بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی چوارەم
بەشی پینجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەفتەم
بەشی هەشتەم
بەشی پێنجەم چەند بابەتێکی هەمەجۆر
چەند بابەتێکی هەمەجۆر ( أبْحاثٌ مُتَفَرِّقَة )
یەکەم / سواندنی پیتی هەمزە (تَسهيلُ الهَمْزَةِ)
دووەم / لارکردنەوە (الإِمالَةُ)
سێیەم / دەرخستنی گیرەدار (النَّبْرُ)

بریتیە لە گۆکردنی پیتی همزە )ی جوڵاو (متحرك) بەو چەشنەی کە دەنگەکەی لە نێوانی هەمزەیەکی تەواو (مُحَقَّق) و پیتیکی دریژکراو لە توخمی جووڵەکەی خۆی بێت.
ئەم مەسەلەیە لە ریواتی ئیمامی (حَفص)دا هاتووەو تەنها یەک نموونەی هەیە لە قورئانی پیرۆزدا ئەویش لە هەمزەی دووەمی وشەی لە ئایەتی (٤٤)ی سورەتی فُصِّلَت )دایە. لەم وشەیەدا دوو (هەمزە) چووەتە سەریەكو هەردوو هەمزە لەسەر (مفتوح)ە و پیتی (ع) لەدوایانەوە هاتووە بۆیە گۆکردنی دوو هەمزەی جوڵاو لەگەڵ پیتی (عین) کە دەرچەکانیان لەیەکەوە نزیکە توندتر دەبێت، هەڵبەتە لە ریوایەتی ئیمامی (حَفص) هەمزەی دووەمی وشەکە بە سواوی (تسهیل) دەخوێندرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە چۆنێتی دەربڕینی ئەو دەنگە لەم ئایەتەدا، ئەوە تەنها لە ڕێگەی وەرگرتنەوە دەبێت لەگەڵ مامۆستایەکی شارەزادا، ئەمەش بەم شێوەیە گۆدەکرێ کە لە نێوانی هەمزەیەکی تەواو (مُحَقَّق)و پیتی (ئەلف) دا:
﴿وَلَوۡ جَعَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا أَعۡجَمِيّٗا لَّقَالُواْ لَوۡلَا فُصِّلَتۡ ءَايَٰتُهُۥٓۖ ءَا۬عۡجَمِيّٞ وَعَرَبِيّٞۗ . . . . ٤٤﴾
نیشانەی ( تَسْهيل ) لە ڕێنووسی قورئاندا، بازنەیەکی گچکەی پڕکراوەیە بەم شێوەیە ().
تێبینییەکی گرنگ:
ئەو هەڵانەی ڕوودەدەن لە کاتی دەربڕینی هەمزەی سواو (الهَمْزَةِ المُسَهَّلَةِ)
لەوانەیە قورئانخوێن تووشی ئەم دوو هەڵەی خوارەوە ببێت لەکاتی گۆکردنی هەمزەی سواو:
١ــ گۆکردنی وەکو هەمزەیەکی تەواو (مُحَقَّق)*، وەکو:
٢ــ لەوانەیشە قورئانخوێن بە هەڵە هەمزە سواوەکە بگۆڕێ بۆ پیتی (هـاء ــ هـ)*، بەم شێوەیە:
* هەرچەندە بەگوێرەی هەندێ قیرائات قورئانخوێن دەتوانێ بە هەمزەیەکی تەواو (مُحَقَّق) گۆی بکات، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنەدراوە کە بۆ پیتی (هـاء ــ هـ) بیگۆڕێت.
دووەم / لارکردنەوە (الإِمالَةُ)
وشەی لارکردنەوە ( الإِمالَةُ ): لەڕووی زمانەوانیدا بەمانای لارکردنەوەو چەماندنەوە هاتووە.
