەرەم و سۆزی خۆی یارمەتیمان بدات بۆ زیاتر خزمەت کردنی بەرنامەکەی، خودای گەورە ئەم کارە و هەموو کارەکانی دیکەمان لێ قەبوڵ بکات و هەرکەسیش سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکات سوودی لێوەرگرێت . . . . آمين.

سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلَّا أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتْوبُ إِلَيْكَ .


زانستی تەجوید
13/6/2013
لە بەرواری (8/6/2022) نوێکراوەتەوە