Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی یەکەم هاتنە خوارەوەی قورئان


هاتنە خوارەوەی قورئان


قورئانی پیرۆز لە شەوێک لە شەوە تاکەکانی (١٠) دە رۆژی کۆتای مانگی ڕەمەزان هاتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) . ئەو شەوەش لە قورئانی پیرۆزدا بە (ليلَةُ القَدْرِ) ناونراوە.

یەکەم بەش لە قورئانی پیرۆز کە دابەزیە سەر پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) ئەم پێنج ئەیەتەی سورەتی ( ألعلق ) بوو، کە خودا دەفەرموێ:
﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ١ خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ٢ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ٣ الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ٤ عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ٥﴾ العَلَق.

وە کۆتا بەش کە لە قورئانی پیرۆز دابەزی لە قسەی ( أرجح ) ئایەتی ( ٢٨١ ) بوو لە سوورەتی ( ألبقرة ) کە خودا دەفەرموێ:
﴿وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّـهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ٢٨١ ﴾ البَقَرَة.

نووسین و کۆکردنەوەی قورئان

ــــ یەكەمیان: كۆكردنەوە بە مانای ( لەبەركردن‌و پاراستنی ) دێت، دەگوترێ‌: ( جامعی قورئان ) واتە ئەو كەسانەی كە قورئانیان لە سنگیاندا كۆكردۆتەوەو لەبەریان كردووە، خودای گەورە دەفەرموێ‌:
﴿لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ ١٦ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ١٧ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ١٨ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ١٩﴾ القِيامة.
واتە: لە كاتی قورئان خوێندندا زمان بەپەلە مەجوڵێنە بۆ ئەوەی پەلەپەلی پێبكەی، ئێمە لەسەرمانە كە لە سنگی تۆدا كۆی بكەینەوەو پاشان بیخوێنینەوە، جا كاتێك كە دەیخوێنینەوە بەسەرتا تۆش بە دواییدا بیخوێنەرەوە، لەسەر ئێمەیە كە لە پاشاندا بە زمانی تۆ بە ڕوونی دەری ببڕین[1].

لە لەفزێكی دیکەدا ( ئیبن عەباس ) دەفەرموێ‌: پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) دوای ئەوەی كە جبریل (عليهِ السَّلام) دەهاتە لای، سەری دادەخست‌و گوێی لێ دەگرت، كە جبریل دەڕۆیشتەوە، وەك خۆی دەیخوێندەوەو هەرچۆنێك كەخودای گەورە پەیمانی پێدا[2]

هەندێک‌ لە زانایان دەفەرموون: خودای گەورە سروشێكی ( وحی ) بە سنگی پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) دەبەخشی لە كاتێكدا كە قورئانی بەسەردا دەخوێنرایەوە، قورئانەكەی تێدا نەخش دەبوو، بۆیە دەڵێن: "جمعه لك صدرك" یەكێكە لە ریوایەتەكانی ئیبن‌و عەباس‌. واتە: سنگت قورئانەكەت بۆ كۆدەكاتەوە، ئەوەش شتێكی سروشییە خودای گەورە بیكات بۆ پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ). بۆیە مەبەستی زانایان بە كۆكردنەوە بریتییە لە ( لەبەركردن ) لە زۆرێك لەو ریوایەتانەدا كە زانایان باسیان كردووە.

ــــ دووەمیان: كۆكردنەوە بە مانای ( نووسین‌و تۆماركردنی قورئان ) دێت

پیغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) نووسەری زۆری هەبووە لە هاوەڵەکان وەک ( أبوبكر، عثمان، علي، زبير كوڕى عوام، أبيّ كوڕى كعب، زيد کوڕى ثابت و گەلێکی دیکە لە (مدينة) ژمارەیان گەیشتۆتە (٤٣) کەس ) خودایان لێ ڕازی بێت، بەڵام زیاتر پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) زیدی کوری ثابتی بانگ کردووە بۆ تۆمارکردنی قورئان چونکە گەنجێکی زیرەک و وریاو خەت خۆش بووە. لەو زەمانەدا کاغەز نەبووە بۆیە ئایەتەکانی قورئان لەسەر پێستی مامزو و لقی دارخورما و ئێسک و شتی دی نوسراون، ئەم نوسراوانەشیان لەماڵی پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) هەڵدەگرت، کە پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) وەفاتی کرد، بەم جۆرەی کە گوتمان قورئانێک لە ماڵی پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ)دا هەبوو. تا لەجەنگی ( أليمامة )دا حەفتا کەس لەوانەی کە هەموو قورئانیان لەبەربوو کوژران، جا أبوبكر و عمر ( ڕەزای خودایان لێبێت ) لەمە ترسیان لێنیشت، لەبەر ئەوە بڕیاڕیاندا قورئان هەمووی لەیەك کتێبدا کوبکەنەوە بەڕیزکراوی. بۆ ئەوەش أبوبكر فەرمانی دا بە زید ـــ ی کوری ثابت (خودا لێی ڕازی بێت) کە نووسەری سرووش ( وحی ) بوو و هەموو ( قورئان )یشی لەبەربوو بەم کارە هەستێ، جا ( زید )یش هەر ئایەتێک کە دوو کەس شایەتی بدابایە کە لەدەمی پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ)یان بیستووە دەینووسیەوە، بەم ڕەنگە ( ٣٠ ) سی جزئی قورئانیان بە ڕیزکراوی لەماوەی ساڵێکدا نووسیەوەو کۆکردەوە لە کتێبێکی گەورەدا لە پێستی مامز.