بەڵام وەك زاراوە بریتیە لە: نزیککردنەوەی سەر ( فَتحة ) لە ژیر ( كَسرة )دا، یان نزیککردنەوەی دەنگی پیتی ( ئەلف - ا ) لە دەنگی پیتی ( ياء ـ ي )ەوە، بەبێ گۆڕینی تەواوەتی بە شێوەیەك کە نەبێتە ( ياء )ێکی سەربەخۆ، وە بەبێ زیادە درێژکردنەوە.
هەروەها زانایان بە شێوەیەکی دیکەش پێناسەیان بۆ کردووەو دەڵێن بریتیە لە: گۆکردنی پیتی ئەلف بە شێوەیەك کە لە نێوانی دەنگی پیتی ( ئەلف )و ( ياء ) بێت.
ئەم حاڵەتە تەنها لە یەک وشە لە ریوایەتی ( حَفْص )دا هاتووە کە ئەویش بریتیە لە وشەی لە ئایەتی ( ٤١ )ی سورەتی هود، ئەلفی یەکەمی ئەو وشەیە بە شێوەیەک گۆدەکرێ کە بکەوێتە نێوانی ( ئەلف )و ( ياء )، وەکو ( ێ )ی زمانی کوردی دەخوێندرێتەوە:
﴿وَقَالَ ٱرۡكَبُواْ فِيهَا بِسۡمِ ٱللَّهِ مَجۡرٜىٰهَا وَمُرۡسَىٰهَآۚ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٞ رَّحِيمٞ ٤١﴾
جۆرەکانی لارکردنەوە:
١ ــ لارکردنەوەی گەورە ( الإِمالةِ الكبْرى ): بریتیە لەو ( ئەلف )ەی کە دەنگەکەی بەتەواوی لە نێوانی دەنگی پیتی ( ئەلف )و پیتی ( ياء )دایە.
٢ ــ لارکردنەوەی گچکە ( الإِمالةِ الصُّغْرى ): بریتیە لەو (ئەلف)ەی کە دەنگەکەی لە نێوانی دەنگی پیتی ( ئەلف )و پیتی ( ياء )دایە، بەڵام بە شێوەیەکە کە لە دەنگی پیتی ( ئەلف ) نزیکترە.
بۆ زانیاری: لە ریوایەتی ( حَفْص )دا تەنها لارکردنەوەی گەورە هەیەو تەنهاش لە یەك وشەدایە کە یە
زانایان بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەڵێن بۆ گۆکردنی پیتی ( ئەلف ) دەبێ زمان لە باری ئاساییدا بێت، کەچی لە گۆکردنی لارکردنەوەی گچکەدا دەبێ ناوەڕاستی زمان کەمێك بۆ مەڵاشووی سەرەوە بەرزبێتەوە، بەڵام لە گۆکردنی لارکردنەوەی گەورەدا دەبێ ناوەڕاستی زمان زیاتر بۆ بەرانبەر خۆی لە مەڵاشووی سەرەوە بەرزبێتەوە، هەروەها لە گۆکردنی پیتی ( ياء ) دەبێ ناوەڕاستی زمان بە تەواوی بۆ بەرانبەر خۆی لە مەڵاشووی سەرەوە بەرزبێتەوە.
تێبینی:
نیشانەی لارکردنەوە لە قورئانی پیرۆزدا یەکێک لەم دوو شێوەیەیە: ( )( )
سێیەم / دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ )
لە زمانەوانیدا بەتووندی هاوارکردن.
بەڵام لە زانستی دەنگەکاندا: بریتیە لە پاڵەپەستۆخستنە سەر بڕگەیەک یان پیتێكی دیاریکراو بەجۆرێک کە دەنگی ئەم پیتە بەرزتر دەبێت لە پیتەکان تەنیشتییەوە. ئەم زاراوەیە ( واتە: النَّبْرُ ) لەلایەن زانایانی هاوجەرخەوە بەکاردەهێنرێت، بەڵام زانایانی پێشوو دەستەواژەی بەدیارخستنی گیرەدار ( بَيانُ المُشَدَّدِ )یان بۆ بەکارهێناوە.
نموونە لەسەر دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ ) لە قورئانی پیرۆزدا:
١ــ وەستان لەسەر پیتێکی گیرەدار ( مُشَدَّد )، وەکو:
﴿وَإِن يَرَوۡاْ ءَايَةٗ يُعۡرِضُواْ وَيَقُولُواْ سِحۡرٞ مُّسۡتَمِرّٞ ٢﴾
﴿وَلَقَدۡ صَبَّحَهُم بُكۡرَةً عَذَابٞ مُّسۡتَقِرّٞ ٣٨﴾
﴿بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوۡعِدُهُمۡ وَٱلسَّاعَةُ أَدۡهَىٰ وَأَمَرُّ ٤٦﴾
﴿يَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذٍ أَيۡنَ ٱلۡمَفَرُّ ١٠﴾
ئەمەش لەبەر ئەوەیە وەستان لەسەر پیتی گیرەدار تەنها دەنگی یەک پیت دەردەبڕێ لەجیاتی دوو پیت ( چونکە پیتی گیرەدار لە دوو پیت پێکهاتووە، پیتی زەنەدارو پیتێکی جوڵاو، لەم حاڵەتە تەنها دەنگی یەک پیت دەردەبڕێو دەنگی پیتی دووەم دیارنامێنێ، لەبەر ئەوەی ناکرێ لەیەک کاتدا دوو پیتی زەنەدار گۆبکرێ لەکاتی وەستان لەسەری ) بۆیە ئەم کێشەیە یەکەم بە پاڵەپەستۆخستنە سەر پیتەکەی پێشییەوە ئنجا بە پاڵەپەستۆخستنە سەر پیتەکە خۆی چارەسەرکرا، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە ئەو پیتە گیرەدارەی بە زەنە لەسەری دەوەستین لەکاتی گەیاندندا دوو پیتە نەک یەک پیت. بەڵام لەکاتی بەردەوام بوون ئەم کێشەیەمان نیە چونکە دەنگی هەردوو پیتەکە دەردەبڕێ.
تێبینی:
لێرەوە دوو حاڵەت جودادەکرێنەوە کە پاڵەپەستۆ ناخرێتە سەر پیتی گیرەدار:
أ ــ پاڵەپەستۆ ناخرێنە سەر ( نون ـ ن )و ( میم ـ م )ی گیرەدار ( مُشَدَّد ) چونکە درێژکردنەوەی مینگە ( غُنَّة )ی ئەم دوو پیتە جێگەی پاڵەپەستۆخستنە سەریان دەگرێتەوە ( ئەو مینگە درێژە لەکاتی وەستان لەسەر پیتەکە جێگەی گیرەداری ئەم پیتە دەگرێتەوە لەکاتی گەیاندنو بەردەوام بوون )، وەکو:
ب ــ پاڵەپەستۆ ناخرێنە سەر پیتی قەلقەلە ( ق، ط، ب، ج، د )ی گیرەدار لەکاتی وەستان لەسەر پیتەکە، چونکە هەردوو پیتەکان کە یەکەمیان تێکهەڵکێشکراوەو دووەمیان قەلقەلەدارە، دیارو ئاشکرانو پێویست ناکات پاڵپەستۆیان بخرێتە سەر، وەکو:
﴿تَبَّتۡ يَدَآ أَبِي لَهَبٖ وَتَبَّ ١﴾
﴿. . . . . ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ يَكۡفُرُونَ بَِٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۧنَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۗ . . . . ٦١﴾
٢ ــ نموونەی دووەمی دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ ) لە قورئانی پیرۆزدا: لەکاتی گۆکردنی ( واو ـ و )و ( ياء ـ ي )ی گیرەدار، وەکو:
﴿إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلۡقُوَّةِ ٱلۡمَتِينُ ٥٨﴾
﴿وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٖ فَحَيُّواْ بِأَحۡسَنَ مِنۡهَآ أَوۡ رُدُّوهَآۗ . . . . . . ٨٦﴾
1 2
چەند بابەتێکی هەمەجۆر ( أبْحاثٌ مُتَفَرِّقَة )
یەکەم / سواندنی پیتی هەمزە (تَسهيلُ الهَمْزَةِ)
دووەم / لارکردنەوە (الإِمالَةُ)
سێیەم / دەرخستنی گیرەدار (النَّبْرُ)
یەکەم / سواندنی پیتی هەمزە (تَسهيلُ الهَمْزَةِ)
بریتیە لە گۆکردنی پیتی همزە )ی جوڵاو (متحرك) بەو چەشنەی کە دەنگەکەی لە نێوانی هەمزەیەکی تەواو (مُحَقَّق) و پیتیکی دریژکراو لە توخمی جووڵەکەی خۆی بێت.