لەپاشان ئەو نوسخە قورئانەیان لەلای أبوبكر ( خودای لێ ڕازی بێت ) دانا دوای ئەو لای عمر ( خودای لێ ڕازی بێت ) دوای ئەو لای ( حفصة ) ی کچی بوو کە خێزانی پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) بوو، جا ئەوکاتەش خەڵکێکی زۆر قورئانیان لەبەربووە بۆیە پێویستیان بەم قورئانە نەبووە.

ئەم نوسخەی قورئانە لای حفصة ( خودای لێ ڕازی بێت ) مایەوە، تا لەکاتی خیلافەتی عثمان کوڕی عفان ( ڕەزای خودای لێبت ) دەوڵەتی ئیسلامی فراوان بوو، خەڵکێکی زۆر هاتنە ناو بازنەی ئیسلامەوە، بەمجۆرە دووبەرەکییەک لەناو مسوڵمانان دروست بوو، لەسەر شێوازی خوێندنەوەی هەندێک وتەی قورئان، کە ئەم هەواڵە گەیشت بە خەلیفەی مسوڵمانان عثمان ( ڕەزای خودای لێبێت ) ، ئەویش یەکسەر لیژنەیەکی دروست کرد لە
(١٢) کەس لە پیاوانی گەورەی کۆچکەران ( مهاجرین ) و یارمەتی دەران ( ألأنصار ) بەسەرۆکایەتی زەیدی کوڕی ثابت وە بەچاودێری خۆی، ناردیان قورئانەکەی لای ( حفصة ) یان هێناو چوار وێنەیان لەسەر وەرگرتەوە، ئیمام عثمان سەرو دانەی نارد بۆ مەککە و کوفە و بەسرە و شام، ئەمە لە ساڵی ( ٣٠ ) کۆچی‌دا بووە.

هەنگاوەکانی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆز

ـــ قورئانی پیرۆز بە سێ هەنگاو هاتۆتە خوارێ:
١ ـــ لە لایەن خوای پەروەردگارەوە بۆ (لوح المحفوظ): بە شێوەیەک کە هیچ کەس نازانێت چۆن چۆنی بووە وە ئەمە وەردەگیرێت لەو ئایەتەی کە دەفەرموێت:
﴿بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَّجِيدٌ ٢١ فِي لَوْحٍ مَّحْفُوظٍ ٢٢﴾ البُروج. واتە: بێگومان ئەوەی بێ‌بڕواکان بە درۆی دەزانن و بڕوای پێ ناهێنن _ قورئانێکی پلەو پایە و بەرز و بەڕێزە کە نووسراوە و هەڵگیراوە ــ لە لەوحێکی پارێزراودا.
٢ـــ لە (لوح الحفوظ)ەوە بۆ بیت العزة (بۆ ئاسمانی دونیا): ﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ . . . . . ١٩٥ ﴾ البَقَرة. واتە: مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە قورئانی تێدا هاتۆتە خوار.
٣ـــ لە (بیت العزة) وە بۆ سەر دڵی پێغەمبەر (صلّى الله عليه وسلّم) بەهۆی جبریل ـــ ەوە (عليهِ السَّلام). خوای گەوره لەم بارەیەوە دەفەرموێت:
﴿نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ ١٩٣ عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنذِرِينَ ١٩٤ بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُّبِينٍ ١٩٥ ﴾ الشُّعَراء.




  1. هەندیک دەڵێن ئەو ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خودای گەورە ئەرکی گرانیی (لەبەرکردنی قورئان) لە کۆڵ پێغەمبەر (صلَّى الله وسَلَّمَ) هەڵگرتووەو پێی فەرمووە: خۆت مەڕەنجێنە ئێمە لە دڵتدا تۆماری دەکەین.
  2. إرشاد الساري ومختصر صحيح البخاري، الزبيدي، ص ١٠، رقم الحديث: ٥.