ئەم مەسەلەیە لە ریواتی ئیمامی (حَفص)دا هاتووەو تەنها یەک نموونەی هەیە لە قورئانی پیرۆزدا ئەویش لە هەمزەی دووەمی وشەی لە ئایەتی (٤٤)ی سورەتی فُصِّلَت )دایە. لەم وشەیەدا دوو (هەمزە) چووەتە سەریەكو هەردوو هەمزە لەسەر (مفتوح)ە و پیتی (ع) لەدوایانەوە هاتووە بۆیە گۆکردنی دوو هەمزەی جوڵاو لەگەڵ پیتی (عین) کە دەرچەکانیان لەیەکەوە نزیکە توندتر دەبێت، هەڵبەتە لە ریوایەتی ئیمامی (حَفص) هەمزەی دووەمی وشەکە بە سواوی (تسهیل) دەخوێندرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە چۆنێتی دەربڕینی ئەو دەنگە لەم ئایەتەدا، ئەوە تەنها لە ڕێگەی وەرگرتنەوە دەبێت لەگەڵ مامۆستایەکی شارەزادا، ئەمەش بەم شێوەیە گۆدەکرێ کە لە نێوانی هەمزەیەکی تەواو (مُحَقَّق)و پیتی (ئەلف) دا:
نیشانەی ( تَسْهيل ) لە ڕێنووسی قورئاندا، بازنەیەکی گچکەی پڕکراوەیە بەم شێوەیە ().
تێبینییەکی گرنگ:
ئەو هەڵانەی ڕوودەدەن لە کاتی دەربڕینی هەمزەی سواو (الهَمْزَةِ المُسَهَّلَةِ)
لەوانەیە قورئانخوێن تووشی ئەم دوو هەڵەی خوارەوە ببێت لەکاتی گۆکردنی هەمزەی سواو:
١ــ گۆکردنی وەکو هەمزەیەکی تەواو (مُحَقَّق)*، وەکو:
٢ــ لەوانەیشە قورئانخوێن بە هەڵە هەمزە سواوەکە بگۆڕێ بۆ پیتی (هـاء ــ هـ)*، بەم شێوەیە:
* هەرچەندە بەگوێرەی هەندێ قیرائات قورئانخوێن دەتوانێ بە هەمزەیەکی تەواو (مُحَقَّق) گۆی بکات، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنەدراوە کە بۆ پیتی (هـاء ــ هـ) بیگۆڕێت.
دووەم / لارکردنەوە (الإِمالَةُ)
وشەی لارکردنەوە ( الإِمالَةُ ): لەڕووی زمانەوانیدا بەمانای لارکردنەوەو چەماندنەوە هاتووە.
بەڵام وەك زاراوە بریتیە لە: نزیککردنەوەی سەر ( فَتحة ) لە ژیر ( كَسرة )دا، یان نزیککردنەوەی دەنگی پیتی ( ئەلف - ا ) لە دەنگی پیتی ( ياء ـ ي )ەوە، بەبێ گۆڕینی تەواوەتی بە شێوەیەك کە نەبێتە ( ياء )ێکی سەربەخۆ، وە بەبێ زیادە درێژکردنەوە.
هەروەها زانایان بە شێوەیەکی دیکەش پێناسەیان بۆ کردووەو دەڵێن بریتیە لە: گۆکردنی پیتی ئەلف بە شێوەیەك کە لە نێوانی دەنگی پیتی ( ئەلف )و ( ياء ) بێت.
ئەم حاڵەتە تەنها لە یەک وشە لە ریوایەتی ( حَفْص )دا هاتووە کە ئەویش بریتیە لە وشەی لە ئایەتی ( ٤١ )ی سورەتی هود، ئەلفی یەکەمی ئەو وشەیە بە شێوەیەک گۆدەکرێ کە بکەوێتە نێوانی ( ئەلف )و ( ياء )، وەکو ( ێ )ی زمانی کوردی دەخوێندرێتەوە:
جۆرەکانی لارکردنەوە:
١ ــ لارکردنەوەی گەورە ( الإِمالةِ الكبْرى ): بریتیە لەو ( ئەلف )ەی کە دەنگەکەی بەتەواوی لە نێوانی دەنگی پیتی ( ئەلف )و پیتی ( ياء )دایە.
٢ ــ لارکردنەوەی گچکە ( الإِمالةِ الصُّغْرى ): بریتیە لەو (ئەلف)ەی کە دەنگەکەی لە نێوانی دەنگی پیتی ( ئەلف )و پیتی ( ياء )دایە، بەڵام بە شێوەیەکە کە لە دەنگی پیتی ( ئەلف ) نزیکترە.
بۆ زانیاری: لە ریوایەتی ( حَفْص )دا تەنها لارکردنەوەی گەورە هەیەو تەنهاش لە یەك وشەدایە کە یە
زانایان بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەڵێن بۆ گۆکردنی پیتی ( ئەلف ) دەبێ زمان لە باری ئاساییدا بێت، کەچی لە گۆکردنی لارکردنەوەی گچکەدا دەبێ ناوەڕاستی زمان کەمێك بۆ مەڵاشووی سەرەوە بەرزبێتەوە، بەڵام لە گۆکردنی لارکردنەوەی گەورەدا دەبێ ناوەڕاستی زمان زیاتر بۆ بەرانبەر خۆی لە مەڵاشووی سەرەوە بەرزبێتەوە، هەروەها لە گۆکردنی پیتی ( ياء ) دەبێ ناوەڕاستی زمان بە تەواوی بۆ بەرانبەر خۆی لە مەڵاشووی سەرەوە بەرزبێتەوە.
تێبینی:
نیشانەی لارکردنەوە لە قورئانی پیرۆزدا یەکێک لەم دوو شێوەیەیە: ( )( )
سێیەم / دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ )
لە زمانەوانیدا بەتووندی هاوارکردن.
بەڵام لە زانستی دەنگەکاندا: بریتیە لە پاڵەپەستۆخستنە سەر بڕگەیەک یان پیتێكی دیاریکراو بەجۆرێک کە دەنگی ئەم پیتە بەرزتر دەبێت لە پیتەکان تەنیشتییەوە. ئەم زاراوەیە ( واتە: النَّبْرُ ) لەلایەن زانایانی هاوجەرخەوە بەکاردەهێنرێت، بەڵام زانایانی پێشوو دەستەواژەی بەدیارخستنی گیرەدار ( بَيانُ المُشَدَّدِ )یان بۆ بەکارهێناوە.
نموونە لەسەر دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ ) لە قورئانی پیرۆزدا:
١ــ وەستان لەسەر پیتێکی گیرەدار ( مُشَدَّد )، وەکو:
﴿وَإِن يَرَوۡاْ ءَايَةٗ يُعۡرِضُواْ وَيَقُولُواْ سِحۡرٞ مُّسۡتَمِرّٞ ٢﴾
﴿بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوۡعِدُهُمۡ وَٱلسَّاعَةُ أَدۡهَىٰ وَأَمَرُّ ٤٦﴾
ئەمەش لەبەر ئەوەیە وەستان لەسەر پیتی گیرەدار تەنها دەنگی یەک پیت دەردەبڕێ لەجیاتی دوو پیت ( چونکە پیتی گیرەدار لە دوو پیت پێکهاتووە، پیتی زەنەدارو پیتێکی جوڵاو، لەم حاڵەتە تەنها دەنگی یەک پیت دەردەبڕێو دەنگی پیتی دووەم دیارنامێنێ، لەبەر ئەوەی ناکرێ لەیەک کاتدا دوو پیتی زەنەدار گۆبکرێ لەکاتی وەستان لەسەری ) بۆیە ئەم کێشەیە یەکەم بە پاڵەپەستۆخستنە سەر پیتەکەی پێشییەوە ئنجا بە پاڵەپەستۆخستنە سەر پیتەکە خۆی چارەسەرکرا، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە ئەو پیتە گیرەدارەی بە زەنە لەسەری دەوەستین لەکاتی گەیاندندا دوو پیتە نەک یەک پیت. بەڵام لەکاتی بەردەوام بوون ئەم کێشەیەمان نیە چونکە دەنگی هەردوو پیتەکە دەردەبڕێ.
تێبینی:
لێرەوە دوو حاڵەت جودادەکرێنەوە کە پاڵەپەستۆ ناخرێتە سەر پیتی گیرەدار:
أ ــ پاڵەپەستۆ ناخرێنە سەر ( نون ـ ن )و ( میم ـ م )ی گیرەدار ( مُشَدَّد ) چونکە درێژکردنەوەی مینگە ( غُنَّة )ی ئەم دوو پیتە جێگەی پاڵەپەستۆخستنە سەریان دەگرێتەوە ( ئەو مینگە درێژە لەکاتی وەستان لەسەر پیتەکە جێگەی گیرەداری ئەم پیتە دەگرێتەوە لەکاتی گەیاندنو بەردەوام بوون )، وەکو:
ب ــ پاڵەپەستۆ ناخرێنە سەر پیتی قەلقەلە ( ق، ط، ب، ج، د )ی گیرەدار لەکاتی وەستان لەسەر پیتەکە، چونکە هەردوو پیتەکان کە یەکەمیان تێکهەڵکێشکراوەو دووەمیان قەلقەلەدارە، دیارو ئاشکرانو پێویست ناکات پاڵپەستۆیان بخرێتە سەر، وەکو:
﴿تَبَّتۡ يَدَآ أَبِي لَهَبٖ وَتَبَّ ١﴾
٢ ــ نموونەی دووەمی دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ ) لە قورئانی پیرۆزدا: لەکاتی گۆکردنی ( واو ـ و )و ( ياء ـ ي )ی گیرەدار، وەکو:
﴿إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلۡقُوَّةِ ٱلۡمَتِينُ ٥٨﴾
گرنگ و تایبەت
مصحف التجويد
قورئانی پیرۆز به دیاریکردنی دهستوورهکانی تهجوید به ڕهنگی ههمهجۆر (بەشێوەی فلاش)
د.أیمن سوید
فێربوونی زانستی تەجوید بە دەنگ و بە ڤیدیۆ
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی دەنگی و بە ڤیدیۆ م.صدرالدين قادر صديق باليسانى
دەریای تەجوید (أطلس التجويد) چەند وانەیەکی بیرۆکەیی و بینراو بەشێوەی کتیبی ئەلیکترۆنی
جوان خوێندنەوەی قورئان
(جزء عَمَّ و جزء تَبارَكَ)
د.أیمن سوید
خوێندنەوەی جوزوی عەممە بە پیتی لاتینی، بو ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە زمانی عەرەبی قورئانی پیرۆز بخوێننەوە
هەڵبژاردە
ئەم قورئانە یهکێکه لهو قورئانهی که به دهستنووس نووسراوهتهوه لهسهردهمی خهلیفهی سێیهمی ڕاشیدین ئیمامی عوسمانی کوڕی عهففان . . . . زیاتر شورەی مسوڵمان بە زیکر و دوعاکان لە قورئان و سوننەتدا